ئاینده‌ی سیاسی
عێراق و کوردستان
له‌به‌رده‌م
ڕێگاکان و خواسته‌کاندا.

زمناکۆ عه‌زیز
هه‌موو ئاماژه‌کان ئه‌وه ئه‌ڵێن که‌ئاینده‌ی سیاسی عێراق و کوردستان،
جارێکی‌تر به‌ره‌و ئاڵۆز بوون و پشێوی و نائارامی ئه‌چێت، چونکه ئه‌مریکا
له ساڵی داهاتووه‌وه ده‌ست ئه‌کات به‌کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی
وڵاته‌که‌ی‌و، ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێئه‌کات که‌ئۆباما به ده‌نگده‌رانی
وڵاته‌که‌ی خۆیدا له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
عه‌لی ئه‌دیب ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی حزبی ده‌عوه‌ی مالیکی هه‌واڵێکی
خه‌ته‌رناکی ڕاگه‌یاند ووتویه‌تی: ئه‌مریکا ڕازی بووه که هێنانه‌وه‌ی
به‌عسیه‌کان بۆسه‌ر حوکم و بۆماوه‌ی دووساڵ (حکومه‌تی فریاگوزاری)
دائه‌مه‌زرێنێت. (سایتی ئاوێنه- 29-9). ئه‌م لێدوانه خه‌ته‌رناکه‌ی
که‌سایه‌تیه‌کی ناو حزبی حاکم له‌م سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا،
چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی جۆربه‌جۆر هه‌ڵده‌گرێت و په‌رده‌ش له‌سه‌ر چه‌ندین
ڕاستی شاراوه له‌خه‌ڵک هه‌ڵئه‌ماڵێت. چونکه:
1- پرۆسه‌ی سیاسی و (ئاشتی نیشتمانی) و حکومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن
و ته‌واوی ئاڵوگۆڕه‌کانی پاش ڕمانی ڕژێمی به‌عس ئه‌خاته ژێر
پرسیاره‌وه.
2- ئاماژه به‌هێنانه‌وه‌ی سه‌رانی به‌عس ئه‌کات، تازه ئه‌وانه‌یشی
که پاش ڕووخانی ڕژێم هه‌ر ده‌ستیان سورتر کردوه به‌خوێنی خه‌ڵکی
مه‌ده‌نی عێراق.
3- بێئومێدی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق، له‌سه‌وری هه‌مویانه‌وه،
مالیکی و حزبه‌که‌ی و گشت پشتیوانه‌کانی ئه‌و که ئیچستا له‌هه‌موان
باڵاده‌ستترن له‌عێراقدا.
4- ستراتیژی نوێی ئه‌مریکا ده‌رئه‌خات، که نیازی هه‌یه هێزه‌کانی
له‌عێراق بکشێنێته‌وه‌و له ئه‌فغانستانیش لایه‌نیتر له‌گه‌ڵ خۆی به‌شداری
شه‌ڕه‌که بکات.
5- .....
