په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٧\٢٠١٦

ئایا بۆنی براکوژیی دێ؟! یان نزیکە لە کوردستان؟!

ھێمن رەشید عیسا    


ئاستی ڕۆشنبیری و سیاسەت مەدارانی کوردی لەسەردەمانێکی کۆن دا واتە لە ساڵەکانی رابڕدوودشدا کە دەچێتەوە بۆ نزیکەی سەدساڵی مێژوو تاکو ئێستاش گۆرانکارییەکی عەقڵی و دەروونی بەسەردا نەھاتووە کە تێگەیشتن و خۆشویستنی یەکتری لەپێناو نیشتیمان و چاکردنەوەی ھەڵە مێژووییەکان کە لە ڕۆژگاری کوردستان دا ڕوویانداوە بەنموونە ئەوەی کە زۆر ئاشکراو ڕوونە لە ساڵەکانی نەوەت دا کورد پاش ئازادکردنی ناوچەو شار و دێھاتەکانی کوردستان لە ژێر دەستی ڕژێمی پێشووی لەناوچووی عێراق کە زوڵم و دیکتاتۆرییەتی بەرامبەر کورد و شیعە کرد تاوەکو ڕاپەڕین و وە ھەڵگیرسان و ڕزگاربوون لەو دەسەڵاتە کۆمەڵکوژە و خوێن رێژە کە جەرگی زۆربەی کوردەکان و شیعەکانی بریندار و داخ کردبوو بەڵام بە ئارام گرتن و نەوەستان لە ھێرشکردن وە ھێنانەوەی سەرکەوتن بە خوێنێکی زۆری کوردانی شەھید،بۆیە کورد تووانی ھەرێمێکی سەربەخۆ و پەرلەمانێکی تایبەت بەخۆی بە ناوی کوردستانی دامەزراند، بەداخەوە کورد دووای چەند سالێکی کەم و خێرا پڕیان دایە یەکتری و گەڕانەوە خالی یەکەم دژ بەیەکتر لە لایەن ھەردوو دەسەڵاتەکەی حیزبی کە دەسەڵاتداربوون لەو کاتەدا وە بگرە بە ئێستاشەوە ھەر ھەمان دەم و چاوەکانن و ھەمان ھێزو دەسەڵاتن ھەر لەو دژایەتی بوونە دا خوێنی میللەتی کوردیان ڕشت و شارە کوردییەکانیان بە خوێنی براکوژیی ڕەش پۆش و خوێناوی و چاوی دایکی ڕۆڵەکانی کوردستانی کوێرکرد وە داھێنانی ڕق و کینەو دژایەتی و تۆڵەسەندنەوە کە تا ئێستاش ئەو شەرەی کرابوو کە چەند ساڵێکی خایاند بوو بوویە ھۆی زیاتر لە ھەزارەھا پێشمەرگە بونە قوربانی لەپێناو حیزب و کەسانی خۆیان نەک لەبەر سۆز و شەرەفی نیشتیمان بەڵکو بەڵێ بۆ خاتری شەرەفی حیزب، وەھیچ ڕێزێک بۆ میللەتی کورد لەلایەن سەرکردەو بەرپرسان و دەسەڵاتدارەکانی خۆیان بۆ نەوەکانیان دانەنا چوونکە دەبوایە ئەوانەی بەشداربوون لەھەردوو حیزب بۆ خوێن ڕشتن و ڕێگای مەرگ و کووشتن و دەربەدەری و ئاوارەییان سەپاند بەسەر میللەت دا ئەمانە ھەر زوو پیویست بوو بدرێن بە دادگا واتە زۆربەی تاک و کەسێکی ئەو حیزبانە کەبەشدارو ھۆکاربوون.

بۆ ئەوشەڕە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجام بدرێت سەیرە نەک خۆیان بڕیاری ئازادبوونی خۆیان دا بەبێ دادگاییکردن لەو ھەموو کوشتن و کاولکارییە بەرامبەر بە میللەتەکەی خۆیان بەبێ ھیچ دادگاییکردنێک ھاتنەوە ناو میللەت و دەسەڵات کە ئەمە ناپاکی و دیکتاتۆرییەتە بەو سەر شۆرییەی کە پێشتر کردبوویان بەڵام گوێی پێینادەن چوونکە خیانەت و یاسا لای ئەوان مەزەی پارەکانیانە بەداخەوە بەزۆر و بە زوڵم دەسەڵاتیان سەپاندووە و زۆربەی میللەتیان بێ دەنگ و ھەڕەشە کردووە بەبڕینی مافەکانیان ئەگەر ھاتوو بەردەوامبن لە ناڕەزایی بۆیە لە ھەرێمێکی وەکو کوردستان یا دەبیتە کۆیلە یا خۆزگەی مردن بخوازە.


