ئايا ئه‌و گۆڕانه‌ی سیستمی په‌روه‌رده ده‌توانیت وشه‌یه‌كی دی جگه له"به‌ربوون" بۆ قوتابخانه به‌رهه‌مبینیت؟!
ستار محه‌مه‌د قادر
له‌م دواییه به‌هه‌ر شیوه‌یه‌ك بووبیت بڕیاری ئه‌وه درا هه‌ندیك گۆڕانكاری له‌سیستمی په‌روه‌رده‌دا ئه‌نجام بدریت، له‌ڕاستیدا ئاوڕدانه‌وه له‌سیتمی په‌روه‌رده، ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌ذیرخان و سه‌رخانی ولآتیك، خۆ ئاماده‌كردنه بۆ ئاینده، روانینه بۆ ئاسۆیه‌كی گه‌ش، گۆڕانیك له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاسمانی ولآتیك ته‌ی ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌وه‌یه‌كی نویی ئه‌كتیڤ به‌رهه‌م ده‌هینیت، لی ئایا ئه‌و گۆڕانه‌ی كه‌بڕیاره له‌و بواره‌دا بكریت، له‌بارته‌قایدایه له‌ئاوه‌زی خویندكاردا ئه‌و وشه سارد‌و سڕه دوور له‌مه‌عریفه‌یه‌ی كۆن كه وینای ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی گۆڕیبوو بۆ زیندان، بگۆڕیت؟!
ئایا ئه‌گه‌ر "به‌ربوون" بۆ ده‌رچوون له‌وانه‌یه‌ك یان له‌قوتابخانه به‌كاربهینریت، باشه پاش ته‌واوكردنی قۆناخه‌كانی خویندن ده‌بی چ وشه‌یه‌ك هه‌بیت شایسته بیت بۆ ده‌رچوون له‌و به‌ربوونه؟!
بڕوا ناكه‌م ئه‌م وشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به كه‌س نامۆ بیت، هه‌رهه‌موومان گویبیستی بووینه‌و بگره زۆر جاریش به خۆشییه‌وه به كارمان هیناوه، به‌ربوون به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت ده‌رگای زیندانمان له‌سه‌ر واڵا كرابی، یان زیندانییه‌ك له پاش ته‌واو كردنی حوكمه‌كه‌ی به‌ردرابیت یان ئازاد كرابیت؛ به‌ڵكو باس له به‌ربوونیك ده‌كه‌م له‌شوینیك كه جیگای زانیاریی و زانسته‌و تاریكایی ده‌ڕه‌وینیته‌وه‌و رووناكی به‌رهه‌مدینیت. قوتابخانه له‌هه‌موو دنیادا به‌و شوینه ده‌ناسریت كه مرۆڤگه‌لیك به‌رهه‌م ده‌هینیت وڵاتیك له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان ئاوه‌دان ده‌كریته‌وه، لی ئه‌وه‌ی له‌لای ئیمه ده‌بینریت، جیاوازییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و تیڕوانینه‌دا.
لیره‌دا ده‌كریت پرسیاری ئه‌وه له‌خۆمان بكه‌ین، ئایا هۆكاری چییه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووستكردنی قوتابخانه‌وه ئه‌م تیڕوانینه سه‌قه‌ته‌مان له‌گه‌ڵیدا به‌رهه‌م هیناوه؟! ئایا قوتابخانه له‌دیدگای ئیمه‌وه ئه‌و شوینه‌یه كه قووتابی به وانه‌كانیه‌وه وابه‌سته بكات؟ یان پرۆسه‌ی خویندنیش كراوه به نه‌ریتیكی بكووذو وه‌كو هه‌موو نه‌ریته بكووذه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین؟ ره‌نگه ئه‌م دیارده ترسناكه تا ئه‌مڕۆ كه‌سیك نه‌بووبیت به وردی لیكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام دابی و به شوین ئه‌و هۆكارانه‌دا گه‌ڕابیت كه وا له‌قووتابی ده‌كات قوتابخانه به زیندانیك بداته هه‌ذماردن كه به‌زۆر ئه‌وانی له‌ناو خۆیدا سیخناخ كردبیت. ئه‌گه‌ر وانییه ده‌بوایه له‌ماوه‌ی ئه‌م حه‌ڤده ساڵه‌دا ئیش بۆ ئه‌وه بكرایه تا ئه‌و مه‌ڵبه‌نده پیرۆزه له‌پیش چاوی "خویندكار" یان "قووتابی" ببوایه به‌و شوینه‌ی ئارامی ببه‌خشیایه به دڵه‌كانیان و به هیچ شیوه‌یه‌ك لیی قه‌ڵس نه‌بوونایه.
