١٢\٣\٢٠١٠
ئاوێنه
شاراوه‌که.

نه‌هرۆ
دونیا، ئاو‌ینه‌یه‌که مروڤه‌کان سه‌روسیمای خویانی تیا ئه‌دوزنه‌وه،
هه‌ندی جار ئاوینه‌که لیل و ئالوده‌یه ،هه‌ندی جاریش درزی تی که‌وتووه،
وه‌لی مروڤه پیگه‌یشتووه‌کان به‌روونی ئاوینه‌که ده‌بینن و وه‌لامی
ده‌ستبه‌جی یان پییه بۆ پرسیاری داماوه‌کان.
داماوه‌کان په‌ی به هوی په‌یدابوونی بیزاری و
نیگه‌رانی نابه‌ن و سه‌ریان له‌کیشه‌کان
ده‌رناچی، بۆیه هه‌میشه به‌چاویکی خه‌والو ته‌ماشای ئاوینه‌ی ژیان
ده‌که‌ن، ئاوینه‌ی ژیان زه‌مه‌نیکی دلره‌قه به‌زه‌یی به‌که‌س دا نایه‌ته‌وه،
ئاوینه‌که ئاویته‌ی سروشت بووه وه‌ک هیزیکی ئه‌زه‌لی ده‌مینی و
ده‌مینیته‌وه، که‌واته مروڤه‌کان به
که‌ناری سروشت راگوزه‌ر ده‌که‌ن و
تیده‌په‌رن به‌ره‌و فه‌نابوون به‌لام ئاوینه‌ی سروشت هه‌ر ده‌مینی و
پیمان ده‌لی ملیونه‌ها کاروانی وه‌کو ئیوه‌م
به‌ری کردووه، من شاهیدی زولم و زوری خاوه‌ن
کویله و ئاغا و
ده‌ره‌به‌گم، شاهیدی بی‌تاوانی هه‌ژارانم
ئیدی ئیمه تیده‌په‌رین وه‌لی ویژدانمان له‌نیو ئاوینه‌که‌دا ده‌مینیته‌وه،
سه‌ر ئه‌نجام منی بالا هه‌میشه سه‌ره‌کۆنه‌مان ده‌کا و
زمانحالی ده‌لی بۆچی له فلانه رۆژ
وات کرد ، بۆ چی له‌فیساره رۆژ وات گووت بۆیه منیش وه‌ک فروید نیگه‌رانم
له‌ده‌ست شارستانیه‌ت، شارستانیه‌ت کوده‌تای
له مروڤایه‌تی کرد و به‌خته‌وه‌ریی لی زه‌وت
کرد، شارستانیه‌ت منی بالای ئیمه‌ی په‌روه‌رده کرد، پیوه‌ر
و نه‌ریتی بۆ داناوین، شارستانیه‌ت قوفل و
زنجیری له یه‌خه‌ی مافی ئازادی تاک
داوه، شارستانیه‌ت وه‌کو فرچه‌ی پیشی ئۆتۆمبیل تادی ئاوینه‌ی ژیان
خاوین ده‌کاته‌وه. ئیدی مرۆڤه‌کان به‌رووت
و یه‌خسیری خویانی تیا ئه‌بیننه‌وه، کاتیک
که‌ژیان خوشه سانسورت له‌سه‌ر نه‌بی به‌لام هه‌موو دونیا ببی به
ئاوینه به که‌لکی چی دی، تاکه‌کان
ده‌بن به رۆبۆت و به‌پیی
ژماره‌یه‌کی دیایکراو ده‌ناسرینه‌وه ، له‌هه‌ر کاتیکدا بیانه‌وی کۆده‌که‌ت
ئاشکرا ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی پاره‌ی له
بانق دا هه‌بی، کاتی ده‌ست به‌سه‌ر
کارت و کۆده‌که‌ی بگرن ئیدی هه‌موو پاره‌که‌ی
ده‌ردینن، به‌راستی شارستانیه‌ت تیکرای کایه‌کانی ئاوینه‌ی تیپه‌راندووه،
ئاوینه هه‌ر سه‌ر و سیمای خوت تیا ئه‌بینی
به‌لام له بازنه‌ی ده‌روونناسی بالای
شارستانیه‌ت دا مرۆڤه بالاکان ده‌ستی یه‌کتر ده‌خویننه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی
له ژووریک دا یاری کاغه‌ز بکه‌یت و
دیواره‌کانی ئاوینه به‌ند کرابن .
