١٨\٥\٢٠١١
ئایا
کێشهی نێوان خامەنەیی و ئەحمهدی نهژاد
شەڕی
یەکلاکردنەوەی دەسەڵاتە؟
هەڤاڵ
مزرایی
کێشە نێوان ڕێبەر خامەنەیی و سەرۆک کۆمار ئەحمەدی نهژاد لە کاتێک دا
دەستپێکردوە کە ماوەی هەڵبژاردەنەکانی
دەورەی داهاتوویی پەرلهمانی ئیسلامی کەمتر
لە ساڵێک ماوە.
لایەنگرانی رێبەری دەڵێین،
سەرۆک کۆمار و رەحیم
مەشایی و دراودەستەکەی لە ئێستارا بە تەمان
پهرلهمان قۆرخ بکهن و دەسەڵات بە
تەاوایی بکهن
بە هی خۆیان.
هەم سەرۆکی پهرلهمان عەلی لاریجانی و
دراودەستەکەی و هەمیش رێبەر
خامەنەیی و مسباح یهزدی و جەنەتی
لەو باوەڕەدان کە بەرەی ئهحمهدی نەژاد بۆتە خاوەنی دەسەڵاتێکی لە
رادەبەدەر لەناوی سوپای پاسدران و ئەگەری
مەترسی ئەوە دروست بووە کە مەلاکان لە دەسەڵات بۆ هەمیشە وەلا بنیین.
رێبەر و
دارودەستەی تا ئێستا وایان نیشان داوە کە تێگەیشتون چ هەڵەیەکی
مەزنی سیاسییان لە کاتەکانی هەڵبژادنەکانی خۆلی دەیهمی
سەرکۆماری کردوە بەڵام پێ دەچێ کە خامەنەیی لە باردۆخێکی دژوار دایە و
تا ئێستاش نهیتوانیوە هەڵویستێکی ئەوتۆ لە
بەرامبەر بارودۆخەکەدا وەربگرێ "سورای کەر
عهیبێکه و دابەزینی عهیبێکیتر".
ئەحمەدی نهژاد کە لەلایەن مجتەبا(مجتبی) کۆری عەلی خامنەیی بۆ خۆلی
نۆهەمی سەرکۆماری پێشنیارکرا بوو هەنووکە بۆته
چەقڵی چاوی وەلی فهقییە
و پێ دەچێ بە تەمایی یەکلاکردنەوەی
دەسەڵات و وەڵانای عەلی خامەنەیی و پاککردنەوەی
مهشروعیەتی وهلی
فهقییە لە فەرهەنگی سیاسی
مهزهەبی شیعە لە ئێران بێ.
لایەنگرانی وەلی فهقییە
دهڵێین کە خەزوری کوری ئهحمهدی نەژدا رەحیم
مەشایی موشاوری یەکەمی سەرۆک کۆمار تەراح و
شانوگەری ئەو پیلانەیە،
رەحیم مهشاییش بێ هیچ مەترسێیک و لەوپەڕی وێرانییدا
هاتۆتە جەنگی مەلاکانی کۆماری ئیسلامی و بە
تەمای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری خولی
یازدهم.
لایەنگران و دارودەستەی
رەحیم مهشایی بە دانەدەرەوە
ڤیدیۆیەک کە گوایه
کاتە خۆنیشاندانی ئیمامی زەمان هاتۆتە گۆرێ
و پێویست بە وەلی فهقییە لە سەر
زەوەی نییە ئەگەری مەترسی دوورکردنەوەی مەلاکانی لە گۆرەپانی سیاسیی لە
ئێران لە هەموو کاتێکی زیاتر هێناوەتە گۆرێ.
بەڵام ئایا چۆنە ئەوەی رەحیم مەشایی و
ئەحمەدی نەژاد دەوێرن بیڵێن و بیکەن سەرۆک
کۆمارەکانی پێشوو نەیانتوانیەوە
تەنانەت نهیانوێراو بیریشی لێکەنەوە؟
ئایا دەسەڵاتی دارودەستەی ئەحمەدی نەژاد و
رەحیم مەشایی لە ئی رەفسنەجانی و خاتەمی و
تەنانەت لە بەرەی چاکسازیی کە
رێبەرەکانی هەنووکە
دەستبەسەرکراوەن زیاترە کە توانیویانە خۆیان لە بەرامبەر هێرشەکانی
خامەنەیی و مەلاکانی لایەنگری
راگرن؟
ئایا دەسەڵاتی دارودەستەی سەرۆک کۆمار و رەحیم
مەشایی لە کێوە سەرچاوە دهگرێ کە تا ئێستا
توانیویانە خۆیان لە بەرامبەر هێرشەکانی پهرلهمان و بەشێک لە شۆرای
نیگەبان و ئیمامەکانی رۆژی ههینی و
رێبەر عەلی خامەنەیی راگرن؟
بە بڕوا و
بۆچوونی من دارودەستەی ئەحمهدی
نەژاد و رەحیم
مەشایی جگە لەوە لە هەموو سەرۆک کۆمارەکان و دەزگاکانی بەڕێوەبەری
پێشووی رژێمی ئیسلامی ئێران بە
دەسەڵاتتر و خۆڕاگرترن سەرمایەگوزارییەکی
ئێجگار بەرفراوانیان لە بەشەکانی سیاسیی و
ئابووری داموودەزگاییداا بۆ مانەوەیان کردوە.
