په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئاخاوتنهكانی حكومهتی عێراقی، بێدهنگیی دهسهڵاتی كوردی ،

بانێكه و دوو ههوای ئهوروپی ، قسهوباسێكی زۆر ههڵدهگرێ.

مههدی كاوانی   

 

''موه‌فهق ڕوبهیعی'' راوێژکاری ئاساسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیڕاقی دهڵێ ڕێیكخراوی موجاهدین ڕێكخراوێكی تیڕۆڕیستیه و بریاری ئهوهمان داوه كه ههرچی زووه خاكی عیڕاق بهجی بهێڵن جا بۆ ئێران بیانگێڕینهوه یان بۆ ووڵاتی سێیهم، زیاتر بهڕای خۆم مهبهستی ئهوروپایه‌‌. لهچوارچێوه‌ی ئاخاوتنهكانی ئهوهشی ڕاگهیاند ئهو كاتانه بهسهر چووه ڕێكخراوه تیڕۆڕیستیهكانی لهبابهت موجاهیدین و پهكهكه و پهژاك بتوانن سنوورهكانی عیڕاق لهدژی ئێران و دراوسێكانمان بهكار بهێنن.

قسهم لهسهر ئهوهوه نییه‌ كه موه‌فهق روبهیعی به ئارهزووی خۆی و بهرژهوهندی ئێران بهپلهی یهكهم و توركیا بهدواوهی ئاخاوتن دهداو پلهوپایه بۆ پارته سیاسیهكانی كورد و ناوچهكه دادهنێ و ، له ڕێگهیهوه چهندی بۆ دهچێتهسهر  یان نا.

 

بهڵام دهسهڵاتی كوردی بۆ وا خۆی دهكاته كهچهجل و وهڵامی ئه‌و لێدوانه بهرهلاییانهی له بابهت موه‌فهق روبهیعی و ئیدی و ئیدی ناداتهوه ‌‌كه نهتوانن بهو ڕادهیه لهسهر دۆزی كورد زمان درێژیی بكهن.

 

دهسهڵاتی كوردی لهچێ كهمه، بۆ وا خۆیان لهبهرامبهر دۆزی كوردی بهتایبهتی سهرتاسهری وا بهلاوازی نیشان دهدهن. بۆخۆیان ئێستاكهلهناو ژیانی بهڕێوهبردنی حكومهت، كارو كاردانهوهدهكهن و ئهمهریكیهكانیش بۆ هێزهكانی عیڕاقی و كوردی ئهگهر بهلای كوردیشهوهوهك دهنگی دهوروبهری نهیاری كوردی هۆنینهوهی لهسهر دهكهن دانهكهوتبن  ، ئهوا با بڵێین وهك یهكن. لهڕووی تفاقی جهنگی و هێزیشهوه،وابزانم لهگهل ئهوهوهش كهچڕی دانیشتوانی عهرهبهكان سێ بهرامبهری كوردیهبهڵام دیسانیش لهبهر ناڕێكی و دژایهتی عهرهبهكان و....ههمدیسان بهڵای كوردی داكهوتووه. شاخهكانی كوردستانیش ، وهها ههڵكهوتووهكهیهك نهفهر بهئارپێچیهوهبهرامبهر دهبابهیهك ، دهتوانێ بهرگری بكات.

 

