په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئایا ئێمە، زاناى مەزن و نەتەپەروەرى کورد شەهید (خەزنەوى) دەناسین؟؟

بەختیار مام حەمید


زۆرن ئەو کەسانەى ژیانى خۆیان تاڵ دەکەن و توشى تەنگ و چەڵەمە دەبن و زۆر جاریش ڕوو بە ڕووى مەرگ دەبنەوە لە پێناوى مەبەست و ئامانجێکى گەورەو پیرۆزدا،بەڵام کەمن ئەوانەى ئه‌و تێکۆشەرانە دەناسن!،یەکێک لەو تێکۆشەرە چاونەترسانە زاناى پایەبەرزو شەهیدى ڕێگاى کوردستان سەماحەتى (د.موحەمەد مەعشوق خەزنەوى)یە کە کوردى ڕۆژاڤا (یان باشورى بچووک)ى کوردستانە،ئەم شەهیدە سەربەرزەى کوردو کوردستان"بە داخەوە تاکەکانى کورد ناو و ژیاننامەى سەدان ئەکتەرو گۆرانبێژو یاریزانى بیانى وهتد......... ئەزبەردەکەن و بە ڕۆشنبیریى گشتیى لە پێنوسى دەدەن، وەلێ لە ڕۆشنبیریى نەتەوەییدا هەمووان کۆڵ وکڵۆڵن و فڕیان بە جمهورییەوە نیە.

 

لە لە کوردستانى بندەستى ڕژێمى گەندەڵ و دیکتاتۆرى سوریا( ڕۆژئاڤا) لە ( 25ى کانونى یەکەمى 1958 ) لە گوندى تەل مەعروف لە باکوورى ڕۆژهەڵاتى شارى قامیشلۆ،لە ماڵباتێکى دینپەروەرو نیشتمانپەروەر لە دیک بووە،لە ماوەى ژیانیدا بەشدارى لە پتر لە 21 کۆِڕو کۆنگرەو کۆبونەوەى نێودەوڵەتى ئیسلامیدا کردوە،وە ئەندامى زۆرێک لە ڕێکخراوەکانى ناوەو دەرەوەى سوریا بووە، لە نێوانیاندا (یەکێتى ڕۆشنبیرانى کورد،و لێژنەى مافى مۆڤى کورد)،دواى تەمەنێک لە سەربەزى و سەر نەوى نەکردن بۆ دەسەڵاتى پیسى سورى و لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیى و جوامێرانەکانى ، لە 31-5-2005 شەهید کراوە و لە 1-6 تەرمى پیرۆزى ڕادەستى کەس و کارى کراوەتەوە،لەم کاتەدا کوردەکانى ڕۆژئاڤا بێهەڵوێست نەبوون،چونکە تەرمى پیرۆزى ئەویان بە ئاڵاى کوردستان "کە خۆى ئاواتى بوو"داپۆشى بوو، وە لە ناو ئاپۆراى سەدان هەزار کەسیدا لە دەڤەرى شارى قامیشلۆ بە خاکى کوردستان سپێردرا،بۆ زانیارى تەواو و دروستو ورد سەردانى ماڵپەڕى خودى شەهید د.خەزنەوى بکە (www.khaznawi.de) و هەموو شتێک لە سەر کارەکانى و ژیانى و وتارە جوانەکانى و بڕوانامەکانى بزانە.

لێرەدا گەرەکمە(دەمەوێت) بێژم ئایا کورد ئەم زاتە گەورە دەناسێت؟ئایا لە ساڵیادى شەهادەتى بەرزى ئەودا کەس ماتەم دەگێڕێت؟ئایا کەس خوازیارە منداڵەکەى ناو بنێت "خەزنەوى"؟ بێگومان نەخێر،چونکە ئەو شەهیدە کوردە (....................) بیانى،نەبوو،ئەو پارە نەبوو،ئاڵتون و ئۆتۆمبێل نەبوو،ئەو خۆفرۆش و گەلفرۆش نەبوو،بەڵکو ئەو دنیایەک بوو ئیسلامەتى و کوردایەتى مرۆڤدۆستى،،تورک درامایەکى سەدو ئەوەندە زنجیرەیى تۆمار دەکەن بەس لە بەر خاترى ئەوەى لە جێگایەکدا بڵێن باوکى تورک (ئەتا تورک) موستەفا کەمال، واى کرد و واى نەکرد!،کوردى قوڕبەسەرى ئێمەش خەو و خۆراک لە خۆى حەرام(یاساخ) دەکات تەنها بۆ ئەوەى ئەو درامایانە ببینێت!،تەنانەت لە منداڵم بیستوە لە ژێر کاریگەریى دراماى چیرۆکى زستان"چیرۆکى فریودان"دا وتویەتى (کەمال ئەتا تورک) زۆر پیاوێکى چاکە چونکە مامۆستا عەلى وا دەڵێت!!!!

