١۴\٦\٢٠١٠
ئازادی له
منداڵیه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا.
عه‌بدوڵا
ئۆج ئالان

وه‌رگێڕانی له تورکییه‌وه:
ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
-
به‌شی یه‌که‌م -
هێشتا
له یادمه له ژێر سێبه‌ری دیواری مزگه‌وته‌که
بووین ، من هه‌ر قسه‌م کرد و هه‌ر قسه‌م کرد ، کابرا پیره‌که‌ش سه‌ری
باداو گووتی ( کوڕی خۆم ئێمه وه‌ک کۆتکه‌دار واین ، تۆ چۆن ده‌توانی
سه‌ر له‌نوێ ئه‌م کۆتکه‌داره سه‌وز بکه‌یته‌وه ؟ ) .
ئه‌مه یه‌که‌م یادگاریمه که هه‌رگیز له‌یادم ناچێت ، له‌ساڵی 1994
شاعیرێک هاته‌لام ، قسه‌یه‌کی منی به‌بیردا هێنامه‌وه که ووتومه (
ده‌رخستنی گوڵ له‌به‌ردا ) ئه‌مه‌ی به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌کرد که
من گوڵێکم له‌به‌ردا سه‌وز بوومه یاخود به‌و شێوه‌یه‌م لێدێت ، واتا
سه‌وز کردنی کۆتکه‌دار و ڕوانینی گوڵ له‌به‌ردا .
ئازادی له منداڵیه‌وه ده‌ست پێده‌کا :
هه‌ر له‌کۆنه‌وه هه‌میشه ویستومه به‌شێوه‌ی
کۆمه‌ڵ ڕێ بکه‌ین ، له منداڵیمدا زۆر حه‌زم له چالاکی و گه‌مه ده‌کرد
، یه‌کێ له‌هۆکاره‌کانی ئه‌مه‌ش کۆکردنه‌وه و به‌ڕێخستنی منداڵانی
گوند بوو وه گه‌شه پێکردنیان ، ماندوبونێکی زۆرم ده‌چێشت تاکو بتوانم
به‌ناوی گه‌مه‌کردنه‌وه کۆیان بکه‌مه‌وه ، به‌ڵام نه‌ک به‌یه‌که‌وه
گه‌مه بکه‌ین به‌ڵکو ده‌مویست جیا جیا یاری بکه‌ین ، گه‌مه‌یه‌کی زۆرم
ده‌خسته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رهه‌موومان به‌گوێره‌ی ویستی خۆمان
یاری بکه‌ین ، به شه‌و و ڕۆژ نهم ده‌هێشت بێجوڵه بن ، له‌م باره‌یه‌شه‌وه
له‌ناو گوندا ناوم ده‌رکردبوو ، هه‌موویان منداڵه‌کانیان لێ ده‌شاردمه‌وه
، به‌یه‌کیان ده‌گووت ( منداڵه‌کانتان ڕاده‌ستی ئه‌مه مه‌که‌ن ) دوای
ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مال بورکایش ئه‌مه‌ی هێنایه زمان ، وه‌ک ڕاوچییه‌ک
به‌ده‌وری ماڵه‌کانیاندا ده‌سوڕامه‌وه ، ده‌یانگووت ( دیسان هاته‌وه
) له ته‌مه‌نی زۆر منداڵیمدا منداڵه‌کانیان له‌من ده‌شارده‌وه ، به‌ڵام
من ئه‌وانم هه‌ر ده‌گرت ، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بچمه‌وه گونده‌که‌مان روبه‌رووی
ئه‌وانه ده‌بومه‌وه که منداڵه‌کانیان له‌من ده‌شارده‌وه پێیانم ده‌گووت
وه‌رن ، له گونده‌که‌ماندا کۆیانمده‌کرده‌وه و فێری گه‌مه‌یانم ده‌کرد
.
به‌ڵێ به ویستی خۆم و به‌گوێره‌ی دڵی خۆم بوارم بۆنه‌ڕه‌خسا له‌گه‌ڵ
منداڵه‌کاندا گه‌مه بکه‌م ، ئازادی له‌ئارادا نییه و ئه‌مه‌ش ئه‌و شه‌ڕه
نه‌بوو که ده‌مانویست ، ته‌نها گه‌مه بوو له‌گه‌ڵ منداڵان ، گه‌مه‌ی
ساده ، ڕێپێوان به‌سه‌ر سروشتدا ، کۆکردنه‌وه‌ی گوڵه زه‌رده ،
کۆکردنه‌وه‌ی چیمه‌ن و راوکردنی باڵنده ، هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئه‌م
شتانه بوو ، گه‌مه‌یه‌کی زۆر که‌ممان کرد .
هه‌ر وه‌ک گووتم ئازادی له منداڵیه‌وه ده‌ست پێده‌کات .
زۆر ده‌مامه‌وه له شاخ ، چواله‌م کۆده‌کرده‌وه و باڵنده‌م ڕاوده‌کرد
، له ڕاستیدا باڵنده‌یه‌کی زۆریش له ئارادا نه‌بوو تاکو ڕاو بکرێت ،
به‌ڵام له‌م باره‌یه‌وه ببوم به وه‌ستا ، دێته‌وه یادم که له
ئاسمانه‌وه چه‌ند باڵنده‌یه‌کم پێکا ، هه‌ندێجار داوم ده‌نایه‌وه ،
سوێسکه‌یه‌کی زۆرم ڕاوکرد ، هه‌ڵبه‌ت ڕاوکردنی 5 یان 6 دانه به‌یه‌که‌وه
سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو هه‌ر خۆشم ده‌مبرژاندن ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش
سه‌رنجی منداڵه‌کانی تری ڕاده‌کێشا ، کاتێک له‌گه‌ڵیاندا ڕاوی باڵنده‌مان
ده‌کرد تاکو خواروی چه‌مه‌کان ده‌یانم برد ، وه به هه‌موویان پارچه‌یه‌ک
له گۆشتی ڕاوه‌که‌م ده‌دانێ .
ئه‌و دیمه‌نانه هێشتا له‌به‌ر چاومن ، ئه‌و باڵندانه‌ی ڕاوم کردبوون
له باوه‌شم دامده‌نان و گیرفانم لێپڕ ده‌کرد ، چاودێری چوارده‌وری
خۆمم ده‌کرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له گیرفانه‌کانمدا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ک
هه‌بوو ، له‌وانه‌بوو منیان ده‌ستگیر بکردایه ، به‌رده‌وام ئاماده‌بووم
بۆ هه‌ڵاتن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیگوتایه ( وه‌ره ) بۆیده‌رده‌چووم ، مه‌حاڵ
بوو ده‌ست گیرم بکه‌ن ، ئه‌وکاته به‌وشێوه‌یه بیرم ده‌کرده‌وه ( نه‌ماڵه‌وه
و نه گوند نشینه‌کان ناتوانن بمگرن ، به‌گوێره‌ی زانستی خۆم ئه‌م
سوێسکانه ده‌برژێنم ) .
