ئایا مایکڵ ڕۆبن به‌کرێگیراوه.
عامر سابیر
دزه گه‌وره‌کانی کوردستان و هه‌ندێ له‌و به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسه ناسیۆنالیسته به‌رچاوته‌نگانه‌ی که ئیشیان پیاهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌ڵێن مایکڵ ڕۆبن دۆست و به‌کرێگیراوی جه‌نه‌راڵه‌کانی تورکیایه و ڕاپۆرته‌که‌ی درۆ و هه‌ڵبه‌ستراوه و به‌رهه‌می وه‌رگرتنی دۆلاری زۆره.
ئه‌م تۆمه‌ت و قسه پوچه، ڕێک له‌و تۆمه‌ت و قسه‌پوچانه ده‌چێت که ده‌یده‌نه پاڵ خه‌ڵکی ناڕازی و خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی کوردستان و به‌وه‌ی ده‌ستیان له پشته تاوانباریان ده‌که‌ن. مایکڵ که دۆستی چه‌ندین ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه و نووسه‌رێکی ڕاست و سه‌ر به باڵی ڕاستی حوکمڕانی ئه‌مریکایه و کارده‌کات له گه‌ڵ ڕێکخراوێکی(١) NGO ی دروستکراوی ده‌ستی راسته‌کا‌نی ئه‌مریکا، بۆچی ته‌نها و ته‌نها له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته بوو به به‌کرێگیراو و دوژمنی خه‌ڵکی کوردستان؟ ئایا تاڵه‌بانی و بارزانی شکاتیان له مایکڵ ده‌کرد و تووشی ئه‌و هستریایه‌ی ئێستا ئه‌بوون، ئه‌گه‌ر هاوڵاتی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بڵاونه‌کردایه‌ته‌وه له کوردستاندا و به ئاگاداری خه‌ڵکی ئاسایی نه‌گه‌یاندایه؟
ڕاپۆرته‌که‌ی مایکڵ له 7/1/2008 دا بڵاوکرایه‌وه، شه‌ش ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی هاوڵاتی بڵاویبکاته‌وه، ئه‌وه بۆچی له‌و شه‌ش ڕۆژه‌دا نه‌یانکرد به هه‌را و شکاتیان له مایکڵ نه‌کرد؟ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کوردستان هیچ گومانێکیان له دروستی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه نییه که له ڕاپۆرته‌که‌دا باسکراوه، ته‌نها تێبینییان ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه بێت که ئه‌وه هه‌مووی نییه و ته‌نها چمکێکێتی. ڕیسواییه‌کی گه‌وره‌ی تری بارزانی و تاڵه‌بانی له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌یه، که چۆن ئه‌مانه له جیاتی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌مریکادا وه‌ک دوو لایه‌ن ڕه‌فتاربکه‌ن و پلاتفۆڕم و داخوازیان به‌رانبه‌ر به یه‌ک هه‌بێت، به‌ڵکو ئه‌چن زۆر عه‌شایه‌ریانه و ساویلکانه له ڕێگه‌ی به‌رتیلدان و ده‌م چه‌ورکردنی فه‌رمانبه‌رێکی خانه‌نشینکراوی ئیداره‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه که بارزانی به موسته‌شاری خۆی دایمه‌زراندووه، ئه‌یانه‌وێت داخوازییه‌کانیان بسه‌پێنن و بگه‌یه‌نن به ئه‌مریکا.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که مایکڵ ئه‌یکات و ئه‌ڵێت ( به‌م نزیکانه سه‌ردانی کوردستانی عێراق ئه‌که‌م و ناتوانن په‌نجه‌م بۆ به‌رن) ڕێک له‌و هه‌ڕه‌شه ساویلکانه‌یه‌ی که‌مالی سه‌ید قادر ئه‌چێت که پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند نووسینێکی بێپێزی، گه‌ڕایه‌وه کوردستان و 30 ساڵیان دا به ته‌نگه‌یدا و تۆبه‌یان پێ‌کرد. ئه‌وه ڕاسته که بارزانی و تاڵه‌بانی له‌وه بێده‌سه‌ڵاتتر و سوکترن که له کوردستاندا بتوانن مایکڵ زیندانی و دادگایی بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌توانن له سیناریۆیه‌کی ترسنۆکانه و نادیاردا ئازاری پێبگه‌یه‌نن یان له ناوی بده‌ن.
ئاخر مایکڵ که مووچه‌خۆری باڵی ڕاستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکایه و کاتێک ئه‌بینێت مه‌سعود بارزانی له وه‌ڵام به پرسیارێکی ته‌له‌ڤزیۆنی ABC ئوسترالی له 6/3/2007 دا له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی شه‌ش سیخوڕی ئێرانی له‌و مۆڵگه‌یه‌ی ناویان ناوه کونسڵخانه له هه‌ولێر، زۆر تووره ئه‌بێت و به کارێکی ئه‌حمه‌قانه‌ی ئه‌مریکا ناوی ئه‌بات، ئه‌م وه‌ڵامه‌ی مه‌سعود ڕه‌نگه یه‌کێک له هۆکاره‌بچوکه‌کان بێت که مایکڵی هاندابێت بۆ ئاشکرا کردنی به‌شێک له‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دزانه‌ی کوردستان ئه‌یزانێت.
ئه‌م ڕاپۆرته بۆ جارێکی تر سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که سه‌رانی ناسیۆنالیستی کورد، خۆیان و خه‌ڵکی کوردستانیان زۆر هه‌رزان فرۆش کردووه، که به هۆی ڕاووڕوت و سه‌رکه‌وت و سیاسه‌تی چه‌وتیانه‌وه له لای هاوپه‌یمانه‌که‌شیان حیسابی سفری دوای فاریزه‌یان بۆ ده‌کرێت. ئه‌مانه که به‌رده‌وام خه‌ڵکی کوردستان دڵنیاده‌که‌نه‌وه به به‌هره‌مه‌ند بوون له پشتیوانی و هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا، به‌ڵام خه‌ڵک ئه‌بینێت که چۆن له هاوکێشه ناوخۆیی و ئیقلیمییه‌کاندا هیچ حیسابێک بۆ ده‌وری ئه‌مانه ناکرێت.
ئایا مایکڵ به‌کرێگیراوه، یان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که له جیاتی هه‌ڵوێستی دروست و بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه له به‌رانبه‌ر هێڕشه‌کانی ڕژێمی فاشیستی تورکیادا، هاوکاریده‌که‌ن و ئه‌کڕوزێته‌وه و ئه‌یه‌وێت دانی سه‌دان ملیۆن دۆلار له داهاتی خه‌ڵکی کوردستان بۆ زیاتر له 400 کۆمپانیای گه‌وره و بچوکی تورکیا له کوردستان، حیسابی بۆ بکرێت.
تاڵه‌بانی و بارزانی به‌و شکاته‌ی له (هاوڵاتی)یان کرد، خۆیان ڕیسواتر کرد و دروستی ئه‌و ڕاپۆرته‌یان زیاتر سه‌لماند بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
(١) American Enterprise Institute for Public Policy Research ( په‌یمانگای ئینته‌رپرایزی ئه‌مریکی بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی گشتی)، له ساڵی 1943 وه دامه‌زراوه له لایه‌ن به‌ره‌ی ڕاست و بزنز و کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ئه‌مریکاوه، بنکه‌ی سه‌ره‌کی له واشنتۆنه و نزیک به 190 که‌س فه‌رمانبه‌ره تیایدا.
8/2/2008
|