٣\١٠\٢٠١٠
ئاخرین هه‌نگاو.

ئیبراهیم حه‌یده‌ری
به قه‌د باڵای شه‌وی
یه‌ڵدا
سیانزهیکی نه‌حس
وه‌ک مۆرت و مۆریانه
ده‌وری تهندوین و ته‌مه‌نمان
دائهرزێنێ
به پڵتۆکێک لێمان ئه‌داو
تیامان ئه‌با
لێمان نابێته‌وه
پێمان ده‌ڵێ
گوشتی گه‌نیو کرم تێئهدا
ماڵ بێ خاوه‌ن دز لێ ی ئه‌با
خانووی چۆڵ خۆی ئهرووخێ و
چۆک دا ئه‌دا.
*
* *
له ژینی ئه‌شکه‌وته‌کانه‌وه
سێ و ن‌و و حه‌وت
پشیله‌ی ڕه‌ش
ناوه‌خت خۆێندنی که‌ڵه‌شێر
کوڵه چوار شه‌ممه
سه‌بر و جه‌خت و پژمه
به‌خێویان ئه‌که‌ین
ئه‌ژین له گه‌لمان
هه‌تا ئه‌مرۆی خانوو بورجه‌کان.
*
* *
بروا بکه‌ن
گه‌ر ئه‌دیسۆن کاره‌بای دروست نه‌کردبایه
له سه‌ر زه‌وین
سامی مێرده‌زمه و شه‌وو شه‌و له‌بان
به قه‌د
کیمیایی و ئه‌نفالێکی لێ ئهکوشتین.
*
* *
هه‌زار ساڵه
شه‌رمانه واین له‌م داوه
سه‌رمان قاڵی به‌ش کردنی
نهچیرێکی نه‌گیراوه.
*
* *
پێمان ده‌ڵێن
گه‌ر مانگ گیرا ، له ته‌پڵ بده‌ن
گه‌ر سه‌بر بوو سه‌فه‌ر مه‌که‌ن
ده‌ستی راستت ئه‌گه‌ر خورا
ماچی بکه له سه‌ر چاووتی بنه
گه‌ر سێنگ گرتی
ده‌س و پزۆت له بیر نه‌که‌ی.
*
* *
به‌ره و ناخی زه‌وین
له کونکرێت له چیمه‌نتو
دیوارمان له بۆ ئه‌که‌ن.
*
* *
ئه‌مانه ئاخرین هه‌نگاویانه
ئاخرین فێل و فریو و درۆیانه.
*
* *
سه‌ر دانه‌وێنین و بروانینه ئه‌م
هه‌زار به هه‌زاره‌دا
له کام سه‌ده‌یا راوستاوین.
*
* *
که‌ژاوه‌ی ئه‌م مێژووه
ئه‌م ژینه
ئه‌و ئه‌سبه
کوت و کۆێر و ماندووه
رایناکێشێت.
پاییز.
دڵداره‌که‌م
خه‌مه‌کانم گه‌ڵا ، گه‌ڵا
ئهرژێن به‌سه‌ر دونیای منا
گه‌ر دێت بۆ لام
وه‌ک پاییز بێ
ها ، چ زوو دێت‌و
چ دێر ئه‌چێ.
*
* *
ئاڵتونی زه‌رد و جوان
له شان و مل وه‌رزی خه‌زان
گه‌ڵا رێزان
گه‌ڵا رێزان
ئه‌ویش ده‌که‌م به پامووره
ده‌یکه‌مه پێ ی بووکی خه‌زان.
ماڵپه‌ڕی ئیبراهیم
حه‌یده‌ری
|