ئاوێتە‌بوون.

سروه دڵخۆش
چۆن ئە‌و شە‌وانە
لە بیرکە‌م
هە‌تا ئاسۆ پێکه‌وە بووین؟
سە‌رت ئە‌خستە سە‌ر سنگم
تا ده‌نوستین لێو لە لێو بووین
دە‌مە‌و سپێدە شە‌ونمی لێوە‌کانت ده‌مژیمە‌وە
کە مژدە‌ی ڕۆژی نوێ ده‌هات
توند بە‌خۆتت ده‌گوشیمە‌وە
چۆن لە یادکە‌م ئێوارە‌کان
کە پە‌یمانی نوێمان ده‌دا؟
ئە‌ی بۆ ئێستا لە من ون بوویت
نە شە‌و نە ڕۆژ دە‌نگت نە‌ما...
تۆ بێ خه‌میت .
کوڕی بێ خه‌م وازبهێنه
دڵشکاوم مه‌مدوێنه
به نیازی دڵی من مه‌به
گۆشه‌گیری ئه‌شقتم مه‌که
هه‌رگیز دڵم به تۆ ناده‌م
یه‌خه‌م به‌رده ڕووت تێ ناکه‌م
قه‌ت بیر له من مه‌که‌ره‌وه
دڵت بێ خه‌م ببه‌ره‌وه
دڵنیابه تۆم خۆشناوێ
بۆ رێم پێ ده‌گری گشت تاوێ.
ماچ.
زه‌رده‌ی تیشک له چاو ون بوو
وا تاریکستان خۆی کێشا
چاوه‌ڕێبه که ئه‌م ماچه‌م
به هه‌ورێکدا به تۆ بگا
ماچی ته‌ڕم وه‌کو باران
وه‌ک شه‌ونمێکی به‌یانی
لێوه‌کانی تۆ ئاو ده‌دا
به وێنه‌ی خونچه‌ی نیهانی...
tamanek.bewafaiy@yahoo.com
|