په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٣\٢٠١٤

    ئاودیوکردنی بیرەوەریی.*

فەرهاد مازێ

هێڵکە مریشک
خورما قەسپ
ساوەر لە گەنم
چیا لۆ.
   *   *   *
عەسا بەلەم
موسا رۆ،
پژمین خەتا
عیسا ئاو
فڕین ئازار
ریش حەیران
پەیامنێر دەلۆیلۆ...
   *   *   *
جۆ لە دیواران
عارەق لە خورما
لە بێ ساقۆیی
هەڵامەت لە خۆم...
   *   *   *
منداڵییم دیوار
گەورەییم نەفرەت
ریشم بە گووە
خەندەشم زیندان...
   *   *   *
کرچوکاڵم لە زیندووێتی
ژیانم پەمۆ
بای لە ناو دەڕوا
خەنە رەنگینە لە سەری پەتا
دەمامک دەستنوێژی لێبڕا،
شێخ بە کالفامی لە ئاین درا
شاعیر لە مەستیی
شیعر لە هەیڕۆ
ماڵ پڕ گوناهە و
تاوانبارم لۆ...
   *   *   *
گژوگیا لە میز
فڕینمان لە گوو
عەقڵی ئێمەیە
نیشتمان فێ
تابڵۆیەک سوو
ماچ خوری
ئاخێک پەمۆ...
   *   *   *
هێلنج لە ژیان
کۆخین هەناسە
لە راوە ماچیش
مرۆڤ لە داوە
سندان لە کەپوو
هەڵمژینی گوو...
   *   *   *
نوێژ بێ جلوبەرگ
بە خوا دەگا،
دەمامک خووسا،
لە پەنا دیواران بێهۆشیی پیاسە دەکا
ساتمە لە ترووسکە و
کۆخین لە سێبەری خۆی..
   *   *   *
دەستی چەپم تەزییە و
ئەستێرەیەک کردیتیە بالیف
لە کۆخینی وڵاتێکی پیردا، رادەچڵەکێ
هەستانی مەرگە و
دۆخینیش دەپسێ....
   *   *   *
قەرەجێک لە ناو سەرم دایە و
باوەشک دەگرێ
میز لە رابردوو
گووش لە داهاتوو
مەرەقی ئەسپێ کوشتنە و
بە نینۆکە خوێناوییەکانی پێدەکەنێ...
   *   *   *
پیرەکان، گونیان بۆتە تەزبێح
سی و یەک جار نزا
سێ سی و یەک جاریش غافڵاندنی مردن
دە سی و یەک جاریش، ترس لە سێکس و گومان لە گووکردن.


   
قەڵەڕەش.
رووبار دەمبا
با دەمهێنیتەوە
قەڵەڕەش بیابان
فڕین باڵندە
کەنار پسووڵە
هەناسە ئاو.


٢
درەخت دەمبا
گەڵا دەمهێنێتەوە
پایز مەرگ
چۆلەکە شین
خەنە خوناو
خەنی ئاخ.

٣
خوا دەمبا
پەیامنێر دەمهێنێتەوە
مرۆڤ ملکەچ
شیرە شین
رەوا ڕیش
هاوڕێ بڕا.

٤
مانگ دەمبا
ئەستێرە دەمهێنێتەوە
گوناه رژان
هەڵوەرین باڵ
هێڵی سوور
هەسار تڕی.

٥
دەسەڵات دەمبا
پارت دەمهێنێتەوە
بیروڕا گوللە
دەرگا شکا
رەنگ کوشتن
مردن پەنجەرە.

٦
سێبەری مەشین
ڕەنج
خەوتن خەونە فڕین
باوەشی میهر و ماچی شیرین
وێرانین بە دەست
خۆبادان و خۆفشکردنەوە و قیغەقیغ.

____________________
* دوو هەزار و پێنج نوسراوە، وەک خۆی.
 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد مازێ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک