ئایا
بەڕاستى گەلى ئەمریکى سەرۆکەکەیان هەڵدەبژێرن ؟
نووسینى : د. باسم خهفاجی
وەرگێڕانى : نیا کامیل
هەندێک
لەوانەى سەیرى هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانى ئەمریکا دەکەن نازانن کە
سەرۆکى ئەمریکى ڕاستەوخۆ لەلایەن گەلى ئەمرکیەوە هەڵنابژێردێت .لەوەش
جێگەى سەرسوڕمانتر ئەوەیە ژمارەى ئەوانەى دەنگیاندا بە
پاڵێوراوىدیموکراتیەکان (ئەلگۆر) دابوو لە هەڵبژاردنەکانىساڵى 2000دا
زیاتربوو لە ژمارەى ئەوانەى دەنگیاندا بە جۆرج بۆش .لەگەلڕ ئەوەشدا
جۆرج بۆش سەرکەوت بۆ سەرۆکایەتى بە سروشتى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا کە
پشت نابەستێت بە هەڵبژاردنى ڕاستەوخۆ . ئەنجامى هەڵبژاردنى گەلى
ئەمریکى لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى پێشووى ساڵى 2000 بە سەرکەوتنى
پاڵێوراوى کۆماریەکان جۆرج بۆش بەڕێژەى 47.87% لە کۆى گشتى دەنگەکان کە
بەژداربوون لە دەنگداندا لەو ساڵەدا کۆتایى هات ، هەروەک پاڵێوراوى
دیموکراتەکان ئەلگۆر 48.38%ى بەدەستهێنا لە دەنگەکان ، وە بەمپێیە
ئەلگۆر هەڵبژێردراوى گەلى ئەمریکایە بۆ سەرۆکایەتى لەڕاستیدا . وە
لەگەلڕ ئەوەدا سیستمى هەڵبژاردنى ناسراو بە Electoral College یان
سەرجەمى هەڵبژاردن سەرۆکایەتى دەدات بەوەى کە کەمترین دەنگ بەدەست
بهێنێت ، وە ئەوەى نواندنى بەرزترین لە وویلایەتەکاندا بەدەست دێنێت .
وە لەبەر ئەوە گونجاوە ئەم سیستەمە شیبکەینەوە ، لەبەر ئەوەى
چاوەڕواندەکرێت هەڵبژاردنەکانى داهاتو ژمارەى دەنگدان زۆرتر نزیکبێت ،
وەک لە هەڵبژاردنەکانى ڕابرردودا ڕویداوە .
سیستمى هەڵبژاردنى ئەمریکا :
دەستورى ئەمریکى بەندى دووەم دەڵێت ،بەندى یەکەم دیاریکردنى سەرۆک و
جێگرەکەى لە ڕێگەى سیستمى Electoral System یان سیستمى گۆى گشتى یەوە .
ئەم سیستمە ڕێگە نادات بە هەڵبژاردنى ڕاستەوخۆى سەرۆک و جێگرەکەى
لەلایەن گەلى ئەمریکیەوە بە ڕێگەى یەک دەنگ بۆ یەک دەنگدەر .
دانیشتوانى هەر وویلایەتێک هەڵدەسن بە ڕاسپاردنى دوو نوێنەر لە خۆیان
بە هەڵبژاردنى سەرۆک ، وە جێگرەکەى ، وە ئەوانە بە دەنگدەران ناو
دەبرێن ، یان Electors ( هەڵبژێرەران ) . بەڵام سەرجەمى گەلى ئەمریکى
کە ڕۆژى هەڵبژاردن دەڕۆن بۆ سندوقى دەنگدان ،پێیان ناوترێت دەنگدەر ،
ئەوە دیاریدەکەن کەکێ لەو وویلایەتە بردویەتیەوە تەنها، وە هەر
وویلایەتێک ژمارەى دەنگدەرانى یەکسانە بە سەرجەمى ئەندامانى ئەنجومەنى
پیرانى و نوێنەرانى ئەو وویلایەتە . وەبراوەى هەروویلایەتێک سەرجەم
دەنگەکانى وویلایەتەکە بەدەست دێنێت .
