![]()
|
٧\١٠\٢٠٢٦ ئایا چین سوسیالیستییە یان سەرمادارییە؟
لە دوای ماو، دینگ شیاو بینگ هات یەکی لە قسەکانی ئەم سەرکردەیە ئەوەیە (جیاوازی لە نێوان پشیلەی ڕەش و سپی نییە ما دام مشک دەخۆن ) ئەو پێوابوو بۆ گشەسەندنی بەرهەم دەکرێ سود لە ئالیەت و میکانیزمی سیستەمی سەرمایەداری وەرگریت هەر بۆیە بریاری دا لە سەر ئاستی پەیوەندی بەرهەمهێنان و ئابوری بازار ریفۆرم بکا گەرچی تا ئێستاش کەرتی گشتی ماوەو سەر بە دەوڵەتە وەک بوارەکانی وزەو گەیاندن و هیڵی شەمەندەفەرو بانقە گەورەکان، بەڵام رێگا دراوە بە ئابوری بازاڕو کەرتی تایبەت لە بواری بەرهەمهێنانی بچووک و وەبەرهێنانی بێگانە، بەشێوەیەک ئێستا بەرهەمی گشتی ناوخۆ لە سەدا حەفتا لە کەرتی تایبەتەوە بەرهەم دەهێنرێ، ئێستا ئەو پرسیارە لە بەردەممان خۆی قووت دەکاتەوە ئاخۆ چین سەرمایەدارییە یان سوسیالیستییە.
لێرەدا دەتوانین بڵێن چین سەرمایەداری نییە وەک ئەمریکا هەروا سوسیالیستی کلاسیکی نییە وەک کوبا و کوریای باکوور، دەتوانین بڵێن سیستەمێکی تێکەڵاوە یاخۆد سوسیالیستی یەکی تایبەتمەندی چینە ! وەک ئەمریکا بایەخ بە ئازادی تاک نادەن، چین سیستەمی بە لاوە گرنگە لە ئازادی تاک ! دەوڵەتی چین بەرابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی چین دەستێوەردان ئەکا لە بازاڕو دەستنیشان کردنی نرخ لە کاتی پێویست دا، بازاڕ ئاراستەی دەوڵەت ناگۆڕێ بە ڵکو ئامرازێکی بەدەستی دەوڵەتەوە لە کاتێ پێویست و گونجاو ئاراستەی دەکا و نرخ دەستنیشان دەکا، دەتونین بڵێن لە رووی دەسەڵات و سیاسەتەوە سوسیالیستی یە بەڵام لە رووی ئابوری بازاڕەوە سەرمایەداری یە، لە رووی رێگا دان بە وەبەرهێنانی بێگانەوە سەرمایەداری یە، چین لەرووی سیاسی یەوە هێزێکی نەرمە لە سەر ئاستی جیهان لە رووی ئابورییشەوە هێزیکە هەڵدەکشێ بەرەوە باڵاو بەرزایی، بۆ چی ئەم نموونەیە لە رووی دەسەڵاتی سیاسی و ئابورییەوە سەرکەوتووە لە سەر ئاستی جیهان: یەکەم، نەرمی بازاڕو هێزی دەوڵەت کۆ دەکاتەوە. دووەم، ڕێگا بە گەشەسەندنی خێرا ئەدا بە بێ فەوزای ئابوری. سێیەم، کومپانیا نیشتمانییەکان ئەپارێزێ لە پروسەی کێ بەرکێ بێگانە. چوارەم، ئاسایشی سیاسی دابین ئەکا بۆ ماوەی درێژ خایەن.
لە کۆتایی دا خاڵی لاوازی دەستوەردانی دەوڵەت رێگا لە داهێنان دەگرێ هەروا لاوازی شەفافیەت و روونی، وێرای ئەوەش مەترسی لەسەر کومپانیا تایبەتیەکان کاتێ بەرژەوەندییان دژ بە سیاسەتی حیزبە.
لێرەدا ئەگەر باسی سیاسەتی دەرەوە چین بکەین ئەوە زۆر نەرم و نیانە لەگەڵ پاراستنی سەروەری گەلانە دژی دەستێوەردانە، تا ڕادەیەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ ناچیتە نێو هاوپەیمانە سەربازییەکانەوە، رێک بە پێچەوانەی ئەمریکایە کە سەروەری گەلان ناپارێزێ، دەستدرێژی ئەکاتە سەر سەروەری گەڵان نموونەی پەنەما لەسەدەی رابوردوو فینزەویلا ساڵی پار وگرتنی سەرۆکەکەی و خێزانەکەی و دادگایی کردنیان، ئەوە ئێستا بنکەی سەربازی لە گرونلاند دادەمەزرێنی کەچی دەوڵەتی چین پەریزێ پاکە، هەندێ کێشەی ناوخۆی هەیە وەک تایوان و هونگ کونگ و دەریای باشوری چین، خەتی سوورن بە نیسبەت دەوڵەتی چینەوە کەچی ئەمریکا بەم دواییانە چەکی پێشکەوتوو بە تایوان ئەفرۆشێ، چین لە ڕیگای کومپانیای Alibaba, Tencent, BYD لەرووی ئابورییەوە بازاری جیهان داگیر کردووە، لە رۆژگاری ئەمرۆدا چین فۆکۆس ئەخاتە سەر گەشەی ئابوری و زیاد کردنی بەرهەم، لە رووی دیبلۆماسی وبازرگانی یەوە بایەخ بە وڵاتانی کەنداوو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاو ئەمریکای لاتین ئەدا تەنانەت لەگەڵ ئەمریکاش هەیەتی لە دوڵی سلیکۆن کەرەستەی خاوی ئەلکترونی هاوردە ئەکا، چین خاوەن چەکی ئەتۆمی یە، ئەندامی هەمیشەیی یە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی ڤیتۆی هەیە بەڵام تا ئێستا لە هیچ هاوپەیمانی سەربازی و بەرەیەک بوونی نییە، لەم ساڵانەی دوایی بەرەیەکی بازرگانی حکوومی لەگەڵ روسیاو هیندو بەرازیل و باشوری ئەفریقا ساز دا بە نێوی بریکس دوایی بەرفراوان کرا ئیران و ئەندونیسیاو ئەسیوبیاو ئیمارات و میسر هاتنە ریزەوە!
|