ئایا خۆپیشاندان ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ل ده‌کات.
فه‌هد گرده‌وانی
هه‌ندێک له حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران دژی هه‌ڵبژاردن به‌یانیان بڵاوکرده‌وه و ده‌نگدانیان مه‌حکوم[ته‌حریم] کرد و خه‌ڵکیان بانگکرد بۆ بایکۆتکردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه . خه‌ڵکی کوردستان که‌موزۆر ده‌نگی خسته ناو سه‌ندوقی ده‌نگدان و هێنده به‌ده‌نگ ئه‌و بڵاوکراوانه نه‌چوون . ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش دیار نی یه و له‌به‌رده‌ست دانی یه ، که چه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان له ترسان و له خۆشیان به‌شداری ده‌نگدانیان کردووه . حیزبه‌کوردی یه‌کان نه‌یانتوانی دروشمی خۆیان له‌و خۆپیشاندانه به‌رزبکه‌نه‌وه که ده‌بوایه له تارانی چه‌ند ملیونی ده‌یان که‌سیان په‌یدابکردبایه بێنه سه‌ر شه‌قام و مافه‌کانی گه‌لی کورد به خه‌ڵکی نیشان بده‌ن .
ئه‌و خۆپیشاندانه له ده‌یان بڵاوکراوه و رۆژنامه و دروشمی رۆژانه بۆ کوردستان گرنگه که له‌به‌رچاوی خه‌ڵک و ماسمیدیا و ئاژانسه‌کانی دنیا ده‌نگی کورد به‌رزبکرابایه‌وه . دووباره بوونه‌وه و نه‌بوونه‌وه‌ی ده‌نگدان واته روخان و له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قێ ی [خامنائی] . ئه‌و ئایه‌توڵڵایه زوو پیرۆزبایی له ئه‌حمه‌دینه‌ژاد کرد و خه‌ڵکیش له‌دژی ئه‌و پیرۆزبایه هاتنه سه‌ر شه‌قام و له دژی ئایه‌توڵڵا ڕاپه‌ڕین . دۆڕاندنی نه‌ژاد راگه‌یه‌ندرا ، ئه‌گه‌رچی بۆ کوردستان جیاوازی ناکرێت له نێوان {میر حسین موسوی خامنه} و {مه‌هدی که‌روبی} و {مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد} و {موحسینی ره‌زایی} . گه‌لۆ ئاخۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان خستۆته ژێرباڵی مه‌وسه‌وی و له‌دژی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هاتونه‌ته سه‌ر خیابان دژایه‌تی کردنی ویلایه‌تی فه‌قی و له گۆڕنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نه نی یه . گوایه میر حسین موسوی دڵسۆزی بچوکی خومه‌ینی و هه‌ڵگری رێبازی خومه‌ینی یه ، ئه‌گه‌ر مه‌وسه‌وی ئاوا بێت ئه‌ی بۆ ناچیته ژێر عه‌باکه‌ی عه‌لی خامنئی .
له سیاسه‌ت ده‌بێت پیس و پیستر بۆگه‌ن و
بۆگه‌نتر له‌یه‌کتر جیابکرێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه به‌رده‌وام
بێت و ئه‌و ڕژێمه سه‌رنگوم بکات ، ده‌کرێت ئۆپۆزیسیونی ئێرانی به
گشتی و کورد به‌تایبه‌تی سوود له‌و هه‌ڵه وه‌ربگرن . وه‌ل بوونی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد
ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ‌بکات یان سبه‌ی هه‌ر له به‌ڕژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی یه.
هه‌نووکه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان له دژی ڕژێم هاوکاری یه بۆ خه‌ڵکی
گه‌ڵانی ئێران و خۆپیشانده‌رانی تاران .
|