تەنها 538 کەس سەرۆک هەڵدەبژێرن :
ژمارەى دەنگدەران لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکیدا هەمان ژمارەى
نوێنەرانى گەلە لە کۆنگرێسدا کە پێکهاتوە لە ئەنجومەنى پیران و
نوێنەران . وە بۆ دیاریکردنى ژمارەى دەنگدەران ، بۆ زانینى ژمارەى گشتى
ئەندامانى کۆنگرێس . سیستمى وویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا دوو ئەندام
دیاریدەکات بۆ ئەنجومەنى پیران The Senateلە هەر وویلایەتێک . لەبەر
ئەوە کۆیگشتى ژمارەى ئەندامانى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکى دەکاتە100
ئەندام لە 50 وویلایەت . بەهەر ئەندامێک لە ئەنجومەنى پیران دەوترێت
سیناتۆر Senator . بەڵام ژمارەى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران The
House of Representatives ، دەگۆڕێت لەگەلڕ ژمارەى دانیشتوانى هەر
وویلایەتێکدا ،ئەندامى ئەم ئەجومەنە پێیان دەوترێت نوێنەر
Representatives ، نوێنەر دیاریدەکرێت لە ئەنجومەن بۆ نوێنەرایەتى
نزیکەى نیو ملیۆن کەس لە هەروویلایەتێک لە پەنجا وویلایەتەکە . وە
لەبەر ئەوە کۆیگشتى ژمارەى نوێنەرانى ئەمریکا 435 نوێنەرە . وە بۆ
ئەنجومەنى نوێنەران سآ نوێنەر زیاد دەکرێت هى پایتەختى فیدڕاڵى
واشنتۆنە کە لەوویلایەتەکاندا دانەنراوە بەپێى سیستمى ناوخۆیى
وویلایەتە یەکگرتوەکان . بەوە کۆی گشتى نوێنەرانى گەلڕ لە ئەنجومەنى
پیران و نوێنەران دەکاتە 538 ئەندام ، وە هەروەها واتا ژمارەى
دەنگدەران ، کە هەڵدەسن بە دیاریکردنى سەرۆکى ئەمریکى کە 538 دەنگدەرن
. وە چەند مەرجێک لەسەر دەنگدەران هەیە لە نێویاندا نابێت هیچ کارێکى
وەزیفەى فیدڕاڵى بکات .
ڕۆڵى دەنگدەران :
هەر حیزبێک لە حیزبە پاڵێوراوەکان هەڵدەسێت بە دیاریکردنى ژمارەى
دەنگدەرى پێویست لە هەر وویلایەتێکدا بەر لە هەڵبژاردن . کە ئەوە هەمان
ژمارەى ئەندامانى کونگرێسە بە هەردوو ئەنجومەنى پیران و نوێنەرانیەوە
لەو وویلایەتە ، وە ناوى دەنگدەران بەر لە هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنرێت
. هەروەک کەسانى دەنگدەر لە سجیلى فەرمى وویلایەتەکەدا تۆمار دەکرێت .
وە ئەرکى دەنگدەران ئەوەیە هەڵسن بە هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەمریکى و
جێگرەکەى لە کاتى بردنەوەى پارتەکەیاندا لەو وویلایەتە . وە پاشان
تێگەیشتن لە نوێنەرایەتى حیزب بەبەخشینى دەگیان . لە کاتى پێشنیارکردنى
گشتیدا لە سێ شەمەى یەکەمى مانگى تشرینى دووەمدا ، دانیشتوانى هەر
وویلایەتێک دەڕۆن بۆ پێشنیارکردنى سەرۆک و جێگرەکەى ، پاش دەرچونى
ئەنجامەکان ، هەر وویلایەتێک لە وویلایەتەکان پالێوراوى براوە
دیاریدەکات بۆ پێشنیارکردنى لەو وویلایەتە . وە بەڕاگەیاندنى ئەم
ئەنجامە ، نوێنەرانى حیزب کەلەم وویلایەتە سەرکەوتون ڕادەسپێرێن بە
بەخشینى دەنگیان لەو وویلایەتە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک ، وە پارتى براوە
مافى ناردنى نوێنەرى لە دەنگدەران هەیە بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانى
سەرۆکایەتى لە نێوان دەنگدەراندا ، کە پاش دەنگدانى ساڵ دێت بە مانگێک
مانگى کانونى یەکەم .
چۆن براوە دیاریدەکرێت :
کۆکردنەوە نوێنەرى حیزب بۆ پاڵێوراوى براوە لە هەر وویلایەتێک بەناردنى
نوێنەرى بۆ بەخشینى هەموو دەنگەکانى هەڵبژاردن لە وویلایەتەکەدا ، نەک
تەنها ئەو بڕەى کە پاڵێوراو بەدەستى هێناوە لە دەنگەکان ، وە ئەم
سیستمە پێیدەوترێت براوە هەمووى کۆدەکاتەوە . وە براوە لە
هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیدا ئەوکەسەیە کە زیاتر لە نیوەى ژمارەى
دەنگدەران بەدەست بهێنێت . واتا زیاتر لە 270 دەنگى هەڵبژاردن بە
چاوپۆشین لە ئەنجامى هەڵبژاردنى گەل . ئەوەبوو هۆى بەدەست هێنانى پۆستى
سەرۆکایەتى لەلایەن جۆرج بۆشەوە لە هەڵبژاردنەکانى پێشودا سەرەڕاى
ئەوەى کە زۆربەى دەنگەکانى گەلى ئەمریکى بەدەست نەهێنابوو .جۆرج بۆش
تەنها 271 دەنگى هەڵبژاردنى بەدەستهێنا ، هەروەک ئەلگۆر 266 دەنگى
هەڵبژاردن زیاترى بەدەست نەهێنا ، سەرەڕاى ئەوەى براوەى دەنگى زۆرینەى
گەل بوو .
بۆشایى هەڵبژاردن :
وەک پێویستە کە دەنگى ئەندامانى هەر پارتێک بۆ ئەو پاڵێوراوەبێت کە
نوێنەرایەتى ئەو پارتە دەکات لە کاتى بردنەوەى لە هەڵبژاردنى گشتیدا
وەک تەعبیر لە ڕەئى دانیشتوانى ئەو وویلایەتە . بەڵام یاسا دەنگدەران
لە 24 وویلایەتى ئەمریکى پابەند ناکات بەمەوە ، وە دەنگدەران لە 26
وویلایەتەکەى تر پابەند دەکرێن بە دەنگدان بەپێى ئەنجامەکانى
هەڵبژاردنە گشتیەکان لە هەر وویلایەتێکدا . بەڵام لەو وویلایەتانەى کە
دەگدەران پابەندنین بە ئەنجامەکانى هەڵبژاردنەوە ،ئەگەر یەکێکیان
دەنگیدا بە پێچەوانەى ئەوە کە دانیشتوانى ئەو وویلایەتە هەڵیان بژاردوە
، وە بە پێچەوانەى ئاڕاستەى حیزبەکەیەوە کە نوێنەرایەتى دەکات ، ئەوا
ڕەئى ئەو کەس پێش ڕەئى جەماوەر دەکەوێت ، وە دەنگى ئەم دەنگدەرە دەبێتە
جیاکەرەوەى کۆتایى ئەوانەى هەڵیدەبژێرن لەم وویلایەتەدا . وە دەنگدەر
توشى هیچ کێشەیەکى یاسایى نابێتەوە لەم کاتەدا ، لەبەر ئەوە مافى
دەنگدەرە کە نوێنەرایەتى هاوڵاتیانى 24 وویلایەتى ئەمریکى دەکەن خۆیان
هەڵیبژێرن ، ئەوپاڵێوراوەى گونجاوە وە بەپێى ڕەئى کەسایەتى خۆیان بە
چاوپۆشین لە ڕەئى هاوڵاتیانى وویلایەتەکە ، یان ڕێگەى لێبگیرێت لە
دەنگدان ئەگەر ئەوەى ویست . لە هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى پێشودا ،
هاوڵاتیانى واشنتۆنى پایتەخت هەڵسان بە دەنگدان لە بەرژەوەندى جۆرج بۆش
، وە سەرکەوت لەم دیاریکردنەدا ، وە گونجاو بوو بۆ بەدەستهێنانى هەموو
دەنگەکانى هەڵبژاردن لەم شارەدا ، کە سێ دەنگە کە سێ دەنگدەر
نوێنەرایەتى دەکەن لە پارتى کۆمارى . بەڵام ڕۆژى هەڵبژاردن ، یەکێک لەو
سێ کەسە دەنگى نەدا لە بەرژەوەندى جۆرج بۆش ، وەبەمە جۆرج بۆش تەنها
دوو دەنگى زیاتر لە دەنگەکانى پایتەخت بەدەست نەهێنا . لەگەلڕ ئەوەى بە
پێى سیستمى هەڵبژاردنەکان چاوەڕوان دەکرا سآ دەنگ بەدەست بهێنێت ،. لە
مێژووى وویلایەتە یەکگرتوەکاندا ژمارەیەک هەڵوێست دەنگدەران پێى
هەڵساون پێچەوانەى ئەوەى گەل لە دەنگدانى گشتیدا دەنگیان پێداوە . لە
ساڵى 1836 دا سەرجەم دەنگدەرانى دیموکراتەکان کە ژمارەیان 23 دەنگدەر
بوو دەنگدانیان بە ڕیچارد جۆنسۆنى پاڵێوراوى دیموکراتەکان ڕەتکردەوە بۆ
جێگرى سەرۆک سەرەڕاى بردنەوەى لە وویلایەتەکاندا ، لەبەرئەوەى لە ژنێکى
ڕەشى ئەمریکى دوو منداڵى ڕەشى هەبوو .
چى لەسەر یەکسان بوون ؟
دەستورى ئەمریکى دەڵێت لە کاتى وەکیەک بوونى (التعادل) دەنگەکانى
هەڵبژاردندا ، ئەوا کێشەکە هەمووى ڕەوانەى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکى
دەکرێت ، کە هەڵدەسێت بە دیاریکردنى سەرۆکى وویلایەتى یەکگرتوەکان لە
نێوان پاڵێوراواندا . وە ناگەڕێتەوە لەم بارەدا بۆ ڕەئى گەلى ئەمریکى
کە لە هەڵبژاردنى گشتیدا بڕیاریان لێدابوو . هەتا ئەگەر دڵنیابوون لە
دەنگدانى گشتیدا ڕەزامەندى گەلى ئەمریکى لەسەر دیاریکردنى ئەو
پاڵێوراوەیە بە بەخشینى ژمارەیەکى زۆر لە دەنگەکان ، کێشەکە لە بارى
وەکیەکی دەنگەکانى هەڵبژاردندا دەگوێزرێتەوە بۆ ئەنجومەنى نوێنەران بۆ
دیاریکردنى ئەوەى کە ئەنجومەن وایدەبینێت سەرۆکە بۆ دەوڵەت . ئەوە دوو
جار لە مێژووى وویلایەتە یەکگرتوەکاندا پێشتر ڕویداوە ، یەکێکیان
بوەهۆى دیاریکردنى تۆماس جیفرسۆن بەسەرۆک ، وەئەویتریان بوەهۆى
دیاریکردنى جۆن کوینسى ئادامز . بەڵام ئەگەر دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنى
جێگرى سەرۆک وەکیەک بوون ، ئەنجومەنى پیران پێى هەڵدەسن ، نەک
ئەنجومەنى نوێنەران بەدیاریکردنى جێگرى سەرۆک . لێرەدا ڕۆشن کراوەتەوە
ئەگەر دەنگەکانى هەڵبژاردن وەکیەک بوون کە کارێکى چاوەڕوان کراوە ،
هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى دەگۆڕێت بەتەواوى دور لە خواستى گەلى
ئەمریکى .
لەنێوان هەڵبژاردنى ڕاستەوخۆ و سەرجەمى
هەڵبژاردەکاندا :
هەڵبژاردنى ڕاستەوخۆ لە ئەمریکادا پەیڕەو ناکرێت لە هەڵبژاردنەکانى
سەرۆکایەتیدا لەبەر ژمارەیەک هۆ ، لەنێویاندا دەستەبەرکردنى
نوێنەرایەتى وویلایەتە ڕوبەر بچوکەکان یان دانیشتوان کەمەکان لە
هەڵبژاردنى سەرۆک و جێگرەکەیدا . هەروەک ئەم شێوازەى هەڵبژاردن لەسەر
کەمینەکان گرانە ڕەوتى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى بگۆڕن ، وە ئەم
سیستمە لە کۆتایدا بەرژەوەندى زۆرینە دەنوێنێت ، بەڵام دژەکانى سیستمى
سەرجەمى هەڵبژاردنەکان ، لە بێتواناى یان ناپاکى ئەم سیستمەى هەڵبژاردن
پێداگری دەکەنە سەر ئەوەى کە نا عادیلانەیە بۆ پاڵێوراوان لەدەرەوەى
هەردوو پارتە سەرکیەکە لە ئەمریکادا ( دیموکراتى و کۆمارى ) . هەروەک
ئەوەى ئەم سیستمە دەنگەکانى هەڵبژاردنى براوە لە وویلایەتێکدا
دەیبەخشێت سەرەڕاى ئەوەى لە ڕێگەى ڕەئى گەلەوە بەدەستى هێناوە ، بەڵام
لەڕێگەى دەستورەوە ، وە ئەوەیە کە لێى بەهرەمەندن لە بنەڕەتى فکرەى
هەڵبژاردن .
پێشبینیەکانى هەڵبژاردنى داهاتو :
هەروەک پێشبینى دەکرێت هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى داهاتوو شەڕگەیەکى
سەخت بێت لە نێوان کۆمارى و دیموکراتەکاندا بۆ پێکانى گەورەترین ژمارەى
دەنگەکانى هەڵبژاردن بۆ دڵنیایى سەرکەوتنى پاڵێوراوەکانیان ، وە لە
کاتى وازهێنانى دەنگدەر لە نوێنەرایەتى ڕوانگەى پارتەکەى ، ئەوە ڕەنگە
ببێتە هۆى گیروگرفتى زۆر کە هەڵمەتەکانى هەڵبژاردن ئامادە نەبێت بۆ
ڕوبەڕوبونەوەیان ، وە لە ڕۆژەکانى کۆتایدا یەکێک لە دەنگدەرانى
کۆماریەکان ڕایدەگەیەنێت لە وویلایەتى وێست ڤەرجینیا کە بیرى کردۆتەوە
کە دەنگى نابەخشێت بە سەرۆک جۆرج بۆش لەکاتى سەرکەوتنێدا لە وویلایەتى
وێست ڤەرجینیا ، ئەم کارە چاوەڕوان کراوە ، لەبەرئەوەى ئەم وویلایەتە
هەمیشە بە هاوسۆزى کۆماریەکان ناسراوە ، وە لە گفتوگۆیەکدا کە لەگەلڕ
ئەم دەنگدەرەدا ئەنجامدراوە ، کەناوى ڕیچارد ڕۆبە Richard Rob ، کە
لەسەر سیاسەتە ئابوریەکانى سەرۆک جۆرج بۆش دەریبڕى ، وە ووتى من لەو
ئاڕاستەیە دەترسم کە ئەم ووڵاتەى پێدادەڕوات ، وە من لەو جۆرانە نیم کە
بەبێدەنگى بمێنمەوە کاتێک باوەڕم بە کێشەیەک هەبوو ، من نازانم خواستم
هەیە بە دەنگنەدان بەو پیاوە جۆرج بۆش .وە لەبەرئەوە هەردوو پارتەکە
هەوڵدەدەن دڵنیابن لە دەنگدەرەکان کە لەدەستیاندایە لە 24 وویلایەتى
ئەمریکى بەپێى ئارەزى خۆیان دەنگ بدەن ، وەنەک بەگوێرەى ئەنجامى
هەڵبژاردن لەو وویلایەتانەدا . دژەکانى سیستمى هەڵبژاردنەکانى
سەرۆکایەتى ئەمریکى ئەم ئەگەرە بەکاردێنن بۆ ڕاگەیاندنى ئەوەى کە ئەم
سیستمە نا دادپەروەرانەیە و هەروەها نا دیموکراتیانەیە .
