٨\٩\٢٠١٦
ئایا تورکیا بۆ
دووەم جار دەتوانێ فیڵ لە ئەوروپا و ئەمەریکا بکا؟

پشکۆ ئەمین
پاش بەشداری کردنی ئیمپراتوریەتی عوسمانی لەجەنگی جیهانی یەکەمدا و
دۆراندنی جەنگ ، بریاربوو کە ئەو ئیمپراتۆریەتە لەبەریەک هەڵوەشێتەوە و
دابەش بکرێت ،ئەمەش مەرجیکی رازیبوون بوو بەخۆبەدەستەوەدان ،بریاربووکە
گەلانەیتری ژێردەسەڵاتی عوسمانیکەئازاد نەبووبوون ،ئازد کرێن و دەوڵەتی
خۆیان رابگەیەنن!پاش جەنگ ،سەرکەوتوان، پەیمانی سیڤەریانلە ١٠.٨.١٩٢٠دا
بەست، کە لەوپەیمانەدا بریاردرا، بەدروستکردنی دوودەوڵەت بۆ ئەرمەن و
کورد!
لە .١٦.٣ .١٩٢١دا پەیمان نامەی مۆسکۆ کە بە پەیمانی برایەتی ناسرا ،لە
نێوان روسیای بەلشەفی و دەوڵەتی توکیادا بەسەرکردایەتی لینین وکەمال
ئەتاتورکبەسترا ،بەپیی ئەم پەیمانەو پەیمانێکی پێشترینێوانیان ،روسیای
بەلشەفیهەمو پشتگیریەکی سەربازی تورکیا دەکات ،هەرلە ناردنی چەکەوە تا
ناردنی سەربازیش گەرپیویست بکا !ئەم پەیمانی هاورییەتیەی نیوان روسیاو
تورکیا ، هێزێکی دابە تورکیاو کەمال ئەتاتورک کە بەناوی گەلی تورکیاوە
رەفزی هەموو ئەو بەندانەی پەیمانی سیڤەری کرد،کە براوەکانی جەنگ
دابوویان ، کەباسی لەدروستکردنی دەوڵەتی بۆ کوردو ئەرمەن دەکرد !
گەرچیتورکەکان وئەتاتورک لە پێشدا بەهەموو بەندەکانی پەیمانی
سیڤەررازیبوون! بەڵام پاش پەیمانی نیوان لینین وئەتاتورک ،ئەتاتورک دژ
بە پەیمانی سیڤەر وەستایەوەوبەدابەشکردنی خاکی تورکیا ناوزەدەیکردو
سوپای خستە ئامادەباشیەوە! وڵاتانی هاوپەیمان ریکەوتنیی نێوان تورکیاو
روسیایان پێخۆش نەبوو ، بۆیە هەوڵیاندا بە هەرچ نرخێکبێت تورکیا بکێشنە
بەرەکەی خۆیان !بۆئەمەلەپەیمانی لۆزاندالەو بەڵێنەی کەدابویان بەکوردو
ئەرمەن پەشیمان بونەوەو بەگورگان خواردویاندان!بەم شێویە تورکیا بە
سیاسەتی نزیکبونەوەی لە روسیاو لینین سەرکەوتنی بەدەستهێناو توانی
ئەوروپاو هاوپەیمانان بەلای خۆیدا رابکێشێت وڵاتەکەی لە پارچەپارچەکردن
رزگاربکا پاشانیش پچێتە پەیمانی ناتۆوە دژبە روسیای کۆنە هاوپەیمانی !ئێستا
پاش ٩٥ ساڵ هەمان سیناریۆ رودەداتەوە،پاش ئەوهەموو ئالۆزی و ناکۆکیانەی
نێوان روسیاو تورکیا، کەچاوەروانی دەست وەشاندنی روسابووین،وەک
دەیبینینلەتورکیا هەمان سیناریۆ رودەداتەوە ئەمجارەیان لەنیوان پۆتین
وئەردوگاندا!ئەوەتا پاش بەیەک گەیشتنیئەردوگان وپۆتین لە لوتکەی
پەترۆسگرادا ،سەردانەواندنی ئەردۆگان بۆ پۆتین وداواکردنی لیبوردن و
رازی بوون بەمەرجەکانی پۆتین،کە خاڵی سەرەکی کۆبونەوەکەیان کوردو
دەوڵەتی کوردی ویەک پارچەی عێراق و سوریا بوو !
ئەوەتا ئەردوگان رایدەگەیەنێت کە هەردوو
وڵاتەکە واتە روسیاو تورکیا سورن لەسەر یەکپارچەی خاکی عێراق وسوریا
ئەمەش ئەوەیە کە تورکیا دەیەویت !ئەم نزیکبونەوەی تورکیا لەروسیاو
ئیرانی دوژمنی کۆنینەی ئەمەریکاو ئەوروپای توشی هەڵوێستێکی تریکردن ،کە
بەهەرچ شیوەیەکبێت نابێت تورکیا گێڕەکەی بگۆرێت و پچیتە بەرەی روسیاو
ئیران کەدوژمنی ئەمەریکاو ئەوروپان ،بۆیە دەبێت چارەسەریک بدۆزنەوە ،بۆ
نەهیشتنی رودانی ئەم گێرگۆرینە ،جۆبایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکاهاتە
تورکیاوبەهەموو مەرجێکی ئەردوگانرازیبوو! تەنانەت بەوەشەوەکەدژ بە
هاوکارە کوردەکانی لەشەری داعشدا بوەستێتەوەو داوایان لێبکا لەو
شوێنانەی کەبە قوبانیدان وخوێن لە داعشیان ئازاد کردوەبکشێنەوەو چۆڵی
بکەن ! بەمە ئەردوگان توانی هەمان فێڵ وسیاسەتی١٩٢١ دوبارەبکاەوە ،
بەرژەوەندی تورکیا بپارێزێت لە دوژمنە سەرسەختەکەی کە کوردە کە دەیەوێت
خاکەکەی دابەشبکا وەفەشەل بەهەوڵەکانی کورد بهینێت تورکیا رزگار بکا
لەدابەشبوون !بەمسیاسەت ویاری کردنەی تورکیا ئەمەریکاو تەنانەت روسیاش
وازیان لەکورد هێناو چونە بەرەی تورکیاوە ،یاریان بەکارتی کوردو
بەخوێنیکورد کرد ،لەپێناو بەرژەوەندی خۆیانداوازیان لە
هاوپەیمانەکوردەکەیان هێنا وتەنانەت دژیشی وەستانەوە !لەکاتێکدا
ئەوهەموو بەڵێنانەیان پێداین،وائێستاشداوای لێدەکات کە مەنبەج
چۆڵبکاورازیشبێت بەوەی کەتورکیابێتە ناوسوریاوە ،بڵێی ئەمە هەمان
سیناریوو دوبارەکردنەوەی مێژوی ٩٥ساڵ لەمەوپێش بێت یان پلانێکیی
ئەمریکی و روسیبێت بۆ هێنانەژورەوەی تورکیا بۆ ناو خاکی سوریاو بەشداری
کردنی لە شەڕێکدا کە دەرچون تێیدا زۆر قورسدەبێت ! دەنا چۆن هەردولایان
رازی دەبن بەبەشداریو هاتنەناوەوەی تورکیا پاش ئەوەی کە هەتائەمرۆ
ئەمەریکاو هاوپەیمانان وروسیاش رەفزی ئەوداوایەی تورکیایان دەکرد
بۆهاتنە ناوەوەی بۆ ناوخاکی سوریا ! ئەوان دەزانن کە تورکیا بۆ دژایەتی
داعش نیە کەدەیەویت پچێتە سوریا وبەشداری ئەم شەرەبێت ، بەڵکو بۆ
لێدانی کوردە ! دەشزانن کە تورکیاکۆمەک کەری داعش بوە تێکشکانی تەنکەرە
نەوتەکانی داعشکەبۆ تورکیا رەوانە دەکران باشترین بەلگەن !ئاگادارن کە
ئەوەی دوینێش لە جەرابلس روویدا تەنها گوڕینی جل وبەرگی سەربازەکانی
داعش بوو!