ئه‌مانه‌و چه‌ندین فاکتی تریش هه‌ن که ئه‌کرێت ڕیز بکرێن هێشتا
دیوێکی ئه‌م واقیعیه‌ته نوێیه پێک ئه‌هێنن، دیوێکیتری ئه‌م هاوکێشه‌یه،
بنبه‌ست و شکستی مالیکی و گروپه‌که‌ی ده‌رئه‌خات که‌نه‌یتوانیوه
پشتیوانی ئه‌مریکا بۆ خۆی ڕابکێشێت، تا به هاوبه‌شی بچنه ناو ئه‌و
پرۆسه‌ی مفاوه‌زاته له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کاندا. چونکه خودی ئه‌م سه‌ردانه‌ی
مالیکی بۆ سوریا‌و دانوسان له‌گه‌ل به‌عسیه‌کان له دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی
لیژنه‌یه‌کی سه‌ربازی و ئه‌منی ئه‌مریکی دێت بۆ سوریا که دروست
پێش هه‌فته‌یه‌ک له‌ته‌قینه‌وه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وزد سه‌ردانی
سوریایان کرد‌و ڕاگه‌یاندنه‌کانیش هه‌واڵه‌که‌یان بڵاو کرده‌وه. هاوکات
دوو ڕۆژ به‌ر له‌ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا، که‌پاشتر به چوارشه‌ممه‌ی
خوێناوی ناسرا، نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و شاندێکی وه‌زرای
سه‌ردانی سوریایان کرد‌و، له کۆتایی سه‌ردانه‌که وێڕای ئه‌و قسه
کلاسیکیه‌ی که‌پاش هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کی دبلۆماسی ئه‌گوترێت، که‌گوایا
جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته‌وه کراوه‌ته‌وه،
هاوکات ئه‌وه‌ش له کۆنگره‌یه‌کی ڕرژنامه‌نوسیدا له‌هه‌مان به‌رواردا
ڕاگه‌یه‌نرا که ئه‌نجومه‌نێکی هاوکاری هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌و دوو
وڵاته دامه‌زراوه، ئه‌وه‌ش ووترا که ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌ئاستێکی
باڵادا سه‌رپه‌رشتی ئه‌کرێت و ته‌واوی په‌یوه‌ندیه بازرگانی و ئه‌منی
و ڕۆشنبیری و سیاسیه‌کانی نێوان سوریا و عێراق ڕێکده‌خات و ساڵانه
دووجار کۆبوونه‌وه‌ی فراوان ئه‌کرێت جارێک له‌به‌غداو جارێکیش له
دیمه‌شق، که‌چی پاش دوو ڕۆژ له‌م سه‌ردانه که به‌مێژوویی وه‌سف کرا،
نوری مالیکی سوریای تاوانبار کرد که ده‌ستی هه‌یه له ته‌قینه‌وه‌کاندا
و داوای کرد که سه‌رانی به‌عسی پێشووی دانیشتوی سوریا ته‌سلیم به‌عێراق
بکاته‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌تای قه‌یرانی دبلۆماسی نێوان عێراق و سوریا
بوو. که چه‌ندین هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی به‌خۆوه بینی و ڕیزه‌کانی
ناوخۆی عێراقی چه‌ند که‌رت کرد.
هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌و سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمی کوردستان.
پاش ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا، یان دروستتر بڵێم پاش شکستی دانوسانی
نێوان به‌عسیه‌کان و مالیکی، به‌هۆی پێداگرییه‌کانی سوریا له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی که به‌عسیه‌کان سه‌همی زیاتریان بدرێتی، سه‌ره‌نجام نێوانی
عێراق وسوریا له‌ڕووی دبلۆماسیه‌وه تێکچوو سه‌فیری هه‌ردوولا کشانه‌وه
وڵاتی خۆیان. به‌هۆی لێدوانی ئاگرینه‌وه سه‌رباری هه‌وڵه‌کان بۆ
پێکهێنانه‌وه‌یان، به‌تایبه‌تی هه‌وڵی هه‌ردوو حکومه‌تی تورکی و قه‌ته‌ری،
گشت ئه‌و هه‌وڵانه شکستیان هێناو تا ئێستاش قه‌یرانه‌که هه‌ر درێژه‌ی
هه‌یه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه که هه‌ڵوێستی سه‌رانی کوتله‌و
حزبه‌کانی ناو په‌رله‌مان، له‌په‌یوه‌ند به‌م کێشه نوێیه‌وه جۆربه‌جۆرو
جیاواز بوون، مالیکی و حزبی ده‌عوه‌و ژماره‌یه‌ک له پشتیوانه‌کانی
خۆی، داوای لیژنه‌یه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌که‌ن که گوایا ئه‌وان ئه‌توانن
له‌وێ بیسه‌لمێنن که سوریا تاوانباره‌و ده‌ستی هه‌یه له‌و ته‌قینه‌وانه.
عه‌لاوی و کوتله‌ی العراقیه داوای کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌کات
بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان. حه‌کیم و کوتله‌ی سه‌درو فه‌زیله‌و ژماره‌یه‌کیتری
هاوشێوه‌ی جه‌عفه‌ری و چه‌له‌بی، زیاتر هه‌ڵوێستیان له‌یه‌کتری
نزیکه‌و له‌ژێر کاریگه‌ری جمهوری ئیسلامی ئێراندان، که خوازیاری
ووتووێژی زیاترن و ئه‌یانه‌وێ که کێشه‌کان به لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر
بکه‌ن. هه‌رچی سوونه‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ته
به‌ته‌واوی دژی لێدوانه‌کانی مالیکی هه‌ڵوێستگیریان کردوه‌و به‌ڕۆشنی
لایه‌نگیری له‌سوریا ئه‌که‌ن و به پشتیوان و هاوکارێکی دڵسۆزی "گه‌لانی
عێراق"ی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاربوو هه‌ڵوێستی
سه‌رانی ئه‌حزابی باڵاده‌ستی کوردستان بوو. تاڵه‌بانی سه‌رۆک
کۆماری عێراق چه‌ندین لێدوانی دژ به‌یه‌کی له‌وباره‌یه‌وه‌دا، جارێک
ویستی ده‌وری حه‌که‌م ببینێ، تاوێک داوای ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی سه‌رانی
به‌عس له‌سوریا ئه‌کات، له ئه‌مریکاش داوای لیژنه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی
ئه‌کرد بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که، که‌ئه‌م قسه‌یه‌ی دواییان له‌وه ئه‌چێت
مه‌رجی مالیکی بوبێت تا ڕێگه‌ی بدات ئه‌و بچێت له‌کۆبونه‌وه
فراوانه‌ی UNدا نوێنه‌رایه‌تی عێراق بکات.
به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌ر وورته‌یه‌کی لێوه نه‌هات و تا
ئێستاش ڕۆشن نیه که داخۆ لایه‌نگری کام له‌و هه‌موو ئاڕاسته‌جیاوازانه‌ن؟
سوریا تاوانبار ئه‌که‌ن، یان مالیکی به‌بیانووگێڕ ئه‌بینن له‌به‌رامبه‌ر
سوریادا؟ پرسیاری جدیتر ئه‌وه‌یه که بۆچی "سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم"
له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ی نیه؟ ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم که‌بۆ ئه‌و جۆره لێدوانانه دانراوه‌و ئه‌و ئه‌رکه‌ی
پێسپێردراوه، ئه‌ویش قسه‌ی نه‌کرد؟ به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
ئه‌و بێده‌نگیه‌ی سه‌رانی ئه‌حزابی حاکم له‌کوردستان، له‌سه‌ری
تێگه‌یشتنه‌وه بێت له‌و کێشه‌و ململانێیه‌و، به‌م سیاسه‌تی بێده‌نگیه
ویستبێتیان ئاگری ئه‌و شه‌ڕه له‌خۆیان کۆمه‌ڵگای کوردستان دوور بخه‌نه‌وه،
به‌ڵام ئه‌و بێده‌نگیه له نه‌بوونی ستراتیژێکه له‌لای
ناسیونالیزمی کورد سه‌رچاوه‌ی گرتوه، که بتوانێ ڕوخساری سیاسی
ئاینده‌ی کوردستان نیشان بدات، هێشتا مه‌علوم نیه دۆسته‌کانی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم کێن و دوژمنه‌کانی کامانه‌ن؟ سیاسه‌تکردن به‌نرخی
ڕۆژ، سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی پارتی و یه‌کێتیه‌و، هه‌رئه‌مه‌شه هیچ ده‌وریه‌کدا
هیچ که‌س و لایه‌نێک نایه‌وێ نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی ستراتیژیان له‌گه‌ڵ
جێبه‌جێناکات و لانی که‌م له‌ئێستا ئه‌و متمانه‌یه‌یان له‌وباره‌یه‌وه
له‌ده‌ستداوه.
دوو ملیون ده‌نگده‌ری عێراقی له ته‌نها له‌سوریادا
هه‌یه.
