په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 ئایا (پەکەکە) هەڵەى رێکخراوى (حەماس و جیهاد) دووبارە دەکاتەوە...؟؟؟


دلشاد بەرزنجی


کاتێک چاو بە ڕاگەیاندنەکان و گوێگرتن بۆ ڕۆشنبیرانى کورد و هەرێمەکە دەگریت هەموویان ووشەى سیستەمى نوێ جیهانیان بەتایبەت سیستەمى نوێ هەرێمى رۆژهەڵاتى ناوین بە شێوەیەکى زەق دەکەوێتە سەر زار، ئایا سیستەمى نۆى و کۆن چیە و چەمکى گۆرانکارى لە کۆێدایە...؟، ئەوە ماوەى چەند ڕۆژیکە فڕۆکە جەنگیەکانى (ئیسرائیل) بنکە و بارەگاکانى رێکخراوى (حماس و جیهاد) لە (کەرتى غەزە) بە بەر چاوى هەموو دنیاى عەرەبى و نێونەتەوەیى بۆمبە باران دەکات بەبێ ئەوەى کەس دەنگى لێوە بێت.

 

 ئەوەى لێرە جێگەى باسە ئەوەیە کە لە هەرێمى رۆژهەڵاتى ناویدا دوو کێشەى بنگەیى گەورە هەیە یەکێکیان (کێشەى فەڵەستین) ئەویتر (کێشەى کورد)، لە سیستەمى پێشوو دا واتە سیستەمى کۆن تێروانین چارەسەرى بۆ ئەم دوو کێشەیە ئینکار کردنى (کێشەى کورد و کێشەى فەڵەستین) بووە، ئەویش بوە هۆى ئەوەى کە هەردوو گەل کە بە هەموو توانایەکیانەوە دژایەتى ئەم سیستەمە بکەن و بوە هۆى دروست بوونى شۆڕشى چەکدارى دژى ئەم سیستەمە هەڵبژاردنى چەمکى شۆرشى شەڕ چەکدارى بۆ ئەم قۆناغە زۆر پێویست و ستراتیژیەکى راست بوو، سەرەڕاى ئەوەى کە سیستەم بە هەموو شێوازێک بەرەنگارى دەبۆوە، بەڵام لەبەر ئەوەى کە جیهان ئەم سیستەمە قبوڵکرد بوو کەس دژى ئەم ئینکارەى سیستەم بۆ (گەلى کورد و فەڵەستن) هیچ هەڵوێستیان نەبوو، نمونەش بێدەنگى بەرامبەر بە (تاوانى هەڵەبجە و ئەنفال) و زۆر کۆمەڵکوژى تر کە دژى (گەلى فەڵەستینیش) وەک گەلى کورد بەرامبەرى کرا.

 

بەڵام ئەمرۆ بەتایبەت لە دواى دەستێوەردانى (ئەمەریکا) بۆ هەرێمى ڕۆژهەڵاتى ناوین (ئەمەریکا) کە پێشەنگایەتى ئەم قۆناغەى سیستەمى جیهانى نوێ دەکات تێروانینى جیاوازى هەیە بۆ هەرێمى رۆژهەڵاتى ناوین لەسەر بنەمایى ئاواکردنى سیستەمێکى نوێ لە جیهان و بەتایبەت لە هەرێمى رۆژهەڵاتى ناوین، لەم تێروانینە نوێیەدا سیتەم دەربارەى ئەم دوو کێشە بنگەیەى هەرێمەکە (کێشەى کورد و فەڵەستین) تێروانینى سیستەم گۆراوە، ڕاستە ئەم گۆرینى تیروانینە نەک لەسەر بنەماى بەرژەوەندى (گەلى کورد و فەڵەستین)ە لەسەر بنەمایى پاراستنى بەرژەوەندیەکانى سیستەم خۆیەتى، (ئەمەریکا) تیروانینى بۆ چارەسەرى کێشەى (گەلى فەڵەستین) وەک جاران ئینکارى کێشەى فەڵەستین نیە بەڵکو ئەمرۆ کار دەکات بۆ دامەزراندنى (دەوڵەتێکى فەڵەستینى) لە پەناى دەوڵەتى ئیرائیسل، ئەمەش ماناى هەنگاوێکى باشە بۆ (گەلى فەڵەستین) کە ئەم هەلە بقۆزنەوە و بیکەنە بنکەى گەیشتن بە ئارمانجیان، بەڵام بەرامبەر بەوەش (گەلى فەڵەستین) پێویستە ستراتیژى خەباتیان بگۆرن چونکە ئەو سیستەمەى کە دوێنێ ئینکارى دەکردن ئەمرۆ دەیەوێت لە پێناوى مانەوەى خۆى رێگە چارەیەک دابنێ، کەواتە وەک جاران دژایەتى کردن نا بەڵکو پێگەیاندنى ستراتیژیەکى هاوبەش کە بتوانێت ئەم پرۆسەیە بەرە و پێش ببات، کەواتە دەست بەردان لە شۆرشى چەکدارى گۆرینى بۆ شۆرشى سیاسى و دیبلۆماسى، ئەم گۆرانکاریە ستراتیژیە هەندێک لایەن بە پێشەنگایەتى (رێکخراوى فەتح) قبوڵیان کرد بۆیە توانیان خۆیان لەگەڵ گۆرانکارى نوێ سیستەم بگونجێنن ئەمەش واى کرد کە سیستەم هاریکارى و پاڵپشتى بکات، بەڵام لەبەر ئەوەى (رێکخراوى حەماس و جیهاد) ئەم گۆرانکاریەیان نەخوێندەوە و وەک بەرەى محافەزەکارى هەرێم کاریان کرد و لەسەر ستراتیژى کۆنى شەڕِ دژى سیستەم بە چەمک و تێگەیشتنى کۆن، بەم شێوەیە سیاسەت و خەباتى (حەماس و جیهاد) دەبنە ئاستەنگ لەبەرە و پێش چوونى سیستەمى گۆرانکارى لە ناوخۆى (فەڵەستین) و دەرەوە کەواتە (رێکخراوى حەماس و جیهاد) دەبنەئاستەنگ بۆ چارەسەرى (کێشەى فەڵەستین) ئاکامەکەشى سەڕەڕاى ئەوەى کە زۆر هەوڵ لەگەڵ ئەم رێکخراوانە درا بۆ ئەوە کە ستراتیژى خەباتیان بگۆرن خەبات بکەن بەس نەک بە شێوەیەکى توندو تیژى و سیاسەتى دژبەر بەڵکو کارکردن لەبوارى سیاسى دیبلۆماسى بۆ پێشوە بردنى ئەم پرۆسە نوێەى چارەسەرى، بەڵام (حەماس) قبوڵى نەکرد، بە هاویشتى دوو موشەک ئەبێت چى گۆرانکاریەک بەسەر (کێشەى فەڵەستین) بهێنێت بە تەنها ئەوە نەبێت کە لایەنى دەمارگیرى ئیسرائیل و سیتەم بەرەو پێش دەبات بۆیە ئاکامەکەش بەم شێوە کۆتایى دێت و کەس هەڵوێستى دژى ئەم هێرشانە سەر (کەرتى غەزە)ى نابێت تەنها بەرەى محافەزەکارى هەرێمەکە نەبێت.

 

بۆیە پێویستە لە کوردستانیش ئەم گۆرانکاریە بنگەیە باش بخوێندرێتەوە ستراتیژى نوێ خەبات دابنرێت ئەگەر نا ئەم پرۆسە دەستى پێکردوە کە بە ئاواکردنى (حکومەتى هەرێمى کوردستان) و لە دوایدا پێشخستنى زەمینەى چارەسەرى کێشەى کورد لە پارچەکانى ترى کوردستان ناگاتە سەرکەوتن، بەڕاى من (پەکەکە) هێشتا ئەم گۆرانکاریانە بە باشى نەخوێندۆتەوە، سەڕەڕاى ئەوەى کە هەوڵى زۆر هەیە بۆ ڕازى کردنى (پەکەکە) و گۆرینى ستراتیژى کۆن بۆ نوێ، نمونەش لەلایەک هێرشى لەسەرە لەلایەک زەمینەى ئاشتى هەیە، بەڵام بەداخەوە (پەکەکە) هەر بەردەوامە لەسەر ئەقڵیەتى کۆنى، ئایا من پرسیارَک دەکەم ....؟ چالاکى کردن و کوشتنى (سێ یان دووو سەربازى تورکى) چى گۆرانکاریەک بۆ کێشەى کورد دەهێنێت.......؟ لەوە زیاتر کە ڕەگى نەتەوە پەرستى تورکى و پرۆسەى ئینکار کردنى کوردان بەرەو پێش دەبات، ئەگەر (پەکەکە) ئەم ڕەوشە نوێە باش هەڵنەسەنگێنێت هەڵەى (رێکخراوى حەماس و جیهاد) دوو بارە بکاتەوە ئەوا چارەنوسى (پەکەکە) لە (رێکخراوى حەماس) باشتر نابێت و سیاسەتى باڵى شەڕەنگێزى لە تورکیا پێش دەخاتوو هەوڵەکانى ئاشتى دەخنکێنێت بۆ چارەسەرى کیشەى کورد و دەبێتە کۆسپ لە بەردەم چارەسەرى کێشەى کورد لە (باکورى کوردستان).