ئایا(ره‌گ)یش وه‌ک هاشوهووشه‌که‌ی(ئاش)ده‌بێت؟
کۆچه‌ر
رابوون،باڵی ریفۆرم،کتله‌ی نه‌وشیروان،ئاراسته‌ی یه‌کبوون- کتله‌ی هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د،ره‌وتی گۆرینی دیموکراتی(ره‌گ) وه (ئاش)یش له‌پێش جۆبڵاوه‌که‌ی1988. ئه‌وانه‌هه‌موویان له‌ناویه‌کێتیداسه‌ره‌تاتکێیانه‌بۆ سازدانی به‌ناوریفۆرم وه‌یان وه‌رگرتنی هه‌ناسه‌یه‌کی دیموکراتی هه‌روه‌ک کرمی مێشووله‌ی به‌لهارزیای ناوگۆماوه‌کان سه‌رده‌ردهێنن به‌نیازی وه‌رگرتنی ئۆکسجین.
هه‌ریه‌کێک له‌وده‌سته‌وگروپانه که‌م تازۆرلای خوێنه‌ربه‌تایبه‌تیو جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌گشتی ناسراون. جه‌ماوه‌ری کوردستان هیچ ئاسۆیه‌کی رونتریان له‌مرۆی ینک باشتر لێ به‌دی ناکه‌ن به‌پێی پێشینه‌وپاشینه‌ی سیاسیان. بۆیه سه‌نگێکی وه‌هاشیان نه‌بوه تائێستا له‌ناو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا. هه‌رچه‌نده نوسینه‌کانی نه‌وشیروان موسته‌فا له‌ناو میدیای کوردی‌دا ده‌نگی هه‌بووبه‌ڵام هێشتر خه‌ڵکی کوردستان له‌شکو گوماندا یه به‌به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌شه‌خسیه‌کانی نێوان جه‌لال تاله‌بانی و نه‌وشیروان له‌رابوردوداو به‌ئێستاشه‌وه. چوونکه نه‌وشیروان هه‌میشه عاره‌ب ووته‌نی؛ فارسلئه‌حلامه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی بوه له‌جێبه‌جیکردنی سه‌رکوتو راوودونان. ئاراسته‌ی یه‌کبوونه‌که‌ی هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش (به‌فتوایه‌کی له‌ناکاوی جه‌لال تاله‌بانی نه‌ک ئاراسته‌ی یه‌کبوون ده‌رابه‌که‌ی پێدادرایه‌وه به‌ڵکو هه‌ڵۆ خۆشی له یه‌کێتی ده‌رکرا). هه‌رچه‌نده رابوون‌و چه‌ند به‌رپرسیکی یه‌کێتی به‌پله‌ی ئه‌ندام له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیدانه‌رمه گله‌یه‌ییکیان له بریاری ده‌رکردنی 4که‌سه‌که‌ی ره‌گ کرد. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ده‌رکردنی هه‌ڵۆ ته‌نانه‌ت هیرۆی خوشکیشی نووزه‌ی نه‌کرد له‌سه‌ری- به‌ڵام پێ ده‌چێت سیناروێوکه‌ی سه‌دامو له‌ناوبردنی که‌سانی نزیک له‌خۆی- له‌لای جه‌لال تاله‌بانیش گه‌راکانی ده‌ست به‌تروکاندن کردبێت. هه‌روه‌ها یاداشتی4ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بۆتاڵه‌بانی(عومه‌ری سه‌ید عه‌لی،مسته‌فای سه‌ید قادر،عسمانی حاجی مه‌حمود وه جه‌لال جه‌وهه‌ر) سه‌باره‌ت به پێویستی چاکسازی‌و ریفۆرم. هه‌مووئه‌مانه به‌سه‌رکێش ناونه‌براون جگه‌له ره‌گ. چونکه ئه‌مه‌ی دواییان داوای ده‌ست له‌کار کیشانه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیان کردوه‌و به‌تایبه‌ت جه‌لال تاڵه‌بانی. بۆیه هه‌ر ئه‌ویش بریارێکی به‌په‌له‌ی(هه‌روه‌ک به‌رپرسانی ناویه‌کێتی خۆیان به بریارێکی به‌په‌له ناوزه‌ریان کردوه‌و داوای چاوپیادا‌خشاندنه‌وه و گفتوگۆکردنیان کردوه‌له‌سه‌ری) به‌یه‌کێتی ده‌رکرد به‌مه‌به‌ستی ده‌رکردنی 4ئه‌ندامه‌که‌ی ره‌گ.
