٢٧\٢\٢٠١٠ ئایه‌ته‌كانی شه‌یتان.
«تلك الغرانقة العُلَـى، وإن شفـاعتهنّ لتُرْجَى»
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر به ته‌واوی قورئان بخوێنێته‌وه و باش لێی تێبگات، ئه‌وه به دڵنیایی باوڕ به ئیسڵام دێنێت، ئه‌مه قسه‌ی زۆربه‌ی موسلمانه‌کانه، که‌چی ئه‌و زۆربه موسلمانانه خۆیان نه قورئانیان خوێندۆته‌وه و نه لێی تێگه‌یشتون، ئه‌گه‌ر رۆژێک له رۆژان شتێکیان له قورئان خوێنده‌وه و گومانیان لا دروست بوو، ئه‌وا ئه‌یخه‌نه ملی شه‌یتان و ترس وایان لێئه‌کات که ئه‌م ئایه‌ته له‌بیر خۆیان ببه‌نه‌وه و خۆیان له هه‌موو ته‌فسیره‌کانی بدزێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌مانه ئایه‌تی قورئانین بۆ نابێت لێیان ورد ببینه‌وه؟ بۆ لێیان تێنه‌گه‌ین؟
تفسير الطبري ذكر مايلي عن القصة: تفسير جامع البيان في تفسير القرا‌ن/ الطبري (ت 310 هـ)
جا‌ء في سورة الحج
وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلا نَبِيٍّ إِلاَّ إِذَا تَمَنَّى أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (52)
ئه‌م ئایه‌ته به كوردیه‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌رگێڕانه‌كه‌ی مه‌لا هه‌ژار موكریانی:
له‌پێش تۆشدا ئێمه هه‌رچه‌ند پێغه‌مبه‌ر و راسپارده‌مان ناردوه و له نیشانه‌كانی ئێمه‌ی به مه‌رده‌م راگه‌یاندوه - ئیللا و بیللان – شه‌یتان ( به هه‌لی زانیوه و له‌خۆیه‌وه ) شتێكی ده‌پاڵ ئاخنیوه. ئه‌وسا خودا فه‌ند و فێڵه‌كه‌ی شه‌یتانی پووچ كردوه و ، له دواجاردا نیشانه‌كانی خۆی پته‌و كردۆته‌وه. خودا زانای له‌كارزانه.
ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی قورئانیه بۆ بوونی ئایه‌تی شه‌یتانی، ته‌به‌ریش هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته بۆ ئه‌و روداوه ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه.
رۆژێكیان مه‌حه‌مه‌د له‌گه‌ڵ قوریشیه‌كان كۆئه‌بێته‌وه، ئه‌و رۆژه هیوای ئه‌وه ئه‌خوازێت كه ئه‌للا هیج ئایه‌تێكی بۆ نه‌نێرێت، به‌ڵام ئه‌و هیوایه‌ی مه‌حه‌مه‌د نایێته دی و ئه‌للا ئه‌م ئایه‌تانه‌ی بۆ ئه‌نێرێت:
سورة النجم
وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى (1) مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَى (2) تا گه‌یشته ئه‌م ئایه‌ته أَفَرَأَيْتُمُ اللاَّتَ وَالْعُزَّى (19) وَمَنَاةَ الثَّالِثَةَ الأُخْرَى (20)
كوردیه‌كه‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشه‌وه:
به ئه‌ستێره، كاتێ به‌ره‌و ئاسۆ ده‌خزێ(١) یاره‌كه‌تان نه‌گوم بووه (٢) تا ئاخۆ ئێوه هه‌ر لات و عوززاتان دیوه؟ (١٩) سێهه‌میشیان كه ( مه‌نات ) ه و یه‌كیتر له بوته‌كانه (٢٠)
دوای ئایه‌تی ٢٠ شه‌یتان ئه‌م ئایه‌تانه‌ی ئه‌خاته سه‌ر زمانی مه‌حه‌مه‌د:
«تلك الغرانقة العُلَـى، وإن شفـاعتهنّ لتُرْجَى»