هۆکارەکانی ئەو باسە دەگهڕێتەوە بۆ:
یەکەم: ئهحمهدی نەژدا و مەشایی و
دارودەستەکەی خۆڵقاوی سوپای پاسدارانن و ریشەیەکی
قۆڵیان لە ناو سوپادا
هەیە.
دووهەم: لە چەند ساڵ دەسەڵاتداری ئەحمهدی
نەژاد و مەشایی توانیویانە هەموو پۆستە گرنگ
و باڵا و ناوەندییهکان و تەنانەت
پۆستهکانی خوارەوەش بدەنە ئەندامانی
سوپای پاسداران.
واتە مەشایی و ئەحمهدی نەژاد
و دارودەستەکەی لە گشت کەرتەکانی
داموودەزگایی بەڕێوەبەرییدا خاوەن دەسەڵاتن.
سێیهم: جگە لە
بە سوپاییکردنی
بەشی دامودەزگای بەرێوەبەری ناوخۆیی و داڕشتنی
سیاسەتی دەرەکی ئهحمهدی نەژاد و
رەحیم مەشایی و دارودەستەکەی
لە بەشی ئابووری و بەرهەمهێنان
و راگەیاندن و سەبازیی
سەرمایەگوزارییەکی ئێجگار
زۆر و بناغەییان کردوە و سوپای پاسداران
و هێزی سەبازیی بۆتە زلهێزێکی
ئابووری و سەربازیی لە ئێران.
چوارەم: مەشایی و ئەحمهدی نەژاد و
دارودەستەکهی توانیویانە
رێبەر عەلی
خامەنەیی بۆ ئامانجەکانی خۆیان لە کاتەکانی هەڵبژاردنەکانی خۆلی دەیهمی
سەرۆک کۆماری بە رێگەیەکی
هەڵدێر ببهن و تووشی هەڵەی کەن.
رەحیم مەشایی و ئهحمهدی نهژاد
و دارودەستەکەی لە چوار ساڵی
خولی یەکەمی سەرۆک کۆماری وایان نیشان
دابوو کە لایەنگریی
وەلی فهقییە و رێبەر
عەلی خامەنەیین.
دیارە عەلی خامەنەیی لە کاتی هەڵبژاردنەکانی خۆلی دەیهمی
سەرۆک کۆماری روووبەڕووی
هەڵبژاردنێکی زۆر دژوار و ئاڵۆز بوو. لە
لایەک پشتیوانی نهکردن لە ئهحمهدی
نەژاد بە واتای سەرکەوتنی بەرەی چاکسازیی
ئیسلامی موسەوی و کهروبی بوو، ئەوە
دهیتوانی ئاکامێکی
ناهزریی رێبەری لێبکەوێتەوە ئاوا
خامەنەیی لایەنی ئهحمهدی نەژادی بە ناچار
تووشی هەڵبژاردن کرد
و خۆی تووشی ئەو
کێشهیە کرد کە
ههنووکه بە تووشیەوە
بووە.
بەڵام ئێستا پرسیار لێردا ئەوهیە، ئایا ئهحمهدی
نەژاد و رەحیم
مەشایی و دراودەستەکەی سەرکەتوو
دهبن و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پهرلهمان
دەتوانن دەسەڵات بە یەکجاریی یەکلادەکەنەوە و مەلاکانی
لە سیاسەت وەلابنێن؟.
یاخود خامەنەیی سهرکێشیهکه
دهکا و دەسەڵات
بە بەرژەوەندیی
خۆی تەواو دەکا و کۆتایی بە کێشەی هەنووکەی دەسەڵات دەهێنێ؟
یان هەروەکو کاتەکانی پێشوو بۆ پاراستنی تاکە رژێمی
شیعە لە ناوچەی کەنداو و بەتایبەت هەنووکە
کە راپەرینی خەڵکانی شیعەی بەحرین لە لایەن
دەسەڵاتدارانی سوونەی ناوچەی کەنداو پێشی
پێگیراوە دەرفەتی چارەسەرێکی ناوەڕاستانە دەخۆڵقێنن و لایەنەکانی
دەرگیری شەڕی دەسەڵات وەلادهنێن و کۆتایی
بە کێشەکان نێوانیان دههێنن؟
یاخود مەلاکانی شیعە لە ترسی راپەرینی
وڵاتانی عەرەبی و گەیشتنی ئاگری ئەو ناکۆکییانە بۆ ئێران، ئەو برۆکەیان
خۆڵقاندوە تا بەڵکو لە رێی وەگەرخستنی کێشەی
یەکلاکردنەوەی دەسەڵات خۆیان لە ئاگری
رووبهڕووبوونهوه و مهترسیی تێکڕووخانی رژێم
دەرباز بکهن؟
١٨\٥\٢٠١١
heval.mazraie@gmail.com
|