ئێستا ره‌گ چۆن ده‌توانێت گێره‌شێوێن و سه‌رلێشێواو نه‌بێت، یان روونتر بڵێم چۆن ده‌توانیت به‌کرده‌وه‌له‌مه‌یدانی رووبه‌روبوونه‌وه‌دا ئه‌وه‌نه‌بێت که جه‌لال تاله‌بانی پێی ناوزه‌ڕی کردوون وه‌یان ئایا وه‌ک ئاش ناویان به‌کۆله‌که‌ی ئاشدا ده‌چێت؟دانتی شاعیری وولاتی لاتین ووتویه‌تی جوانترین دیمه‌نی ووشه کرداره. واته به‌راست ده‌رهێنانی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی‌و زانستی ده‌بێت به‌کرده‌وه ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مرۆی ره‌گ پێویسته تا به‌چه‌شنی ئاش به سه‌رلێشێواوو چه‌واشه نه‌ناسرێت.
مه‌لابه‌ختیارو سالاری عه‌زیز شانشکاوی دوێنێ‌و ئه‌مڕۆ به‌سوودوه‌رگرتنی له سۆز‌و دلسۆزی کۆمه‌ڵێک کادیرو پێشمه‌رگه‌ی ناو یه‌کێتی بۆ ئارام و مه‌یلیک به مارکسیزم ئیدعای ئاڵای شۆرشی(ئاش)کرد . له‌به‌رئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی له‌رووی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگیو کۆمه‌لایه‌تیو سه‌ربازیشه‌وه به‌پێی هه‌لومه‌رجی زال دووربوو له‌کاری به‌رنامه‌یی بۆیه ئه‌نجامه‌که‌ی به‌مووتوربه‌کردنی خۆیوو سالار‌و به‌سه‌رگه‌ردانبوونی سه‌ده‌ها که‌سوو ته‌نانه‌ت ته‌سلیم بوونه‌وه‌ش به‌رژیمیش ته‌واو بوو. هه‌مووش ده‌زانین جه‌لالتاله‌بانی به‌خاتری پاراستنی ده‌سه‌لاتی شه‌خسی خۆی ته‌نانه‌ت له‌هیرۆش قبوول ناکات. هه‌روه‌ها گریمان هه‌ر ئه‌مرؤ جه‌لال تاله‌بانی شه‌خسی خۆی به ره‌گی ووت ئه‌وه ئه‌رزو ئه‌وه‌ش گه‌ز هه‌روه‌ک چۆن مه‌لا به‌ختیار به‌نه‌وشیروانی ووت بۆمنازه‌ره‌ی ته‌له‌فیزێونی به‌مه‌به‌ستی ده‌رکردنی چه‌ند هه‌لقه‌یه‌کی فه‌نته‌لۆز ئاسا. واته گریمان ووتی ته‌واوی ده‌سه‌لات بۆ ئێوه. ئایا ئێوه به‌و یه‌کێتیه‌ی که کرم تێیداوه له‌رووی گه‌نده‌لی سیاسی‌و ته‌شکیلاتیو به‌رێوه‌بردنو ده‌سه‌لاته‌وه که وه‌ک تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووبێت وه‌هایه که‌له دارزانو هه‌ڵوه‌شاندندایه به‌جۆرێک که‌تارمایی هه‌رسهێنانه‌که‌ی له‌چه‌شنی هه‌ره‌سه‌که‌ی سۆڤیه‌ت ده‌توانرێت ببینریت. هه‌روه‌ها به‌بوونی ئه‌وجۆره گوریس بچرکێنه‌ی ناویه‌کیتی بۆ ده‌سه‌لات ده‌توانن چی بکه‌ن؟