سوریا له‌لایه‌ک به‌هۆی ئه‌و پشتیوانیه‌ی که له به‌عسیه‌کان و
به‌شێک له‌سوونه‌کانی عێراقی ئه‌کات، له‌لایه‌کیتریشه‌وه به‌هۆی
ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره عێراقیه‌ی که به‌هۆی وه‌زعی
ئه‌منیه‌وه وڵاتیان جێهێشتوه‌و نیشته‌جێی سوریا بوون، ئه‌توانێ
له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی پارله‌مانی، یان هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکیتردا
چه‌ندین کورسی به‌ده‌ست بێنێت که ناڕاسته‌وخۆ نوێنه‌رایه‌تی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی پێ‌بکات. مالیکیش له‌م وه‌رزی دروستکردنی
لیسته‌کان له‌عێراقدا، ئه‌م جێگه‌و ڕێگه‌یه‌ی سوریای به‌رٍِۆشنی
دیوه‌و ویستی له‌و ڕێگایه‌وه جێگه‌و ڕێگه‌ی "لیستی ده‌وڵه‌تی
یاسا"ی پێ به‌هێز بکات، هاوکات به‌هۆی سازان له‌گه‌ڵ
به‌عسیه‌کانیشدا ئه‌توانێ ئارامیه‌کی زیاتر له‌عێراقدا دابین بکات،
که‌ئه‌مه‌ش ئۆتۆماتیکی ئه‌کاته ئه‌و گره‌نتیه‌ی سیاسی و
سه‌ربازییه‌ی که‌ئه‌مریکا به‌ر له‌کشانه‌وه‌ی له‌عێراق پێویستی
زۆری پێیه‌تی. هاوکات خودی ئه‌مریکا پێشتر ئه‌م زه‌مینه‌ی نزیک
بوونه‌وه‌ی مالیکی و به‌عسیه‌کانی خۆش کردوه‌و به گڵۆپی سه‌وزی
ئه‌مریکا مالیکی هه‌ستاوه به‌م هه‌نگاوه. به‌ڵام پێداگری
به‌عسیه‌کان له وه‌رگرتنی پله‌و پایه‌ی باڵا له ده‌سه‌ڵاتی
داهاتوی عێراق و جێگه‌و ڕێگه‌ی زیاتر له قه‌باره‌ی خۆیان، هاوکات
دودڵی مالیکی له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر به‌م ته‌نازولاته زۆرانه‌وه
له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کان بسازێ ئه‌وا ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که هه‌یه‌تی
به‌م هۆیه‌وه له‌ده‌ستی ئه‌دات،وایکرد که‌مالیکیش به‌ئه‌ندازه‌ی
ئه‌وان ململانێ بکات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که که‌مترین ئیمتیازیان پێبدات،
دانوسانه‌که بێ‌ئاکام مایه‌وه. به‌ڵام مالیکی به‌هۆی ئه‌و نه‌رمی
نواندنه‌ی سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری هاوبه‌ش
له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، چاوه‌ڕوانی له سوریا هه‌بوو، که فشار
بهێنێت بۆ به‌عسیه‌کان و ناچاریان بکات که له‌گه‌ڵ مالیکی بسازێن،
به‌ڵام کاتێک سوریا ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد، ته‌واوی ئه‌و لێدوانانه‌ی
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و ئه‌نجومه‌نی هاوکاری و ..هتد،
به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی مالیکیه‌وه وه‌ک "یاری مناڵان"ی لێهات،
ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری جدی هه‌بوو له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی ئه‌و
متمانه‌یه‌ی که مالیکی له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا له‌لای
سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که‌وه به‌ده‌ستی هێناو بوو.
چه‌ند ڕۆژێک پێشتر مالیکی ڕایگه‌یاند که "هیچ ئۆمێدێکی
به‌ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان نه‌ماوه"، چاوه‌ڕوانی کارێک ناکات
له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بکرێت و هیچ قازانجێکی سیاسی بۆ مالیکی
تیادا بێت.
دانوسان له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کان به‌ته‌نها
پرۆژه‌ی مالیکی و حزبه‌که‌ی و پشتیوانه‌کانی بووه.
هه‌رچه‌نده مالیکی به‌نوێنه‌رایه‌تی عێراق چووبوه سوریاوه،
ئه‌گه‌ریش به‌و پێوه‌ره بوایه ئه‌بوایه داروپه‌ردووی ئه‌و شکسته
دبلۆماسیه پشکی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی تیادا بوایه، که‌چی
له‌م شکسته‌ی مالیکی له‌سوریا باجه‌که‌ی به‌ته‌نها خودی حزبه‌که‌ی
مالیکی و پشتیوانه‌کانی ئه‌یده‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌ر
به‌رهه‌مێکیشی بوایه، به‌هه‌مان شێوه مالیکی خۆی لێی
به‌هره‌مه‌ند ئه‌بوو. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌ڕوکه‌ش و له ڕووی
مه‌عنه‌ویشه‌وه بێت مالیکی لاواز کردوه‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ری
داناوه، هه‌ربۆیه دوای ئه‌و قه‌یرانه دبلۆماسیه‌ی نێوان عێراق و
سوریا، هه‌ڵوێستی ڕکابه‌ره‌کانی مالیکی له‌چه‌شنی عه‌لاوی و
جه‌عفه‌ری و چه‌له‌بی توندتره‌و فشاره‌کانیان زیاتره‌و ئه‌و
چاوه‌ڕوانیه‌یان نیه له‌مالیکی که‌جارێکیتر پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی
عێراق به‌ده‌ست بێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت بانگه‌وازه یه‌کله‌دواکانی
عه‌مار حه‌کیمیش بۆ چوونه ناو ئیئتلافی شیعه‌وه، له‌سه‌ری ئه‌م
به‌بچوک ته‌ماشاکردنه‌ی مالیکیه‌وه دێت، هه‌رچه‌نده سه‌رانی حزبی
ده‌عوه ڕایانگه‌یاندوه که له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی داهاتوودا
لیسته‌که‌یان ڕاده‌گه‌یه‌نن و ئه‌ڵێن گوایا چه‌ندین لیست و سه‌رۆک
عه‌شیره‌ت و پێکهاته‌ی جیاوازی تیایه‌و به‌نیازن جارێکی‌تر پشکی
یه‌که‌می په‌رله‌مان له‌ده‌ستخۆیاندا بمێنێته‌وه.
بێئومێدی ئه‌مریکا به‌م هێزانه‌ی که پاش
داگیرکاری کردنی به بریکاری خۆی.
به‌ڵام ئه‌مریکا بۆچی نیگه‌رانه‌و به‌دوای چیه‌وه‌یه‌و کام خواستی
هه‌یه له لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی عێراق؟ ئایا لایه‌نه‌کانی عێراق و
حکومه‌تی عێراق له‌و ئاسته‌دایه که داواکانی ئه‌مریکای بۆ
جێبه‌جێبکرێت؟ بێگومان ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریکا، وه‌ده‌ستهێنانی
ئارامی سیاسی له‌عێراق وه‌ک ده‌سکه‌وتی زۆر گه‌وره‌ی پاش هاتنی
ئۆباما ته‌ماشا ئه‌که‌ن و، به‌یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی دووباره
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دیموکراته‌کانی ئه‌زانن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
داهاتووی ئه‌مریکادا. هه‌ر بۆیه کاتێک ئه‌مریکا ئه‌زانێ که ئه‌م
لایه‌نانه ناتوانن ئه‌وه‌ی که خۆی پێویستی پێیه‌تی دابینی
بکه‌ن، ئیتر ناچاره بیر له‌ستراتیژیه‌تێکیتر بکاته‌وه‌و
له‌ڕێگه‌یه‌کیتره‌وه ئه‌و ئارامیه جێبه‌جێبکه‌ن، هاوکات
ئه‌وبه‌ڵێنه‌شیان که‌دابوویان به‌ده‌نگده‌ره ئه‌مریکیه‌کان سه‌باره‌ت
به‌کشانه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌عێراق، جێبه‌جێبکه‌ن، به‌مه‌ش ئۆباما
ئاستی ئه‌و جه‌ماوره‌یه‌ی که‌هه‌یه‌تی ئه‌توانێ تا ئاینده‌یه‌کی
زیاتر بیپارێزێت.
بۆیه ئه‌مریکا پێده‌چێت به‌هۆی ئه‌و بێئومێدیه‌ی که له‌به‌شێک
له‌لایه‌نه‌کانی عێراق هه‌یه‌تی، پێده‌چێت شێوه کوده‌تایه‌ک
له‌ئاستی باڵادا ئه‌نجام بدات، به‌مه‌ش ئه‌توانێ به‌عسیه‌کان
بهێنێته‌وه ده‌سه‌ڵات، که‌هاوکات خواستێکی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیه‌و،
له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئارامیه‌کی زیاتر بۆ عێراق به‌ده‌ستدێنێت. هه‌ر
بۆیه ڕه‌نگه به‌وهۆیانه‌وه‌و هه‌ندێک هۆکاریتری ته‌کنیکی که خۆی
یان له‌ڕێگه‌ی دارده‌سته‌کانیه‌وه دروستی ئه‌کات، هه‌ڵبژاردنه‌کانی
سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوا
بخات. به‌مه‌ش ده‌رگا ئه‌خاته‌سه‌ر پشت بۆ ئه‌و ستراتیژیه نوێیه‌و
سه‌ره‌نجام سه‌رخستنی کاندیدی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، که به‌بڕوای
من ئه‌یاد عه‌لاوی له‌هه‌موان له‌وباره‌یه‌وه چانسی زیاتره،
ئه‌مه‌ش گورزێکی کوشنده‌شه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران
له‌عێراقدا. که ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی به‌گشتی و سعودیه‌و میسر
به‌تایبه‌تی زۆر زیاتر له‌هه‌موان خۆشحاڵ ئه‌کات. که‌هه‌ر ئێستا
ئێران سه‌رباری قه‌یرانه‌کانی ناوخۆی و قه‌یران
نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی، قه‌یرانی سه‌ختیشی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له میسر
و عه‌ره‌بستانی سعودی هه‌یه.
چاره‌نوسی کوردستان به‌هه‌ڵواسراوای مایه‌وه‌و
دیسانه‌وه که‌وته‌وه نێوان دوو ئه‌گه‌ره مێژوویه‌که.
له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌ی که هه‌ر به‌شی چاوه‌ڕوانی و چاو له‌ده‌ستی
لایه‌نه‌کانیتره، سه‌رانی ئه‌حزابی باڵا ده‌سته له‌کوردستان و
به‌هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵکی کوردستان هه‌مان چاره‌نوسیان به‌سه‌ردا فه‌رز
کراوه، هه‌رچه‌نده ئێستا ژماریه‌ک ئیقداماتی سیاسی ڕه‌نگه
سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی به‌ده‌سکه‌وتی بزانن و
ئه‌مه‌به‌پێشڕه‌وه‌ی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مانه
ئه‌وه‌نده‌یتر ڕیسه‌که‌یان ئه‌کاته‌وه به‌خوری. مه‌سه‌له‌ی بڵاوه
پێکردنی هێزی هاوبه‌ش له ئه‌مریکیه‌کان و حه‌ره‌س حدوده‌کان
(پێشمه‌رگه- له‌ده‌ستوری عێراق که پارتی ویه‌کێتی ده‌نگیان داوتێ
ئه‌م ناوه‌ی له‌پێشمه‌رگه ناوه) له‌ناوچه‌کانی که پێیان ئه‌وترێت
کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، یان ئه‌وناوچانه‌ی که کورده‌کان به هی خۆیانی
ئه‌زانن و ئێستا کێشه‌یان له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی.
