١٩\٧\٢٠١٠
ئایا دوو ساڵ به‌س
نییه بۆ ئاشکراکردنی تیرۆریستان ؟
- له دووهه‌مین
ساڵیادی تیرۆرکردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌دا -
چه‌ند
ڕۆژێکی‌تر دوو ساڵ تێده‌په‌ڕیت به‌سه‌ر تیرۆرکردنی (سۆرانی
مامه‌حه‌مه)دا به‌ڵام قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر تیرۆریستان و تاوانباران نیه
، دوو ساڵه قه‌ڵه‌مێکی دیاری ناو ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی تیرۆرکراوه‌و هه‌تا
ئێستا سه‌ره‌تایترین هانگاو دیار نیه بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران .
له‌یادی دوو ساڵه‌ی تیرۆرکردنی (سۆرانی مامه‌حه‌مه) دا ئه‌م پرسیاره
گرنگه ڕووبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌بێته‌وه (ئایا دوو ساڵ
به‌س نیه بۆ ئاشکراکردنی تیرۆریستان ؟)
که‌یسی تیرۆرکردنی ( سۆرانی مامه حه‌مه ) هه‌موومانی فێرکرد که ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان ئاماده‌نین به گرنگیه‌وه بڕواننه ژیان و ئه‌منیه‌تی خه‌ڵک
به گشتی و ڕۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌تی ، ئه‌وتا دوو ساڵ به‌سه‌ر
تیرۆرکردنی (سۆرانی مامه‌حه‌مه)دا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌گه‌ر نوسه‌ران و
ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌گرن ، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتداران
خۆیان ئاماده‌نین یه‌ک وشه له‌مباره‌وه بدرکێنن .
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان رێگاناده‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ساده‌ترین
که‌لێنی تێبکه‌وێت ، بۆ هه‌ر ئامانجێکی خۆیان ده‌یان پرۆژه و پیلان
داده‌ڕێژن و تابه‌سه‌ر ئه‌نجامگه‌یاندنی هه‌وڵه‌کانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ
، به‌ڵام زۆر ده‌سته‌وه‌ستانن له به‌رانبه‌ر پاراستنی گیانی هاوڵاتیان
و ڕۆژنامه‌نوسان له‌ده‌ستی تیرۆر و تیرۆریستان .
له تیرۆرکردنی ( سۆرانی مامه حه‌مه‌وه ) فێربووین که بۆ
ئاشکراکردنی بکوژانی ( سه‌رده‌شت عوسمان ) پێویسته ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان
یه‌کبخه‌ین و گوشار بهێنین بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و به‌به‌ڵێن و کات به‌فیڕۆدان
چاوبه‌ستمان لێنه‌که‌ن .
ڕفاندن و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان زه‌نگێکی ترسناک بوو بۆ کۆمه‌ڵگای
کوردستان ، به‌ڵام ها تنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان ده‌سه‌ڵاتدارانی
له‌خه‌وێکی قوڵ ڕاچڵه‌کاند و توشی شۆکی کردن ، ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موو کاره تیرۆریستیه‌کان وه‌ک تیرۆری
(سۆرانی مامه‌حه‌مه) خۆیانی لێ ده‌ربازبکه‌ن و شانی خۆیانی لێ خاڵی
بکه‌نه‌وه .
گوڕوتینی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان له دژی تیرۆری
(سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌بێت بیکه‌ین به کاره‌کته‌ری زیندوو کردنه‌وه‌ی
که‌یسی تیرۆرکردنی ( سۆرانی مامه حه‌مه ) و بێده‌نگ نه‌بوون له‌م
تاوانه گه‌وره‌یه .
ئێمه له که‌مپینی به‌رگری له ئازادی _ دانیمارک جارێکی‌تر به‌توندی
ڕسوای تیرۆرکردنی (سۆرانی مامه‌حه‌مه) و (سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌که‌ین و
بانگه‌وازی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ، ته‌واوی نوسه‌ران ، ڕۆشنبیران ،
ئینساندۆستان و ئازادیخوازان ده‌که‌ین که به‌ره‌ی به‌رگری له ئازادی
بیروڕاو ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له کوردستان به‌هێز بکه‌ن ، ئه‌مه ته‌نها
ڕێگا چاره‌یه بۆ به‌رگری له گیانی ڕۆژنامه‌نوسان و ناچارکردنی ده‌سه‌ڵاتداران
بۆ ئاشکراکردنی تیرۆریستان .
که‌مپینی به‌رگری له ئازادی - دانیمارک
kampiniazadi@yahoo.com
|