سەیرەکە لەوەدایە ھێشتا خۆیان ھەر بەسەرکردەو دڵسۆز و ھێزی گەورەی میللەت داناوە ، بێ گومان دەستی دەرەکی ھۆکارێکی زەق و لەبەرچاوە لەناوچەکەدا بۆسەر خاکی کوردستان کە ھەر حیزبێک پشتی بە ھێزێکی بێگانە بەستووە نەک پشت بەستن بەیەک ریزی کورد لەناوخۆیان کە بۆتە پێچەوانەکەی دووژمنایەتی یەکتری دەکەن لە ڕێگای ئەو ھێزە دەوڵەتیانەی تا ئێستاش بەردەوامە لە شەرپێدانی نێوان حیزبە ناوخۆییەکانی کوردستان کە کاریگەری ئەمنی و سیاسی ناجێگیری دەبێ.

ئەوەی ڕەچاو دەکرێت و میللەت زۆربەی تێی دەگات پرسیاریان لێ دەکرێت و گفتووگۆ ئاراستەیان دەکرێتەوە راستەوخۆ دەیبەنەوە خەباتی شاخ و وە دەڵێن دژ بە دیکتاتۆر شەڕمان کردووە ئینجا کەوایە ئێوە ئەوەی کردووتانە زۆربەیتان قۆرخ و داگیرکردووە بۆکەس و خزم و دۆست و کەسانی نزیک و کۆیلەی خۆتان ئایا ئەمە چ ویژدانێک قبووڵی ئەکات ئەگەر ویژدان و مرۆڤایەتی ھەبێ؟


ئایا میللەت ئەپرسێت ئەم دەسەڵاتە کە بیروبۆچوونی حیزبییە نەک حکوومەتیی تاکەی پێشمەرگەو بەرپرسێک زەوی و ئاسمان جیاوازی ھەبێ؟


ئەوەی سەدام کردی لەوپەڕی نا مرۆڤانەو دڕندانە بوو بەرامبەر بە مرۆڤایەتی بەڵام ئێوە لە میللەتەکەن و ئازاری عەقڵی و دەروونی ھەموو میللەت ئەدەن جگە لەکەسانی خۆتان فوول و پڕن لەگیرفانی دڕاوتان کە زوڵمێکە لەخوێنتاندایە پەڕۆ و شەری برا کووژی ، زۆر شەرمەزارییە وڵات بەدەست دز و خیانەت کارەوە بێت کەھەموو شتێکی نا بەجێ ئەکات تەنیا خۆی و کەسانی بمێننەوە ئەگەریش ھەموو وڵات بڕوات گرنگ بلۆکی بانکەکانی کەنەداو دەرەوەی وڵاتە . بگرە مێژوو شەرم دەکات ئێوە لەخۆبگرێت چوونکە لەبەر دووڕوویی و دیکتاتۆریتان.


ئایا دابەش کردن و ھەڵوەشاندنەوەی دەسەڵات و جیابوونەوە و دەرکردنی لایەنێک بەبێ ھیچ ماددەیەکی یاسایی وەبگرە گوێ نەدان بە دەنگ دەرانیش تەنیا پشت بەستن بە تەوافق ئایا میللەت دەپرسێت یاسا کە باوی نییە بۆ گەورەکان وە ھەروەھا دەلێن بە بەرپرسان دەوڵەت بوون بە پشت شکاندنی یەکتری دروست ئەبێت یان بە میزاجی؟!!!


ئایا بردنەوە دەرەوەی پارەیەکی خەیاڵی زۆر وە میللەت ھاوارکردن بۆ گەرانەوەی پارە دزراوەکان وە پێکھێنانی لیژنەی ھەڵخەڵاتاندنی خەڵک ئاوا یاساو دەوڵەت ئەبێت؟!!!


زۆر کاری نابەجێ لەڕووی یاساییەوە بەرامبەر ھاونیشتمانیانی کوردستان و دەنگە ئازادەکان و دەرخستنی ڕاستێکان بەردەوامە بۆیە لە کوردستان ھەردەبێت بڵێین بەداخەوە ئاستی سیاسەت مەداران و بۆچوونی نیشتمانیان نەگۆراوە بۆ بەرژەوەندی میللەت و خاک بگرە تەنیا بۆ پارەو دزینی ماڵی ھەژار و ھەموو سەرچاوە سرووشتییەکان وە بەرزکردنەوەی باڵەخانەو مۆَڵ و وە داگیرکردنی زەوی زارەکان بە ئلرەزوو و حەزی خۆیان ھەرچی زیادکردنی ھێز بۆ دژایەتی یەکتری ، ئەمانە ھەندێک بوون لە نموونەکانی و رٍاستییەکانی سیاسەتمەدارانی کورستانی لە سەدەی پێش و پاشی ٢١دا.


بۆیە من دەڵێم ھەموو کەسێک پارە پەرست و کۆیلە و وڵات فرۆش و سووک نییە. بۆیە زانای بەناوبانگی رووسی و فەیلەسووف کە بەناوی کانت دەڵێت: ''دەوڵەمەندترین و تایبەتمەندتریت جیاکەرەوەکانی مرۆڤ عەقڵە''.

 


haymanrashidissa@yahoo.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک