ئایندەی کەرکوک
بەرەو کوێ؟

هەنگاو مامە
ئاسیکردنه‌وه‌ی بار‌و دۆخی که‌رکوک و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری بە‌عەرەبکردن،گەلێک
لەمێژە لەگەڵ ئێمەی باس دەکەن و دەمانهێنن دەمانبەن ،وه‌ک بڵێی ته‌نها
قسەیەکی ڕۆتین بێت بیانەوێ بەم مانەوەیە خۆیان بەهێزبکەن و
بەپێچەوانەوە بۆ ئێمە چه‌واشه‌کردنی جه‌ماوه‌ری کوردسان بووه و هیچی
دی، یه‌ک ڕاستی هه‌یه کە هیچ ملله‌تێک فه‌رامۆشی نه‌کردووه، ته‌نها
میللەتە نەفامەکان نه‌بێت، هەرچەندە کەسایەتی و سیاسه‌تمه‌دارا‌نی ئه‌مریکا
لەمیدیاکان هۆشیاری دەدەن، که‌وا له سیاسه‌تدا دۆستایه‌تی هه‌میشه‌یی
ناکرێ، به‌ڵام لەبه‌رژه‌وه‌ندی دا پێویستی هه‌میشه‌یی هه‌یه. زۆر جار
به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند لایه‌نێک له‌چەند خاڵێکی هاوبەشدا یەک دەگرنەوە.
له‌و کاتانه‌داپێویستە سه‌رکرده‌ی لێهاتوو لەگەڵ ڕۆژگاردا زۆر بە
وریایی مامەڵە بکات هەموو شتەکان ببینێ و سه‌ره‌داوه‌کان تێکه‌ڵ نه‌کات،
به‌رژه‌وه‌ندیه چارەنووسسازەکانی گه‌له‌که‌ی فه‌رامۆش نه‌کات بۆ چه‌ند
به‌رژه‌وه‌ندیێکی تایبه‌ت وهه‌نووکه‌یی، یان بۆ ئافه‌رینێکی وڵاتە
زلهێزەکان، ده‌بێ لەمەودوا سه‌رکردایه‌تی کورد ژیرانەتر لەجاران وه‌ک
ئه‌مریکا، سیستانی، سوننه و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، ئەگەر‌نا دواڕۆژ
هەموولایەک بەهەقی خۆی دەگات و مافی ئێمە و ئایندەی کەرکوک بەرەو کوێ
دەگات، کورد زۆر به‌ڵێنی پێدراوه له دوور و نزیکا و هیچیان جێبه‌جێ
نه‌کراون. سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌بێ بزانێ ئێستا کاته چاره‌نووسسازه‌که‌یه
و ماوه‌ی خۆخه‌ڵه‌تان و جه‌ماوه‌ر هه‌ڵخه‌ڵتان نه‌ماوه.
سه‌رکردایه‌تی کورد، له دانووستان و سازشه‌کاندا ڕەچاوی هەمو شتێ بکات،
شیعه‌کان به‌فەرمانەکانی سیستانی، ده‌یانەوێ لەکاتی دیاریکراودا هه‌ڵبژاردن
بکرێ و ئەم جارەش جڵه‌وی حوکمی عێراق بگرنەوە ده‌ست، تا دامەزراوەکانی
ده‌وڵه‌ت وەک سوپا، ئاسایش و پۆلیس، به‌پێی ئاره‌زوەکانی‌خۆیان و مه‌رامه‌کانی
دوارۆژیان بنیات بنێنه‌وه. ئه‌مریکیه‌کانیش ڕۆژانە کۆمەڵێ سەرباز
لەدەست دەدەن ئەزموون و مێژویەکی درێژیان هەیە لەسیاسەتدا،
بۆیەزۆرگوێرایه‌ڵی شیعه‌کانن و توانای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داواکاریه‌کانی
سیستانی‌یان نییه؛ له‌شەڕی شیعەکان ده‌ترسن، بەهۆی پاڵپشتی ئێران.
بۆیە چاوپۆشی لەهەمو ئەو چالاکیانەی ئێران دەکەن، کورد لایه‌نێکە بۆ
ڕازیکردنی هه‌موو لایێک بۆیە ڕۆژنامه‌نووسه جیهانیه‌کانیش باش تێ گه‌یشتوون
به گاڵته‌وه باسی هەڵچونی سه‌رکرده‌کانمان دەکەن، هەمیشە فشاری ئه‌مریکیەکان
سه‌رکردەکانی کوردی ملکه‌چ کردوە بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌کانی تر.
کورد پێویستە بزانێت ئه‌مریکا دۆستی ئێمه نییه به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
به پله‌ی سه‌ره‌کی به‌کورده‌وه گرێدراوه. کورد هێزێکی سه‌ره‌کییه
لەگۆرەپانەکەدا کە به‌رهه‌ڵستە له‌وه‌ی عێراق بکه‌وێته‌ده‌ستی ئێرانه‌وه
و به‌یه‌ک پارچه‌ییش بمێنێته‌وه. دەو‌ڵه‌تانی دەورو بەر ئه‌م ڕاستییه
باش ده‌زانن. بۆیە‌کورد ده‌بێ چه‌ندهێلێکی سووری هه‌بێ و نه‌یان به‌زێنێت.
