په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٠\٢٠١٦

ئایندەی کوردستان!

جەمال عەزیز     

 

دوای دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن فەرەنساو بەریتانیا وەک دوو وڵاتی زلهێزی سەدەی ١٦و ١٩ چەندین دەوڵەت دروست بوون، هەروەها چەندین وڵاتی تریش هەڵوەشانەوە وەک ئەمڕۆی کوردستان دابەشکرا بەسەرچواروڵاتدا، تائەمڕۆشی لەگەڵدا بێت ڕوون نیە بۆچی کوردستان دابەشکرا، یان بۆنەکرا بەدەوڵەتێکی سەربەخۆ بالەژێرڕکێفی فەرەنساو ئینگلیزیشدا بوایە! ئایە تۆڵەی وڵاتانی زلهێز بوو لەگەلی کورد لەبەر ئەوەی گوایە سەلاحەدینی ئەیووبی کورد بوو؟ یان ساویلکەیی سەرکردە کوردەکان بووە لەو سەردەمەدا؟ کاتێک دەڵێین ساویلکەیی سەرکردەی کورد ئەبێت ئەوهەموو قسانەمان بێتەوە یاد کەدەربارەی سەرکردە کوردەکان ئەکرێت لەدوای مردنیان! لەشەڕی چاڵدێرانی نێوان سەفەویەکان وتوورانیەکان زیاتر لە ٧٠ ساڵی خایاند، سەرکردەی کوردوخێڵە کوردیەکان لەهەردوو بەرەی شەڕدا بۆ بەرژەوەندی سەفەویەکان وتوورانیەکان شەڕیان کردوە بەبێ هیچ پاداشتێک زۆر جار کورد بەرامبەر بەکورد شەڕی زۆر قورسی کردوە، هیچ کام لەسەرکردەکانی کورد بیری لەبەرژەوەندی گەلەکەی نەکردۆتەوە تاکو بتوانێت کیانێک بۆ کورد دروست بکەن، بەشداری کورد لەکۆمەڵ کوژی ئەرمەنەکان لەژێر پەردەی دیندا هێندە قێزەونە تاکو ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت هیچ ئەرمەنیەک ناتوانێ چاو لەوهەموو ناهەقیانە بپۆشێ کەکورد بەرامبەر بەخوشک وبراکانی ئەنجامیان داوە، ئەمەش لەکاتێکدا کوردیش وەک ئەرمەن گەلێکی چەوساوە بووە، لەکۆماری کوردستان تاکو ڕۆژی ڕوخانی هیچ نووسراو هاوپەیمانیەک نەبوو لەنێوان سەرکردایەتی کوردو وڵاتی سۆڤیەتی جاران، ئەوەی هەبوو تەنها بەکارهێنانی کورد بوو دژ بە دەوڵەتی محمد ڕەزا شای ئێران، ئەوکات سۆڤیەت وئێران دوژمنی سەرسەختی یەکتری بوون، بەڵام کاتێک دەوڵەتی ئێران لوولەی نەوتی ئازرباینجانی بۆ ڕووسەکان هەرزان فرۆشکرد هەموو بەڵێنەکانی ڕووس بۆ کورد بوو بە بەفری بەرخۆرهەتاو دەرئەنجام پێشەوا لەسێدارە دراو کۆماری ساواش تەنها ١١ مانگ تەمەنی بوو.


شۆڕشی ئەیلوولی باشوری کوردستان وەک تاکە هێزی نەتەوەی کوردستان لەدوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لەخەباتدا بوو دژبەڕژێمی عێراق، ئەم شۆڕشەش لەبەر ئەوەی بەبێ هیچ بنەمایەکی نێودەوڵەتی ویاسای هاوکاری لە وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندی وەردەگرت ،بەتەنها کۆبوونەوەیەک و کەمێک تەنازوولی سیاسی وئابووری لەلایەن حوکمەتی عێراقی بۆ شای ئێران وئەمەریکا ئەو شۆڕشە گەورەیە کەخاوەنی زیاتر لە ١٥٠هەزارچەکداربوو نەیتوانی دوو مانگ خۆی ڕابگرێ هەرەسی شۆڕش ڕاگەیەنرا ، کەهەندێک لەناحەزانی شۆڕش بەئاشبەتاڵ ناویاندەبرد،شۆڕشی نوێی گەلەکەمان لەباشورسەریهەڵدایەوە، بەڵام ئەمجارەش حیزبەکان بۆ دژایەتی یەکتری هەرجارەی بۆ دیوێک دەبوون بەپرد بەتایبەت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران،لەخزمەتکردنی کۆماری ئیسلامیدا کوردەکان سواربوون و پاسدار پیادە،لەڕاوەدونانی کوردی ڕۆژهەڵات هیچ کەمتەرخەمیەکیان نەکرد، لەباکوری کوردستان لەژێرچەتری مارکسیەکان جوڵانەوەیەکی کوردی ودروستبوونی پکک ئومێدێکی دی خستەوە دڵی کورد تاکو بتوانێ لەڕێگەی شۆش وخەباتی چەکداری بەمافە سیاسی ونەتەوەیەکانی بگات، لەپێناوی شۆڕشدا هەزاران ڕۆڵەی کورد بەنێرومێ گیانیان بەخشی، وشەی کوردستانی مەزن خەباتی یەکپارچەی کوردستان پکک هێنایە ناو فەرهەنگی کوردی، پکک توانی لاوانی هەرچوارپارچە لەیەک سەنگەردا کۆبکاتەوە بەڵام لەدوای چەندین ساڵ خەبات لە کوردستان وئەوروپا، ئێستا پکک دەڵێ دەوڵەتی کوردی مانای شەرمەزاریە بۆ مرۆڤایەتی، پکک بەئاشکرا دژایەتی دروست بوونی دەوڵەتی کوردی دەکات، لەدوای کوشتنی هەزاران خەڵکی سڤیل بەدەستی تورک تازە بەتازە پکک ئەیانەوێ لەڕێگەی گفتوگۆوە تورک ئاقڵ بکەن تاکو فیدراڵی بەگەلی کورد لەباکور بدەن.


