١٨\٧\٢٠٢٥
ئایا ئەمەریکا بەوە ڕازی دەبێ؟

مەهدی حەمید
لە ژێر چەتری تورکیا یان ئەردۆگان، کێشەی کورد چارەسەر بکرێ. تێڕۆر
کردنی تۆرکۆت ئۆزال ، پێمان دەڵێ نەخێر. ئەوە یەکێ لە تەگەرەکانە و
تەگەرەی زۆرتریش بە دواوەیتی.
ڕەنگە ئەردۆگان بڵێ ، بۆ درێژەدانم بە حوکمڕانی تورکیە ،لەو ئەگەرە
بەولاوە ھیچی ترم بەدەست نەماوە. دە ئەگەر واشبێت، مانای وا ناکا کە
ئەردۆگان ئەگەر جدیش بێت، بتوانێ ئەو پڕۆسەیە بگەیەنێتە کۆتا.
ئەوەی تاوەکو ئێستاش و لە لایەن ئەمەریکیەکان کاری بۆ کراوەو دەشکرێ،
مانەوەی کێشەی کورد بە چارەسەرنەکراوی. خستنە ناو لیستی تیرۆریش بۆ
پەکەکە لە لایەن ئەمەریکاوە ، ھەمان مانا دەگەیەنێ. ئەمەریکا بۆ کوردی
ڕۆژئاواو باشوریش بە ھەمان سیاسەت کارو کاردانەوە دەکات. ئەوەتا لە
سوریا دەڵێ نابێت کوردەکان داوای سەربەخۆیی بکەن کەچی ھەر ھەموو
ھۆکارەکانی بوونبە دەولەتیان لە حالەتی ئامادەباشی دایە. بۆ باشوریش با
دەناو سیستەمی فیدڕالی دابن بۆ ئەوانیش دەلێ بەشێکن لە عیراق.
پارتی و بارزانی لە ساڵی ١٩٧٤ ھەموو ھێلەکەکانی خستبووە ناوسەبەتەی
ئەمەریکاو شای گۆڕبەگۆڕ ، بینیشمان دەرئەنجامەکەی بە چی بە کۆتا گەیشت.
ئەمەریکا ئەگەر بیەوێ تێکی دا خالی زۆری بە دەستەوەیە، دەتوانێ لە ناو
تەشکیلەی سیاسی تورکیاشو لە قەندیلیش و لە ڕۆژئاواش و شوێنی تریش،
لێنەگەڕێ ئەو پڕۆسەیە بە ئەنجام بگات و ھەر واش دەکات.
پاش چەکدانانی ٣٠ گەریلا کە ناکاتە ٠١٪ ژمارەی گەریلاکانی پارتی
کرێکارانی کوردستان و نەفەرەکانیش خۆ تاوەکو ئێستا قەندیلیان بەجێ
نەھێشتووە، کەچی لە لێدوانەکانی ئەردۆگان ، ئەو چەکدانانەی بە پۆزەتیڤ
باس کردو گوتیشی پاش ئەو دروست بوونەی پەکەکەوە کە خۆی لە سەروی ٤٠ ساڵ
دەدا و ٦٠ ھەزار سەربازو ھاوڵاتی مەدەنی تیایا کوژراون و دوو ترلیۆن
دۆلاریش زیانی مادیمان بووە ،کەچی بە ھەمووانیشمان و بەشەڕ نەک نەمان
توانیوە پەکەکە لە ناو بەرین بەلکو بەھێزتریش بوینە . گوتیشی ئەو
ڕێگریانەی لە کوردیشمان کردبوو کەنابێ نە لە سوپا نە لە فەرمانگە
ڕەسمیەکان بە زمانی کوردی قسە بکەن ھەڵە بوو.
با بە دیوی تر بچینە ناو باس و خواسەکان.
پڕۆسەی ئاشتی لە ئەنقەرەو ئیمڕالی دەستی پێ کردو دەم پارتی و قەندیلیش
بۆیان ھاتنە سەر خەت . دەڵێن ئەمەریکیەکان ، دەناو دانە بەڵام
سەرچاوەیەکی ئەوتۆ نابینم کە نەفی یان قبوڵی بکات ، بە مەزندەی خۆم
تورکەکان دەیانەوێ ھەتا کامیرەی ئەمەریکیەکانیش بەبەر چاویانەوە نەبێت.
بەڕای خۆم بەڕێوە چوونی پڕۆسەکە بە ئەرێنی ، ئەوھا نابێت کە ئۆجەلان و
دەمیرتاش و ئەم و ئەوی تر ئازاد بکرێن و قەیومیش لاببردرێ چونکە ئەگەر
ئەوانەش بکرێ لە ھەر ھەڵگەڕانەوەیەک دەتوانن وکی خۆی لێ بکەنەوە .
بەلکو خالە سەرەکیەکە گۆڕینی دەستوری تورکیایە کە دان بەوەدا بنێن کە
تورکیا لە دوونەتەوەی سەرەکی تورک و کورد پێک دێت و فرەنەتەوەیی و
مەزھەبی ئەوانی تریش قبوڵ بکرێ . خۆشتان دەزانن بە کردار کردنی گۆڕینی
دەستوریش بە پەنجا کۆ یەک دەبێت ئەو پەنجا کۆ یەکیش بە حیزبەکەی
ئەردۆگانو دەمپاڕتی دەکرێت . خۆ ئەگەر جەھەپەو ئەمو ئەوی تریش واژووی
لە سەر بکەن ئەوا پێیەوە ئەو گۆڕانکاریە دەستوریە قایم تر دەبێت ،
ئەگەر بێت و پڕۆسە ئاشتیەکە مەجرای ڕاستەقینەی خۆی وەربگرێ . ئەو ڕێو
ڕەسمیەتەی گۆڕینی دەستوور لە ڕێگای ئەنقەرەو دەمپارتیەوە دەبێت و
قەندیلیش بە ڕای خۆم زۆر بە وردی وەک ڕوقعەی شەترەنج چاودێری دەکات
یانی چەندی ئەنقەرە بێتە پێشەوە ئەوانیش بە دوایەوە پڕۆسەی چەکدانان
ھەنگاو بە ھەنگاو جێبەجێی دەکەن بەڵام پڕۆسەکە درێژخایەن دەبێت واتە
چەند ساڵێکی دەوێت.
لە ھەموو حالەتەکان دیسان بەڕای خۆم، قەندیل چاوکراوەیەو حیسابی ھەموو
ئەگەرەکان دەکات چ بەڕێکەوتن چ بە ھەڵگەڕانەوەو ئەو حیزبەش بەو پێگە
ھەرە بەھێزەی پێم وا نیە بکەوێتە ناوداوی تورکەکانەوە. دیسان قەندیل بە
دیوە پەرچەکردارەکانی دیکەش ھەشیارە.
ماڵپهڕی مههدی
حهمید
|