نمونە به‌شداری نه‌کردنی کەرکوک لە هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق. موکڕ
بوونتان له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌تان و قورسایی و ڕێزتان له‌لای
ئه‌وان و خۆڕاگریی ئه‌نجامی چاکی ده‌بێت، ئه‌وان ده‌زانن باری ئێستای
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق له‌نگه وکوردیش به‌شداری کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
که‌رکوک قبوڵ نه‌کات پرۆسه‌یەکی باش نابێت، ئەم ئیداره‌ی ئۆباماش هه‌یبه‌ت
(credibility )ی له‌ده‌ست ده‌دات به‌رامبه‌ر گه‌لی ئه‌مریکا. به‌ڵام ئه‌وه
کێشەی ئێمە نییە ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گەلی کوردستانە پێداگرتنه له‌سه‌ر
ئه‌و مافه سه‌ره‌کیانه، تاکو هه‌موو کاتێک، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان،
حیسابێکی تایبه‌ت بۆ داواکاری و مافه‌کانی گه‌لی کوردستان بکه‌ن، بیرو‌بۆچوونه‌کانی
سه‌رکردایه‌تی کوردیش به‌هه‌ندوەربگرن، مەلا مسته‌فای نەمر دەستی له‌به‌شێکی
که‌رکوک بەرنەداو کەوتەوە شۆرش کردن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئەوسا، لە شۆرشی
نوێ دا له‌ناخۆشترین رۆژگاردا ته‌نازولتان له که‌رکوک نه‌کرد، ئیمڕۆ
بۆ؟
ئه‌و ئەندام پەرلەمان و وەزیر و سەرۆک
کۆمارەکامان بە نمرەی یەک به‌رپرسیارن له‌وه‌ی بار‌و دۆخی که‌رکوک
ئاسایی نه‌کراوه‌ته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێک ویژدانیان بجولێ و هه‌وڵی
دابینکردنی پێداویستی ژیانی کەرکوکیەکان بده‌ن. خۆ له هەموو
سەردەمێکدا وەزیرمان هەبوە لەبە‌غدا!؟ سه‌دام نه‌یتوانی به ئاگروئاسن
و کیمیایی و ئەنفال گه‌لی کورد بترسێنێ، بۆ نزیکەی سەدەیەک دەچێت کە
عێراق دورستکرا به‌به‌شداری چه‌ندکوردێک.، کاره‌ساتە ئێستاش ستایش ده‌کرێن
له بری به‌شداریکردنیان له لێدان و سه‌رکوت کردنه‌وه‌ی شۆرشه‌کانی
شێخ مه‌حموود و بارزان!! ڕاسته ئێمە نه‌ته‌وه‌ین، به‌ڵام گومانم له‌وه‌دا
نییه بەبیر وباوه‌ر هێشتا میلله‌ت نین، ده‌نا ئه‌م جۆره خیانه‌تانه
پاداشت نه‌ده‌کران ، و نوێنه‌ره‌کانمان بۆ په‌ڕله‌مانی عێراق پڕ نه‌ده‌کران
له کۆنه به‌عس، جاسووس و جاش و خۆفرۆش. زۆر ده‌ترسم به ده‌ردی دوێنێ
بچینه‌وه، من لێره‌دا باس له چه‌مکی به‌شداربوون یان نه‌بوون له هه‌ڵبژارده‌کان
له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌فز کردنی لکانه‌وه‌ی کوردستان به عێراقه‌وه
ناکەم. زۆران له ئێمه به‌شداربوونی هه‌ڵبژاردن بەهەڵە دەزانن له به‌ر
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به‌وه نییه له هه‌لومه‌رجه‌کانی ئێستا کوردستان به
عێراقه‌وه بلکێته‌وه، ئه‌مه‌ش مافێکی تایبه‌تی خۆیانه. به‌ڵام
ئەمەشیان به‌رپه‌رچدانه‌وی کرده‌وه‌ی حیزبه‌کانه له‌م حاڵه‌ته‌دا، بۆ
سه‌قامگیرکردنی دیموکراسی و وه‌رچه‌رخاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی به به‌رژه‌وه‌ندی
جه‌ماوه‌ر، ده‌بێ خه‌ڵک هانبدرێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و فێری
موماڕه‌سه‌کردنی تۆرانه ده‌نگ(protest vote) ببین، به‌مانای ده‌نگدان
به لایه‌نێک له دژی هه‌ڵوێستێکی سیاسی یان کرداره ناڕەسەنەکانی
قەوارە و حیزبه شۆڤێنیەکان. به‌هه‌ر حاڵ ئێستاش دەترسم لەئایندەی
کەرکوک و ناوچەدابراوەکانی هەرێم.
لەندەن
hangaumama@yahoo.co.uk
|