هەڵبژاردنەکانى داهاتوو شاهیدى شەرگەیەکى دەستورى نوێدەبن بۆ لەخۆگرتنى
گومانەکان لە چوستى سیستمە هەڵبژارد لە نواندنى خواست و ئارەزوەکانى
گەلى ئەمریکى لە دیاریکردنى کێ سەرۆکایەتى گەورەترین هێزى سەربازى لە
مێژووى جیهاندا بکات .
ڕێژەى ئەوانەى بەژدارى دەکەن لە دەنگدانى گشتیدا
:
وویلایەتە یەکگرتوەکان لەم دەیانەى دوایدا توشى کێشەیەکى تر بوو ،
ئەوەیە کە دەنگدەران بێزار بوون لە بەخشینى دەنگیان لە هەڵبژاردنەکانى
سەرۆکایەتیدا ، پەنجا ساڵى ڕابردوو شاهیدى هاتنەدواوەیەکى ئاشکران لە
ڕێژەى ئەوانەى کە دەڕۆن بۆ سندوقەکانى هەڵبژاردن لە ڕۆژى
هەڵبژاردنەکاندا ،هەروەک لە ساڵى 1960 دا ئەوانەى بەژداربوو بە بخشینى
دەنگیان ڕێژەیان 63%ى کۆى گشتى ژمارەى دەنگدەران بوو ،ئەو ڕێژەیە
دابەزى بۆ 49%لە هەڵبژاردنەکانى ساڵى 1996 دا . وە وێنەى هێڵکارى
بەیانى ڕۆشنى دەکاتەوە کە ئەم کشانەوەیە لە دەیەى ڕابردودا وەستا بەهۆى
کێشمەکێشى نێوان پاڵێوراوانەوە ، وە بەڵام چاودێران کۆکن لەسەر ئەوەى
کە دەنگدەران سیقەیان لەدەستداوە لە گەرموگوڕى دەنگداندا بەهۆى
چاوبەستى ڕاگەیاندنەوە ،وە دەستتێوەردانى هێزى فشارى سیاسى لە چالاکى
هەڵبژاردەنەکاندا ، وە جگە لەوفێڵەى کە هەڵبژاردنى ئەمریکى شەوقى
دیموکراسى لەدەست دەدات .
بەدەستهێنانى ڕازیبونى زۆرینەى دەنگدەران :
لە چالاکى هەڵبژاردندا چاوەڕوان کراوە کە ئەنجامەکەى دیاریکردنى کەسێک
بێت بۆ سەرۆکایەتى دەوڵەت بەشانسى ڕازیبونى زۆرینەى ئەوانەى ڕۆیشتن بۆ
بەخشینى دەنگیان لە هەڵبژاردنەکاندا . وە بەڵام چاودێرانى
هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا ئەوەیان دۆزیەوە کە زۆرینەى سەرۆکەکانى ئەمریکا
کە حوکمى وویلایەتە یەکگرتوەکانیا کردوە ، بەبآ بەدەستهێنانى ئەم
نسبەتە لە ڕازیبون لە نێوان دەنگەکانى هەڵبژاردندا ڕویداوە . ئەم کارە
وایکرد بگەڕێنەوە بۆ چاوکردن لە دوو هۆکارى تردا کە لەماوەى ئەم
ساڵانەى کۆتایدا زیادیانکردوە . یەکەم نزیکەى نیوەى دەنگدەران ناچن بۆ
سندوقەکانى دەنگدان ، لێرەوە نیوەى دەنگدەران بەژدارى ناکەن لە
هەڵبژاردەنەکاندا ،وە هەروەها لەم دواییانەدا قەبارەى خەڵکى ئەمریکى
زیادیکردوە لە بەدەستهێنانى کارتى هەڵبژاردندا ، وە سەرەڕاى ئەوە
بەزۆرى سەرۆک بە پشتیوانى زۆرینە ناگاتە سەرۆکایەتى ،بەڵکە بە ڕێژەى
ڕازیبونى کەمتر لە 50% . هەموو ئەوە بە زۆر لە گومان و تاریکیەوە
پێدەگات لە ڕاستى نوێنەرایەتى ئارەزوى گەلى ئەمریکى لە هەڵبژاردنەکانى
سەرۆکایەتیدا . وە خشتەیەک لەنێوان ژمارەى جارەکانى کە سەرۆکایەتى
وویلایەتى یەکگرتوەکا سەرۆکایەتیان گرتوە و نەیانتوانیوە ڕێژەى
ڕازیبوونى زۆرینەى دەنگدەرانى ئەمریکى کە دەنگیان بەخشیوە بەو سەرۆکە
بەدەست بهێنن هەیە ، کە 50%دایە ، وە ئەم خشتەیە 16 سەرۆک لە نێوان 44
سەرۆکدا کە وویلایەتە یکگرتوەکانیان بەڕێوە بردەوە تائێستا لەخۆدەگرێت
. لە نێوان ئەو سەرۆکانەدا کە نەیانتوانیوە شانسى ڕێژەى 50%ى دەنگەکان
بەدەست بهێنن سەرۆک بیلڕ کلنتۆن ، ڕیچارد نیکسۆن ، جۆن کنێدى .
ئایا گەلى ئەمریکى سەرۆک هەڵدەبژێرن ؟
گومانى تێدانیە کە بەژدارى گەلى ئەمریکى لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ
دیاریکردنى سەرۆک گەورەیە ، بەڵام ئێمە دەمانەوێت لەم ووتارەدا هەندێک
بۆشاى ڕۆشن بکەینەوە کە ڕاگەیاندن لێى نادوێت لەو سیستمەى هەڵبژاردندا
. هەروەک ئەم ووتارە ئامانجى ڕۆشنکردنەوە بوو کە بەژدارى گەل لە
هەڵبژاردنەکاندا ناڕاستەوخۆیە لە دیاریکردنى سەرۆکدا ، وە هەندێکجار
بەڕێگەیەک دەبێت کە تەعبیر لە ئارەزوى گەلى ئەمریکى ناکات کە لەسەر
سندوقەکانى دەنگدان دەردەکەون هەروەک ئەوەى ڕویدا لە هەڵبژاردنەکانى
سەرۆکایەتى ڕابردودا .وە کێشەى هەڵبژاردنى ڕۆشن دەردەکەون لە بارى
ململانەى توندى نێوان پاڵێوراوەکاندا ، وە نزیکى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان
، وە ئەوە چاوەڕوانکراوە لە هەڵبژاردنەکانى ئەم ساڵدا ، لەبەر ئەوە
ویستمان وردەکارى ئەو میکانیزمەى لە ڕێگەیەوە سەرۆک دیاریدەکرێت
ڕابگەیەنین . وە کێشەکانى هەڵبژاردن لەکاتى نزیکى دەنگەکاندا .
nyakamil@hotmail.com
|