دارێک له‌به‌رده‌م گونده‌که‌ماندا بوو ، ناومان نابوو [ داری تاڤێ ]
دارێکی زۆر گه‌وره بوو ، ده‌چوومه ژێر داره‌که ، من 3 دارێک وه‌ک
دارێ تاڤێ ده‌ناسم ، تاکو ئێستاش هه‌رسێکیان بۆ من پیرۆزن ، له‌ژێر
سێبه‌ری دارێکیان بووم ، هاوینێکی گه‌رم بوو ، ده‌یانووت ( ته‌کنیک هات
) ، شوێنی ئێمه ووشکه ، ئاو په‌یداکردن زۆر زه‌حمه‌ته ، هه‌ڵبه‌ت
دۆزینه‌وه‌ی دڵۆپێ ئاو بۆمن زۆر سه‌رنج ڕاکێشه ، له‌نزیکی گونده‌که‌مانه‌وه
شوێنێک هه‌بوو که‌له ئه‌شکه‌وت ده‌چوو ، له‌ناویدا دڵۆپ دلۆپ ئاو کۆده‌بۆوه
، له هاویندا به پڕی گۆزه‌یه‌ک ئاو کۆده‌بۆوه ، گه‌یشتن به‌و ئاوه
زۆر سه‌رنج ڕاکێش بوو بۆ من ، پاڵده‌که‌وتم ، به‌ژیر به‌رده‌کاندا ده‌خشام
و ده‌مویست بگه‌مه ئاوه‌که ، که ده‌مم ده‌گه‌یانده ئاوه‌که هه‌ستم
به تام و چێژێکی خۆش ده‌کرد ، هێشتا تامی ئه‌و ئاوه له ده‌ممایه ،
هه‌رله‌و کاته‌وه به‌رامبه‌ر له زه‌حمه‌تی ووشکایی ده‌کرده‌وه که
ئایا چی بکه‌م ؟ گه‌ڕان به‌شوێن ئاودا زۆر گرنگه .
ئه‌و سه‌رده‌مه ئاو به‌گۆزه ده‌گوازرایه‌وه منیش هه‌وڵم ده‌دا که
ئاو نه‌ڕێژم ، کاتێک گه‌رمایی نیوه‌ڕۆ بوو ، ناڕه‌حه‌تیه‌کی زۆرمان ده‌چێژت
بۆ خۆ فێنک کردنه‌وه ، ئه‌و کاته هه‌موو ئاره‌زووی ئێمه ئه‌وه‌بوو
که جامێ ئاو له گۆزه‌که بخۆینه‌وه ، جام خۆڵاوی و ئاوه‌که‌ش هه‌ندێک
سوێر بوو ، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش به‌تامه‌زرۆوه ئاوه‌که‌مان ده‌خوارده‌وه
، که ئه‌و ئاوه‌مان ده‌خوارده‌وه وامان ده‌زانی هه‌موو دونیا هی ئێمه‌یه
، دوایش داده‌نیشتین ساوه‌رمان ده‌خوارد تاکو ئێستاش تامه‌که‌ی له ده‌مم
ماوه ، ئه‌و ساوه‌ره‌ی دایکمم زۆر به‌دڵ بوو ، تاکو ئیستاش پێم وایه
که که‌س ناتوانێت وه‌کو دایک ساوه‌ر لێبنێت ، یاخود ئه‌وکاته من وا
بیرم ده‌کرده‌وه ، به‌ڵێ ژیانمان جامێ ئاو بوو له‌گه‌ڵ ساوه‌ردا .
هه‌ندێ براده‌رم هه‌بوون که ده‌ست به‌رداریان نه‌بووم ، براده‌رانی زه‌حمه‌تکێش
بوون ، به‌یه‌که‌وه ڕاوێکی باشمان ده‌کرد و به‌شوێن گرتنی ماردا ده‌گه‌ڕاین
و هه‌ڵگژان له‌خواره‌وه بۆ سه‌ر گرده‌کان وه زۆر ئاره‌زووی ئه‌وه‌م
ده‌کرد که له‌گه‌ڵ مندا به‌رده‌وامی به‌م ڕێپیوانه بده‌ن ، ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه
و ئه‌و که‌سانه‌ی روبه‌رووم ببونه‌وه هێشتا له‌یادم ماون ، هه‌موو زه‌حمه‌تی
و براده‌ری و ناڕه‌حه‌تی و خۆشیه‌کانیشم هێشتا له‌یاده ، سه‌رنج
ڕاکێشه بۆنمونه داری فستق و زه‌یتوون هه‌بوو ، به‌ره‌و به‌هار ده‌چووین
که‌کاتی چونمان بوو بۆ قوتابخانه ، ئه‌وکاته منداڵ بووم بیرمده‌کرده‌وه
( ئایا ئه‌م مامۆستانه شێرن .. ئایا پڵنگن .. کوردن ؟ .. ئایا چی له‌من
ده‌که‌ن ؟ ) ئه‌وسه‌رده‌مه راستی مامۆستا‌م به‌م شێوه‌یه هه‌ڵده‌سه‌نگاند
( ئایا ده‌توانن چی له‌من بکه‌ن ، ئه‌مانه کێن ؟ ) من هیشتا منداڵ
بووم هێشتا له قوتابخانه ناونوس نه‌کرابووم هیچم نه‌ده‌زانی به‌تایبه‌تیش
تورکیم نه‌ده‌زانی .