لەکاتی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران بۆڕوخانی دەوڵەتی شا کوردەکان لەشیعەی فارس زیاترهاواریان بۆ خومەینی دەکرد، کوردەکان بەخومەینیان دەگووت ڕابەری هەموو مەردمی ئێران، زۆر بەسادەیی کوردەکانیان لەخشتەبرد تاسەرکەوتنی شۆڕشەکەیان،لەدوای باڵادەستیان بەسەرهەموو ئێراندا یەکەم فتوای خومەینی بەرامبەر بەکورد وتی کورد ڕۆڵەی جنۆکەن خوێنی کوردی حەڵاڵ کرد، ئەوکارەی کەبەکوردیان کرد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان مەگەرهەرلەبیروهۆشی ئەو ئاخوندانەدا بێت،وەک کورد دەڵێ مەگەر با بەدەواری شڕی کردبێ، بەڵام کوردەکانی ڕۆژهەڵات دەسەوسان نەوەستان خێراخۆیان گەیاندە عێراق وبوون بەپیاوێکی دڵسۆزی ڕژێمی بەعسی عێراق وهەرچی لەتوانایاندا هەبوو کردیان بۆ خزمەت بەوڕژێمەی کە ڕۆژانە کوردی باشوری دەکووشت.


ڕاپەڕین کرا لەباشورهەرچەندە هۆکاری دەرەکی هاندەربوو نەک ئامادەی کوردی باشور، هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار کوردستانیان پەنجا بەپەنجا بەشکرد لەڕێگەی پەڕلەمانێکی ڕەنگ زەردی بێدەسەڵات، شەڕی ناوخۆیان هەڵگیرسان بۆپاراستنی زیاتری دەسەڵاتیان نەک بۆ خزمەتکردنی خەڵکی، زیاترلە١٠ هەزار گەنجی کوردیان کرد بەقوربانی حەزوئارەزووەکانیان،شانازیان دەکرد کەسوپای تورکیاو ئێرانیان دەهێنایە سەریەکتری، کوردستانیان تاڵان کرد تەنها خۆڵی کوردستان مابوو ئاودیوی بکەن، خەڵکی بێدەسەڵات ناوی نابوون هێزی ئاڕ ئاڕ(ڕاو ڕووت)، بەعس لەعێراق ڕووخا هەردوو هێزی دەسەڵاتدار لەکوردستانەوە خێرا خۆیان گەیاندە بەغدا وخانوویان بەکرێ گرت وکردیان بەبارەگا، ئێستا دابەش بوون بەسەر دوو بەرەی شیعەو سونە کەدوژمنایەتی نێوان ئەم دوو تایەفە عەرەبیە مەزهەبیە ئیسلامیە ١٤٠٠ ساڵ مێژوویەتی، بەڵام کورد بۆ مل شکاندنی یەکتری بۆدروست نەبوونی دەوڵەتی کوردی هەندێکیان چوونەتە باوەشی ئێران وهەندێکیشیان چوونەتە باوەشی تورکیا، تەنها کوردە کە ئەمەریکا بەدۆستی خۆی دەزانێ، ئەمەریکا شەڕی داعش بەکورد دەکات بەڵام هیچ ئامادە نیە مافی کورد بەڕەوابزانێ، هەندێک لایەنی کوردی ڕووسیا بەفریاد ڕەس دەزانن بەڵام ڕووسەکانیش لەگەڵ یەکپارچەی خاکی عێراق وسوریادان،تاسیاسەتمەداری کورد بەم شێوەیە بیربکەنەوە ئاسۆی کورد تاریکە دواڕۆژێکی نادیار.

 

ماڵپه‌ڕی جه‌‌مال عه‌زیز


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک