په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٦\٢٠١٠

ئایا ئافرەتانى فەرمانبەر لەکوردستاندا، لە٧٠٪ى بێڕەوشتن؟!


حەسەن سەید باقى


ئەمڕۆ بەهۆى پێشکەوتنى میدیاوە کە زەمەنى گلۆبالە،ئەم جیهانە بووەتە دێیەکى بچووک، مرۆڤەکان بە خێرایى ئاگادار دەبنەوە لە هەر نوێکاریەک و بابەت و ڕووداوێک لە هەرشوێنێکى ئەم دونیایەدا کە ڕووبدات.بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە دەستەیەک لەوانەى کە ئەم بوارەیان بەکار هێناوە بۆ مەرامى گەندەڵى خۆیان و نانەوەى ئاژاوەیە لەکوردستاندا. ئەوانەى کە نۆکەرى دوژمنانى گەلى کوردو ئەزموونەکەین لەباشوورى کوردستاندا، وە ڕێنماییان دەکرێت لەلایەنێکەوە(هەروەک خۆیان ئاماژەیان پێداوە) بەناوى ئازادى بیروڕاوە هێرشی ناڕەوا دەکەن و خەریکى بوختان هۆنینەوە دژى ئەم گەلە ستەمدیدەیە گوایە ئەمانە فریاد ڕەس وپێشکەوتنخوازن دژى گەندەڵى دەسەڵات وحیزبەکانن کە هەرخۆیان بەشێکن لەو گەندەڵیە. سەیرى ئەو دەستەواژەیەلە ژوورى پاڵتالک"ئۆپۆزیسیۆن" دەڵێن (لە%70 ئەو ئافرەتانەى فەرمانبەرن سێکسیان لەگەڵدا کراوە) بەڕاستى ئەم دەستەواژەیە سوکایەتیکردنێکى ڕاستەوخۆیە بە ئافرەتانى کوردستان کەقابیلى قبوڵ نییە بۆکەس، لە ژێر ناوى ئازادى بیروڕاو پێشکەوتنخوازیدا، ئایا کآ هەیە لە ئێمە، ئەندامێکى خێزانەکەى خوشکى یان دایکى یان کەسێکى نزیکى ئەمڕۆ فەرمانبەر نەبێت، چۆن بتوانرێت ئەم سوکایەتیە بە نیوەى کۆمەلڕ و دایک و خوشکى نیوەکەى ترى بکرێت؟! ئا ئەمەیە گۆڕان و ئازادى؟! کآ هەیە بەم دەستەواژە نامۆیە بە کورد بە ئینسانەکان ڕازى بێت؟! ئەمە کلتورێکى نوێیە لە لایەن ئەو بەکرێگیراو دەروون نەخۆشانەى کە داڕووخاون ودەیانەوێت کۆمەڵگا باجى سەرلێشێواوى و دۆڕانەکەیان بدات، ئەمە کلتورى نوێیە!! کە مرۆڤ سەقەت بوو دۆڕا ،دەبێت ئەو دەستەواژەیە بەکار بهێنێت.


لە لایەکى تردا ئەو زورناژەنانە دەڵێن"( ئەوەى ئەندامى یەکیەتى نیشتمانى و پارتى دیموکرات، بێت هەموویان ح..ی.ی. )" بەڕاستى ئەوە ئەوپەڕى بآ مۆراڵى و سوکایەتى کردنە بە تاکى کۆمەڵگا و ئەندامانى ئەو دوو لایەنە، لەکاتێکدا سەرکردەى گردەکە بەتایبەت خودى نەوشیروان کەسى دووەم بووە لەناو یەکیەتى دا، هەروەک خۆشى دەڵێت بەشدارە لەهەموو سەرکەوتن و خۆشى وناخۆشیەکى یەکیەتیدا!! بۆ دەبێت ئەوکەسانەى ئەمڕۆ کە لەناو ئەو دوو لایەنەدا نەما بن رێگەخۆشکەر بن لەبەردەم ئەم دەستەواژەیەدا چۆن پێیان هەرس دەبێت کە میژوویەکیان لەنێو ئەو دوو ڕێکخراوەدا بەسەر بردووەو پێیان بووترێت..حیـ....، ئەم ماستەش بآ موو نییە!!


نوێترین دەستەواژە ( کۆنگرە کۆنگرەى کۆندۆمە) بەڕاستى شەرمهێنە کە بەوشێوازە سووکایەتى بە هەست و نەستى سەدان هەزار ئەندام و لایەنگرانى یەکیەتى نیشتمانى بکرێت کە خاوەنى ڕووبارێک لە خوێنە بۆ ئازادى و ڕزگارى کوردستان بە هەموو هەڵەکانیشەوە، بە چ هەستێک ئەوانەى گوێبیستى ئەو دەستەواژەیە دەبن بآ هەڵوێست دەبن؟!! هەروەها دەبێژێت زانیارى نوآ ئەوەیە لەکۆنگرە ئافرەتێک داواى پاڵپشتى کردووە وەڵامەکەى بە داواى پەیوەندى بووە(سێکس)" ئەمە بۆ خۆى سوکایەتیە بە ئافرەت لە لایەک لاى دووەم بە خەبات و تێکۆشانى ئەوانەى دەیانەوێت بێنە مەیدانى کارو خەباتەوە، ئەمەش تەنها ئەوە هەڵدەگرێت ئەو کەسەى ئەم دەستەواژە دەڵێت باوەڕى بە ئازادى و یەکسانى پیاو ئافرەت نییە لەلایەک لاى دووەم قەزەمێکى بیرورایە، دەروونى پڕە لە ڕق و کینە لەبەر ئەوەى ئەم کۆنگرەیە یەکلاکەرەوە دەبێت.


لە هەندێک سایت و ژوورەکانى پاڵتالک،هێرشى ناڕەوا دەکرێتە سەر سەرکردایەتى ئەو حیزبانەى کە لەگەلڕ ڕەووتى ئەواندا نەبێت، پێموایە زۆر ئاساییە هەر تاکێک ڕەخنەو پێشنیارى هەبێت لە دەسەڵات و حیزبەکان، ئەوە مافى هەر تاکێکە، نەک سوکایەتى بە ئەندامانى خێزان و کەسایەتى کەسەکە. لەبەر ئەوەى هەر تاکێک ئازادە چۆن بیردەکاتەوە تا ئەو جێگەى ئازادى کەسانى تر زەوت نەکات. بەڵام بەکارهێنانى ووشەى بریندارکەرو هێرش بە بەکارهێنانى دەستەواژەى مۆرالى بۆسەر کەسایەتى و خێزان دوورە لە ئەتەکیەتى ڕۆژنامەگەرى و ئازادى بیروڕا هەروەک ئەوەى ئەمڕۆ لە سایت و ڕۆژنامە بەناو ئازادەکانى نێو میدیاى کوردیدا باوەو دەیبینین. وە دەبێت ئەوانە داواى لێبووردن لەو ناماقوڵیە بکەن کە سوکایەتیان بە ئافرەتانى فەرمانبەرو هونەرمەند کردووە. ئەمە شێوازێکى نوێیە لەخزمەتى داگیرکەراندا وبەکرێگیراوێى ئاشکراو ڕوونە بۆ دوژمنانى دەوڵەتە داگیرکەرەکان کە ئەم شێوازە بەکاردەبەن دژى بزووتنەوەى رزگاریخوازو ئازادى پەروەر، ئەمانەچەواشەکارى دەکەن لە ویستى خەڵک بۆ گۆڕانکارى وئازادى وە دەبنە بەربەست لەبەر دەم مافى ڕەواى خەڵکدا، لەڕەوتى گەشەى کۆمەلڕ و گۆڕانکاریدا.


ئەڵمانیا
حوزه‌یرانی
٢٠١٠