ئازادی بۆ کاری
ڕۆژنامه‌ڤانی!

که‌ریم سه‌رکه‌ش
له‌ووڵاتانی به‌کرده‌دیموکراسیدا چونکه میدیا ئازاده، ڕۆژنامه‌نووسه‌کان
ده‌وێرن و له خۆ ڕادبینن به‌رپرس و کاربه‌ده‌ستانی حزب، حکومه‌ت، په‌رله‌مان
له‌سه‌ر باس و بابه‌ته‌هه‌نووکه‌ییه‌کانی ڕۆژ بێننه‌ژێر پرسیار، نه‌ک
هه‌نده به‌ڵکه له‌مه‌ش زۆرتر تێپه‌ڕده‌که‌ن، ده‌یانکه‌نه بابه‌تی
پڕله‌پلار و توانجی گه‌پجاڕانه‌ی کاریکاتیر و پرۆگرامی ڕادیۆ و تێڤێ،
به‌ڵێ به‌دواداچوونی چڕ و پڕ ده‌که‌ن به‌ڕابردوو و خاڵه
لاوازه‌کانیان، کرده چرووکه‌کانیان، هه‌ر شتێک سه‌رنج کێش بێ و جێگای
گفتوگۆ له‌سه‌رکردنی تیا فه‌راهه‌م بێ، به‌کورتی و به‌کوردی له‌سه‌ره‌داوێک
ده‌گه‌ڕێن پێی هه‌ڵپه‌ڕن، بێ ئه‌وه‌ی بدرێنه‌دادگا، بێ ئه‌وه‌ی به
زاراوه‌ی ناوزڕاوی (ته‌شهیر)* یان قسه‌ی قۆڕ و بێ مانای هاوشێوه‌ی ئه‌م
ووشه‌هه‌ڵبزڕکاوه تاوان بارکرێن.
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی باشووری کوردستان له‌خه‌می ئه‌وه‌دایه ڕێچکه‌ی
دیموکراسی بگرێ و خۆی جوداکاته‌وه له‌نۆڕین و تێگه‌یشتنی ژه‌نگاوی
دیکتاتۆریی و داخراوی هزر و بیر، ده‌بێ به‌هیچ جۆرێک زمانی هه‌ڕه‌شه‌و
ترس و تۆقاندن *** له‌ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕه‌خنه ڤه‌کۆلین به‌دواداچوونی
ڕۆنامه‌ڤانان به‌کار نه‌با، ناکرێ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی هه‌رێمی باشووری
کوردستان بانگه‌شه‌ی دیموکراتیزه‌کردنی سیستێمی به‌ڕێوه‌بدردنی کۆمه‌ڵگا
و فه‌راهه‌م کردنی سه‌ره‌تاگاکانی ئازادی و مافه سه‌ره‌تایی یه‌کانی
مرۆڤ بکا و هاوکات هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن و میتۆدی ئه‌نتی دیموکراسی
پراکتیزه‌کا له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیدا.
2009.10.12
________________________________________________
* ئه‌گه‌ر به‌ووردی گوێ له‌به‌شێکی زۆری به‌رپرس و کاربه‌ده‌ستانی
حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان بگرین به‌زمانێک ده‌ئاخڤن پڕه‌له‌ووشه‌و
په‌یڤی بیانی که‌گومان ده‌کرێ ئه‌م به‌ڕێزانه به‌درووستی زمانی کوردی
بزانن.
** ئه‌م ووشانه‌ی فه‌رهه‌نگی‌به‌عس‌ته‌نیا میتودی هه‌ره‌س هیناوی
ڕوانگه‌دیکتاتۆرییه‌کانه، بۆ کویرکردنه‌وه‌ی تاڤگه‌ی به‌خوڕی ڕه‌خنه،
ده‌مکوتکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌جودوازه‌کان.
*** خاوه‌نی‌ئیمتیاز‌و سه‌رنووسه‌ری‌گۆڤاری لڤین، ئه‌حمه‌د میره‌رایگه‌یاند
"ئه‌و روونکردنه‌وه‌ی که‌سه‌رۆکایه‌تی‌هه‌رێم له‌باره‌ی‌گۆڤاری‌لڤین بۆ
ره‌تکردنه‌وه‌ی‌هه‌واڵی‌مووچه‌ی‌سه‌رۆکی‌هه‌رێم بڵاویکرده‌وه‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌بۆ
سه‌ر ژیان‌و پیشه‌که‌مان. سلێمانی، ئاوێنه
ئه‌حمه‌د میره له‌لێدوانێکدا بۆ ئاوێنه‌رایگه‌یاند
"باسکردن له‌موچه‌ی‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی‌یاسای
رۆژنامه‌گه‌ری کوردستان‌و به‌پێی یاسای سزادانیش نه ته‌شهیره و
نه‌قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه که ره‌نگه‌وروژاندنی ئه‌م
بابه‌ته‌بۆ رای‌گشتی و په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گۆڤاره‌که‌مانه‌وه
بابه‌تێکی قورس بێت به‌لای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ده‌زگاکانی
راگه‌یاندنی پارتییه‌وه، بۆیه به‌و شێوه تونده‌که‌وتنه‌وه
لامدانه‌وه‌ی".
دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک له ژماره104ی لڤین سه‌باره‌ت
به‌مووچه‌ی مانگێکی سه‌رۆکی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی که400 هه‌زار
دۆلاره، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ره‌تکرده‌وه‌و
رایگه‌یاند "تا‌کو ئێستا سه‌رۆکی هه‌رێم مووچه‌ی له بودجه‌ی سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت یه‌ک دیناریشی له‌و بودجه‌یه بۆ
کاری شه‌خسی و تایبه‌تی به‌کار نه‌هێناوه و بودجه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم
به شێوازێکی شه‌فافانه‌وه دیاریکراوه و هه‌میشه ئاماده‌بووه بۆ
چاودێری دارایی"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه"دیاره گۆڤاری لڤین
و سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی درۆ و بوختان هه‌ڵبه‌ستنیان کردووه به‌پیشه‌ی
خۆیان و ده‌بێ ئه‌مانه‌یا ئه‌و بوختانه ئیسپات بکه‌ن، یانیش ته‌حه‌مولی
ئه‌و ره‌فتاره‌یان بکه‌ن، بۆیه دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر
ئه‌و هه‌واڵه رێوشوێنی یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر".
ئه‌حمه‌د میره وتیشی "دیاره به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (لڤین
ته‌حه‌مولی ئه‌و ره‌فتاره‌یان بکه‌ن) هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جددییه بۆ سه‌ر
ژیان‌و پیشه‌که‌مان و دووره له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی،
بۆیه ئێمه‌ش هه‌موو رێکخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانمان له‌و
ده‌سته‌واژه‌یه ئاگادارکردۆته‌وه و پاراستنی ژیانیشمان له
ئه‌ستۆی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه".
رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانی شاری سلێمانیش به نیازن بۆ
پشتگیری‌کردن له گۆڤاری لڤین هه‌ڵمه‌تێکی ئیمزا کۆکردنه‌وه
ده‌ستپێبکه‌ن.
091006
www.awene.com
|