دڵشــادی عومه‌ر کاکی
ئه‌وه چ بێده‌نگييه‌کی ســارده .. چ هــه‌ور و هه‌ڵا‌يه‌کــه .. حــه‌ز‌م لــه نووسينی شيعرێکــه ، له باران
**** **** زۆر جار به چۆڵه‌وانيه‌کاندا ..تێده‌په‌ڕم هـه‌ر بۆ نازی شـــه‌قا‌مه‌کان .. هــه‌زا‌ران هــه‌نگاوم له شــه‌قــه‌ی باڵ ئـه‌دات چ وه‌حشــه‌تگـه‌رييه‌که .. کچێك. له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا نـيـیـه . **** **** ئه‌و شــه‌قامه‌ی که ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێته‌وه .. بۆ هيــچ شــوێنێکم نابات ئه‌و شه‌قامه‌ی تۆم تيا وون کــرد ئه‌و ئێواره‌ی تۆم نه‌بينيه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌م ، له‌و شه‌قا‌مه‌دا.. هه‌موو ئێواره‌يه‌ك له شــه‌قه‌ی باڵ ئه‌دا . **** **** ده‌ڕۆم به باغچه‌کا‌ندا ده‌گه‌ڕێم .. ته‌ماشای دره‌خته گه‌وره‌کان و.. دره‌خته به‌رزه‌کان ده‌که‌م خه‌ياڵم ده‌با‌رێنمه سه‌ر فه‌رشی .. چيمه‌نه ســـه‌وزه‌کــان به لای ڕو‌باره‌کا‌ندا تێده‌په‌ڕم له‌گه‌ڵ نه‌وڕه‌سه‌کاندا ، تاوێك به‌رز ده‌بمه‌وه بۆ ئا‌ســـــمان ده‌ڕۆم خاڵيی و... که ده‌گه‌ڕێمه‌وه .. پڕ ده‌بم له‌تـــۆ . **** **** هـه‌موو يادگاريه تاڵه‌کانم بير ئه‌چێته‌وه يا‌دێکی شــير‌ين نــه‌بێ مــــر‌دنی تـــۆ... کاتێ به زيـندويی .. به به‌ر‌ده‌ممدا ..دێيت و ده‌ڕۆی . **** **** ئه‌و هه‌موو هه‌نگوينی مــاچه .. له نێو ده‌مماندا‌يه و.. وه‌ك ورچی قــوتـبه‌کان ، بۆ يـه‌کتريی ســـه‌مــا ده‌که‌ين . **** **** شـه‌وه ته‌نياکانم.. به‌بێ تـــۆ .. حه‌ز ده‌که‌م .. ســه‌ر‌ينه‌که‌م .. بکه‌م به حــه‌بێکــی خـــه‌و . **** **** که تۆ لێم زوير ده‌بی .. به جـگـه‌ره‌کێشــا‌نێكيش .. خــه‌يــاڵ ده‌بــــم . **** **** ئه‌گه‌ر ئه‌م سێوه شيعرانه‌ت .. بۆ بکه‌مه زه‌رفێکه‌وه .. خوا بزانێ چيمان لێ‌ده‌که‌ن، نه‌که‌ی ده‌م‌به‌ری بۆ شيعريکــم .. با له‌م به‌هـه‌شته‌ش ده‌رمان نه‌که‌ن. **** **** تۆ و عــه‌تر له‌يــه‌ك ده‌چـن .. دوای هــه‌ردووکتان ده‌که‌وم .. ناتـان بــينــم . **** ****
|