ئایا ووڵاتی (سوید)، به‌هه‌شتی ژنانه؟!
ئا: ئه‌حمه‌د به‌رزنجی (تازه‌دێیی)
به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیس له ساڵی(2007)،دا (20910)، سكاڵای ئافره‌تان لای پۆلیس تۆمار کراوه، به‌ڵام له ساڵی (2008)،دا ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر ئافره‌تان به‌رزبۆته‌وه بۆ (28315)، سکاڵای داواکراو، هه‌روه‌ها چاودێرانی کێشه کۆمه‌لایه‌تێکان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که له‌م ساڵی (2009)،دا ده‌ستدریژێکان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ڕیژه‌که‌ی زۆر به‌رزبۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ته‌نها ئه‌و ئافره‌تانه ده‌گرێته‌وه که نه‌ترساون و بوێرانه لای پۆلیس سکاڵایان تۆمار کردووه، ئه‌گینا زۆری تر هه‌یه که نا‌وێرن و له ترساندا په‌رده پۆشی کێشه‌کانیان ده‌که‌ن. وه به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی تر له سویدا ئافره‌تان له 5% سکاڵای خۆیان ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها به‌پێیی ڕاپۆرتی دارای ساڵانه حکومه‌ت(3)، (میلیار)، کرۆن له‌م پێناوه‌دا بۆ کێشه‌کان ته‌رخان ده‌کات.
کوشتن و له‌ناوبردنی ئافره‌تانی ڕۆژئاوا جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه وه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕستدا یان وه‌ک له کوردستاندا ئه‌نجام ده‌درێت، ئافره‌تی ئه‌وروپی فێری ئه‌وه نه‌بوون له ناچاری و بێده‌سه‌ڵاتیدا خۆیان بسوتێنن، یان خۆیان بکوژن، به‌ڵام ئه‌مان زۆرینه‌یان به چه‌قۆ ده‌کوژرێن یان هه‌ندێک جار ده‌سوتێنرێن، وه‌ک لێره‌دا (کێرستین لوندبێری)، باسی تراژیدیای سوتاندنی خۆیمان بۆ ده‌کات به ده‌ستی هاوڕێ پیاوه‌که‌یه‌وه.
(Kerstin Lundberg)، سه‌یری وێنه کۆنه‌کانی پێش سوتانی خۆی ده‌کات و به‌بێزاریه‌وه ده‌ڵیت: پێم وایه ئێستا جوانترم له جاران، بێگومان دیاره ئێستاکه جوانترم له جاران.! پێش نیوه‌ڕی چواری مایی دووهه‌زارو سێ بوو، به‌رواری ئه‌و ڕۆژه‌م هه‌رده‌م له‌یاده‌و له مێشکمدا جێگیره‌و بێگومان له‌بیری ناکه‌م، من پێشتر چه‌ندین جار له‌گه‌ڵیدا قسه‌م کرد‌و باسی ئه‌وه‌م بۆ کرد، که پێکه‌وه ناگونجێین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی ترم خۆش ده‌وێت، باشتر وایه ئیتر په‌یوه‌ندی نێوانمان کۆتایی پێ بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز نه‌یده‌ویست لێم تێبگات و کۆتایی به پیوه‌ندی نێوانمان بهێنێت، ئێمه پێکه‌وه نه‌ده‌ژیان، ته‌نها له‌کاتی پشوودا، یان جاروبار له شه‌وانی ئاسایدا یه‌کترمان ده‌بینی و ده‌هات بۆ ماڵه‌که‌م، ئه‌و کات ته‌مه‌نی هه‌ردوکمان 39 ساڵ بوو، من خاوه‌نی پێنج منداڵ بووم، به‌ڵام که‌سێکی سه‌ربه‌خۆو سه‌ربه‌ست بووم، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ دایک‌و باوکی خۆیدا ده‌ژیاو ماڵی خۆی نه‌بوو، بێگومان ئێمه دوو که‌سی پێچه‌وانه یه‌کتر بوین، من له ژیانی خۆمدا تایبه‌ت مه‌ندی خۆم هه‌بوو، بۆیه داوای ئه‌وه‌م لێ کرد که ده‌بێت کۆتایی به‌م په‌یوه‌ندییه بهێنین.
