٩\٢\٢٠١٠
ئایا کرواته‌کان کوردن؟

وه‌رگێڕانی له
ئینگلیزییه‌وه: حه‌یده‌ر هه‌مه‌وه‌ند
- به‌شی دووه‌م و
کۆتایی -
یه‌که‌م پێکگه‌یشتنی سلاڤه‌کانی
کۆن و کرواته‌کانی ئێرانی کۆن.
توێژینه‌وه‌گه‌لێک ئه‌نجامدراون سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و
زمانه‌ی کرواته‌کان پێی ده‌دوان له‌گه‌ڵ ئه‌م سلاڤییه‌ی ئه‌مرۆ به‌و
هیوایه‌ی وێکچوونێک بدۆزرێته‌وه. هه‌رچۆنێک بێت ، ئه‌م دیراسانه ئه‌م
گریمانه‌یه ره‌تناکه‌نه‌وه‌که کرواته‌کانی دێرین به‌شێک بووبن له
ئێرانییه‌کانی دێرین و له زه‌مانی ئیمپراتۆریای فارسی و دواتر کۆچیان
کردبێت بۆ ئه‌وروپا و زمانه‌که‌شیان گۆڕابێت
بۆ سلاڤی . له‌هه‌مان کاتدا دیراسه‌گه‌لێک ئاماژه ده‌که‌ن که سلاڤه‌کانی
دێرین هه‌مان ره‌گه‌زی گه‌لانی ئه‌وروپای رۆژهه‌لاتیان نییه به‌ڵکو ئه‌مانه
دواتر له‌گه‌ڵ کرواته به ره‌چه‌ڵه‌ک ئێرانییه‌کان په‌یوه‌ندی کولتوری
و زمانه‌وانییان پێکهێناوه. سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ سلاڤه
دێرینه‌کان له سه‌ده‌ی چواری زایینی دامه‌زرا له سه‌رده‌می کرواتیای
سوور و له ژێر ناوی سارماتسکیم ــ هۆریتیما و هه‌روه‌ها دوای سه‌ده‌ی
شه‌شه‌می زایینی له شانشینی کارپاپیان و له نێو سنووره‌کانی کرواتیای
گه‌وره یان کرواتیای سپی له ژێر سه‌رپه‌رشتی کرواته ئیرانییه‌کان که
کرابوونه سلاڤی به هۆی گه‌وره‌یی ژماره‌ی دانیشتووانی سلاڤه‌کانه‌وه.
ئێرانناسی و زما نی کرواته دێرینه‌کان.
دیراسه‌کان نیشانده‌ده‌ن که قۆناغی جیا جیا بڕاوه که چۆن کرواته‌کان
ناچارکران زمانی سلاڤی قبوڵ بکه‌ن و بلکێندرێن به یۆگۆسڵاڤیای پێشووه‌وه.
ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش هاتبووه‌دی له‌لایه‌ن ناشیونالیستی سربی کارادزیچ که
دروشمی (سربه‌کان له هه‌موو شوێنێک) ی هه‌ڵگرتبوو. ئه‌و بانگهێشتی هه‌موو
سربه سلاڤییه ده‌مارگیره‌کانی کردبوو بۆ کۆنگره‌ی ڤیه‌ننا له ناوه‌ڕاستی
سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له پێناو کۆده‌نگییه‌کی سیاسی و زمانه‌وانی و
داڕشتنی پلان بۆ ئایینده‌ی یۆگۆسلاڤیای پێشوو. له‌ژێرکاریگه‌ری ئه‌و
رێککه‌وتنه‌ی که پێی گه‌یشتن له‌و کۆبوونه‌وه‌داو له‌ساڵی 1890 وه
سلاڤیسته پرۆــ کارادزیچه‌کان ده‌ستیان به چالاکی کرد بۆ له‌ناوبردنی
هه‌ر شتێک که هێمای جیاوازی کولتوری و زمانه‌وانی بکات له نێوان سرب
و کرواته‌کاندا. له کۆتاییدا مێژووی رابردووی کرواته‌کانیان گۆڕی
وزاراوه‌ی ره‌گی هیندۆــ ئێرانی سڕایه‌وه‌و له‌ناو زمانی سربی بوونی نه‌ما.
ئه‌م ره‌فتاره به‌رده‌وام بوو تا ساڵی 1918 کاتێک یۆگۆسلاڤیا دامه‌زرا.
پرۆسه‌ی گۆڕینی ئه‌و زمانه ئێرانییه کۆنه‌ی که کرواته‌کان پێی ده‌دوان
بۆ زمانی سلاڤی که له سه‌ده‌ی حه‌فته‌مه‌وه
ده‌ستی پێ‌کردبوو به‌رده‌وام بوو تا سه‌ده‌ی بیسته‌م و له‌لایه‌ن
یۆگۆسلاڤیای پێشووه‌وه به توندی په‌یگیری ده‌کرا.
