١٨\١١\٢٠١٣ ئایا پیاوان عاشق ئەبن!
ئەڵماس مستەفا
ئەوان دڵی ئێستا لە خۆیان ئەرەنجێنن و ئایندە ئاشت دەکەنەوە بۆیە هیچ سروشتێک نزا بۆ بێدارییان ناکا.
لە هزری ئەواندا بێجگە لە ئەندێشە بێ
رەنگەکان هیچ خۆزگەیەکی تر لە دڵیاندا ناژی.. هەمیشە سەرزەنشتی ئاو
دەکەن چۆن ئەڕوا و ئاورێک لە خولیای ئەوان ناداتەوە، ئەوان تێهزرینیان
لە کۆلانەکانی بێدەنگییدا ئەنێژن و ئارامیی نادەنە دڵی ئاوەدانی
ئۆغژنێک ..... (با)ش بە دەم رۆیشتنی ژیانەوە خۆی ئەدا بە دڵی لێقەومای
خورپەیەکدا و پێی ئەڵێ ئەبێ بمبووری بە شوین پەرتووکی یاداشتەکانی
عەشقی پیاواندا وێلم و دەمەوێ بزانم چ هەستێک کڕنۆشی ئەوینی بۆ ئەوان
بردوە!؟
سوێد
|