داماو ساویلکه‌کان ئه‌نته‌رنیت به‌کار ده‌هینن
بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای زانیاری نیو ئاوینه شاراوه‌کان بن به‌لام مرۆڤه
بالاکان له‌چرکه ساتیک دا نیگایه‌کی ناخ و ده‌روونی خویان ده‌که‌ن ده‌زانن
له‌کوی وه‌ستاون ، دونیا له‌چ بارێک دایه ، مه‌خابن ئیمه له‌سه‌ره‌تای
ژیان ئاشنای دونیای ئاوینه‌کان نابین وه‌ک هه‌ر که‌رویشکیک هه‌لقون هه‌لقون
ده‌که‌ین، وه‌ک هه‌ر مامزیک بی ئاگا له درنده‌کانی ژین را ده‌که‌ین ،هه‌ناسه‌مان
سوار ده‌بی ده‌وه‌ستین، وه‌ک هه‌ر چۆله‌که‌یه‌ک ده‌جروینین له‌په‌ره‌ی
بال ده‌ده‌ین،که‌چی دوای چه‌ندین سال نوینه‌رانی منی بالا به به‌رجه‌سته‌کراوی
خویان ده‌رده‌خه‌ن و ئاوینه‌یه‌ک له‌نیو یاده‌وه‌ری خومان ده‌دۆزنه‌وه‌و
پیمان ده‌لین بروانه تۆ هه‌له‌پاچ بووی تۆ درۆزن بووی، تۆ ئه‌رک و
مافی خوت نه‌ده‌زانی ،تۆ که‌سیکی شارستانی نه‌بووی، تۆ ملهور بووی، تۆ
به ئه‌قلیکی تولیتاری بیرت ده‌کرده‌وه،تۆ پیاو سالار بووی، تۆ ئه‌نتی
دیموکراسی بووی،ئه‌مه‌و ده‌یان وسه‌دان پرسیاری دیکه‌ت بۆ قووت ده‌که‌نه‌وه،
تۆ فریای وه‌لام دانه‌وه ناکه‌وی هه‌روا ناتوانی پرسیاره‌کان فه‌راموش
بکه‌یت ،له‌ریگای فلاش باکه‌وه منی بالای یاده‌وه‌ری ده‌سته‌جه‌معی ده‌یهیننه‌وه
یادت، ئه‌و مرۆڤانه‌ی سالانیکه له‌نیو ئاوینه شاراوه‌کان دا کار ده‌که‌ن
که‌سانیکی دلره‌قن ،چونکه خویان پیر بوون ده‌یانه‌وی نه‌وه‌کانی نوی
به‌گه‌نجی نه‌میننه‌وه،له‌زه‌ت وبه‌خته‌وه‌ری له‌ژیان وه‌رنه‌گرن، له‌نیو
دونیای ئاوینه‌کان دا که‌سیکی دیاریکراو رابه‌ر نیه ئه‌شی ئه‌مرۆ س بی
سبه‌ی م بی ،ده‌سه‌لات وه‌کو ئه‌میبا شکل وشیوه‌وجه‌سته‌ی ده‌گۆری له‌ئاراسته‌یه‌که‌وه
بۆ ئاراسته‌یه‌کی دی! منیش زۆر په‌ی به‌پانتایی نهینی نیو دونیایئاوینه‌کان
نابه‌م، به‌لام به‌دلنیایی یه‌وه ده‌زانم دونیایه ک هه‌یه له‌و دیوی
دونیای واقعی مان نیوی دونیای ئاوینه‌کانه، ده‌لیین له‌نیو دونیای
ئاوینه‌کان قه‌ده‌ر دیاری ده‌کری، من نالیم دونیای میتافیزیکی بوونی هه‌یه
به‌لام چه‌شنیک له‌میتافیزیک راسته دونیای ئاوینه‌کان وه‌کو پشتی ماسی
وایه که‌جاروبار له‌سه‌رئاو خوی ده‌ر ده‌خا! دونیای ئاوینه‌کان قسه‌که‌ری
فه‌رمی یی نیه، که‌س ناویری خوی بکا به‌خاوه‌نی له به‌ر ئه‌وه‌ی کیشه‌و
سه‌ر ئیشه‌ی زۆر به‌دواوه‌یه، له‌حه‌وشه‌یه‌ک ده‌چی ده‌رگاکه‌ی کلوم
درا بی وکلیله‌که‌ی فری درا بی، چه‌ندین پاسه‌وانیشی هه‌بی و له‌هه‌ر
که‌سیکیان پرسیار بکه‌یت پیت ده‌لی نازانم ، کوت ومت وه‌کو قاره‌مانی
نیو رۆمانی کۆشکی کافکایه که پی یان گووت ته‌نیا ریگای چوونه ژووره‌وه
ئه‌مه‌یه ئه‌میش داخراوه!