پهكهكهحهرهكهیهكی چهكداری بههێزهو شایهتیشمان ساڵی پار لهبهردهم ههموو ڕاگهیاندنی جیهانی باس و خواسهكان بۆ ئهو شوێنهدهگوازرانهوهكهسوپای توركی كهبههێزترین سوپای ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستهپاش ئیسڕایل و ئهمهریكاش بۆ زانیاری و ههوڵگری و دانی زانیاری موخابهڕاتی لهڕێگای قهمهرهسناعیهكان باشترین زانیاری لهسهر شوێنهكانی گهریلا لهقهندیل و دهورو بهری پێ دهدان،كهچی خۆیان پێ ڕانهگیراو  لهبهرامبهر گهریلا  شكان و بهناچاری هێزهكانی خۆیان كشاندهوه. لهڕووی سیاسیش لهتوركیا جگهلهوهی كهپهكهكههیزێكی سیاسی و ڕێكخراوهیی و جهماوهری لهكوردستانی باكورو تهواوی توركیا بههێزه، لهڕووی چالاكی سیاسی و ڕێكخراوهیی و جولهی دبلۆماسی لهئهوروپا زۆر بههێزن و لهبهشهكانی تری كوردستانیش بهش بهحالی خۆیان ههنه، دهتهپهش بهو ٢٥ ئهندام پهڕلهمانانهیان وێڕای زوڵمی فرت وفێڵی ههلبژاردنیان لێ كراوه، بهڵام گهڵێ لهچاو قهوارهی خۆیان لهتوركیاو بهشی كوردستان چاڵاكن. لهدیوی كوردستانی ڕۆژههڵاتیش پهژاك و بزاڤی چهكداری تریش لێرهولهوی بهدهركهوتوون و بزاڤی سیاسیشیان ئهگهر وهك پێویستیش نهبێ بهڵام ئهگهر كۆمهكی باش بكرێن بهخێراتر بهگهڕ دهكهون . لهو بهشهكوردستانهی بهبهر سوریاش كهوتووهخراپ نینه.

 

حكومهتی كوردیهكهئهو پهڕهگرتنهكوردیانهبهخراپ وهردهچهرخێنێ ، ئهگینا جولانهوهیهكی سیاسی و چهكداری و جهماوهری ژیكهلهییان ههیه. دهشبینین لێرهو لهوێ لهلایهن هێزهكانی ئهمهریكاو قوهی سیاسی ئهوروپا ههولی ئهوهدهدهن كهتالیبان لهبن دهستی قاعیدهدهربێنن و بیانخهنهناو پڕۆسیسی سیاسی، ئهو شهڕهی ههرێمی غهزهش حهماس بۆ خۆیان زیاد لهپێویست توندن ئهگهر نا ئهوانیش دهخرێنهناو پڕۆسیسی سیاسی. وابزانم توانای پهكهكهئهگهر لهتالیبان و حهماس زیاتریش نهبێ، ئهوا هیچی كهمتر نیهلهوان . خۆ ئیسرایل ههرێمی غهزهی تا ڕادهیهك بهتهواوهتی كاول كردو قسهو باسیش لهسهركهوتنی حهماس دهكرێ . خۆ شهڕی قهندیل وههاش نهبوو ، شهڕهكهش لهناو ئهو شوێنانهنهبوو كهچڕی دانیشتوانی زۆرهكهچێ لهبهرهكانی شهڕ گهریلا سهركهوت و وای لهسوپای توركی كرد كهبهناچاری هێزهكانی خۆی بكێشیتهوه. لهڕووی كوشت و كوشتاریش ئیسڕایل نزیكهی ٧ ههزار بریندارو كوشتنی لهفهلهستینیهكان كرد با خهلكێكی مهدهنی زۆریشی لهگهڵدابووبێ، كهچی كوژراوی خۆیان له١٠ كهس كهمتر بوو لهگهڵ ههندێ له١٠٠ بریندار زیاتر ، كهچی لهشهڕی قهندیل كوژراو و بریندارهكانی سوپای توركی چهند بهرامبهری گهریلا بوو. ئهوهكورد و حهرهكهی سیاسی و حكومهتی كوردی خهمساردبوو كهنهیتوانی وهك عهرهب و ئیسلامهكان ئاسا شهڕهكهبگهیننهناو ههموو ماڵی خیزانی جیهانی، ئهگینا ئهو سهركهوتنهی گهریلا ئهگهر توێژینهوهی باشی لهسهر بكرابایهدوو ئهوهندهی تر كیشهی كوردی دهبردهپێشهوه. عهرهبهكان لهسهر ملیۆن و نیوێكی ههرێمـی غهزهدونیایان هێنایهوهڵام كهچی خواستی نهتهوایهتی  زیاتر له٢٥ ملیۆن كوردی لهتوركیاو ١٢-١٥ ملیۆنی كوردستانی ئێران و ٢ملیۆن كهسی كوردستانی بهبهرسوریا كهوتووهدهمریندرێ و لهههندی دهنگ بهولاوهئهوانی تر نهك قسهی پێوهناكهن بهلكو لهڕێگاشیهوهدهنگی جیهانیشیان ڵال كردووهكهنهزانن جۆری كێشهكهش چیه.