زه‌مانیكه رۆڵی قوتابخانه‌و ستاتۆی مامۆستا له‌م وڵاته‌دا دووچاری پشتگوی خستن بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له پاش كۆده‌تای ساڵی "1968" كه به عسییه‌كان جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست. ده‌كریت سه‌رده‌می به‌عس به دذوارترین سه‌رده‌م دابنریت بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خویندن، به‌عس زۆر به چاكی ئه‌و راستییه‌ی ده‌زانی كه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیركردن بڕبڕه‌ی پشتی وڵاته‌و هه‌ر كاتی ئه‌و پرۆسه‌یه تووشی داڕمان بیت، ئه‌وا زۆر شتیكی ئاساییه میلله‌تیش پشتی ده‌شكیت!
یه‌كیك له‌و فاكته‌رانه‌ی كه قوتابخانه‌ی له‌مه‌ڵبه‌ندی زانست و زانیارییه‌وه گواسته‌وه بۆ ئه‌و زیندانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به چاوی خۆمان ده‌یبینین "شه‌ڕ" بوو. سه‌رده‌مانیك به تایبه‌تیش له كاتی شه‌ڕی "ئیران و ئیراق"دا زۆر كه‌س ته‌نها له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی نه‌چنه ریزه‌كانی سه‌ربازی و به‌ره‌كانی شه‌ڕ له پۆلیكدا خۆیان ده‌هیشته‌وه‌و ساڵیك له‌ته‌مه‌نی خۆیانیان به هه‌ده‌ر ده‌دا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ پشت راست ده‌كاته‌وه كه ئیمه‌دا هیچ ئیعتیباریكمان بۆ "كات" دانه‌ناوه، ئه‌م دیارده‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌دا شتیكی باو بوو كه زۆر كه‌س ئه‌مڕۆ به شانازییه‌وه باسی لیوه ده‌كه‌ن! من لیره‌دا ده‌ڵیم ئه‌گه‌ر میلله‌تی ئیراق، میلله‌تیكی زیندوو بایه، ریگه‌ی نه‌ده‌دا دیكتاتۆر‌و سه‌رانی به ته‌نها له‌سه‌ر كاره‌ساتی دوجه‌یل و كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و كاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال دادگایی بكرین. به ڵكو له به‌رایی هه‌موو تاوانه‌كان له‌سه‌ر كووشتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیركردن ده‌بوایه دادگایی بكرانایه. چونكه به‌عس پیش ئه‌وه‌ی بیت ئینسانه‌كان بكووذیت، چرای ذیانمانی ده‌كووذانده‌وه! ئه‌و پیش ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر تاوانیك دریذ بكات، رۆحمانی له‌هه‌موو جوانیی و مه‌عریفه‌یه‌ك خاڵی ده‌كرده‌وه. به‌عس زۆر به باشی ئه‌و خالآنه‌ی ده‌ست نیشان كردبوو كه له‌به‌رذه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی خۆیدا بوون. بۆیه ئه‌وان پییان باش بوو له‌م وڵاته‌دا مرۆڤگه‌لیك چی نه‌بن كه راست و چه‌پی خۆیان له‌یه‌ك جیا بكه‌نه‌وه. به‌عس هینده‌ی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو به ته‌نها له رووی ذماره‌و "چه‌نایه‌تیی"ه‌وه دریذه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات، نیو هینده له‌چلۆنایه‌تی نه ده‌ڕوانی. ئه‌وان له به‌رنامه‌یاندا بوو خویندنگاش بكه‌ن به مه‌ڵبه‌ندی به‌رهه‌م هینه‌ری كه‌سانی حزبی و ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌یان كردبوو به داویك تا مرۆڤی تیدا رام بكه‌ن. راسته ئه‌مڕۆ به‌عس نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه به‌عس دایڕشتبوو هه‌ر وه‌كو خۆیان ده‌بینرین.