ئه‌مه هه‌نگاوێکه نه‌ک هه‌ر کوردستان ناکاته ناوچه‌یه‌کی ئارام و
ئه‌و جێگایانه‌ش ناپارێزێرن، به‌ڵکو به‌هۆی شه‌ڕو پێکدادانه‌کانه‌وه،
دوور نیه که ئه‌م سیاسه‌ته‌چه‌وته ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که
لایه‌نه ناسیونالست-ئیسلامیه‌کانی عێراق یه‌کبخات و ئه‌و جه‌نگه‌ی
که چه‌ندین چاودێری سیاسی ئاماژه‌ی پێکردوه، له موسڵ یان له
که‌رکوک ڕوونه‌دات و ئه‌وه‌نده‌یتر قڵشتی نێوان کورد و عه‌ره‌به
زیاتر و فراوانتر نه‌کاته‌وه. یان ئه‌و خه‌یاڵه‌ی که پێیان وابێت جۆ
بایدن خاوه‌نی پرۆژه‌ی پارچه‌کردنی عێراق، ڕه‌نگه کارێک بکات که
له‌داهاتوودا کوردستان بکاته ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ. به‌ڵام ئه‌م
ئه‌گه‌ره‌ش هه‌رچه‌نده زه‌مینه‌که‌ی به‌هێزه‌و ڕێگریه‌کانی زۆر
که‌مترن له‌ده‌وره‌ی پێشوو، به‌ڵام نه سیاسه‌تی دیموکراته‌کانی
ئه‌مریکا به‌وشێوه‌یه‌یه که ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب
له‌خۆیانبڕه‌نجێنن، نه یه‌کێتی و پارتی ئه‌و ئیراده‌یه‌یان هه‌یه
له پرۆژه‌یه‌کی له‌وشێوه‌یه‌دا به‌رگه‌ی هه‌ڕه‌ش ده‌ره‌کیه‌کان بگرن
و سه‌رکردایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن بۆ ئه‌و ڕووداوه.
ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌رلێشێواویه‌ی که یه‌خه‌ی ئه‌مانی گرتوه‌ته‌وه
کارێکی به‌سه‌ردا هێناون که ئه‌وه‌تا ماوه‌ی دوومانگ زیاتره جێگری
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که‌پۆستی ئه‌وانه، به‌به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه،
یان هێشتا له‌فه‌زای هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان ده‌رنه‌چوون و هیچیان
دیار نیه که داخۆ بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو چۆن به‌شداری ئه‌که‌ن؟
به‌بڕوای من ئه‌م ئاڵوگۆڕه سه‌راسه‌ریانه‌ی عێراق، سه‌رباری
چه‌ندین ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌و جدی که له‌وکاته‌وه تائیستا ڕویداوه،
که‌چی کوردستانی له‌ڕووی سیاسیه‌وه هێناوه‌ته‌وه ئاستی ده‌ورانی
ساڵانی یه‌که‌می پاش ڕاپه‌ڕین، که ڕۆشن نه‌بوو کوردستان ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆیه، یان سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی عێراقه؟ چونکه ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ ئه‌بێت ئیعترافی پێبکرێت و که‌س نه‌توانێ هێرشی بکاته
سه‌رو له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه پارێزارو بێت، ئه‌گه‌ریش
سه‌ربه ناوه‌ند بێت، ئه‌بێت داموده‌زگاکانی ناوه‌ند نه‌خشیان ببێت
له‌دیاریکردنی یاسا‌و ڕێساکانی و بتوانن لێپێچینه‌وه بکه‌ن
له‌که‌موکورتیه‌کان و دیارده دزێوه‌کان.
به‌ڵام کوردستان له‌هیچکام له‌و دووحاڵه‌ته به‌هره‌مه‌ند نابێت و،
دیسانه‌وه ئاینده‌ی سیاسی به‌هه‌ڵواسراوی ئه‌مێنێته‌وه‌و، تازه
فرسه‌تیش نادرێ به‌دانیشتوانه‌که‌ی که له‌باره‌ی ئاینده‌ی خۆیان
قسه‌یه‌کیان ببێت و، ڕێگایان نادرێ سه‌باره‌ت به‌داهات و
سه‌رچاوه‌کانی داهاتی خۆیانه‌وه زانیاریان ببێت و، له‌خراپترین
ئاستی بژێوی وگوزه‌راندا- له‌چاو ئه‌و داهاته زۆره‌ی که کوردستان
هه‌یه‌تی- ڕایانبگرن و، دو‌ریش نیه به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی جیاجیاوه
دیسانه‌وه کوردستان نه‌بێته‌وه به‌مه‌یدانی جه‌نگی نێوان هێز و
لایه‌ن و پارته ناوخۆیی عێراق و ئیقلیمیه‌کان.
30-9-2009
|