دیموکراتی چی یه و ئایا له کوردستاندا پڕۆسه‌ی دیموکراتی هه‌یه؟؟؟؟؟؟؟؟
خه‌بات لاوباخ
ووشه‌ی (دیموکراتی) ووشه‌یه‌کی یۆنانی یه له دوو ووشه پێکهاتووه (دێمۆس و کراتین) واتا( ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل)،که ئه‌و کاته‌ش پیاوان به‌شدارییان ده‌کرد له سیاسه‌تدا و بڕیاریان ئه‌دا له‌و ووڵاتدا بۆ ئاشتی یان شه‌ڕ، به‌ڵام ژنان و مرۆڤی نیوه ئازاد و کۆیله‌کان بۆیان نه‌بوو ده‌نگ بده‌ن،له دوای یۆنانی یه‌کانیش ڕۆمه‌کان هه‌نگاوییان ناو بۆ جۆرێك له دیموکراتی، به‌ڵام به نه‌مانی ئه‌مپڕاتۆره‌که‌یان ،ئه‌ویش له‌ناو چوو. تا سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌م له ووڵاتی ئینگلته‌را سه‌ر له نوێ جوڵانه‌وه‌یه‌کی دیموکراتی سه‌ری هه‌ڵدا ،به‌ڵام که ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی تا زۆرتر ده‌بوو،ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه بێهێزتر ده‌بوو تا گه‌یشته سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م له‌کاتی شه‌ڕی براکوژی دا بار‌و دۆخه‌که گۆڕا و نوێنه‌رانی گه‌ل مافی زۆرتریان به ده‌ست هێنا ،تا له ساڵی 1689 شا ولییه‌م و شاژن ماریا بانگکرا بۆ په‌رله‌مان وبڕیار درا ده‌سه‌ڵاتی دارایی و مافی دانێشتنیان هه‌بێت به بێ مۆڵه‌تی پاشا، لێره‌وه به‌دواوه به‌ردی بناغه‌ی دیموکراتییه‌کی مۆدێرن دانرا ،هه‌رچه‌نده دیموکراتییه‌کی ڕاسه‌قینه نه‌بوو تا ساڵی 1787بۆ یه‌که‌م جار ده‌ستورییه‌کی دیموکراتی له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دانرا ،دوابه‌دوای ئه‌و ووڵاته‌ش له ئه‌وروپا ، پۆلۆنیا له 3-5-1791 بوو به دووه‌م ووڵات که ده‌ستی کرد به دانانی ده‌ستورێکی دیموکراتی تا وورده وورده ووڵاتانی ئه‌وروپای گرته‌وه ،له دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسا هه‌نگاوی باشتر نرا به‌ره‌و دیموکراتی. له ئه‌مه‌ریکا ڕێکخراوی (ماڵی ئاشتی) دامه‌زرا بۆ چاودێری گه‌شه‌سه‌ندنی دیموکراتی له جیهاندا، به پێی بۆچونی ئه‌وان له ساڵی 1900 دا له‌و 55 ووڵاته ته‌واو سه‌ربه‌خۆیاندا هیچ کامییه‌کیان مافێکی پۆزه‌تیفیان نه‌دابوو به ژنان که له ناوه‌ڕۆکی ده‌ستوره‌کاندا هاتبوو ، وه له ساڵی 1950 دا له‌و 80 ووڵاته سه‌ربه‌خۆ یانه‌دا ته‌نها22 یان دیموکراتی هه‌بوو تا ساڵی 1999 له 192 ووڵاتدا ته‌نها نیوه‌ی ئه‌و ووڵاتانه که 85 ووڵات بوون هانگاویان به‌ره‌و دیموکراتی نابوو .له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له ووڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌مه‌ریکای لاتینی ده‌ستکرا به هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموکراتییه‌کی سه‌ره‌تایی.له به‌رامبه‌ر سیسته‌می دیموکراییدا له سه‌رده‌می کۆنه‌وه تاکو ئێستا چه‌ند سیسته‌مێکی تر هه‌بوون وه‌ک : ++ ئۆلیگارشی : سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتداری بووه بۆ چه‌ند که‌سێکی که‌م، واته‌گه‌ل بۆی نه‌بووه به‌شداری بکات له ده‌سه‌ڵاتدا،ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتیان به‌کارئه‌هێنا ته‌نها بۆ سودی خۆیان بێ گوێ دانه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل. ++مۆنارشی: ده‌سه‌ڵاتی پاشاییه‌تی که ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی پاشا به‌شداربوون له فه‌رمانڕه‌وایدا،که ئه‌مه‌ش له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا له ئینگته‌رادا گۆڕانکاری به سه‌ردا هات . ++ ئه‌رستۆکراتی: ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتیك بوو له هه‌ڵبژارده‌ی باشترین،هه‌موو که‌س ئه‌و مافه‌ی نه‌بوو.که چه‌ند که‌سێک له مناڵییه‌وه‌ئاماده ده‌کران بۆ به‌شداری کردنیان له ده‌سه‌ڵات.ئه‌مه‌ش له لای یۆنانی و ڕۆماکان هه‌بوو. ++ دیکتاتۆری:ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ته‌نها یه‌ك که‌سه ودابه‌شکردنی فه‌رمانڕه‌وایی و سامانی ووڵات ته‌نها بۆ که‌س وکار و که‌سانی نزیکی وه‌ک کوڕ ، برا ،برازا ،ئامۆزا هاوڕێیانی نزیك.که ده‌ستێکی باڵاییان هه‌یه له چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵ . له جیهانی ئیمڕۆدا زۆر سیسته‌می جیاوازی دیموکراتی هه‌یه که پێنجیان سه‌ره‌کیین که له‌م 5 ووڵاتانه‌دا به‌کاردێت ( فه‌ره‌نسا،ئه‌ڵمانیا، ئینگلته‌را، ئه‌مه‌ریکا ، یابان) ،به‌ڵام هه‌موویان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه که ده‌سه‌ڵات به ده‌ست گه‌له‌وه‌یه و گه ل ڕاسته‌وخۆ یان له لایه‌ن نوێنه‌رانی گه‌له‌وه به‌شداری بڕیاردانه له هه‌موو بابه‌تێك که په‌یوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌بێت.واته دیموکراتی چه‌سپاندنی ئازادی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵه به بێ هیچ جیاوازییه‌کی ئایینی ،ڕه‌گه‌زی ،ئه‌تنی ، که‌سایه‌تی. دیموکراتی ڕێز له ویستی زۆرینه ده‌گرێت له هه‌مان کاتدا دان به ئازادی و سه‌ربه‌ستی هه‌موو تاکێك و که‌مینه‌یه‌کی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌نێت له سه‌ر بنچینه‌ی یه‌کسانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر تاکێك ده‌کرێت.دیموکراسیڕۆڵی پاسه‌وانێکی دادپه‌روه‌ر ده‌بینێت که نایه‌ڵێت یاسا پاپه‌ند بێت به فه‌رمانڕه‌واییه‌کی ناوه‌نده‌وه(مه‌رکه‌زی) که هه‌موو ده‌سه‌ڵات چڕ بێته‌وه لای و هێز و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و تاکه‌کان کز بکات له ڕێڕه‌وی یه‌کسانی و ئازادی لابدات .وه بوار ده‌دات به کۆمه‌ڵگا بۆ خۆڕێکخستن له ڕێکخراوه سڤیل (مه‌ده‌نی) و ڕۆشنبیری و که‌لتوری و سیاسیه‌کان و ڕێگا ده‌دات به هه‌موو تاکێک بۆ خۆهه‌ڵبژاردن یان هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگه‌رد دوور له به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌س یان پارتێک بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ژێر په‌رده‌ی دیموکراتی بۆ مه‌رامی تایبه‌تی . دیموکراتی هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو گیروگرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا و ووڵات به‌ڕێگایه‌کی ئاشتیانه و مامناوه‌ندی چاره‌سه‌ر بکات و بیر له به‌کارهێنانی هێز وجه‌نگ یان براکوژی و شه‌ری تیره‌گه‌ری نه‌کرێته‌وه چونکه هێزی سه‌ربازی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یاسادایه نه‌ك پارتێك یان فه‌رمانڕه‌واییه‌ك. دیموکراتی هه‌وڵ ده‌دات کۆمه‌ڵگا به‌خته‌وه‌ر بکات و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته‌کانیان بکات و هه‌موو توانای بخاته گه‌ڕ بۆ دابین کردنی پێویستیه‌کانیان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابووری و دوور خستنه‌وه و سزادانی ئه‌و هه‌لپه‌رستانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌کاردێننبۆ مه‌به‌ستی که‌ساییه‌تی خۆیان نه‌ك پاکانه کردن بۆیان پشتگرتنیان ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامن له یه‌کێك له پارته فه‌رمانڕه‌واکان. بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی دیموکراتی پێویستی له‌سه‌ر هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵ که هاوکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاته‌که‌ی بکات ،ئه‌مه‌ش له ڕێگای پارته سیاسیه‌کانه‌وه ده‌کرێت.