وه‌ک باسم کرد، ده‌ورو به‌ری به‌یانی بوو، به‌روار چواری مایی دووهه‌زارو سێ، زه‌نگی ده‌ر‌گاکه لێدراو منیش کردمه‌وه، ئه‌و هاته ژووره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نان و چایی به‌یانیمان پێکه‌وه خوارد، ئه‌و باسی پچڕانی په‌یوه‌ندی و جیابونه‌وه‌ی ده‌کردو خوازیاری ئه‌وه‌ی هه‌بوو دیسان په‌یوه‌ندی دروست بێته‌وه، منیش بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که چۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م و تێبگات که ئیتر ماوه‌ی نێوانمان کۆتایی پێ هاتوه‌و من ئه‌وم ناوێ و که‌سێکی ترم خۆشده‌وێ، ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا جانتایه‌کی سوری هێنا بوو، به‌ڵام نه‌مزانی چی تیایه، ئیتر لێره به‌دواوه دۆزه‌خی ژیانم ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ده‌نگی به‌رز هاواری کرد‌و به‌هه‌موو هێزی خۆی ڕادوێکه‌ی کێشا به‌سه‌رمداو ده‌ست به‌جێ له‌هۆشی خۆم چووم و ئاگام له هیچ نه‌ما، کاتێک به هۆشدا هاتم (ده‌به)،یه‌ک به‌نزینی به هه‌موو گیانمدا کرد، سه‌ره‌تا من وامزانی ئاوی ساردم پیادا ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆشدا بێمه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بێ به‌زه‌یانه ئاگری له جه‌سته‌م به‌رداو سه‌راپا گیانم وه‌ک مه‌شخه‌ڵ گڕی گرتوو به‌بێ که‌سی ده‌سوتام، که‌سێک نه‌بوو بگاته فریام، هه‌رچه‌ندم ده‌کرد نه‌م ئه‌توانی ده‌رگای ده‌ره‌وه بدۆزمه‌وه، بۆیه په‌نام برد بۆ ده‌رهاوسێکانم بۆ ئه‌وه‌ی فریام بکه‌ون، چه‌ند جارێک زه‌نگی ده‌رگای ده‌رهاوسێی یه‌که‌م و دووه‌مم لێدا، که‌س نه‌یکرده‌وه و نه‌گه‌شتنه فریام، دوای به‌ره‌و ده‌رگای ده‌رهاوسێی سێیه‌م ڕۆشتم، کچێک ده‌رگای لێ کردمه‌وه، که منی بینی به سوتاوی به ده‌نگی به‌رز هاواری کرد‌و به کوڕه هاوڕێکه‌ی ووت، ته‌له‌فۆن بکه بۆ (ئامبوڵانس)، دوای منی له‌ناو (گه‌رماو)،ی ماڵه‌که‌ی دانا‌و هه‌موو گیانی شۆردم و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخا‌نه‌ی (سۆلنا)، کرام، به‌هۆی زۆری سوتانی گیانم ماوه‌ی(2)، مانگ له نه‌خۆشخانه خه‌وتم و له‌وێدا مامه‌وه، به‌تایبه‌تی پشتم و ئه‌ژنۆکانم و سه‌روچاو و سنگم و خواری لێوم که به‌باشی ناجوڵێت، بۆیه ده‌بێت سه‌رسنگ و مل و یه‌خه‌م، هه‌مووکات داپۆشراو بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت جلوو به‌رگی داپۆشراو له‌به‌ربکه‌م و خه‌ڵکی به‌شێوه‌ی نائاسایی سه‌یرم نه‌که‌ن، چونکه من پێشتر ئافره‌تێکی جوان و چاو سه‌وز بووم، تاوه‌کو ئێستا (18)،جار نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ کراوه‌و نزیکه (10)، نه‌شته‌رگه‌ری تریشم ده‌وێت.
ئه‌وه ماوه بڵیم، وا هه‌ست ده‌که‌م که ئافره‌تێکی ئازا‌و خۆڕاگر بووم، که چۆن توانیومه به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو تراژیدیایه بگرم، به‌ڵام نازانم تا چه‌نده توانای ئه‌وه‌م هه‌یه که خۆڕاگر بم بۆ نه‌شته‌رگه‌رێکانی ترم و به‌هیوای خۆڕاگرییم.
سوید Qala1973@hotmail.com
|