حه‌ساس بووم ، هاوسێیه‌کمان هه‌بوو ، که‌سێک بوو که به‌دیقه‌ت گرتبووم
، له من گه‌وره‌تر بوو ، تفه‌نگێکی هه‌بوو که له پاشماوه‌ی سه‌ده‌ی
19 بوو ، سه‌ره‌تا ساچمه‌ی تێده‌کرد دوایش باروتی تێده‌کرد ، به‌و شێوه‌یه
ده‌یته‌قاند ، ئه‌مه یه‌که‌م چه‌ک بوو که بیبینم ، کولانه‌یه‌ک هه‌بوو
، زوو زوو مار ده‌چووه ئه‌و کولانه‌وه ، ره‌ش ماری گه‌وره ، هه‌میشه
له کونه‌کانی دیواره‌که‌ی ئێمه‌وه ده‌رده‌هاتن که به‌دیواری
دراوسێکه‌مانه‌وه بوو ، هه‌ڵبه‌ت به‌ماره‌وه خۆم سه‌رقاڵ ده‌کرد ،
بۆئه‌وه‌ی ماره‌که بکوژین به دراوسێکه‌مانم ده‌گووت ( ده‌ی هاوسێ چه‌که‌که‌ت
بێنه و ته‌قه بکه ) به‌ڵام هاوسێکه‌مان داخی ده‌کرده دڵمه‌وه ،
ماوه‌ی نیو کاتژمێرێک چه‌که‌کی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت چاوه‌ڕێی ده‌کرد و
چاوه‌رێی ده‌کرد ، به‌گوێره‌ی دڵمی من ئه‌م چه‌که هیچ ته‌قه‌ی نه‌کرد
، سه‌ره‌رای ته‌قه نه‌کردنی به‌ڵام به‌رده‌وام دراوسێکه‌مان هه‌ڵی ده‌گرت
ئه‌مه نیشانه‌ی هێزێک بوو بۆ ئه‌و .
ئێمه زۆر له‌م تفه‌نگه حاڵی نه‌بووین ، به‌ڵام هێشتا له خه‌یاڵمدایه
، به‌ڵێ ئه‌و چه‌که ده‌یکرده خاوه‌ن هێز ، ئه‌مه هه‌لێک بوو بۆ ئه‌و
، به‌ڵام هیچ کاریگه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر به ماره‌کان نه‌بوو ، به قه‌د
دیواره‌که‌ی ماڵی ئێمه‌وه کولانه‌ی کۆترمان هه‌بوو ، کاتێک ده‌مان
بینی مار به‌ره‌و کولانه‌کان ده‌کشێن زۆر نیگه‌ران ده‌بووین ، ئێمه‌ش
ڕاسته‌وخۆ په‌یژه‌مان ده‌هێنا و هه‌ڵده‌گژاین ، به‌شوین ماردا ده‌گه‌ڕاین
، به‌ڵام ئایا به‌چی له‌ماره‌کان ده‌ده‌یت ؟ ، ئه‌مه شه‌ڕێکی زۆر جدی
بوو ، ئه‌و گه‌یشتبووه ناو کولانه‌که‌و چه‌ند بێچووه کۆترێکی
خواردبوو ، له‌بنمیچی دیوارێکی ترمانه‌وه ماری ترمان به‌دی کرد ، که‌واته
هاتونه‌ته ماڵه‌وه ئه‌مه مانای وایه مه‌ترسی گه‌وره له ئارادایه
، به‌ڵێ هه‌وڵمان ده‌دا که ماره‌کان بکوژین ، به‌ڵام له‌م باره‌یه‌وه
کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆمان نیشان نه‌ده‌دا .