بۆیه ئێمه‌شو خه‌لکی کوردستانش ده‌پرسین ئایا به‌رنامه‌تان بۆ کوردستان له رووی ئابووری‌و کۆمه‌لایه‌تیو فه‌رهه‌نگیو سیاسی‌و رێکخراوبونی سیاسی‌و پیشه‌یی چیه؟ ئایا به‌رنامه‌ی ئێوه بۆ چاکسازی‌و ریفۆرم‌و لابردنی گه‌نده‌ڵی چیه؟ ئایا به‌رنامه‌تان بۆ بێ کاره‌بایی کوردستان وه‌ک ئه‌وه‌یه که لینین ووتی به‌کاره‌با کردنی سه‌رتاسه‌ری وولات به‌زووترین کات.یان چۆن ده‌ڕواننه په‌یوه‌ندی نێوان جووتیاروزه‌وی ،کریکاروخاوه‌نکار. به‌رنامه‌تان بۆ شه‌ری ناوخۆچیه به‌ساردوگه‌رمیه‌وه که هۆیه‌کی ئه‌و گه‌نده‌لیه بوونی شه‌ری ناوخۆیه له پێشدا به گه‌رم و ئێستاش شه‌ری ساردی ناوبه‌ڕێوه‌بردن. ئایا به‌رنامه‌تان بۆکارکردن له‌گه‌ڵ پارتیدا بۆده‌سه‌لات چۆن ده‌بێت. ئایا به‌رنامه‌تان بۆ دابین کردنی یه‌کسانی ژن‌و پیاو له‌به‌رده‌م یاسادا بوونی هه‌یه. سه‌رچاوه‌کانی ده‌ستوورو یاسا کامه‌یه؟ ئایا قورئان‌و سه‌رچاوه ئاینیه‌کانه یان بنه‌مای دابینکردنی پێویستیه‌مادیو مه‌ئنه‌ویه‌کانی کۆمه‌ل و زانسته. ئایا دین له ده‌وڵه‌ت جیا ده‌بێت یان حاکم ده‌بێت. ئایا مافه‌کانی مانگرتن‌و خۆپیشاندان فه‌راهه‌م ده‌کرێت. ئایا به‌رنامه‌تان بۆ نه‌هێشتنی بێ‌کاری چیه؟ په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ل بزافی رزگاری به‌شه‌کانی تری کوردستان چۆنده‌بێت؟ له‌سه‌رئاستی ئیراقیش ئایا ته‌واوی ئه‌و گرێبه‌ستو په‌یمانه کوردکوژانه‌ی که‌سه‌رکردایه‌تی کورد واژۆیان له‌سه‌رکردووه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه یان ئێوه‌ش کار بۆ لکاندی کوردستان ده‌که‌ن به‌ئیراقه‌وه به‌پێی حیله به‌شه‌رعیه‌ک.
ئایا ئێوه ده‌تانه‌وێت هه‌ربه‌ته‌نها گه‌نده‌ڵی له‌ناو یه‌کێتیه‌که‌تاندا نه‌هێڵن که‌هه‌ر خودی ئه‌و یه‌کێتیه به‌گه‌نده‌ڵی هاتوه له‌گه‌ڵ پارتی هاوشه‌ریکی. ئه‌گه‌ر وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ی دووایی به نه‌خێر بێت‌و بۆ ئه‌وانه‌ی پێشترێش به به‌ڵی بێت وه له جوانترین شێوه‌یدا ده‌ربکه‌وێت واته به‌کردار. ده‌کریت ببپرسن ئاخر چۆن به‌کردار ئه‌وه ده‌کریت له‌کاتێکدا ده‌سه‌لاتتان به‌ده‌سته‌وه‌نیه.
