٧\٢\٢٠١٠
ئایا کرواته‌کان کوردن؟

وه‌رگێرانی له ئینگلیزییه‌وه: حه‌یده‌ر هه‌مه‌وه‌ند
- به‌شی یه‌که‌م -
تائێستا،120 پرۆفیسۆری کروات و غه‌یری کروات وچه‌ندین مامۆستای ئه‌کادیمی
249 کاری توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه که زۆربه‌یان له بڵاوکراوه‌ی
جۆراوجۆردا چاپکراون وله‌م رێگه‌یه‌وه سه‌لماندوویانه که کرواته‌کان
به‌ره‌چه‌ڵه‌ک ئێرانین.
زۆر به‌ڵگه‌ی باوه‌رپێکراو هه‌ن سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی کۆنی کرواته‌کان
که هه‌موویان ئه‌مه ره‌تده‌که‌نه‌وه که کرواته‌کان ره‌چه‌ڵه‌کی
سلاڤیان هه‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که لێکۆلینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به
ره‌چه‌ڵه‌کی ئێرانی کرواته‌کان نه‌ده‌توانرا په‌خش بکرێت به‌هۆی ئه‌و
سانسۆره‌ی که به‌فراوانی له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی یۆگۆسڵاڤیاوه پیاده
ده‌کرا به‌ڵام به‌ڵگه‌ی روون له‌به‌رده‌ستدایه که ئه‌وه که‌سه‌ی هه‌وڵی
ده‌ستپێشخه‌رانه‌ی داوه به توێژینه‌وه له‌باره‌ی به‌ره‌چه‌ڵه‌ک
ئێرانیبوونی کرواته‌کان دووسه‌د ساڵ پێش ئێستا ژیاوه.
له‌تێزێکدا له ساڵی 1797 توێژه‌ردیراسه‌یه‌کی ئه‌نجامداوه له‌باره‌ی
به‌ره‌چه‌ڵه‌ک ئێرانیبوونی کرواته‌کان و به‌م ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه
که کرواته‌کانی ئه‌مڕۆ له به‌شی رۆژئاوای ئێرانی کۆنه‌وه کۆچیان
کردووه.
دوای پێکهێنانی ووڵاتی یۆگۆسڵاڤیا له‌ساڵی 1918 سلاڤه ده‌مارگیره‌کان
که به(گورگه‌کان) ناسرابوون کۆپی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م توێژینه‌وه‌یان
کۆکرده‌وه‌و له‌ناویانبرد تا ئه‌م راستییه سه‌باره‌ت به ره‌چه‌ڵه‌کی
ئێرانی کرواته‌کان بشارنه‌وه.ئێستاش هه‌ندێک به‌شی ئه‌م توێژینه‌وه
له‌به‌رده‌ستدایه که وه‌ک نموونه‌ی پاڵپشت هێنراونه‌ته‌وه له
راپۆرتێک‌دا که له‌لایه‌ن ئه‌کادیمیای زانستی یۆگۆسڵاڤیای پێشووه‌وه
ئاماده کرابوو له ساڵی 1938.
یه‌ک له نووسراوه‌کان ئاماژه‌ی به‌چه‌ند سکاڵانامه‌یه‌کی پۆلیس کردوه‌ه
که حکومه‌تی ئه‌وکاتی یۆگۆسڵاڤیا فشاری توندی خستۆته سه‌ر ئێرانناسه‌کان
له نێوان ساڵانی 1918ــ 1990 .هه‌روه‌ها نووسراوه‌که ده‌یسه‌لمێنێت
که حکومه‌تی ئه‌وکاتی یۆگۆسڵاڤیا به‌ره‌سمی رایسپاردبوو که کرواته‌کان
پێویسته وه‌ک سلاڤه‌کانی چاخه‌کانی ناوه‌راست له‌قه‌ڵه‌م بدرێن.له‌به‌ر
هه‌مان هۆ هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ک که گوزارشی له ره‌چه‌ڵه‌کی کرواته‌کان
بکردبووایه ئه‌وا وه‌ک تاوانێک ده‌ژمێردرا به‌م شێوه‌یه‌ش په‌یگیری
کرا بۆ ماوه‌ی 70 ساڵ .هه‌موو ئه‌و توێژینه‌وانه‌ش که له‌لایه‌ن
ئێرانناسه‌کانه‌وه کۆکرابوونه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا وه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لێک
دژ به‌به‌رژه‌وندییه‌کانی ووڵات و توێژه‌ره‌وه‌کانیش له که‌مپه‌کانی
ده‌ستبه‌سه‌ریدا زیندانی کران.ته‌نانه‌ت چوار توێژه‌ره‌وه‌ش له‌لایه‌ن
پۆلیسی نهێنی یۆگۆسڵاڤیاوه کوژران چونکه له‌م بواره‌دا توێژینه‌وه‌یان
ئه‌نجامدابوو.