له ئه‌نجامدا توانیمان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر مارکوشتندا بهێنین ، ئاره‌زووی
کوشتنی مار له دوایدا بوو به خواستێکی راسته‌قینه .
له‌مندا خۆشه‌ویستی نیشتیمان به‌هێزه ، هه‌روه‌کو چۆن فێربووم که چۆن
له‌گه‌ڵ سروشتدا بژیم پێشم وایه که ناتوانم ئه‌مه هه‌روا به سانایی
له‌بیر بکه‌م ، هیچ بێزار نه‌ده‌بووم له مانه‌وه‌م له‌وخاکه سووتاوه
و قڵیشاوه‌دا ، به‌ڵام گوندنیشینه‌کانی ئه‌وکاتانه‌مان هه‌ڵه‌هاتن ،
زاته‌ن هیچ حه‌زم له‌و شێوازی هه‌ڵاتنه نه‌بوو ، نه‌فره‌تم له‌و ژیانه
ساده ده‌کرده‌وه که‌وان خۆیان تیا ده‌بینیوه ، هه‌میشه سه‌رقاڵمی
کردبوو ، بیرم ده‌کرده‌وه که ئه‌و مرۆڤانه هه‌میشه ده‌دۆڕین .
پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا که‌سێکی چۆن بم ئه‌م پرسیاره بێ وه‌ڵام بوو ، ئه‌و
شتانه‌ی که قه‌بوڵم نه‌ده‌کرد روو له زیاد بون بوون ، لێره‌دا پرسی
هێز ده‌هاته ئاراوه ، ئه‌و شتانه‌م پێ قه‌بوڵ نه‌ده‌کرا به‌ڵام چیت
پێده‌کرێت ؟ ، ته‌نها سه‌بر ، ده‌بوایه په‌ره بده‌یت به‌خۆت ، گه‌شه
به ته‌کتیکی ژیان بده‌یت و یه‌که‌م هه‌ستی په‌شیمانیش ، بینیم که
ماڵه‌وه‌مان گه‌وره‌م ده‌که‌ن و ده‌بوایه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی [ حاسم ]
شه‌ڕم بکردایه ، بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌و شه‌ره بگرم به نهێنی په‌یوه‌ندیم
له‌گه‌ل کوڕه‌که‌یاندا به‌ست که ناوی [ حه‌سه‌ن بینداڵ ] بوو نازناوی
[ کازم ] ، له‌ڕاستیدا ئه‌و له‌من زیاتر حاڵی ده‌بوو ، ئه‌مه په‌یوه‌ندیه‌کی
تاکتیکی بوو ، ئه‌مه په‌یوه‌ندیه‌ک بوو که به‌رامبه‌ر به دواکه‌وتویی
ده‌ره‌به‌گایه‌تی بوو ، وه من منداڵه‌کانی بنه‌ماڵی [ حاسم ] م باش ده‌بینی
، ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی منی ڕاده‌کێشا ئه‌و منداڵانه بوون ، زاته‌ن
ئه‌وانه‌ی تریانم خۆش نه‌ده‌ویست ، ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی
سه‌دان ساڵه‌ی هیزی ده‌ره‌به‌گایه‌تی دوا که‌وتوییه‌م شکاند ، ئه‌مه
گۆڕانکاریه‌کی زۆر باڵکێشه ، له ته‌مه‌نێکی منداڵی‌دا دژ به‌و تارزه
شه‌ڕه‌م ده‌هێنایه ئاراوه که‌له کوردستان حاکمێتی هه‌بوو ، وه به‌گوێره‌ی
بۆچونی خۆم چاره‌م بۆده‌دۆزیه‌وه ، منداڵ بووم ، ده‌مویست سه‌رنجی
منداڵه‌کان بۆلای خۆمدا رابکێشم ، بۆئه‌وه‌ی ببین به کۆمه‌ڵ و کاریگه‌ر
تر ببین .
