ئایا بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی تا که‌ی.
هاووڵاتیانی هێژا که‌س و کاری قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیاباران په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رجه‌م حیزب و ڕێکراوه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌کانی کوردستان جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی کوردستان.
کرده‌وه تیرۆسیه‌تیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی که‌رکوکی داگیرکراو ته‌نها تاوانێکی کت‌وپڕ و کرده‌وه‌ی که‌سێک یان تاقمێکی نه‌خۆش نیه، به‌ڵکو ئه‌ڵقه‌یه‌که له زنجیره‌ی به‌رده‌وامبوونی جینۆسایدی گه‌لی کورد و سه‌پاندنی بارودۆخی داگیرکردن به‌سه‌ر که‌رکوک و باقی ناوچه داگیرکراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان‌و درێژه‌پێدانی دیموگرافیا شێواو و ته‌عریبکراوه‌که‌ی . ئێمه پێمان وایه لایه‌نه شۆفینیه‌کانی ڕژێمی داگیرکه‌ری به‌غدا ئاگاداری بوون و ئیشاره‌تی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵکردووه، ئه‌وه‌ش له میانی هه‌نگاو پراکتیکیه‌کانیان بۆ سه‌پاندنی یاسای پارێزگاکان که به فێڵی سیاسی ده‌نگیان له‌سه‌ر دا و به فشاری کوشتن و بڕین فه‌رزی ده‌که‌ن. ئه‌مانه ته‌نها تاقمێکی گێره‌شێوین و دوور له یاسا‌و باهای مرۆڤایه‌تی نین، به‌ڵکو زیاتر له‌وه درێژه پێده‌ری سیاسه‌تی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی وسه‌وزبونه‌وه‌ی تۆوی نه‌ته‌وه‌کوژین، له ناوبردنی هه‌موو هه‌وڵیکی جدین بۆ پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی فره‌ڕه‌گه‌زی و به‌ره‌جیاوازه‌کان.
ناوه‌ندی چاک، هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕێکه‌وتننامه‌کانی نێوان هێزه سیاسیه‌کانی کورد و هێزه ئێراقیه‌کاندا هۆشداری ئه‌وه‌یدا دا که ده‌بێت ئه‌م ڕێکه‌وتننامانه به ئاشکرا هه‌موو خاڵه‌کانی بخڕێته به‌رده‌م سه‌رجه‌م گه‌لی کورده‌وه، جگه له‌مه‌ش ده‌بێت ئه‌م ڕێکه‌وتننامانه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا بێت، یان یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاگادر بکرێته‌وه لێی. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م هێزه سیاسیه کوردیانه به ناوی گه‌لی کورده‌وه ئه‌م کاره ده‌که‌ن. مه‌خابن ئه‌مه نه‌کراو ئه‌وه ورده ورده ئه‌نجامی فڕوفێلی ژێر به‌ژێرو ده‌ستی ڕه‌شی وڵاتانی ناوچه‌که که هه‌میشه له گه‌مه‌ی سیاسی دارێژراودان دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد و ساده‌ترین مافی کورد ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌ویش خۆی له گه‌مه سیاسیه‌که‌ی مه‌شهه‌دانی و به‌عسیه توندڕه‌وه‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق و زیندوکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و پراکتیکه‌کردنی به زۆر‌و تۆقاند و ته‌قینه‌وه‌ی ناو ئاپۆرای خۆپیشانده‌ران ده‌ستیپێکردوه، سه‌رتایه‌کی مه‌ترسیداره‌و بۆ کاری تیرۆری و خوێنڕشتنی ده‌یان و سه‌دان له خه‌ڵکی سڤیل و بێ‌تاوان و پێکدادانی شه‌ڕی نێوان کورد و عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانه. بۆیه ناوه‌ندی چاک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه‌ی توند ده‌گرێت له هێزه سیاسیه‌کانی کورد و به تایبه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر کرده‌وه‌ی ناسیاسیانه‌یان و