هه‌رچۆنێک بێت، توێژینه‌وه‌گه‌لێک هه‌ن که ده‌یسه‌لمێنن 75 له سه‌دای
کرواته‌کان ره‌چه‌ڵه‌کیان ناگه‌رێته‌وه سه‌ر سلاڤه‌کان به‌ڵکوو له
رووی نه‌ژادییه‌وه زیاتر هاوشێوه‌ی کورده‌کان وئه‌رمه‌نیه‌کانن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه لێکۆلینه‌وه‌کان نیشانیانداوه که وێکچوونێکی که‌م
هه‌یه له بواره‌کانی مه‌ڕواڵات ،په‌له‌وه‌رو رووه‌ک له‌نێوان
کرواتیای کۆن وباقی ئه‌وروپادا. ئه‌مانه‌ش پاڵپشتی زیاترن بۆ سه‌لماندنی
ئه‌م گریمانه‌یه که کرواته‌کان له ناوچه‌یه‌کی نزیکی ئاسیاوه بۆ
شوێنی ئه‌مڕۆیان کۆچیان کردووه.
نیشتمانی پێشووی کرواته‌کان و کۆچیان.
ده‌ستنووسێک که بۆ ساڵی 1370 ی پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوی کرواته‌کانی
ئه‌مڕۆ وزمانه‌که‌یانی وه‌ک هوروڤوهه هێناوه( که ئه‌مه‌ش به هرڤاتی
ده‌چێت).
له سه‌رده‌می ئه‌خمینییه‌کان و به تایبه‌ت له‌کاتی سیروسی دووه‌م
وداریوشی یه‌که‌م ناوچه‌ی هاراوڤاتیا که ده‌که‌وته رۆژهه‌ڵاتی ئێران
و کرواته‌کانی ئێرانی کۆن وه‌ک هاراوڤاتیس و هاراهڤایتی دووازده جار
ئاماژه‌یان پێکراوه. بێجگه له‌مه‌ش دوو ده‌ستنووسی دیکه که له‌ژێر
زه‌وی دۆزراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ژیانی کرواته‌کان که بۆ سه‌ده‌ی
دوو و سێی پێش زایین ده‌گه‌ڕێنه‌وه له ئێرانی کۆندا ئاماژه‌یان
کردووه به دانیشتووانی هۆروواژۆس و هۆرۆواپی . له‌ساڵی 418 دا ئه‌و
ئاریاییانه‌ی که پێیان ده‌ووترا هۆریت و زاکاریا سرێتور و له‌ساڵی 559
دا ئاریاییه ئه‌سپ سواره‌کان که به هروتس ناوده‌بران و له نزیکی
قرم و ئازۆڤدا ده‌ژیان و له سه‌ده‌ی حه‌فته‌مدا کرواته‌کان وه‌ک سلاڤه‌کان
ناوده‌بران.
چه‌ند ووتارێکی دیکه پێشکه‌ش کران وله میان سه‌رجه‌م بابه‌تگه‌لێگ که
ووتووێژیان له‌سه‌ر کراوه سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ئیمپراتۆریه‌ت له
سه‌رده‌می سیروسی گه‌وره ، مێژووی کرواته‌کان له ووڵاتی فارسی کۆن و
سه‌ربوورده‌یان له هیندی کۆنه‌وه تا ده‌گات به کۆچیان له سه‌ده‌کانی
ناوه‌راستدا له قه‌فقاسه‌وه‌و له‌رێگه‌ی ئێرانه‌وه بۆ ئادریاتیکی ئه‌مڕۆیان
، ئه‌وا ده‌توانرێت دیارکه‌وتنی کرواته‌کان و شوێنپێ به‌راییه‌کانیان
به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ریزبه‌ندی بکرێت:
1ــ هاراهڤایتی وهاراوڤاتی له ئێران و ئه‌فغانستان
(1)
2ــ هوراڤات و هورڤوهه له ئه‌رمینیاوگورجستا ن .
3ــ هۆرۆ واپۆس له ئازۆڤ و ده‌ریای ره‌ش .
4 ــ کروات ، هورڤاتی وهرڤاتییه‌کانی ئه‌مرۆ به‌درێژایی لێواره‌کانی
ئادریاتیکدا .
_________________________________________
(1)
دوور نییه که ناوچه‌ی (خرواتان) له باشووری
کوردستانیش په‌یوه‌ندی به کرواتیاوه هه‌بێت.(وه‌رگێر)
|