په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١\٢٠١٥

ئایا تیرۆر و سەپاندنی دین، جیاوازە لە تیرۆری سیاسیی و سەپاندنی هزرێکی نادینیی؟
لە چ سۆنگەیەکەوە تەماشای تیرۆر بکەین؟


جیهاد محەمەد     


هیچشتێک لەم دنیاییەدا، شایستە و هاوشانی مرۆڤ نییە، جگە لە فراوانکردنی ڕووبەری ئازادییەکان،بەهاکانی مرۆڤ، بەها کۆمەڵایەتییەکان، ژینگەی پاک و خاوێن و تەندروستی باش و پەروەردەییەکان و پڕ لە فێربوون و هاندان بۆ داهێنان و بەرەوپێشچوون. مرۆڤیش جگە لە هەوڵ وخەبات و تێکۆشانی بۆ بەدیهێنانی ئازاددییەکانی، یەکسانیی بوون، لەگەڵ یەکترییدا، دادپەروەرییلە دابەشکردن و پێگە و ڕێز و شکۆمەندییدا بۆ هەمووان، هیچ ئەرکێکی تری لەوە گرنگتریلەسەر شان نییە، مەگەر خۆشەویستی بۆ ژینگە و بۆ ئاژاڵەکان وهەموو زیندەوەرەکانی دیکەیدەرەوەی خۆی.


هەمووئەو پیرۆزیانەی بە ناوی دین و خوا پەرستیی و قورئان بە ناو وەک کتێبی خودا و موحەمەدوەک پەیامبەری دینی ئیسلام، یان هەرچ دین و پەیامبەرێکی تری خودا، کاتێک کەبانگهێشتیی بۆ دەکرێت لە سەر ئەو بۆچوون و بنەمایەی، کە ئەمانە پیرۆزن، ئەم پیرۆزییانەدەبێت بپارێزرین و جێگیربکرێن و هەموو تاک و گشت کۆمەڵگا دەبێت پەیوەست بێتپێیانەوە، لەم سۆنگەیەشەوە ناویان ناوە بنەما جێگیرییە دینییەکان(الأسس الدینیةیان الثوابت الدینیة)هەموو بۆ بازرگانیکردن و حەشامات کۆکردنەوەیە، لە پێناوی بەدەستهێنانیدەسەڵاتگەرایی و سیاسەتێکی فێڵاوییانە بۆ حوکمڕانییکردنی خەڵک و بە مێگەلکردن و کۆیلەکردنیخەڵک.


پیرۆزکردنی بیر و ڕا نا دینیەکان، پیرۆزکردنی کەسایەتیە کاریزماییە سیاسییەکان، پیرۆزکردنیحیزبەکان، پیرۆزکردنی هەرچ بیر و را و فکرێک، جیاوازیی نییە لەگەڵ پیرۆزکردنی دینو بیر و ڕا دینیەکان و پیرۆزکردنی کەسایەتییە دینیەکان.


هیچگومانی تیا نییە، هەموو پیرۆزییەکان و بە پیرۆزکردنییان، دینی بێت یان نا دینی، لەپێناوی خۆ سەپاندندایە، لە پێناوی قۆرخکردنی جوڵەی تاک و کۆمەڵگادایە. هەمووخۆسەپاندنێکیش پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و بەرتەسکردنەوەی روبەریئازادییەکانییەتی. هەروەها بە کۆیەلکردنی مرۆڤ و گەوجاندنێتی. کاتێک مرۆڤ، دەبێتبە کۆیلەی پیرۆزییەک، ئەو پێرۆزییە هەرچییەک بێت، ئیتر خۆی و ئازادییەکانی خۆی وبەهای ژیانی خۆی بیر دەچیتەوە، کۆیلەکان و گەوجێنراوەکان بیرییان دەچیتەوە خۆیانخاوەنی جوڵ و پێگە و کەسایەتی خۆیانن، کاتێکیش مرۆڤ خۆی و بەهای ژیانی خۆی بیرچوەوە، حەتمەن هیچ بەهایەکیش بۆ مرۆڤ و تاکەکانی دیکە ناناسێت و نازانێت.


دینو خواپەرستیی و پیرۆزیی خودا و پەیامنێرەکانی و کتێبەکانی تەنها بۆ ئەوانەی بروادارنپێی، ئازادن، بە چ شێوەک و بە چ جۆرێک ئەو خودا پەرستییەی خۆیان دەکەن و جێبەجێی دەکەن.مزگەوتەکان و کەنیسە و هەموو شوێنەکانی دیکەی خودا پەرەستیی وخوێندنی سروستی دینی بۆخۆیانە و خۆیان ئازادن تیاییدا، بەگوێرەی بنەماکانی ئازادیی و فراوانی ڕوبەری ئازادی، کەس بۆی نییە رێگەیان لێبگرێت، ئەوانیش بۆیان نییە دایسەپێنن بەسەر هیچ تاک و کۆمەڵێکدا. بۆیە ئەم مەسەلانە هەموو پێویستە بە یاسا رێکبخرێت، تەنانەت قسەکردنی ئاشکرا لە مزگەوتەکانو پیرۆزیی جەژنە دینیەکان پێیوستە بە یاسا رێکبخرێت بۆ ئەوەی نە دینییەکان وبرواداران بتوانن بە جۆرێک روبەرەکەی فراوان بکەن، کە روبەری ئازادییەکان و داهێنانەکانبەرتەسک بکاتەوە، دیسان ڕوبەری ئازادییەکانیش دەبێت بە جۆرێک رێکبخرێت و تاکەکان وکۆمەڵگا هۆشیاربن بۆی، کە روبەری خوا پەرستی و دین و جەژنە دینییەکان بەرتەسکنەکاتەوە و رێگریی دروست نەکات بۆیان.


هەروەها پێویستیشە ئیدانەی هەرچ هێرش و پەلامار و داسەپاندنێکی بیرو ڕای سیاسیی و فکریبکرێت. داسەپاندنی بیر و ڕا و فکر، دینی بێت، یان سیاسیی و ئایدۆلژییەکی نادینی، دەبێت بە فاشیەت و خۆداسەپاندن و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان. کەواتە تیرۆر هەر تیرۆرە، دین سەرچاوەکەی بێت یان جیاوازی سیاسەت و فکر و بیروڕا. داسەپاندنیش هەر داسەپاندنە، دینی بێت، یان بیروڕا و ئایدۆلۆژییە نادینیەکان.


بۆیە پێویستە هەمووان، ئازادیی خوازان، عەقڵکراوەکان، بەرەی عەلمانەیەت، ئەوانەی دینینو نایانەوێت دینەکەی خۆیان داسەپێنن، لەم سۆنگەیەوە ئیدانەی هەرچ تیرۆرکردن و پاکتاوکردنێکیدینیی و سیاسی بکەن و بێنە بەرەی ئازادیخوازییەوە.


پاکتاو و تیرۆری دینی جیاوزیی نییە لە پاکتاو و تیرۆریی سیاسیی، پاکتاو و تیرۆرێک لەپێناوی داسەپاندنی دیندا بکرێت جیاوازی نییە لە پاکتاو و تیرۆرێک کە لە پێناوی فکرو ئایدۆلۆژییەکی نادنییدا دەکرێت.


هەمووئەو دەیان و سەدان کەسەی لە کوردستاندا تیرۆرکران و زیندانی کران لەسەر فکر و سیاسەتکردنو جیاوزی بیر و را، لە جەمال عیرفانەوە تا دەگاتە شێخ عەبدولستار شەریف و سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی و هەڕەشەکردن لە یوسف موحەمەد و حەمە سەعیدحەسەن، جیاوازی نیی لەگەل تیرۆرکردنی ئەوانەی لە سەر بروا نەبوون و رەخنەگرتنیان لەدین تریۆرکراون، تەنانەت دوا تیرۆری دەستی ئیسلامییە تووندرەوەکان لە فەرەنسادا لەسەردروستکردنی وێنەی موحەمەدی پەیامنیری دینی ئیسلام هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ هەمووتیرۆرەکانی دیەکی دینی و سیاسی و فکرییدا. بۆیە پێویستە لەم سۆنگەیەوە ئیدانەی هەمووتیرۆرکردن و پەلامار و هێڕش و هەڕەشە و گوڕەشە و زیندانییەک بکرێت لە هەرچ شوێنێکیدنیادا، نەک کاتێک تیرۆری تودنڕەوە دینیەکان لە سەر دەستی تیرۆرستە دینیەکاندادەبینن، ئیتر تیرۆر و توندرەویی حیزبە سیاسیەکانمان بیر بچێتەوە.

 

ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک