٣\٢\٢٠١٨
ئایا عه‌فرین
ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی كورده!؟

عەبدوڵا ساڵح
بۆ دوانزه ڕۆژ ده‌چێ كانتۆنی عه‌فرین له
كوردستانی سوریا كه‌وتۆته به‌ر په‌لامارێكی دڕندانه‌ی سوپای توركیا ،
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا له ڕوداوه‌كانی شه‌ڕی حه‌وت ساڵه‌ی سوریا به
ئاشكرا ده‌ری ده‌خا ئه‌ردۆگان و هاوپه‌یمانانی چ هیواو ئومێدێكیان به
داعش و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هه‌بوو ! چ هاوكاری و پشتیوانیه‌كیان ده‌كردن ،
هه‌ر له ئازادكردنی فه‌رمانبه‌رانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له موسڵ له
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعش كاتێك دیلی وڵاتانی دیكه سه‌ریان له
لاشه ده‌كرایه‌وه‌و ده‌هێنرانه سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌كان، تاكو وه‌ستانی
سه‌دان ده‌بابه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر كۆبانی له‌كاتی شه‌ڕی ئازادكردنیدا،
تا كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی توركیا بۆ ئه‌ندامانی داعش، تا كڕینی نه‌وت و
گه‌یاندنی كۆمه‌گی مالی پێیان.
ئێستا نه‌ك ته‌نیا خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان نه‌هاته دی - خه‌ونه گه‌وره‌كه‌شی
به دروستكردنی ئیمپراتۆریه‌تی ئیخوانی / عوسمانی له‌ولاوه بوه‌ستێ -
بگره نیسبه‌ت به وڵاته ناوچەییەکای دیكه له شكستی سه‌ربازی داعش
مایه پوت هاته ده‌ر، وه ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی له‌ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش
چاوه‌ڕوانی ده‌كرد بۆ كۆنترۆڵ كردنی سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ سوریا به‌هه‌وادا
چوو ، ئه‌و دوژمنه‌ی چاوه‌ڕێی شكانی ده‌كرد ئێستا تۆكمه تر ، قایم تر
، ووریا تر، ئازاتر پڕئه‌زمونترو یه‌كگرتوتر هاتۆته ده‌ر، توركیا و
جاشه ئیسلامیه‌كانیشی تێكشكاوتر و زه‌بوون تر ده‌ركه‌وتون ، بۆیه
ناچار ئه‌و ئه‌ركه‌ی له داعشی چاوه‌ڕوان ده‌كرد ئێستا كه‌وتۆته ئه‌ستۆی
خۆی!
شێوازی حوكمداری له كانتۆنه‌كانی كوردستانی سوریا به به‌راورد به هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتداریه‌كانی ناوچه‌كه مودێرنتر و دیموكراتیتره ، هه‌ر له ده‌ستوره
عیلمانیه‌كه‌یه‌وه كه دین و ده‌وڵه‌ت لێك جیاده‌كاته‌وه وسونه‌تته
داڕزیو به‌سه‌رچوه‌كان وه‌لاده‌نێ و ده‌رگا ده‌كاته‌وه بۆ ژنان و ڕۆڵی
به‌رچاویان بۆ قایله له حوكمداری جه‌نگاوه‌ریدا ، تا شێوازی هه‌ڵبژاردن
و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ،تا ئه‌و نمونه دیار و به‌رچاوه‌ی پێكه‌وه
ژیانی پێكهاته نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینیه‌كان ، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ن
كه ئه‌مڕۆ كه‌وتونه‌ته به‌ر په‌لاماری سوپای چه‌نگ به‌خوێنی ئه‌ردۆگان
و بێده‌نگی ئابڕوچوانه‌ی ( كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی ).
به‌رقه‌راری و سه‌قامگیری شێوازێكی ئاوای حوكمڕانی له ناوچه‌كه بێشك
ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی قوڵی هه‌موو هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌و
دونیا .
ئه‌ردوگان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ده‌یانه‌وێ ئه‌و كاره‌ساته
ئینسانیه‌ی له عه‌فرین خوڵقاندویانه به‌دژایه‌تی كردنی ( تیرۆر ) و‌ێنا
بكه‌ن و بچوكی بكه‌نه‌وه ، ناسیونالیزمی كوردیش به بچوككردنه‌وه‌ی ئه‌و
په‌لاماره وه‌حشیانه بۆ ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌كی قه‌ومی زۆر له به‌هاو
خۆڕاگری و به‌رخۆدانی ئه‌و نه‌به‌رده وبه‌رگری له‌و ده‌ستكه‌وتانه كه‌م
ده‌كاته‌وه.
په‌لامارو كۆمه‌ڵكوژی له عه‌فرین و كانتۆنه‌كانی تر به‌ر له‌وه‌ی ته‌نیا
مه‌سه‌له‌ی كورد و دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێ مه‌سه‌له‌یه‌كی ئینسانیه
، مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد وسه‌ربه‌سته ، مه‌سه‌له‌ی ژنانه ،
مه‌سه‌له‌ی دادپه‌روه‌ری و پێكه‌وه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیه ، هه‌ر له‌و
ڕوانگه ئینسانیه‌شه‌وه ده‌بێ بانگه‌شه بۆپشتیوانی خه‌ڵكی
ئازادیخوازی جیهان بكرێ ومه‌ودای پشتیوانیه‌كه فراوانتر بكرێته‌وه.
پشتیوانی هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهانیش له په‌لاماره‌كه‌ی
ئه‌ردۆگان وه یا هه‌ڵوێستی شه‌رمێونانه ی هه‌ندێك له‌ئاقاریدا یاخود
هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی ،جیا له‌به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كان، به‌و
هۆیه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ته‌فسیر ده‌كرێ.
٣١\١\٢٠١٨
a_salih11@hotmail.com
|