منیش و ئێوه‌ش ده‌زانین پێناسه‌ی هه‌ر ده‌سته‌و گروپ‌و پارتێکو سه‌ندیکایه‌ک به‌رنامه‌یه‌که له‌رووی کۆمه‌لایه‌تیو فه‌رهه‌نگیو سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌و جیهان، چۆنێتی ئه‌نجامدانی ریفۆرم‌و ده‌ربازبوون له ته‌نگژه ئابوری‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگیو کۆمه‌ڵایه‌تی. خۆئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی سۆسیالیستیشتان هه‌بێت ئه‌وه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی کرێکار به پله‌ی یه‌که‌م له به‌رچاو گرتبێت.
جگه‌له‌وراستیانه ئه‌گه‌ر دڵتان به‌وه خۆشه که به دیفاع کردن له پیرۆزی یه‌کێتی و دلسوتانتان بۆیه‌کێتیه نه‌ک سه‌رجه‌م میلله‌تی کورد و ده‌تانه‌وێت به‌ده‌ستی به‌تاڵ ئه‌وسه‌رکردایه‌تیه بگۆرن له‌رێگای جاردانێکه‌وه ئه‌وه جێگاتان مسۆگه‌ر ده‌بێت له ریزی مه‌لابه‌ختیارو سالارعه‌زیز وه باوه‌خۆنیش ده‌کرێنه‌وه زوو نه‌ک دره‌نگ ،که ئه‌مجاره‌یان له‌جیاتی ئاشته‌وه‌بوونی نیشتمانی ئه‌وه ناو ده‌نرێت ئاشته‌وه‌بوونی هه‌ڤاڵان.
ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی له نه‌وشیروان موسته‌فا جیاکردۆته‌وه ته‌نها ئه‌و گه‌واهیدانه‌ی هه‌ڤالانی خۆتانه که‌باس له ده‌ستپاکیتان ده‌کات. هه‌روه‌ها بریاری ئێوه زۆر شێلگیرانه‌یه له‌به‌رامبه‌رده‌سه‌ڵایی جه‌لال تاله‌بانیدا به‌لام نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت نه‌شیش بسووتێ وه نه که‌باب. به‌ڵام عاشقبوونتان به‌ناوی یه‌کێتی واله‌کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان ده‌کات هیچ ئالوگۆرێک له ره‌وته‌که‌تاندا نا‌بینیت که‌ناوتان ناوه ره‌وتی گۆرینی دیموکراتی. ئاخر پێمان ناڵێن کام ره‌وتی دیموکراتی له‌ناو یه‌کێتییدا هه‌بوه له‌و رۆژه‌وه‌ی چه‌تریک به‌ناوی یه‌کیتیه‌وه هه‌لدراوه تا ئه‌مرۆ بتانه‌وێت بیگۆرن. له‌راستیدا بۆئه‌وه‌ی سه‌رپێی خۆتان بکه‌ون پێویستان به دووره‌خنه‌ی بنه‌ره‌تی هه‌یه که ده‌بیت به‌بی رارایی رای بگه‌یه‌نن؛
یه‌که‌م: ره‌خنه‌گرتن له‌رابوردوی خۆتان له‌وه‌ی که سیاسه‌ته‌کانی یه‌کێتیتتان بۆده‌وره‌یه‌ک په‌یره‌وکردوه له‌سه‌رکوتی ده‌رونی خۆتان‌و ته‌وژمی دیموکراتی. دووه‌م: ره‌خنه‌گرتن له‌یه‌کێتی که له‌رابوردوداو به ئێستاشه‌وه رێکخراوێکی نه‌سۆسیالو نه‌دیموکرات بوه‌و وه‌جێگای شانازی خه‌باتکردنمان نیه‌و نه‌بوه وه ده‌رکردنتان له یه‌کیتی نه‌ک ده‌بیت شانازیتان پێوه‌بکردایه به‌ڵکوو ده‌بوایه ده‌رکردنی راگه‌یاندنه‌که‌تان به‌ده‌ست به‌رداربوونو وازهێنانتان له‌یه‌کێیتی دا بوایه. چوونکه یه‌کێتی له‌ورۆژه‌وه‌ی ناوی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی بۆ قووت نه‌درا به‌بیانوی جیاوازجیاوازو بێ مانا ئه‌وه بوه مۆته‌که‌ی سه‌ردڵی ئازادی‌و دیموکراتی.
|