٢\٧\٢٠١١
ئایا شکۆمه‌ندیی
مرۆڤ له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا پارێزراوه؟

تاهیر حه‌سه‌ن
وشه‌ی شکۆمه‌ندیی بۆخۆی په‌یوه‌سته به تێگه‌یشتنی جۆراو جۆره‌وه له
نێو فه‌رهه‌نگ و که‌لتوره جیاوازه‌کانی کۆی وڵاتانی جیهاندا. ئه‌م وشه‌یه
ئه‌گه‌ر جیاوازی دابنێت له کۆی تێگه‌یشتنه‌کانی هه‌رچ لایه‌ک بۆی، به‌ڵام
له ناواخنی خۆیدا په‌یوه‌سته به یه‌ک بنه‌مای سه‌ره‌کیه‌وه، ئه‌ویش
بۆخۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاراستنی ئازادی و سه‌ربه‌ستی هه‌رچ تاکێک که
هه‌یه‌تی. کاتێک خودی ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییه ده‌که‌وێته به‌ر لێشاوی
نه‌پاراستن و لێدانی بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی، بۆخۆی هاوسه‌نگیه ڕه‌واکه
بوونی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
له کۆی قۆناغ و سیسته‌مه جیاوازهکهندا که بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چینایه‌تی تێیدا زاڵه، سه‌رجه‌م ئاکار و بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌کانی
کۆی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌وێته نێو ئه‌و ئایدیا زاڵه‌ی که خۆی سه‌پاندوه
به‌سه‌ر ژیانی گشتیدا. له نێو ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می باودا ئه‌وه‌ی
زیاتر له هه‌رچ شتێکی تر به‌ها و ڕه‌واجی پێده‌درێت بوونی پاره‌یه.
له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ختینه‌یه بکرێته ئامرازێک بۆ ئالوگۆڕ پێکردنی
پێداویستیه‌کانی ژیانی مرۆڤ، کراوه‌ته ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌ی که‌ده‌توانێت
هه‌رچ شتێک کڕینی مه‌حاڵه به‌م پاره‌یه ئه‌و مه‌حاڵه بسردرێته‌وه.
دیاره یه‌کێک له‌و به‌ها گرنگ و مه‌زنانه‌ی مرۆڤ ده‌کرێت تێیدا بهسهربزی
بۆی بمێنێته‌وه مه‌سه‌له‌ی پاراستنی شکۆمه‌ندیی که‌سێتی خۆیه‌تی. به‌ڵام
ئاخۆ له نێو سیسته‌مێکی چینایه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، مرۆڤ ده‌توانێت
به‌کۆی گشتی پارێزگاری له‌م به‌هایه‌ی خۆی بکات؟ دیاره له نێو ئه‌م
سیسته‌مه ئابوری و سیاسیه‌دا، کاتێک هێزی کار ده‌بێته کاڵایه‌ک و
چینی کرێکار و که‌مده‌رامه‌ت له پێناو درێژه‌دان به‌ژیانی ناچاره
خودی هێزی کاره‌که‌ی خۆی به‌بڕی پاره‌یه‌ک که سه‌رمایه‌داره‌که بۆی
دیاری ده‌کات بفرۆشێت. له‌م کاته‌دا ئه‌وه هێزێکی ناچاریه واده‌کات
ئه‌م کرێکاره هێزی بازوی خۆی بفرۆشێت به خاوه‌ن کاره‌که، به‌ڵام
لێره‌دا ئه‌و به‌هایه‌ی که خاوه‌نیه‌تی له پاراستنی که‌سێتی خۆیدا وه
پێی ده‌ڵێن شکۆمه‌ندیی،له‌به‌رده‌م ئه‌م هێزه زاڵه‌ی خۆی سه‌پاندوه
به‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگادا، زۆرجار ده‌که‌وێته به‌ر ئیهانه‌کردن و
بریندار کردنه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م سیسته زاڵه‌دا خۆی سه‌پاندوه، زاڵ
کردنی هێز و توانای ئه‌و ماده‌یه‌یه که مرۆڤ خۆی دروستی کردوه، یانی
شتێک که‌ناوی لێنراوه پاره. خودی ئه‌م پاره‌یه‌ش به‌هۆکارێک که
سیسته‌می چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری له پشتیه‌وه وه‌ستاوه، ده‌یبه‌ستێته‌وه
به‌ڕاده‌ی به‌کاڵا بوونی هێزی کار و له ڕێگای ئه‌م بهکاڵابونهی هێزی
کاره‌وه، که‌ڵه‌که‌کردنی قازانج بۆ نیزامی سه‌رمایه‌داری وه‌ستاوه.(کاتێک
مارکس ئیشاره‌ت به خودی قازانج ده‌کات و پێمان ده‌ڵێت له‌ڕێگای وه‌ده‌ستخستنی
زێده‌باییه‌وه وه‌چنگ ده‌که‌وێت و ده‌چێته گیرفانی خاوه‌ن کاره‌وه،
ته‌واوی نامۆبوونهکانی مرۆیی له نێو سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا
ڕوونکردۆته‌وه، که کرێکار و مرۆڤی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌م نێوه‌دا ده‌که‌ونه
به‌ر چه‌وساندنه‌وه و خودی شکۆمهندییشی ده‌که‌ویته به‌ر سوکایه‌تی و
که‌م به‌ها بونه‌وه له‌لایه‌ن خودی پارێزه‌رانی سیسته‌می زاڵه‌وه).
لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که پێکهاته‌ی شکۆمه‌ندیی مرۆڤ
خۆی له بوونی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ته‌واودا ده‌بینێته‌وه، به‌واتایه‌کی
تر کاتێک سیسته‌مێکی قازانج په‌رست خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر کۆی به‌هاو
پایه ماددی و مه‌عنه‌ویه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، ئیتر ناتوانین بڵێین
شکۆمه‌ندیی مرۆڤ پارێزراوه. لێره‌دا هه‌موو شتێکی ماددی مرۆڤ ده‌به‌سترێته‌وه
به‌م دیاره‌ده زاڵه‌ی خودی سیسته‌می چینایه‌تی سه‌پاندویه‌تی.
دیاره له کاتێکی وادا، نه‌ک کۆی کۆمه‌ڵگا، به‌ڵکو چینێکی به‌رینی
کۆمه‌ڵگا که ناچار ده‌کرێن به‌وه‌ی هێزی کاری خۆیان بفرۆشن، ئیهانه‌کردن
و سوکایه‌تی کردن به‌ژیان و شکۆمهندییشیان ده‌که‌وێته به‌ر ڕه‌حمه‌تی
ئه‌م ڕژێمه سههرمایهداریهوه. له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کاندا تا
ده‌گات به کوردستانیش، به‌ئه‌ندازه‌یه‌کی ته‌واو دڕندانه شکۆمه‌ندیی
ئه‌م چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه هه‌ر ساته له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و بریندار
کردندایه له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاتی حاکم و مه‌زهه‌به‌وه. له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا
به ڕاده‌یه‌کی به‌رز ژنان زۆرترینی ئه‌م ئیهانه کردنه‌یان به‌ر ده‌که‌وێت
له شکاندنی شکۆمه‌ندیی که‌سێتیاندا. کاتێک ژنان به زۆر ناچار بههاسهرگیری
ده‌کرێن و له ڕێگای شه‌رعیه‌تێکی دینیه‌وه به بڕی چه‌ند مسقاڵ له
ئاڵتون ماره بڕینیان بۆ دیاری ده‌کرێت، بۆخۆی له ڕێگای به‌شه‌رعی
کردنی ئه‌م ئیهانهکردنهوه، سه‌رجه‌م شکۆمه‌ندیی ئه‌م مرۆڤه ناوی
ژنه ده‌خرێته ژێر شکاندن و سوکایه‌تی پێکردنه‌وه. کاتێک ئازادی له
مرۆڤ وه‌رده‌گیرێته‌وه له ژێر فشار و زۆرداریدا، ئیتر شتێک نامێنێته‌وه
ناوی شکۆمه‌ندیی بێت بۆ مرۆڤ.
له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاندا، هه‌ر ڕۆژه سووکایه‌تی به
شکۆمه‌ندیی تاکی ئازادیخواز ده‌کرێت له ژێر ناونیشانی جۆراوجۆردا. به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک
ئه‌م ئیهانه کردنه زیادی کردوه، کۆی سنوره ئاکاریه‌کانی مرۆڤی تێپه‌ڕاندوه،
کاتێک ده‌بینین ده‌ڵێن فڵانه نووسه‌ر یان ڕۆژنامه‌نووس یان فڵانه
ڕۆژنامه به‌وه‌نده ملیۆن دینار سزا دراوه، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که
ئیهانه‌ی به ده‌سه‌ڵات یان که‌سایه‌تیه به‌رپرسه‌کان کردوه. لێره‌دا
ئه‌م سزادانانه بۆخۆی ده‌چێته ژێر تێگه‌یشتنی به‌های
شکۆمه‌ندییه‌وه. به‌ڵام ئاخۆ کاتێک که‌سی به‌رانبه‌ر خۆی به مه‌غدوور
ده‌زانێت و ده‌بینێت سووکایه‌تیی به شکۆمه‌ندیی کراوه، به‌دانی بڕێک
پاره ئه‌و شکۆمه‌ندییه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه که بریندار کراوه؟ ئاخۆ
لێره‌دا ناکه‌وینه به‌رده‌م خودی ئه‌و پێناسه‌ی که سیسته‌می چینایه‌تی
سه‌رمایه‌داری ده‌یکات بۆ پاراستنی شکۆمه‌ندیی مرۆڤ؟ ئاخۆ لێره‌دا
پێویسته ئاستی وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێت
یان ته‌نها به‌سه‌پاندنی سزای ماددی درێژه به‌هه‌مان سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه‌ی
مه‌عنه‌ی مرۆڤ بدرێت بۆ به‌ڕوکه‌ش نواندنێکی وا که که‌سی به‌رانبه‌ر
مافیه‌تی هه‌قی خۆی وه‌ربگرێته‌وه؟ خۆ ده‌بێت بپرسین ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتی
کوردی به چ شێوازێک ده‌یه‌وێت دیفاع له پاراستن و شکۆمه‌ندیی
هاوڵاتیانی کوردستان بکات؟ ئاخۆ کاتێک هه‌یمه‌نه‌تی ترس و کوشتن و
ئیهانه‌کردن خۆی فه‌رز ده‌کات به‌سه‌ر کۆی پایه په‌روه‌رده‌یی و دیدگا
مه‌ده‌نیه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، ئیتر جێگایه‌ک ده‌مێنێته‌وه بۆ پاراستنی
شکۆمه‌ندیی هاوڵاتیان؟ ئاخۆ کاتێک که‌شێکی ترسناک و ته‌سفیه کردنی
تاکه ئازادیخوازه‌کان ده‌کرێنه ئامانج و له ڕێگای بانده شاراوه‌کانه‌وه
جێبه‌جی ده‌کرێن، ده‌توانین هێشتا بڵێین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حاکم له
کوردستاندا هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌وه ده‌نێت که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له خه‌می
پاراستنی شکۆمه‌ندیی و حورمه‌تی هاوڵاتیهکانیدایه؟ بێگومان وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره نه‌خێره. چونکه ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا له هه‌مان
سیسته‌م و ئایدۆلۆژیای زاڵی سه‌رمایه‌داری پێکهاتوه. لێره‌دا هیچ حاڵه‌تێکی
مادیی و مه‌عنه‌وی نامێنێته‌وه نه‌خرێته ژێر فشار و ئامانجێک که ئه‌و
سیسته‌مه چینایه‌تی و چه‌وسێنه‌ره هه‌یه‌تی. خه‌بات کردن له پێناو
به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تیش خودی ئه‌و چینه‌ی له کۆمه‌ڵگادا
ده‌چه‌وسێته‌وه، یه‌کێکه له‌و به‌ها گرنگ و مه‌زنانه‌ی ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆی کۆی که‌سانێک و ئه‌حزابێک خۆی به‌خه‌مخۆر و دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی
ئه‌و چینه ده‌زانێت. تائه‌و کاته‌ی خودی ئه‌و چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه به‌ئاگا
نه‌یه‌ته‌وه له کۆی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌پێنراوه به‌سه‌ریدا،
ناتوانێت بگات به‌و ئاسته‌ی بڵێت شکۆمهندییم پارێزراوه. پاراستنی
شکۆمه‌ندیی مرۆڤ کاتێک ده‌پارێزرێت که چیتر مرۆڤی چه‌وساوه له‌به‌رده‌م
هه‌ڕه‌شه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتداری چه‌وسێنه‌ردا نه‌مابێت و رزگاری بووبێت.
خه‌بات کردنی چینایه‌تیانه ته‌نها ڕێگایه‌که ده‌توانێت له دواجاردا
به‌رهه‌مێکی مه‌زن به کۆی مرۆڤایه‌تی ببه‌خشێت، هه‌ر له‌کاتێکی وادایه
مرۆڤ ده‌توانێت خاوه‌نی شکۆمه‌ندیی و حورمه‌تی خۆی بێت. چونکه ئیتر
مرۆڤ نابێته کاڵا و پاره‌ش ته‌نها وه‌ک ئامرازێکی ئاڵوگۆڕ کردن ده‌مێنیته‌وه.
ئازادی بۆمرۆڤ ته‌نها له‌کاتێکی وادا به‌رهه‌م دار ده‌بێت. کاتێک ده‌ڵێین
ئازادی مه‌به‌ستمانه بڵێین گه‌ڕانه‌وه‌ی شوناسی حورمه‌ت و شکۆمه‌ندیی
مرۆڤ بۆ شوێنه ئه‌سڵیه‌که‌ی خۆی، که‌په‌یوه‌سته به په‌روه‌رده‌یه‌کی
یه‌کسانیخوازی مه‌زن بۆ کۆی کۆمه‌ڵگا و ڕزگاری بوونی کۆمه‌ڵگا له‌ده‌ستی
خورافاتی دینی و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی. ئه‌م کاره‌ش ته‌نها به به‌رپاکردنی
شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌زن ده‌توانرێت بگات به‌سه‌رکه‌وتن. له
وڵاتانی خاوه‌ن پیشه‌سازیه گه‌وره‌کانی ئه‌مڕۆشدا به ئه‌ندازه‌یه‌کی
دیار، هه‌ر ڕۆژه ئیهانه به شکۆمه‌ندیی مرۆڤی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه ده‌کرێت.
چونکه لێره‌ش که جێگا سه‌ره‌کیه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌وساندنه‌وه‌ی
چینایه‌تیانه‌یه، شکۆمه‌ندیی به‌مانای ئه‌سڵی خۆی، بۆخۆی خاوه‌ن
ئازادی و سه‌ربه‌ستی خۆی نیه. لێره‌دا یاسایه‌ک دانراوه به‌ناوی
پارێزگاری له کۆی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا،به‌ڵام یاسایه‌که، له‌ژێر په‌یوه‌ندیه
زاڵه‌کانی سیسته‌می قازانج په‌رستی سه‌رمایه‌داریدایه. ده‌کرێت بڵێین
لێره تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانێکدا که
دیکتاتۆریه‌تی ڕوت تێیدا حاکمه، هۆکاره‌که‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی
به‌ره‌وپێش چونی ئاستی وشیاری مه‌ده‌نی و چینایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا. له
کوردستاندا کۆمه‌ڵگا پێویستی به‌گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانه و مه‌ده‌نیانه
هه‌یه تا ئه‌وه‌ی بگات به ساته‌وه‌ختێک که چیتر به‌رهه‌مهێنانی ترس
و تۆقاندن و چه‌وساندنه‌وه، له‌گۆڕێدا نه‌مێنێت. له‌کاتێکی وادا ده‌توانین
بڵێین شکۆمه‌ندیی مرۆڤی ئازادیخواز ئازاده و ڕزگاری بووه له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی
ترس‌دا!!!!!!!!!
1\7\2011
ماڵپه‌ڕی تاهیر
حه‌سه‌ن
|