بیری ته‌سکی حیزبایه‌تیان له شاری که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی تری کوردستان، که پێمان وایه ئه‌م هێزه سیاسیانه له ئاستی ڕوداوه سیاسیه‌کاندا و له ئاستی بار‌و دۆخه هه‌ستیاره‌که‌دا نه‌بوون و کاریان نه‌کردوه له‌به‌ر دژایه‌تی یه‌کتری. له هه‌مان کاتدا چۆن دژ به هه‌موو کارێکی تیرۆری ده‌وه‌ستینه‌وه و ڕسوای ده‌که‌ین به هه‌مان شێوه‌ش شه‌رو پێکدادان له نێوان نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تری کوردستاندا ڕسواده‌که‌ین و ئه‌و هۆشیاریه ده‌ده‌ین که ئه‌م جه‌نگانه ته‌نها به زه‌ره‌ری خه‌ڵکی سڤیل و بێتاون ده‌شکێته‌وه.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک پێشنیار ده‌که‌ین که حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌م 2 خاڵه بخه‌نه به‌رده‌م سه‌رجه‌م لایه‌نه ئێراقیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌کێکیان که بریتیه له :
1- گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و سه‌رجه‌م شوێنه به عه‌ره‌بکراوه‌کان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به دۆکۆمێنته مێژویه‌کان و له هه‌موشیان زیاتر ئاماری ساڵی 1957 ی ئێراق.
2- له جێبه‌جێنه‌کردنی ئه‌م خاڵه‌ی سه‌روه‌دا و قبولنه‌کردنی ده‌ستبه‌جێی ، کشانه‌وه‌ی فراکسوێنی هاوپه‌یمانی کورد له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی هێزه سیاسیه‌کانی کورد له هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه ئێراقیه‌کاندا.
ئێمه پێمان وایه هه‌ر چاره‌سه‌رێکی دیکه به به‌رژه‌وه‌ندی کورد ته‌واو نابێت و پڕۆسه‌ی جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان به‌رده‌وام و دژوار ده‌کات.
لێره‌وه داوا له سه‌رجه‌م حیزب و ڕێکخراوه سیاسی و جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی و سه‌رجه‌م گه‌لی کورد ده‌که‌ین پاڵپشتی ئه‌م پێشنیاره بکه‌ن و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به جدی کاری له‌سه‌ر بکات. هیوادارین خوێن چیتر نه‌ڕێژرێت که ڕژاش با بۆ ده‌سکه‌وتی سیاسی و سه‌ندنی مافه‌کانی گه‌لی کورد‌و ڕاستکردنه‌وه‌ی دیموگرافیا شێواوه‌کی که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی تری کوردستان بێت نه‌ک بۆ خۆده‌رخستن و نیشاندانی هێزبێت.
با به‌سبێت سیاسه‌تی دوالیزمی! له لایه‌ک کورد هاوبه‌شه له عێراقی فیدراڵ‌دا و دادگای ده‌ستوری بوونی هه‌یه و ماده‌ی 140 ماده‌یه‌کی ده‌ستوری و چه‌سپاوه!! له لایه‌کی تره‌وه پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی گه‌لی کورد به‌رده‌وامه!! ئه‌م سیاسه‌تی دوالیزمیه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێزه‌سیاسیه‌کانی گه‌لی کورد. به‌رده‌وامبونی جینۆسایدی گه‌لی کورد و جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی 140 ده‌خه‌ین ئه‌ستۆی فراکسوێنی هاوپه‌یمانێتی کورد له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئێراقیدا که نه‌یانتوانی له کاتی خۆیدا باوه‌ڕ له مه‌شه‌هه‌دانی وه‌ربگرنه‌وه و به که‌سێکی نه‌گونجاوی دابنێن بۆ ئه‌و جێگه هه‌ستیاره. ته‌قینه‌وه‌کانی شاری که‌رکوک و تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران و ئاوه‌دان نه‌کردنه‌وه‌ی شاری که‌رکوک به گوێره‌ی پێویست ئه‌و هێزانه به‌رپرسن لێی که جڵه‌وی حوکمیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک. 28/7/2008
|