 

خۆ ئەگەر لە باوکى ئەو منداڵە بپرسیت (شەهید د.موحەمەد مەعشوق خەزنەوەى) کێ یە؟ یەکسەر دەڵێت ئەوە شاعیرى کلاسیکیزمە بەڵام باش نایناسم! یان ڕەنگە بڵێت ئەوە زانایەکى عەرەبە بەڵام هى کام سەردەمە نازانم؟ ئەگەر ئەمە کارەسات نەبێت ئەى ئیتر چى کارەساتە،تا خودان(خاوەن)ى ئەم بیرکردنەوەو بەرنامە چەوتانە بین نە لە کوردستانى گەورە(هەر پێنج پارچەکە)و نە لە باشوور نابینە خاوەنى دەوڵەت و قەوارەى سەربەخۆ،پێویستە کەمێک بە خۆماندا بچینەوە و وریا بینەوە لەم هەموو ترسانکییەى دوژمنان!شەهید (د.موحەمەد خەزنەوى) شەهید بوو وەلێ ڕێبازەکەى کە کوردایەتى پاک وڕاستەقینەیە،بۆ هەتا هەتایە شەهید نابێت،درودى خواى مەزن لە گیانى ئەو شەهیدەو هەموو شەهیدانى کوردستانى گەورە،(ماف بە خۆشى نادرێت،بەڵکو بە زۆر وەر دەگیرێت) لە وتە جوانەکانى شێخى شەهیدان(خەزنەوى).

 

بەڕاست هەووار(هاوار)ى مەلا موحەمەد کوردە؟

 


سەرەتاى سەرهەڵدانەوەو گەشەکردنەوەى هەڵبژاردەى تۆپى پێى عێراق بوو،ناوێکى نوێ دەرکەوت و کەوتە سەر زووان،کوردەکان پێیان دەوت هاوار و عەرەبەکان پێیان دەوت هەووار!،زۆربەى هەرەزۆرى کورد دڵى خۆش بوو بە بوونى یاریزانێکى خاوەن تواناى وەکو هاوار لە ڕیزى هەڵبژاردەى عێراق و هەمیشە یارییەکانى هەڵبژاردەى ناوبراو پڕبینەرو تەماشاڤان بوو لە کوردستان بە گشتى و لە باشوورى کوردستان بە تایبەتى!چونکە بوونى ئەو یاریزانە و لەو کاتەدا بۆ کورد گەلەک گرنگ بوو!وەلێ لە ڕاستیدا ئەونازناوەى کە چاوەڕوان دەکرا لە (هەووار)ى عێراقى ،بۆ کورد بە دەستى بێنێت و کوردیش شانازى بەوەوە بکات کە خودانى ئەو یاریکارە خاسەیە،وا دەنەچوو چونکە ئەو یاریزانە سەرەڕاى ئەوەى کە شانازیى بە عێراقى بوونییەوە کرد! بەڵام لە کورد بوونى شەرمى کرد و بۆ یەک جاریش لە یارییەکاندا هەڵوێستێکى کوردانەى نەنواند!،ئەمە لە کاتێکدا زۆر کەسى وەرزشڤانى کورد منداڵەکان بە ناوى هاوار دەکرد"هاوار، نەک ئەوەى کە عەرەب دەیەژن هەووار مولا موحەمەد"و زۆر کەس وێنەى ئەوى لە ماڵى خۆى هەڵواسى بوو!،جارێک چوومە ماڵێک (20) وێنەى هاوارى هەڵواسى بوو،وتم ئەمە کارێکى باش نیە بۆ وات کردوە؟

 

ئەویش وتى بۆ نا خۆ ئەو کوردەو لە خۆمانە،منیش وتم بە کام کار و چالاکى و هەڵوێستیدا کوردایەتى ئەو دەسەلمێت،ووتى ئەو ووتویەتى (فەخر دکەم کە ئەز کوردم!)،منیش ووتم برام خۆ جاش و موستەشارو ئەنفالچییەکانیش لاى ێەدامى گۆڕ بە گۆڕ دەیانوت ئێمە شانازى بە کورد بوونمانەوە دەکەین،کەچى لەولاوە خەریکى قڕکردنى هەمان ئەو میللەتە بوون کە جێى شانازییان بوو!،"دە وەرە ئەم (......) لەم قوڕە دەرکە؟"، لە کۆتاییدا دەیەژم توخوا هاوار کوردە؟ ئەى چى دەیسەلمێنێت؟ ئەگەر کەسێک ئەمە بسەلمێنێت ئەوا زۆر خۆشحاڵ دەبم و گەلێکیش سوپاسى دەکەم و ئەو کاتە من ناڕاست دەردەچم و هەوادارانى هاواریش ڕاستگۆ!، لە تەک (لەگەڵ) هەموو ئەمانەشدا ئەز دڵخۆشم کە ناوى هاوار کوردییە و خۆشى خەڵکى نەینەواى لە باشوور دابڕاوە.


 

islam_kurdistan@yahoo.com