تا ره‌وشی خویندن به‌م شیوه‌ی ئیستا بیت، نابیت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بكه‌ین قووتابی یان خویندكاره‌كانی ئیمه‌ش وه‌كو سه‌رجه‌م خویندكارانی وڵاتانی پیشكه‌وت و له دنیادا پرۆذه‌و شتی نویمان پیشكه‌ش بكه‌ن. چونكه ئیمه خۆمان ئه‌و شوینه پیرۆز‌و گرنگه‌مان فه‌رامۆش كردووه. بۆیه هیچ به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بیت كاتیك خویندكاریك له‌ده‌ره‌وه ده‌رده‌چیت"تخرج" ده‌كات، ده‌بیت به كه‌سیك هه‌موو ئه‌و شتانه ته‌واو ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی پیش ئه‌و ده‌ستیان پیوه‌ی داوه، یان ئه‌و پرۆذه‌كان به شیوه‌یه‌كی جوانتر پیش ده‌خات. ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می قوتابخانه له‌لای ئیمه ته‌نها ئه‌و چۆڕه خوینده‌وارییه بیت كه له‌پیش چاوی هه‌مووانه، ئه‌وا له‌ده‌ره‌وه هه‌ر له‌و سه‌رچاوه‌وه گه‌وره‌ترین بیرمه‌ندو و پزیشك و مامۆستا‌و ئه‌ندازیارو كه‌سانی ئه‌كتیڤ له‌بوواره‌كانی ذیاندا به‌رهه‌م ده‌هینیت. بۆیه پیویسته ئاوڕیكی شیلگیر له‌سیستمی خویندن بدریته‌وه و ئیش بۆ ئه‌وه بكریت وینای قوتابخانه له‌زیندانه‌وه بگۆڕین بۆ ئه‌و شوینه‌ی كه به خویندنگا ده‌ناسری و تیڕوانینیكی دی بۆ درووست بكه‌ین. چونكه تا به‌ربوون بۆ ده‌رچوون یان گه‌ڕاندنه‌وه له‌قوتابخانه به‌كار بیت، وابزانم له‌وه ناكات هیچ جۆره گۆڕانیكمان له‌سیستمی په‌روه‌رده‌دا ئه‌نجام دابیت، چونكه ئیمه خۆمان ئه‌و شوینه پیرۆزه‌مان له‌كانگای عیلم و مه‌عریفه‌وه گۆڕیوه بۆ زیندان و به‌وه‌ش رازین نه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامی به‌و تیڕوانینه سه‌قه‌ته بده‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌ی به‌ربوون بگۆڕین و به به‌رده‌وامی تا له‌ذیاندا بین له‌خزمه‌تی قوتابیدا بین، پیویسته بینای قوتابخانه‌كانیش له سه‌ر شیوازیكی مۆدیرن بنیات بنه‌ین و قوتابخانه له‌و جه‌نجاڵییه‌ی ئیستای كه قووتابی تیایدا خۆی به زیندانی ده‌زانیت قووتار بكه‌ین، پیویسته بیر له گۆڕانیكی بنچینه‌یی بكه‌ینه‌وه، چونكه تا ویناو سیمای قوتابخانه له‌پیش چاوی خویندكارو قوتابی نه‌گۆڕین، باوه‌ڕناكه‌م به‌و شیوه گۆڕانه‌ی ئه‌م دواییه بتوانین گۆڕان به‌رجه‌سته بكه‌ین، یان جیاوازی له‌نیوان مه‌ڵبه‌ندی زانست و مه‌عریفه‌و نه‌وه‌ی نوی و رابردو و ئاینده‌دا بكه‌ین!.
|