مه‌زدایی ، ئه‌فسانه‌ی کۆن و ئایینی کرواته‌کان.
جگه له وێک‌چوونی زمانه‌وانی، خاڵی کولتوری هاوبه‌شیش ده‌دۆزرێته‌وه.
بۆنموونه تێبینی هێماگه‌لێکی مه‌سیحیه‌تی دێرین ده‌کرێت که هاوشێوه‌ی
هێماگه‌لێکی مه‌زدایین له ئێرانی دێریندا. دیراسه‌یه‌ک له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا
دووهێڵی ته‌ریبی کێشاوه له نێوان ئه‌و زمانه‌ی که له بۆسنیا به‌کاردێت
وئه‌وه‌ی که له شاره‌کانی لێوارو دوورگه‌کانی ده‌ریای ئادریاتیکدا به‌کاردێت
وه‌ک دوو به‌شی جیاواز. دیراسه‌که هه‌روه‌ها درێژه‌ی پێده‌دات که چۆن
په‌یره‌وانی مه‌زدایی له ئێرانی کۆندا وه‌رگه‌ڕانه سه‌ر مه‌سیحییه‌ت
له ئه‌وروپاو چۆن ئایینی مه‌زدایی له ئه‌وروپا بڵاوبووه‌وه له رێگه‌ی
کۆچی ئه‌و دانیشتووانانه‌ی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێکرا. چه‌ند
توێژینه‌وه‌یه‌کی دیکه کاریگه‌ری نه‌ریته‌کانی ئێرانی کۆنیان دیراسه‌کردووه
له‌سه‌ر هێماگه‌لێکی ره‌گه‌کانی مه‌سیحییه‌تی کۆن له دێرزه‌مانه‌وه
تا سه‌ده‌کانی ناوه‌راست.
ناسنامه‌ی خێڵه‌کانی کرواته دێرینه‌کان.
له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا توێژینه‌وه‌گه‌لێک
کراون سه‌باره‌ت به لێکچوویی له‌نێوان ناوه‌کان ونازناوه‌کان که به‌کارهاتوون
له‌سه‌رده‌می ئێرانی کۆندا له‌گه‌ڵ ناوه‌کان ونازناوه‌کان له کرواتیای
ئه‌مڕۆدا.هه‌ندێک له‌م دیراسانه ره‌گی ئه‌لفابێتی حه‌رفگه‌لێکی زمانی
کرواتیان ئاشکراکردووه‌و جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که ره‌گی ئه‌م حه‌رفانه
رۆژهه‌ڵاتین و زۆربه‌فراوانی به‌کارهاتوون له زه‌مانی زوودا به پێچه‌وانه‌ی
بانگه‌شه‌ی سلاڤه‌کان.زۆر ده‌ستنووس هه‌ن که به‌م حه‌رفانه نووسراون
و مێژووه‌که‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه پێش سه‌ده‌ی نۆیه‌م.
توێژینه‌وه له شێوازی جل وبه‌رگی کرواته‌کان نیشان ده‌دات که وه‌ک
ساسانییه‌کان به‌رگیان پۆشیوه‌و پۆشاکی ناوچه‌یی ژنان به‌ته‌واوی
هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ن که‌له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریای ئێرانی دێرین له‌لایه‌ن
ژنانه‌وه ده‌پۆشران.
دیراسه‌گه‌لێک سه‌باره‌ت رۆڵی کرواته‌کان بۆ نموونه له بواری ده‌ریاوانیدا
بانگه‌شه‌ی سلاڤه‌کان ره‌تده‌که‌نه‌وه که گوایه کرواته‌کان پێشتر ده‌ریاوانییان
نه‌زانیوه به‌ڵکو له ئیتالییه‌کان فێری بوون. به‌گوێره‌ی ئه‌م
دیراسانه به‌ڵگه‌گه‌لێک له‌به‌رده‌ستدان که کرواته‌کان ئاشنای که‌شتییه‌وانی
بوون ته‌نانه‌ت پێش سلاڤه‌کانیش و ده‌ریاوانییه‌که‌یان له ئادریاتیک
ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ده‌ی شه‌شه‌م و حه‌فته‌می زایینی.پێویسته ئاماژه
بکرێت که ده‌ریاوانه کرواته‌کان له ئادریاتیکدا به (هیندۆــ
ئێرانییه‌کان) و (سلاڤه‌کان) ناسرابوون.
_____________________________
سه‌رچاوه:
http://www.iranchamber.com/history/articles/identity_croatians_ancient_iran.php
|