ئێستا سەد ساڵ بەسەر سایکس بیکۆدا تێپەر دەبێت ، دەشزانن کە سایکس بیکۆ
نەیتوانی ئارامی خۆشی لەناوچەکەدافەراهەم بکا ، بۆیە هەموان چاوەڕوانی
دابەشکردنیکیترن لەو وڵاتانەی کەبۆ دابەشکردن دانراوە بە تورکیاو
ئیرانیشەوە ! ئەوەتا ئێران خۆی هاواردەکات ودەڵێت کە دەیانەوێت ئێران
دابەشبکەن !وەک دەشبینین کەهەردولایان بونەتە یاریکەری سەرەکی ناو شەرو
قەیرانەکان و دەور دەبینن ،ئاخر هەردولایان دەزانن کە رەشەباو زریانەکە
روەو ئەوان دەروات، بەڵام دەیانەوێت کەلە خۆیانی بەدوربگرن ! داعش
بەرەو لاوازی ونەمان دەروت هەرهیچ نەبێت لەعێراق وسوریادا ! بەڵام
زریانەکەکۆتایی نایەت و روولەشوێنێکیتر دەکات،هەردولایان دەزانن کە
سەرەیان هاتوە، ئەم هەڵپەیەشیان وەک چڵە پوشی کابرایە کەخەریکە نقوم
دەبێت !ئەمرۆ ئەمەریکاو روسیاندابەشکردنەکەدەکەن ،بەپێی خواست
وبەرژەوەندی ئەوان دابەش دەکرێت ،یاریکەرەکانیئەمجارە کێری ولاڤرۆڤە
نەک سایکس و بیکۆ ،ئەوانن کە هەوڵی زۆرترین دەسکەوت وبەرژەوەندیبۆ
وڵاتەکەیان دەدەنئەوانیش خاوەنی بەرنامەو ئەجیندای تایبەتن بۆ
دارشتنەوەی ناوچەکە بەو شێوەیەی کە دەیانەوێت ،ئەمان هەوڵی ئارامی و
سەقامگیری و دیموکراسیەت دەدەن تابەرژەوەندیەکانیان باشتر دەستە بەربێت،
فس فس پاڵەوان ودۆنکیشۆتی تێکدەری بەرژەوەندیەکانیان ناوێ!
ئەی ئێمەی کورد لە کوێی ئەم سیاسەتەداین؟ بیگومانم لە ژێرسفردا یە !هەریەکەمان
خەریکی خۆیەتی، لەرۆژئاواپەیەدە رێگرە لەبەشداریکردنی حیزبەکانیتر ،لەکاتێکدا
عەرەبی تەعریبچی ئەوانەی لەژیر ناوی حزامی عەرەبیدا هێنرانە ناوچەکە
چەکدارن لەگەلیدا،بەڵام ئامادەنیە لەگەڵ براکەی لەحیزبەکانیتر کاربکا و
رێگەبدات کەئەوانیش پاریزگاری لەخاکەکەیان بکەن ،تەنانەت دژە بە چونە
ناوەوەیان بۆ رۆژئاوا،باشور لەخراپترین کاتیدایە، حیزبەکانیلەپێناو
بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا دزی و گەندەڵی نەما نەیکەن ،هەریەکەشیان
بەدوای داگیرکەرێکدارادەکات و خەریکی جێبەجێکردنی ئەجینداکانی
ئەوانە،میللەتیش لەقەیران وبرسیەتی و نەبونیدا ،توشی شەڕێکیش بوە
رۆژانە دەیان شەهید دەدات ،باکور لە شۆرشدایەو قارەمانیەتی دەنوێنێت
بەخوینی کورد ئاگری شۆرش لەکڵپەدایە ،بەڵام بۆچی؟ کەس نازانێت، چیان
دەوێت وداوای چیدەکەن ! جگە لە هەڵەی کوشندەی واشکە دەڵێی ،بۆ میتی
تورکی کاردەکات! رۆژهەڵاتلەخەوی غەفڵەتدایە ،پارچە پارچە نەحیزب ئاگای
لەجەماوەرە ،نە جەماوەر ئاگای لەحیزبە، ئەمرۆ گیڤی یاوەتەخۆی و
تفەنگەکەی کردۆتەوە شان ،ئیترخواش دەزانێت کێ رایسپاردوە! ئەمە بۆ وایە
،تۆ بڵێی غەزەبی خواکانبیت، یان هۆکەی نەبونی سەرکردەو رابەروحیزبێکی
نەتەوەیی بەتوانایە کە تەنها بەرژەوەندی کوردی بوێت وکوردایەتی بکا !کەبەداخەوەهەتا
ئەمرۆ نەمانبوە ونیمانە!بۆیە دەبێت خەڵکی کورد لەم پیناوەدا هەوڵبدات
خۆیان یەکخەن وڕێکبخەن دژ بەگەندەلکاران و هەنگاوە نابەجێکانیان
بوەستنەوە ،هەوڵی بنیات نانی بەرەیەکی یەکگرتووبدەن ،خەباتیان بۆ
چاکسازی و کوردایەتی و دەوڵەتی کوردی بێ!!
pshko.Amin@hotmail.de
|