هه‌ندێجار ڕاوکردن و له‌لایه‌کی تره‌وه کۆکردنه‌وه گوڵ و له‌باخ و
بێستانه‌کاندا کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ند شتیک و هێنانه‌وه‌یان ئه‌مه ده‌بووه
هۆی دروست بوونی ڕێکخستن ، هه‌ریه‌که‌یانم ده‌نارد به‌لایه‌کدا ، که
منداڵێک لێم نزیک ده‌بۆوه ده‌مویست هه‌ست بکات که شتێک له‌مندا هه‌یه
، به‌ڵێ من خۆمم وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌ک دا به‌سه‌پاندن ، یه‌که‌م کۆمه‌ڵه‌ی
منداڵانی گوندم به‌وشێوه‌یه دروست کرد .
کۆترم هه‌بوو :
کۆتره‌کانی من زۆر به سروشتیانه تێکه‌ڵی کۆتره‌کانی دراوسێکه‌مان ده‌بوون
، به‌ڵام کۆترێکمان هه‌بوو هه‌میشه له‌گه‌ڵ کۆتره‌کانی دراوسێکه‌ماندا
ده‌فڕی ، هه‌ڵبه‌ت چاودێریم ده‌کرد ، جارێک له‌گه‌ڵیان فڕی بوو به 2
جار بوو به 3 جار به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ گروپی کۆتره‌که‌ی خۆی جارێکی
تر نه‌فڕیه‌وه ، به‌گوێره‌ی من ئه‌م دیمه‌نه خیانه‌تێک بوو ، کۆتره‌که‌م
گرت و په‌روباڵم ده‌رهێنا ، روتوقوتم کرد و له‌سه‌رباندا به‌ڕه‌ڵامکرد
، گووتم ئێستا بفڕه ، شیوازێکی جه‌زای له‌و شێوه‌یه‌م هه‌بوو ، سه‌یره
، به‌ڵی به‌ڕاستی وام له‌و کۆتره کرد ، جا نازانم دوایی چی به‌سه‌ر
هات ، تاوانی ئه‌و ئه‌وه‌بوو که وازی له گروپه‌که‌ی خۆی ده‌هێناو و
ده‌چوو له‌گه‌ڵ گروپێکی تردا ده‌فڕی ، ئه‌مه‌م وه‌ک خیانه‌تێک ده‌بینی
.
سه‌گه‌که‌شمان هه‌ر وابوو ، سه‌گێکی سپیم هه‌بوو ، خواردنمان ده‌داپێی
، ئاومان ده‌داپێی ، به‌دیار داره فسته‌قه‌کانه‌وه ده‌ماینه‌وه ،
زۆر سه‌یر بوو ، کاتێک که ده‌نوستم یه‌کسه‌ر ده‌چووه لای هاوسێکه‌مان
، جانازانم له‌وانه‌یه هاوسێکه‌مان باشتر ئه‌وی به ریکخستن کردبێت ،
وه‌ک سه‌گێکی خاین وابوو ، منی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند ، ته‌ماشام ده‌کرد ،
چی کاتیک هه‌لی بۆ بڕخسایه ده‌چووه لای هاوسێکه‌مان ، زۆر سه‌رنجمی
راکێشابوو به چاوێکی زۆر پڕ حه‌سره‌ت و نیانه‌وه له هاوسێکه‌مانی ده‌ڕوانی
، له‌ئاکامدا سه‌گه‌که‌م له خۆم دوور خسته‌وه ، بۆچی ئه‌و سه‌گه
وایده‌کرد ، نازانم ، له‌وانه‌یه هه‌ندێک شانسی ئیمه وابوو بێت .
