١٨\٩\٢٠١٢
ئاودەست؟؟؟؟؟

فەرهاد
کەریم
•
پێلاوێکی رەشی قەیتان سپیم هەیە..
کلاوێکی سپی هێل رەشیش.
من گەر خۆم بم:
کلاوەکەم لە پێ دەکەم..
پێلاوەکەشم لەسەر..
قەیتانەکەش توند توند دەکەمە گەردەنم..
مال ئاوا لە کلاو و
رۆژباش لە پێلاوم.
ئەوە منم..
من وام!!!!!!
لە مێژە تەندروستیم گوو بە گوو بووە، بۆ
نموونە گەر پاقلاوەیەک بخۆم، تا بەیانی
ناو زگم دەبتە تۆفانی باوبژو و
گەردەلوولی تڕ و فس و نازانم چی و
چیتریش.. بەو واتایە
(غازات)ی پێدەکەم
و پلەی گەرمام هاوەرەرۆ گڕکانی ناو
بەستەلەکم، لەرزوتایەک دەمگرێ هەر مەپرسە..
گەرمامە و دەلەرزم..
سەرمامە و ئارەقم کردووە وەک بلێی لە
بەردەم کوورەی ئاگرم، سەرم لە ناو بەفراو
دەنێم و تا نەتڕم، رۆح لە جێیەکی قایمە
و نایێتە دەرێ و دەتڕم،
خۆ گەر نیسکیش بخۆم ئەوا هەر واز بێنە فەوارەی گوو لە دەو
و لە قوونم فرێدەدا، هەروەک سونامیەکی ناو دەوو قوونی خۆمم..
ماوەیەکە تیژیی و
چەوریی و شیرینیی
و سوێریی نابێ بیانخۆم..
گەر بشیانخۆم ئەوە دەمرم و دەستان لە گونم..
تەندروستییم ناجێگیر بووە
و بەرگەی ئازاریش ناگرم و زەوقسزیش
بوومە...
• ژوورەکەم
لووس بوو
هەرخلیسکام و چوومەوە ناو
گوونی بابم
کوڕەکەم گوتی
بەگوونمەوە
خوای دەکرد کوڕەکەشم
دەگەڕاوە ناو گوونم...
- (وی لاڤ ئەنکل فەهە..
ئۆلوەیس لافین -
مام فەرهادمان خۆشدەوێ..
هەمیشە پێدەکەنێ)، منداڵەکانی
هاورێم هۆنگ وا دەڵێن، خاوەن چیشتخانەن و
جارجارە نانیان لا دەخۆم.. هۆنگ بیری
هێنامەوە کلیلی خانووەکەت وەرگرت پێش هەموو شتێک ئەو سێ شتە (ئاو ،خێ،
برنج) لە بیر نەکەی
ببەیە ماڵە نوێیەکەت،
ئەو سێ شتە لە بەرا و و چاوزار بە
دوورت دەکا و
خێروبێر و ئاوەدانییشن،
لە ئەژدادمان ماوەتەوە و راستیشە...
- وڵاتێکی سەیر
و سەمەرەیە ئێرە.. بۆتە وڵاتی
ئەو نەتەوانەی کە (نەریت و
ئاین و جەنگ) وێرانی کردوون..
شکۆدارییان شکاندوون،
چەندین ساڵیش لێرە بژی ئاسان
نییە ئەو شکۆ
شکاندنە چاک بکەیەوە و گوو لە نەریت و ئاین
و جەنگ بکەی،
هەرگیز ناکرێ بڵێی نیشتیمانیش
ئاودەستێک بوو گوومان تێکرد و بەردەکی لەسەر
دانێ و بڕایەوە..
- بە هۆنگم گۆت بە شەو دەچم گووێک لە بەردەم
دەرگاکەم دەکەم و بۆ سبەینێش ئاو و خێ و
برنجەکە دەبەم، لە وڵاتیش هەر
وامان دەکرد تا نیشتمانمان کردە ئاودەستەکی گەورە
و دەر و
دراوسێکانیشمان بۆ گووکردن بەکاریدێنن..
تۆ سەیرکە ئێمە چەند (نیشتمان و مرۆڤ)پەروەرین..
هاهاهاهاها.. تێر پێکەنین...
- گوتی تەڕ
ئەو ژیانەت بە فشە وەرگرتیە، هاهاهاهاها...
• خوێن
باویشکی مردنە
مردن بە گۆرانی دەنوێنێ
مردن لاسایی مەڕ دەکاتەوە:
باععع باععع
ببببباااااععععع ببببباااااععععع.
- من لاسایی
ژیان:
گگگگگگگووووووو گگگگگگگووووووو.
- ئەوەی زۆر بێزاری کردووم چەتە
و چەنگاڵ و قۆندەرەی قۆندەران
و قەومی قەوان و قوونقوچکردنەوەی
قارەمان و مێژووی بۆیاغکراوە...
- ئەوەی مایەی پێکەنینیشەلای من لە ولاتانەی
نەریت و ئاین و جەنگ بەرهەمدێنن
سەرۆکەکانیان بوونەتە مریشکی قووندەکراو
و لە هەر مالێکدا و
لە ژووری پلاندانان و
بڕیاردان و گاندانیشدا وێنەی قوونێک هەڵواسراوە..
بەرناکەوێ وێنە لەگەڵ مریشکی قووندە بگری،
ببوورن من سەرۆک وا دەبینم نە وێنەی هەڵدەواسم
و نە وێنەشی لەگەڵ
دەگرم، هاهاها...
• تەڕ
دەبی لە بەر باران تەڕ دەبی
پاشاکانی نەوت خڕنووکخۆرن
جەنگ سەنگەری لە تەنیاییە
هیشتا کات ماوە بە ژیان پێبکەنی
هاهاهاهاهاهاهاااااااا...
ماڵپهڕی فهرهاد کهریم
|