| 
			٢٨\١٠\٢٠٢١ 
			    
			ئاو دەمانباتەوە. 
			 
			فهرهاد مازێ 
			کەس لە نهێنیی ئاو 
			ناگاکەس نازانێ ئاو بە چ زمانێ دەدوێ
 مێژووی کەیە و کەی هاتووە و چەند بڕدەکا
 ناڕوا و تا کۆتایی لەگەڵمان دەمێنێتەوە
 یان وەک چۆن خۆشەویستانمان جێیانهێشتین و ئاویش بای بای دەکا و 
			جێماندێلێ
 بێ تۆ وشک دەبین و دەمرین بە تۆوە جوانین و دەژین
 ئاو ژیانە، ژیانە تۆی
 هەندێ جار کەیفی سازە سەما دەکا و
 هەندێ جاریش سەرخۆشە و گۆرانی دەڵێ و بەلادادێ ئاو
 یاخی و تووڕەیە کاری قۆڕ و نابەجێش دەکا ئاو
 بێ ئۆقرەیە و وەک بڵێی شوێنی نییە لێیبمێنێتەوە ئاو
 ئەوەی بێتە پێشی دەیشکێنی و لەگەڵ خۆی دەیبا ئاو
 لە کەس نەبووە و هەندێ جار خووی مرۆڤی هەیە و دەڵێی مرۆڤی لێبووە ئاو
 دەبینرێ و دەوترێ تەنیایە و شادە و خەمبارە ئاو
 روون نەبۆتەوە باران هاوسەریەتی جۆگە و رووبار منداڵیەتی
 بەفر و تەرزە خوشک و برا و
 هەور و بروسکە دایک و باوکیەتی
 بێ رەنگە و ژیان رەنگ دەکا شێوەکارە ئاو
 بێتامە و تام دەدا جوانترین ئۆکسترای ژیانە ئاو
 بشمانبا و نوقمی خۆیمان کا رق هەڵناگرین
 بڕوا دەڕۆین، بوەستێ دەوستین
 تێنوبێ دەمرین، بێ تۆ دەمرین ئاو
 تۆمان هەیە و بێ تۆ ناژین خۆشماندەوێی ئاو
 خاوەنی هەموو شتێکە و بێ گیرفانە ئاو
 پارە کۆناکاتەوە بەخشندەیە و کۆتایی نییە ئاو
 لە هەر کوێیەک بێت ژیان لەوێیە، ئاو ژیانە، تۆ ژیانی ئاو
 گەر هاتیت و بڕۆیت بمبەرەوە
 لەوەتەی هەم لە دەرەوەی ماڵەوە غەریبم
 گەڕانەوە لەگەڵ تۆ ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە
 ماڵەوە ژیانە و تۆش نەمری ئاو.
 
			  
			
			
			
			ماڵپهڕی فهرهاد 
			
			
			
			مازێ 
 
			  
			  
			  |