په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٧\٢٠١٠

      ئاوێنەى گەردوون.

کەژاڵ ئیبراهیم خدر

ئەوە ئاوێنەى گەردوون نییه‌
تاکاتەکان
بەخێرایى بچنەوە ژێر
پلەى سفر و
بێ ئاگایی جڵەوی مرۆڤ
بگرێتەدەست
ئەوە ئەندێشەى یەکەمینە
لە بیرى تۆدایە
مێژووى سوورى ئەم مەملەکەتە بێ نازە
بێ ئاگا نییه‌ لە من و تۆ
تۆ سەیرکە هەموو ڕۆژان
شەرەفخان
بە نیگایەکەوە ئەى روانى و
بە سەدایەکى بەرزیش ئەیووت
هۆ گەلى براى دەپێم بڵێن
کوا ئەو کوردەى
نووکی شمشێری (سەعدئاسا)
خوێنی سووری جەستەی کوردانی
لێ دەتکا !
دەپێم بڵێن
بڕیارەکەی شێخی نەمر و شمشێرەکەی
سەلاحەدین لە مەزاتخانەکانی مافی مرۆڤ
بۆ مەزات کرا
کپ و بێدەنگ هەڵوێست نەبوو
ئەو ساتەی وا بەعسی فاشست
هەڵەبجەی کرد بەخەزان و
قەڵادزێی قەڵای شێرانی کردە
مەمەلەکەتی ئافات
حیلەی ئەسپی سپی
لە نێو جەنگڵستانی رەشدا
هەڵی کرد و، وەک گەردەلوول
تاریکایی و شەوەزەنگی
راماڵ کردوو وەپێش خۆیدا
ووڵاتی کرد بە چراخان
من ئەو کاتە لەژێر نوای خامەکەمدا
پشووم دەدا
بۆیە دواسات بڕیارمدا
ئەم نەسیمە رەنگاڵەیە،
بۆ کەشکۆڵی پۆڵه‌ شیعرێ
بنەخشێنم لە دیدەمدا!!

   
  چاوەکانت .
چاوەکانت
دوو ماسى نێو هەستى وونن
لە دەریاى مەنگى ئەوینا
مەلە دەکەن
چەند دەمەوێ دەریان بێنم
ڕزگاریان کەم
بەڵام سیماى سەرابێکن و
خۆ وون دەکەن.

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر