ئایا باراک ئوباما
شایسته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی یه ؟؟؟؟؟؟؟
فه‌رحان خورشید حه‌مکوڵ
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشودا هه واڵی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به
باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندن بڵاوبووه‌وه .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌س له ئێمه گومانی له بێ لایه‌نی و بێ گه‌ردی
لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌سنیشان کردنی ئه‌و خه‌ڵاته جیهانییه نییه،
به‌ڵام
1 - وه‌ک ئاشکرایه ئۆباما ته‌نها نزیکه‌ی 9 مانگێکه له پۆستی سه‌رۆکی
ئه‌مریکادایه ، به واتا هێشتا زۆر کات ماوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندی بانگه‌شه‌و
به‌ڵێنه‌کانی ئۆباما . ئه‌وه‌ی تا ئێستا ناوبراو به ئه‌نجامی گه‌یاندووه
ته‌نها گوتاره نه‌ک کردار . تا ئێستا کێشه‌کانی دونیا و ناوچه‌که به
گۆڕانێکی ماراسۆنی کیسه‌ڵیدا ده‌ڕوات . ئه‌وه‌ی له عێراقیشدا به ئه‌نجامی
گه‌یاندووه ته‌نها جێ به جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه ستراتیژیه‌که‌ی ئه‌مریکا-عێراقه
وا له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی جۆرج بۆشدا مۆرکرا . له ئه‌فغانستانیش
شه‌ڕ و توند و تیژی گه‌رم و گوڕتر ده‌ببێت ، واتا زمانی ئۆباما و به
چه‌ک چاره‌سه‌رکرنی دوسیه‌ی ئه‌فغان گۆڕانێکی ئه‌وتۆی به خۆوه نه‌بینیووه
، بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی ئۆباما به ناردنی هێزێکی 40 هه‌زار که‌سی به‌شێکه
له‌و پرۆسه‌یه . له دۆسه‌ی ئێرانیش زمانی شه‌ڕ و چاوسورکردنه‌وه به
دوور نی یه له ئه‌جندای ئۆباما سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زمانی گفتوگۆ و
دانوستان به یه‌که‌مین ڕێگا داده‌نێت . به واتا له ئه‌مڕۆدا ئۆباما
سوپا سالاری له‌شکرێکه له دوو ووڵاتدا ده‌جه‌نگێت .
چاو نوقاندنی ئه‌مریکا بۆ به جیدی چاره‌سه‌رکرنی گه‌وره‌ترین دۆسه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند ( کێشه‌ی کورد ) له سه‌رده‌می ئۆبامادا هه‌ر به‌رده‌وامه
!!
2 - ڕه‌نگه لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و پێدانی خه‌ڵاته‌که وه‌ک هه‌نگاوێکی
پێشوه‌خت له ڕێگه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌وه وا له ئۆباما بکه‌ن په‌یامی
ئاشتی و به‌ڵێنه‌کانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت . به واتا له ڕێگه‌ی ئه‌م
خه‌ڵاته‌وه به‌ڕی توند‌و تیژی له ژێر پێ ی ئۆباما ڕابکێشن . ئه‌گه‌ر
ئه‌م ئه‌گه‌ره‌یان ڕاست بێت ، ئه‌و ده‌مه ئه‌م دوو خاڵه چاوه‌ڕوانمانه
:-
ئه‌لف | ته‌نها دووپاتکردنه‌وه‌ی باڵا ده‌ستی ئه‌مریکاو کاریگه‌رێتی ده‌زگای
ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریکا له جیهاندا ده‌سه‌لمێنێت ، که‌وا هه‌ر له یه‌که‌م
ڕۆژی ده‌سبه‌کاربوونی یه‌وه سه‌رۆک ئۆبامایان لێ کردین به فریشته .
له هه‌مان کاتدا لاله حه‌مه‌یی ئه‌و ده‌زگا ئه‌کادیمیه‌یه بۆ ئه‌مریکای
خاوه‌ن هێز .
بێ | ته‌نها بڕیار دانه له سه‌ر گوتار و به‌ڵێن ، هیچ به‌هایه‌کی
زانستی و ئه‌خلاقی تێدا به دی ناکرێت .
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر به‌ها مرۆیی و ئه‌خلاقیه‌کان سه‌نگی مه‌حه‌ک بوونایه
له ده‌سنیشان کردنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی نه‌ک هێز و ده‌سه‌ڵات ، ئه‌و
ده‌مه هه‌وکێشه‌کان ئاوه‌ژوو بونایه ، ئۆباماش هه‌ر چۆن لای خۆی سه‌یر
بوو ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ به‌خشرا ، ئاوه‌ها هه‌ر ئافره‌تێکی جه‌رگ سوتاوی
کوردستانه‌که‌مان شایسته تر بوایه به خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ( ئه‌و
وانه‌یه‌ی وا ئافره‌تێکی جه‌رگ سوتاوی کوردستانه‌که‌مان دای به گوێی
جیهانی که‌ڕ و لاڵدا ، ڕوحێک دوور له ڕق و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بوو ،
کاتێک سه‌رانی به‌عس له کونجی به‌ندیخانه‌کان توند کران ) ... به‌ڵام
وا دیاره هه‌ر چۆن پێش ماوه‌یه‌ک ده‌زگا ئیعلامی و گۆڤاره به‌ناوبانگه‌کان
باسیان له ناسکی و سه‌رنج ڕاکێشی خێزانی ئۆباما ده‌کرد ، گوایه ده‌ست
و مه‌چه‌کی خانمی یه‌که‌می ئه‌مریکا که‌م وێنه‌یه ، ئاوه‌ها لیژنه‌ی
ده‌سنیشان که‌رو هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕه‌نگه له ژێر
کاریگه‌ری ده‌زگا ئیعلامیه‌کان سه‌رۆک ئۆبامه‌یان ده‌سنیشان کردبێت ،
ئه‌گینا هێشتا کات ماوه‌و ئۆباماش ساڵانێکی زۆری له به‌رده‌مدایه تا
په‌یامی ئاشتی و به‌ڵێنه‌کانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت .
fkh.binayi@hotmail.com
|