بۆێه که‌وته ژماردنی ئه‌سپیی سه‌ر یه‌خه‌ی کراسی پاسه‌وانه‌که. به‌لی
هه‌رچه‌نده به‌نده باسی ورده‌کاری دونیای ئاوینه‌کان بکه‌م له‌وانه‌یه
له 30%ی خوینه‌ران تی بگه‌ن ده‌لیم چی و باسی چی ده‌که‌م ئه‌م ریژه‌یه‌ش
مه‌رج نیه هه‌موویان رۆشنبیر بن، له‌وانه‌یه که‌سانیکی نه‌خوینده‌وار
له‌نیو دونیای ئاوینه‌کان بدۆزینه‌وه. گوایا هه‌موو مرۆڤه‌کانی ئه‌وی
یه‌کسان و به ویژدانن به‌لام من بروا ناکه‌م له‌ویش ناهه‌قی هه‌یه،
دونیای ده‌ره‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی دونیای ناوه‌وه‌یه، دونیای ئاوینه‌کان
پره له کینه‌و تۆله، ئه‌وه‌ی له‌دونیای واقیعی پیت نه‌ویری له‌نیو
دونیای ئاوینه‌کان تۆله‌ی خوی ده‌کاته‌وه ، به‌دبه‌ختی له‌وه دایه
ئه‌و که‌سه کینه له دلانه‌ی نیو دونیای ئاوینه‌کان کۆنترولی تاکه‌کانی
دونیای ده‌ره‌وه‌ی خویان ده‌که‌ن و قه‌ده‌رو چاره‌نووس یان داده‌ریژن،
ناخوشترین شتیش ئه‌وه‌یه مرۆڤ ئازاد نه‌بی له‌دارشتنی چاره‌نووسی خوی
دا .
هه‌ر بۆیه ئه‌لبیر کامۆ خوی کوشت، وابزانم ئه‌ویش گه‌یشتبووه هه‌قیقه‌تیکی
بن به‌ست که‌چاره‌نووسی کۆنترۆل کراوه ، دیالۆگی نیو دونیای ئاوینه‌کان
زمانیکی هه‌ره‌شه‌ئامیزه، ده‌لین نابی نهینیه‌کانمان بدرکینی ،لیگه‌ری
با ئه‌و خه‌لکه له پرخه‌ی خه‌وو بی ئاگایی دا بن ، ره‌نگه له‌کاتی
نووسینی ئه‌م دیرانه منیش هپنوتیز کرا بم و بیانه‌وی له‌ریگای قه‌له‌می
منه‌وه هه‌ندی له‌هه‌قیقه‌ته‌کان ده‌رکه‌وی و به‌رچاوی هه‌ندی خوینه‌ر
بکه‌وی تاوه‌کو ئاماده‌باش بن بۆ ئه‌وه‌ی پیشوازی له‌جیهانی ئاوینه
بکه‌ن. ده‌لین ئینسانی نوی، وزه‌ی نوی بیته ژووره‌وه باشه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی وزه‌کان دابه‌ش ده‌بن ئه‌مه‌ش له‌رووی لوژیکی کاره‌باوه قسه‌یه‌کی
راسته تاوه‌کو به‌رهه‌لستکاری زۆر بی ته‌وژم که‌متر ده‌بی، دیاره
دونیای ئاوینه‌کان وه‌کو شاری چل چرا کاره‌با ریژ کراوه. منیش له‌نیو
تاریکی دا باسی ئه‌و دونیایه‌تان بۆ ده‌که‌م که‌تۆزقالیک لیمه‌وه
دیاره به‌و هیوایه‌ی قه‌ده‌ر نه‌مفه‌وتینی که بتوانم ئه‌وه‌ی له‌ده‌روونم
دایه زیاتر روونی بکه‌مه‌وه
بۆ خوینه‌ری خوشه‌ویست به‌لکو رۆژیک دابی به رووناکی یه‌کتری ببینین
له‌نیو دونیای ئاوینه شاراوه‌کان دا.
نه‌رویج
|