 

 موه‌فهق روبێعی و ئیدی و ئیدی كهلێدوان و زماندریژی لهدژی دۆزی كورد دهدهن ، تهنیا ئهوهیان لهسهدام كهمترهكهدهسهڵاتیان نیه، ئهگهر ئهو دهسهڵاتهشیان ههبوایهئهگهر لهویان خراپتر بهسهر كوردان نههێنابایه، ئهوا ڕێكاو ڕێك وهك ئهویان دهكرد . ئهمهلهلایهكهوه، لهلایهكی تریشهوهئهوان كهدهبینن هیج دهنگێكی حكومهتی كوردی نیهكهداكۆكی لهڕهوای كێشهی كورد لهههموو پارچهكان بكاو زیاد لهوهش كهدهبینن لوجنهی تهنسیقی حكومهتی عیڕاق و حكومهتی كوردی و ئهمهریكاو توركیا كارهكانیان لهههولێر بهڕێوهدهبهن لهپێناو ئهوهی چۆنچۆنی ڕێوشوێنی گونجاو لهبواری سهربازی و موخابهراتی بۆ لهناو بردنی پهكهكهداڕێژن ، لهڕێگایهوه خهلكانی وهك مۆفهق روبهیعی بهزیاتر بهدهر دهكهون.

 

ئاشكهرایهكهڕێكخراوی موجاهیدینی خهلك لهڕێگای سهرۆكهچالاكهكهیان خاتوون مریهمی ڕهجهوی بۆ ماوهی چهند ساڵێكهلهههوڵی كاری دبلۆماسی لهو بابهتانهیهكهڕێكخروهكهی لهخانهی تیڕۆڕستی دهربهێنێ و لهشوێنیهوهمامهلهی سیاسی لهگهڵدا بكرێت و ههوڵدانهكانیشی پهرهسهندنی تهواوی بهخۆوهگرتووهكهئهوروپا بهئهری دهنگی بۆ بدات و ههمیشهئهوهشی دووپات كردۆتهوهكهناولێنانی ڕێكخراوهكهیان لهلیستی ئیرهاب تهنیا بۆ ڕازی كردنی ئێرانهتاوهكو گفتوگۆكانی ئهوروپاو ئهمهریكا لهمهڕ لابردنی چهكی نهوهوی ئێران بهئامانج بگات.

لهسهر لێدوانهكهی مۆفهق روبیعیش ئێستاكهبهشی زۆری بڕیاربهدهستانی ئهوروپا دهڵێن، ئهوروپا وهختی خۆی بهههلهئهو ڕێكخراوهی خستۆتهخانهی ئیرهابهوهو دهبێ بۆ لهمهو دوا ئهو ناوهی لهسهر ههڵبگیرێ و سیاسیانهمامهلهی لهگهڵدا بكرێ.

 

ئا لێرهیهوهلهبهر ئاخاوتنهنابهجێیهكانی زۆر لهسهرانی حكومهتی عیڕاقی و بێ دهنگی  دهسهڵاتی كوردی و بانێكهو دووههوای ئهوروپی ، قسهو باسیكی زۆر ههڵدهگرێ.