چونکه پارته‌کان په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات ده‌به‌ستێت به‌یه‌که‌وه،پارته‌کان کاندیدکراوه‌کانیان ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌که‌ن و له دوای سه‌رکه‌وتنیان ،پله و پایه‌ی فه‌رمانڕه‌واییان ده‌ده‌نێ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێی ئه‌وانه‌وه بیر و بۆچوونه‌کانیان بکه‌نه یاسا له په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێراودا. ئۆپۆسێۆنه‌کانیش ده‌توانن به‌ڕێگاییه‌کی ئاشتیانه و یاسایانه دژی بوه‌ستنه‌وه. ده‌شتوانن له هه‌موو لێپرسراوێکی میری یان ده‌سه‌ڵاتدار بپێچنه‌وه که سه‌رپێچی له یاساکردووه و کاره‌که‌ی به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کارهێناوه. له سیسته‌می دیموکراتیدا ململانی پارته‌کان له‌سه‌ر مانه‌وه یان هێز په‌یداکردن یان ڕاکێشانی زۆرتری ئه‌ندامان نیه به‌ڵکو له‌سه‌ر زۆرتر خزمه‌ت پێشکه‌ش کردنه به میلله‌ت نه‌ك پشتگوێ خستنیانه، یان ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی پارته‌که‌یان بێت. به‌پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می دیکتاتۆرییه‌وه ،دیموکراتی بۆ ئه‌وه هاتووه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تی هاووڵاتیان بێت جا چی باری ئاسایشی و خۆشگوزه‌رانی و پاراستنیان له هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌کی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی ،له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا هاووڵاتیان ئه‌رکی سه‌رشانیان هه‌یه که ئه‌ویش پابه‌ند بوونه به‌یاساوه وهه‌وڵدان بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانیان و ڕه‌خنه‌گرتنێکی ڕاست و دروستکار له ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ك سوککردنیان و توانج تێگرتنێکی ناشیرین له ڕیی جنێودان و ناننه‌وه‌ی پشێوی وئاژاوه له‌ناو کۆمه‌ڵگادا .ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن ده‌سه‌ڵات داوایان لێده‌کات که خۆیان هوشیار بکه‌ن و کاتی زێرینیان به فیڕۆ نه‌ده‌ن و هه‌وڵ بده‌نڕه‌وتی دیموکراتی پێش بخه‌ن ڕێز له سه‌روه‌ری یاسا و داپه‌روه‌ری بگرن.سه‌رپێچی له دانی باج نه‌که‌ن و ئاماده‌یی یارمه‌تی فه‌رمانڕه‌وا بن له کاتی پێویستدا. ئه‌رکی سه‌ر شانیانه ڕێز له بیروباوه‌ڕی جیاواز بگر ن و هه‌مان ماف به‌به‌رامبه‌ر بده‌ن. له سیسته‌می دیموکراتیدا پێویسته ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خرێته ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاته‌وه ،زۆرییان لێ نه‌کرێت بچنه ناو سه‌ندیکای سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداران چونکه ئه‌بێ سه‌ربه‌ست بن له بڕیارداندا. ئه‌رکی ڕۆژنامه‌گه‌ری بریتیه له هوشیارکردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان و ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی یاسایی ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاردێنن.به‌ڵام نابێت درۆو‌ده‌له‌سه بۆ سوککردنی که‌سێك یانپارتێك بڵاوبکرێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتیش پێویسته بۆ هه‌موو کۆر و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی بانگیان بکه‌ن تا ئاگاداری ڕاستی و دروستی بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران بن . پێویسته ڕۆژنامه‌کان ته‌نها ئه‌و ڕاپۆرت و نوسینانه بڵاوبکه‌نه‌وه که پشت به زانیاری ڕاست و دروست ده‌به‌ستن.وه نابێت له ژێر کاریگه‌ری هیچ پارتێکی سیاسی‌دا بێت ،ئه‌وه‌ش ڕۆژگار د ه‌یسه‌لمێنێ. ئه‌مه‌ش به کورتی باسێکی که‌می سیسته‌می دیموکراتی بوو ، ئیستاش هه‌وڵ ده‌ده‌م بێمه سه‌ر به‌راوردکردنی ئه‌و دیموکراتیه‌ی که ئێستا له کوردستاندا باسی لێوه ده‌کرێت به تایبه‌تی و عێراق وناوچه‌که به گشتی. به داخه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌نها ووڵاتێك هه‌بێت هه‌ر ئیسرائیله که دیموکراتی تیا بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشێلکاری زۆریش ده‌کرێت.که ناتوانرێت به دیموکراتیه‌کی ڕاسته‌قینه ناو ببرێت ،به‌ڵام له چاو ووڵاتانی تری ناوچه‌که له و په‌ڕی دیموکراتیدان. له دروستبوونی تورکیایی مۆدێرنه‌وه تاکو ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك توخنی بابه‌تی دیموکراتی نه‌که‌وتوون ،هه‌ڵبژاردنێکی کارتۆنی ده‌کرێت و له ژێر په‌رده‌ی سیسته‌میدیموکراتی سیاسه‌تی شۆڤێنی و نه‌ژادپه‌رستی په‌یڕه‌و ده‌کرێت و مافی که‌مینه‌کان به ئاشکراپێشێل ده‌کرێت و ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه ته‌نها له ژێر ڕکێفی سوپادایه. له ئێران به ناوی ئایینی ئیسلامه‌وه به بیانووی یه‌کسانی هه‌موو مرۆڤێك زۆر به زه‌قی که‌مینه ده‌چه‌وسێته‌وه،له سوریا به هه‌مان شێوه، به سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤێنی کۆمه‌ڵگا ده‌چه‌وسێته‌وه.هه‌مووشمان ئاگاداری مێژووی دروست بوونی عێراقین ، له سه‌ره‌تایی دروستبوونی ئه‌م ووڵاته ده‌ستکرده‌وه و پێکه‌وه‌لکاندنی پارچه‌یه‌کی کوردستان پێوه‌ی ، قوتابخانه‌یه‌کی تایبه‌ت به دروستکردنی دیکتاتۆریی دامه‌زرا و هه‌ر جاره‌ی به‌ناوێکه‌وه هاتوونه‌ته سه‌رته‌ختی ده‌سه‌ڵات و به هه‌موو شیوه‌یه‌ك میلله‌تیان چه‌وساندۆته‌وه تا ڕوخاندنی دوا دڕنده‌ترین دیکتاتۆری سه‌رده‌م ، به داخه‌وه ووڵاتێك که له حه‌فتا ساڵ زۆرتر له ژێر سیسته‌مێکی وادا په‌روه‌رده بووبێت،ده‌بێ چاوه‌ڕێی چی لێبکرێت ، ئایا ئه‌و ڕژێمه کاریگه‌ری خراپی نابێت له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ، ئێمه له پڕێ ده‌بین به کوڕێ؟ ئیمڕۆ له عێراقدا چه‌ند هێزێکی سیاسی کۆن و تازه هه‌ن به پێی بارودۆخی ئه‌م کاته به ناچاری باسی دیموکراتی له‌گه‌ڵ کوردا باس ده‌که‌ن، به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا دژی هه‌موو بنه‌ما و پره‌نسیپێکی دیموکراتین و ته‌نها چاوه‌ڕێی خۆ به‌هێزکردنن ، ئه‌و کاته به‌ڕه‌نگاری هه‌موو داخوازییه‌کانی کورد ده‌بنه‌وه.پڕشکی ئه‌و ئاگره کوردیشی گرتۆته‌وه ، میلله‌تی کورد که‌وتۆته نێوان سێ نه‌ته‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست و داگیرکه‌ره‌وه ، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگر بوون له به‌ده‌ستهێنانی که‌مترین مافی نه‌ته‌واییه‌تی ، بۆیه کورد نه‌یتوانیوه به‌ئاسانی سیسته‌مێکی دیموکراتی بهێنه‌دی ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئیمڕۆ ئه‌و ئازاده‌ی له کوردستاندا هه‌یه به‌ده‌گمه‌ن له ووڵاتانی دراوسێدا هه‌یه . . ته‌نها بۆ ماوه‌ی 16 ساڵیشه ئه‌و هه‌له بۆ کورد ڕه‌خساوه که بتوانرێت هه‌وڵێکی بۆ بدات ، ئه‌وه‌ی جێگای داخه تا ئێستاش چه‌ند ڕێگرێك هه‌ن که ته‌گه‌ره بخه‌نه به‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له کوردستاندا ده‌درێت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و سیسته‌مه: + نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. + زاڵبوونی باوك سالاری و چه وسانه‌وه‌ی ژنان له کوردستاندا. + کاریگه‌ری ئایینی ئیسڵام، که ڕێگره و دژی سیسته‌می دیموکراتیه. +که‌می ئاستی هوشیاری و زۆری نه‌خوێنده‌وار له کۆمه‌ڵگایی کوردستان. + بوونی بیری ته‌سکی پارتاییه‌تی(حزباییه‌تی).++کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی خێلایه‌تی له‌سه‌ر زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا،بۆ نمونه که سه‌رۆك خێڵێك بووه ئه‌ندامی پارتێك ،زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خێڵه‌که هه‌مان ڕێباز ده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی لێی تێ بگه‌ن. ++ ده‌ست تێوه‌ردانی ووڵاتانی دراوسێ وبڵاوکردنه‌وه‌ی سیخوره‌کانیان بۆ چه‌واشه کردنی کۆمه‌ڵگا ،وه‌ك گه‌وره‌کردنی که‌مترین هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد. + زۆر جار ڕابه‌ری پارته‌کان وه‌ك میراتگه‌ری ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نه‌وه‌کانیان ،ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك وه‌ك سیسته‌می پاشایه‌تی لێ دێت. هتد........ هه‌رچه‌نده له کوردستان چه‌ند پارت و ڕێکخراو و تاکه ده‌نگ هه‌یه که له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ به گوڕخستنی پرۆسه‌ی دیموکراتی،به‌ڵام ئه‌مه ئه‌سته‌مه به ته‌نها بتوانن به بێ هاوکاری کۆی پارته‌کانی تر و هوشیاری کۆمه‌ڵگا.ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی گرانی سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده ،که هه‌ڵمه‌تێکی فراوان بکه‌ن بۆهۆشیارکردنه‌وه‌ی گشت چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا تا له مانای دیموکراتی تێبگه‌ن،ئه‌مه‌ش به کۆڕ وکۆبوونه‌وه و کردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنان، هه‌رچه‌نده له‌و بواره‌دا هه‌نگاو نراوه، به‌ڵام پێویستمان به زۆرتره. هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌م کارانه پێویسته هه‌وڵ بدرێت بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی ،چونکه ئه‌مه نه ئه‌ندێشه‌یه‌کی به‌تاڵه ، نه خه‌و و بیر و هزری چه‌ند گه‌نجێکی سه‌رلێشێواوه، به‌ڵکو ڕاستیه‌کی نکۆڵی لێکراوه. که‌سیش نکۆڵی له‌وه نیه که پارت و ڕێکخرا و و ڕابه‌ر و سه‌رکردایه‌تی کورد ڕۆڵێکی گرنگیان له خه‌بات و تێکۆشان و شۆڕش و بزاڤی کوردایه‌تیداگێڕاوه و جێ په‌نجه‌یان له مێژووی دره‌وشه‌ی کوردستاندا دیاره هه‌رده‌م جێی شانازی هه‌موانن به هه‌موو که‌م و کوڕییه‌کیانه‌وه ، به‌ڵام هیوادارم ڕابه‌رانی شۆڕشگێری کورد خۆیان له و نه‌ریته کۆنه لاده‌ن و ده‌رگایه‌ك ئاوه‌ڵا بکه‌ن بۆ ئه‌و سیاستمه‌داره لاوه خوێن گه‌رمانه ،چونکه سیاسه‌ت کردن و سه‌رکردایه‌تی کردنی پارتێك میراتگه‌ری نیه تا پشتاو پشت بۆ نه‌وه‌کانیان بمێنێته‌وه. با هه‌وڵ بدرێت کاروانی دیموکراتی به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین ، به‌ڕاستی میلله‌تی کورد ئاماده‌یی تێدایه له دیموکراتی تێ بگات و پێی هه‌رس بکرێت به ئاسانی ته نها ئه‌گه‌ر ئه و ڕێگرانه نه‌یه‌نه پێشمان.
بۆیه ده‌لێم له کوردستان پرۆسه‌ی دیموکراتی به‌ڕیوه‌یه ،به‌ڵام به‌داخه‌وه له سه‌رخۆیه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من به هه‌موو که‌م و کورییه‌کیه‌وه گه‌شبینم له هێنانه دی ئه‌و ئاوا‌ته‌مان.
|