|
٨\٩\٢٠٢٦
چیڕۆک بـۆ منـداڵان:
ئایپاد و پەرتووک.

رەزا سـاڵح
ئایپـاد:
چـۆنی پـیـرە.. ئـەوە نەمـردووی و هـێـشـتا هـەر مـاویـت؟
پەرتـووک: هـاوڕێ گـیان، زۆر باشــم.. مـاوم و هـەر دەمـێــنـم.
ئایپـاد (بە پـێکەنـین و تەڵـفـیسییەوە): هـاوڕێ!.. پـیرێکی وەک تـۆ،
کە لە هەولـێر کـۆنـتریـت.. خـۆت بـە هـاوڕێی مـن دەزانـێـت؟..
نامـەوێـت ئـەم قـسەیـەت دووبـارە بکەیتـەوە. مـن هـاوڕێی تـۆ نـیـم..
مـن نـاوازە و بـێ هـاوتـام.
پەرتـووک: لە خـۆت بـایی مـەبە.. خـۆم لە تـۆ بە کەمـتر نـازانـم.
قـسەی ناخـۆشیش مـەکە.. پێـویـستە ئـێـمە هـاوکـاربـین و پـێکەوە
خـزمـەتـێکی زیـاتـر بـکەیـن.
ئایبـاد: مـن هـاوکـاریی تـۆ ناکـەم.. تـۆ چـیـتر بـاوت نەمـاوە. کەس
خـۆشـتی ناوێـت.
پەرتـووک: وا نییە.. تا دێت باوم زیـاتر دەبێـت.. ساڵانە لە سەرانـسەری
جیهانـدا، بە هـەزاران پـێـشانـگای پەرتـووک دەکـرێنـەوە.. بـە
هـەزاران پەرتـووکی نـوێ نـمایـش دەکرێن. من گەلـێک لە پێش تـۆوە
لەدایکبوومە. لە ڕێی منەوە خوێندنەوە و نووسین بڵاوبـوونەوە. تا
ئەمـڕۆش کەرەستەی سەرەکـیی نووسین و خوێنـدنەوە و فـێرکردنـم.
ئایپـاد: ئەو سەردەمە بەسەرچوو.. باوی منە و خۆشەویستی منداڵان و
گەورەساڵانـم.
پەرتـووک: ئـەی نەتبیـستووە کە.. پەرتـووک باشترین و دڵسۆزتـریـن
هـاوڕێ یە. ئەو چـێژەی خوێنـەران لە خـوێنـدنەوەی مـن وەریـدەگـرن،
بـەو رادەیە لە تـۆ وەریـناگـرن. لە ئەمـڕۆدا، ئایـفـۆنی زیـرەک، لـە
تـۆش مـۆدێـرنـتـرە و جیهـانی لەخـۆگـرتـووە.
ئایپـاد: تـۆ قـەبـارەیـەکی گـەورەت هـەیە.. بـۆ هـەمـوو شـوێـنـێک
ناتـبەن. بـەڵام مـن قەبارەیەکی جوان و بچووکم هەیە. دەمخەنە گیرفانەوە
و بۆ هەموو شـوێنێک دەمبەن.
پەرتـووک: قەبـارە زۆر گـرنگ نـییە.. گـرنـگ سـوودبەخـشیـنە. ئێـمەش
دەبـرێین بۆ هـەمـوو شـوێـنـێک. لە بـازاڕ و پەرتـووکخانەکان و
قـوتابخـانەکان و مـاڵانـدا هـەیـن.
ئایپـاد: هـەرگـیز سـوودەکـانی تـۆ نـاگـەن بـە گـرنـگی و بە
سـوودەکـانی مـن.
پەرتـووک: مـن ناڵـێـم تـۆ بێ سـوودی.. بەڵام تـۆ بێ ئەمـەکی..
بـزانیـت یا نـەزانیـت، سـوودێکی زۆرت لە مـن وەرگـرتـووە. ئەوەش
بـزانە مـن و تـۆ و ئامێرەکانی تـریش، داهـێنراوی زانـایی و ژیـریی
مـرۆڤـێن. مـرۆڤ شایەنی ئـەوەیە، کە شانازیـمان پێـوە بکـات. هـەر
مـرۆڤـیـش ئـێـمەی نـووسـیـوە و ئێـوەشی بەرنـامـەڕێـژ کـردووە. تکات
لێدەکەم لەوە زیاتر لەخۆت بایی مەبە.. سووکایەتی و بێرێـزیش بە کەس
مەکە.
ئایپـاد: زۆر ئاسـانە.. تا زووە تەڵـێک شـقـارتە داگـیرسـێـنە و گـڕ لە
خـۆت بـەردە و خـۆت بـسـووتـێـنە.
پەرتـووک: هەرچەنـدە قـسەکانت ناخۆشن.. بەڵام داوات لێـدەکەم بە خۆتـدا
بچـیتەوە.
ئایپـادەکە دوای بیـرکـردنەوە بۆ ماوەیەک.. هـەسـتیکـرد کە هـەڵەیە و
سنووری خۆی بەزاندووە. قـسەکانی پەرتـووکەکە راستن، بە هـاوکاری دەبـن
بە تەواوکەری یەکتری.
ئایپـاد: پەرتـووکی هـاوڕێـم.. دوای لـێبووردنـت لـێـدەکەم.. ئامـادەم
هـاوکاری بکەیـن.
پەرتـووک: ئـێـمە دەروونـمان گـەورەیە.. بـووراوی. دڵخـۆشـم کە
راسـتیـت زانـی.
ئایـپـادەکە و پەرتـووکەکە، باوەشی خـۆشـەویـستی و هـاوکارییان لە
یەکـتری دا. لەو رۆژەوە بـوون بە دوو هـاوڕێی دڵـسۆز و هـاوکـار و
تەواکـەری یەکـتری.
٢٠٢٦ - دوبـەی
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|