٢٨\٥\٢٠٢٠
ئایدیای منداڵیی.

ئەرسەلان مەحمود
هەورەكان شكۆمەند
ترو
دورییەكان نزیكتر دەبینێت، منداڵی!
ئایدیای جیا كردنەوەی ڕەنگەكان و ڕوانگەی ڕەنگااااو ڕەنگتر بینینی
ڕەنگەكانە منداڵی! هزری هەڵزنان سادە ترە بەڵای سەختەوەری چیاكااااندا،
ئاوەزی قوڵتر تەماشای نشێوەكان و هەرێزی بەرزتر ڕاونینە لەنزماییەكان!
نازانێ بۆ، بەڵام شتەكان لەچاویدا جوانتر دەنوێنن، كۆڵانەكان كراوە
ڕوناك ترو شەقامەكان نیان ترن، شار
گەورەتر دەبینێ منداڵی!
نافامێ!
نە مەرگ دەناسێ، نە ژیان!
نە با دەجۆێتەوەو نە قوتیان ئەدا تفتیەكان، نە كۆن ئیملا دەكاو نە
لەئەزبەری
تازە دەبێتەوە، ئێستا دەخوێنێ و بەیانی دەخوێنێتەوە، ئێستاااااا
دەنووسێ و سبەی
دەنووسێتەوە، ئێستا دەبینێ و نوێتر دەبینێتەوە، ئاااااایدیای مندااڵی
ئاااااایدیای
شتە تازەكانە، نابێت بەڕا
بردوو!
دنیا لەسەر بڕگەی گاو
گااا چۆن لەماااسی گیر كردوە پای،بچوكی كێشەی گەورە بوونە،
منداڵی گوێ نەدانە بەخولانەوەی زمان، بەخۆ دوبارە كردنەوەی زەمەن،
تێنەگەیشتنە لەدەرگەو پەنجەرە، پێكەنینە بەپشیلەو مشكێنەی شەووووووو
رۆژ، یاریكردنە بەدارو بەرد،بەئاگرو ئافات، پرسیارە لەتاریكی،
گەڕانە بەدوای ڕوناكی!
دایكە! مامۆستااااكانم
بۆچی هەر بەناوی باوكمەوە ناوم دەخوێننەوە؟!
باوكە! بۆ من كچم و براكەم كوڕە؟! دەی خۆ جلەكان قسە ناكەن
بۆ ئەوەیان تۆ دەیكەیتە بەرو ئەمەیان دایكم؟!
پاڵەوان بۆ هەر تۆی؟!
لەئایدیای منداڵیدا،
باران تەڕ ترو بەفر سپیترە،
باڵای درەختەكان بڵیندترو عەموودەكان هەروەتر!
لوتكەی چیاكان لەئاسمان و سەقفەكان هەروەتر!
باڵندەكان دۆست و بۆقەكان بەم هەموووو زاااار
قەرەباڵغییەیانەوە قسە
خۆش ترێكن!!
گەورەیی چی!!!
هیچ ناهێڵێتەوە نا هیچ، ساڵیشت لێ
دەكا بەسات!!!!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|