 

 لهكاتێكدا كهحكومهتی عیڕاق بهئارهزووی خۆی لهدژی موجاهیدین و ناولێنانهكانی لهبهر خاتری ئێران لێرهو لهوی لهسهریان ئاخاوتن دهدا قسهگهلێك نینهو دهچێتهخانهی بهرژهوهندی سیاسی ناوچهكهوهك بگوترێ ههربابایهو ڕێزبهندی سیاسی وهها دهكا كهئهگهر دۆستمان بیت باشی ئهگهر نا تیڕۆڕستی. پێشم وانیهئهو جۆرهلێدوانانهلهقسهكردن بهو لاوههیچی تر بگهیهنێ چونكهئاخاوتن لێدهرهكان لهناو مهركهزی بڕیار نینه. موجاهیدینی خهلقیش مادامهكینێ ئهوروپاو ئهمهریكا لهپشتیانهو دژی ئێرانن قسهگهلی موه‌فهق روبیعی و ئیدی و ئیدیش چ جۆرهمانایهكی ئهوتۆ ناگهیهنن. كهئهوروپاش ئهوانی تاوهكو ئێستا لهناو لیستی تیڕۆڕ هێشتۆتهوهو سهركۆزیش لهدوا قسهكانی دهڵێ با جارێ وهك خۆیان بمێننهوه، تاكتیكهو بهس و هیچی تر و رهنگهههندێ ماوهی میژوویی بخایهنێ. بهڵام ئهو بانهو دووههوایهی ئهوروپی و وڵاتهبریار بهدهستهكانی جیهانی تا كهی. دهبێ بۆ پهكهكهتیڕۆرست بێ و موجاهیدینیش لهناو ئهو لیستهدهربهێنرێ.دهبێ بۆ  و ههتا كهی بۆ بهرژهوهندیهكانی خۆیان ناو و ناولێنان لهئهم و ئهو بنێنهوه.

 

ئهوروپا مادام دهڵێ پهكهكهتیڕۆڕیسته، دهبا بهدوای ئهو قسهیهش چوار لێدوانی لهسهر دۆزی كورد لهتوركیا بكردبایهكهمافی ٢٥ ملیۆن كوردی لای خۆیان لهبچووكترین مافیان كهئاخاوتنیانهبهزمانی نهتهوایهتی و لێیان قهدهغهكراوه. دهبا كهبهپهكهكهدهڵی تیڕۆڕیستن دوو بهلگهی ئهوانی لهتیڕۆڕستی بهێنابایهوه كهخهلكی بی دیفاع دهكوژن یان لهشوێنهقهڵهباڵغهكان بهكاری خۆتهقینهوهو دانانهوهی میل خهلكی سڤیل دهكوژن وهك كههێزهكانی قاعیدهوه توندڕهوی ئاینی لهعیڕاق  كهمۆفهق روبهیعی بهموجاهید ناویان دهبا دهیكهن ، كردبایانه، ئینجا با ئهوروپا بهاتبایهلێدوانی لهسهر كردبانه، یان وهكو ئهوهی حهماس دهیكا لهخۆتهقینهوهكان و هاویشتنی موشهكی دوور بۆ ناو خهلكی سڤیلی ئیسڕایلی. ئهخر بهمن ناڵێن كوێی كارو كردهوهكانی پهكهكهبهتیڕۆڕیست دهشوبهێنرێ ، ئهوان تیڕۆڕیستن بهس لهبهر ئهوهی لهسهر خاكی خۆیان داكۆكی دهكهن. كوا پهكهكهوهك قاعیدهو حهماس و حیزبوللهو ڕێكخراوهتیڕۆڕیهئاینهكانی برادهری موه‌فهق روبهیعی وهك بڵێ لهسهر كهدی دارێ نایهمهخوارهوهو بهشی من ههر كوشتن و كوشتاریه. ئهوان واتهپهكهكهلهسهر ئهرزی واقیع نزیكهی ١٠ جار دهبێ یهكلایهنانهلهدژی سوپای توركی شهڕیان ڕاگرتووهبهس بۆ ئهوهی كێشهكهیان لهڕێگای ئاشتی چارهسهر بكرێ. لهبهر خاتری ئهمهریكاو مهسعود بارزانی ١٢ سهربازی  توركیان كهلهبهرهكانی ڕوبهڕوبوونهوهبهدیل گرتبوو و بهبێ موقابیل ئازادیان كردن كهچی ئیسرایل ئهوهچهند ساڵهپێوهیهجوندیهكی خۆی كهلهلایهن حهماسهوهبهدیل گیراوه، بهرامبهر موقابیلێكی زۆرهوهبهربدات ، تا ئێستا بۆی نهكراوه. ئهخر نێوانی ڕێكخراوهتیڕۆڕیهكانی ئاینی و قاعیدهكهجهنابی موه‌فهق روبهیعی داكۆكیان لێ دهكات و بهموجاهید ناویان دهبا و بهپهكهكهو پهژاكیش دهڵێ تیڕۆریست، بهمن ناڵێی چهندی دهچێتهخانهی ڕاستی. خۆ ئهگهر پهكهكهش ههندێ كاری خۆتهقینهوهی دژی مهسئولهكانی لهبابهت مۆفهق روبهیعی بكردبایه، پێم وانهبوو بیانتوانیبایهوا بهبێ پهردهزماندرێژی لهسهر تێكۆشهران و كوڕانی چیا بكهن.

 

ئومێد ههیهلهخولی دهسهڵاتی ئێستای ئۆباماو ئهو قهیڕانه ئابووریه سهخته جیهانیه و كێشه و تهنگوچهله‌مه‌ جیهانیه بهرهو زیاد بووهكانی، گۆڕانكاریش لهسهر ههلوێستی وڵاته بڕیار به دهستهكانی جیهانی لهسهر ئهو به ئارهزوو بوونهی خۆیان لهمهڕ ناوڵینانهكانیانهوه، گۆڕانی بهسهر دابێت.

 

ئۆبامه لهكاتێكاو بهپێچهوانهی بۆش دهڵێ ئێمهههقمان لهخهیاری وڵاتان نیهو دهمانهوێ لهبهرژوهندی ههردوو لامان ڕهنگدانهوهبكهین. ههق وایهئهو بهڕێزهش ئیزافهیهكی تر بخاتهسهر ئاخاوتنهكانی و بڵێ . ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و لایهنهیاخی بووهكان كیشهی خودی وڵاتانهو ئهوان بۆ خۆیان ئازادن كهچۆنچۆنی لهگهڵیان دهجولینهوهو كاری ئێمهش بۆیان بۆ ههردوولایان خێرخوازانهدهبێت نهك لهدژی لایهكیان كۆمهكی ئهوی تر بكهین ، كاری وهها وێڕای كهم و كورتیهكانیشی بهڵام ههمدیسان مادامهكینێ دوژمنمان نی دۆستیشمان مهبه. بهڵام ئهگهر لهڕووی بهها مرۆڤایهتیهكان لهئاخاوتنهكانی ئۆبامهڕامینێین ، ههق وایهئهو بهڕیزهپشتی چهوساوهكان و زولم لێكراوهكان و ئهو نهتهوانهبێت كهتاوهكو ئێستا مهسهلهی ئازادی خاك و سهربهستی نهتهوایهتیان ههلپهساردراوهو دهسهڵاتی باڵادهستی جیهانیش بهمهزاجی بهرژهوهندیهكانیان ناویان لی دهنێن و دوێنی بهموجاهیدینیان دهگۆت تیڕۆڕیست و ئێستاش دهڵێن دهبێ ئهو ناوهی لهسهر ههڵگیرێ وهختی خۆی بهڕێكخراوی فهتحی فهلهستینی و ئیتریشیان دهگوت تیڕۆڕیست و ناوهكهش لهسهریان ههلگیرواوهلهوانهی بۆ دوا ڕۆژ لهسهر پهكهكهو حهماس و حیزبوللهو ئی تریش بهقاعیدهشهوهگۆڕان لهههندێكیان ،  لهناوڵینانهكانیان ڕوو بدات.

٢٣/١/٢٠٠٩

mahdikawani@yahoo.co.uk