ئه‌وه‌ش به شان و باڵ هه‌ڵدانی بوته‌كانی قوره‌یشه ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه قوره‌یشیه‌كان دڵخۆش ئه‌بن به‌وه‌ی كه مه‌حه‌مه‌د بوته‌كانیان به‌رز ئه‌بینێت و به هه‌مان تێگه‌یشتنی قوره‌یشیه‌كان باس له‌وه ئه‌كات كه شه‌فاعه‌تی ئه‌م بوتانه قبوله، بۆیه له‌گه‌ڵ سو‌ژده بردنی مه‌حه‌مه‌د هه‌ر هه‌موویان سو‌ژده ئه‌به‌ن ته‌نها وه‌لیدی كوڕی مه‌غیره نه‌بێت ئه‌ویش به هۆی پیریه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه مه‌حه‌مه‌د كۆڕی قوڕه‌یشیه‌كان به‌جێ دێڵێت، جبرائیل دێته لای مه‌حه‌مه‌د و جارێكی‌تر ئه‌و سوڕه‌ته‌ی پێ دووباره ئه‌كاته‌وه، مه‌حه‌مه‌د له سه‌ره‌تا بۆی ئه‌خوێنێته‌وه تا ئه‌گاته «تلك الغرانقة العُلَـى، وإن شفـاعتهنّ لتُرْجَى» لێره جبرائیل ئه‌یوه‌ستێنێت و لێی ئه‌پرسێت كوا من ئه‌و دوو ئایه‌تم بۆ هێناوی؟ مه‌حه‌مه‌د یه‌كسه‌ر دان به‌وه دائه‌نێت كه ئه‌و شتێكی به ناوی ئه‌للا گوتوه هی ئه‌للا نیه، به‌وه‌ش زۆر غه‌مبار و دڵته‌نگ بوو، بۆیه ئه‌للا به‌و سوڕه‌ته دڵنه‌وایی مه‌حه‌مه‌د ئه‌داته‌وه:
سورة الإسرا‌ء:
وَإِنْ كَادُوا لَيَفْتِنُونَكَ عَنْ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ لِتَفْتَرِي عَلَيْنَا غَيْرَهُ وَإِذاً لاتَّخَذُوكَ خَلِيلاً (73) وَلَوْلا أَنْ ثَبَّتْنَاكَ لَقَدْ كِدْتَ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْئاً قَلِيلاً (74) إِذاً لأَذَقْنَاكَ ضِعْفَ الْحَيَاةِ وَضِعْفَ الْمَمَاتِ ثُمَّ لا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيراً (75)
كوردیه‌كه‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو:
هێنده‌ی نه‌مابوو ئه‌مانه له‌و فه‌رمانه‌ی – كه ئێمه پێن راگه‌یاندوی – كلات كه‌ن و شتێكی تریان بۆ بێنی و درۆ به زاری ئێمه‌وه هه‌ڵ ببه‌ستی ؛ كه ئه‌وسا ده‌بوونه دۆستت (٧٣) ئه‌گه‌ر خۆمان تۆمان توند رانه‌گرتایه، له‌وانه بوو كه‌مێك به‌لای ئه‌واندا بێیت (٧٤) ئه‌گه‌ر واش با، سوور بزانه هه‌ر له ژین‌دا دووقات جه‌زره‌به‌مان ده‌دای، له مه‌رگیشدا ئازاره‌كه‌ت دوو سه‌ره بوو، ئه‌وسا كه‌سی واشت نه‌بوو – ده‌سه‌رمه‌ڕا –بێته هانات (٧٥)
ته‌به‌ری ئه‌ڵێت مه‌حه‌مه‌د به‌و ئایه‌ته‌ش غه‌م و خه‌فه‌ته‌كه‌ی كۆتایی نه‌هات به‌وه‌ی كه به قسه‌ی شه‌یتانی كردووه و دوو ئایه‌تی شه‌یتانی به ناوی ئه‌للا له ناو كۆمه‌ڵێك كافری قوڕه‌یشیدا گوتوه، تا ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سوڕه‌تی حه‌جی بۆ هات:
سورة الحج
وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلا نَبِيٍّ إِلاَّ إِذَا تَمَنَّى أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (52)
ئه‌مانه ئه‌و راستیانه‌ن كه مه‌لا و مامۆستا ئیسلامه‌كان له خه‌لكی ئه‌شارنه‌وه و نایانه‌وێت خه‌لك ئاگاداری ئه‌م راستیانه بن، كاتێكیش كه‌سێكی رۆشه‌نبیر به تێگه‌یشتنه‌كانی خۆی ره‌خنه له ئیسلام ئه‌گرێت به ده‌یان له‌و عه‌مامه به‌سه‌رانه هێڕشی ئه‌كه‌نه سه‌ر و فتوای له دژ ده‌رئه‌كه‌ن، خۆشیان ئاماده نین له خوتبه و باس و وتاره‌كانیان بێنه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ئایه‌تانه و ئه‌و راستیانه دان پێدا بنێن كه به‌ر له‌وان زۆر له شاره‌زایانی ئیسلام دانیان پێدا ناوه.
له هه‌مان كاتدا من نامه‌وێت خوێنه‌ر بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری لێكدانه‌وه‌كانی من، من ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تایه‌كی كراوه‌ی بخه‌مه به‌ر چاو بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌دوای راستیه‌كان بگه‌ڕێت و بتوانێت خۆی لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ دین و قورئان و ئیسلام و مێژوو بكات.
|