ئاخ هه‌ڵه‌بجه کاتێ ویستم .
بورهان هه‌ژار
سپێده بوو به‌هاری خه‌م بۆ هه‌ڵه‌بجه کاتێ مه‌رگی ناواده‌یی زامی برینی خسته سوێ... که بای نه‌دامه‌ت هه‌ڵیکرد، سروشت پرچی ده‌ڕنییه‌وه له پڕ له چرکه ساتێکدا، قوڵپی هه‌ناسه‌ی پێنج هه‌زار بوون به زووخاڵ، له شانزه‌ی سێ...
* *
ئاخ هه‌ڵه‌بجه کاتێ ویستم، لهرووپهلی یاده‌وه‌ریی پهڕهمووچم لهسهرکهڤاڵ بنه‌خشێنم.. دیمه‌نی ئه‌و مه‌رگه ساته له گیانی شه‌که‌ت و هه‌ڵقرچاوی تۆ هه‌ڵکێشم.. نه‌ک هه‌ر ده‌ست و په‌نجه‌کانم، که‌ووتنه له‌رزین. لێ مخابن، به‌هره‌ی خامه‌م له ئاستی تۆدا ههڵفڕیین..
هه‌ڵه‌بجه هێشتا( جواناوی ) ده‌تکێ ماڵی رووخا‌و و که‌لاوه‌ی وێران ده‌کاته دیاریی .. شنه‌ی ئێواران خه‌مێکی قووڵه، بۆنی هه‌ناسه‌ی ته‌زیووی مه‌رگ ده‌گه‌ڵ خۆی دێنێ بۆ زامی سه‌ختی هه‌ناوی شاری...
به‌رلین 16.3.07
|