ئێمه گوێ درێژمان هه‌بوو ، منیش ده‌مویست که که‌ره‌که‌مان بخه سه‌ر
رێگای راست ، ئه‌ویش پاشه‌ڵی له‌گه‌ڵ سه‌ری زۆر زۆر به‌رز ده‌کرده‌وه
، نه‌مان ده‌توانی کۆنتڕۆڵی بکه‌ین ، له‌گونده‌که‌مان ئه‌و که‌ره‌ی
ئێمه یه‌که‌م گوێدریژ بوو که هه‌رگیز نه‌ده‌هاته سه‌ر خه‌تی راست ،
تاکو ئێستاش له‌یادمه ، له گونده‌که‌ماندا خه‌ڵک به ئێمه پێده‌که‌نی
، گوێدرێژێکی وه‌ک ئه‌و له گونده‌که‌ماندا نه‌بوو ، گوێدرێژێکی سوپه‌ر
، دیاره سه‌گه‌که‌شمان سوپه‌ر سه‌گ بوو ، له بێستان و باخچه و له‌لای
فستق بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیارمه‌وه بووه‌ستێت ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم بهاتایه
ده‌مکرد ، ئه‌ویش پێش ئه‌وه‌ی چاوم بکه‌وێته خه‌ویش چاوه‌رێی منی نه‌ده‌کرد
و ده‌که‌وته غاردان .
منداڵ بووم ، شه‌ڕێکمان بوو ، منداڵێک سه‌ره‌ی شکاندم ، به‌گریانه‌وه
چوومه لای دایکم ، دایکم له‌و منداڵه‌ی سه‌ری شکاندم زیاتر هێرشی کرده
سه‌رم ، گووتی { نابێت ، هه‌تا تۆڵه‌ت نه‌که‌یته‌وه نایه‌یته ئه‌م
ماڵه } دایکم یه‌ک وانه‌ی فێر کردم ، پێی ده‌گووتم دوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
ڕێگام ده‌دات بچمه ماڵه‌وه ، هه‌ر چه‌ندێک دایکیش بوو به‌ڵام بێ به‌زه‌یی
بوو ، هه‌رگیز نه‌یده‌گووت کوڕه سه‌ری شکاوه با دڵنه‌وایی بکه‌م هیچ
به‌زه‌یی پێم‌دا نه‌هاته‌وه ، بیری له‌وه‌ش نه‌ده‌کرده‌وه ئایا من ئه‌و
هێزه‌م هه‌یه که تۆڵه بکه‌مه‌وه یان نا ، ته‌نانه‌ت بیری له‌وه‌ش
نه‌ده‌کرده‌وه به‌ڵکو من ترسنۆک بم یان به‌ڵکو نه‌توانم ده‌ست بکه‌مه‌وه
هه‌رگیز بیری له‌و شتانه نه‌ده‌کرده‌وه ، ناڵێم به‌ته‌واوی به‌ڵام
دایکم کاریگه‌ری خۆی به‌سه‌رمدا دروست کرد .
له منداڵیمدا له‌من به‌سزمانتر نه‌بوو ، خه‌ڵکی ده‌یانگووت {
ئینشالله ئه‌ولادمان وه‌ک کوڕی فڵانکه‌سی لێنه‌یه‌ت } ، ئه‌مه
ماوه‌یه‌کی زۆری خایاند ، گاڵته‌یان به‌م وه‌زعه ده‌کرد ، باوکم ناوی
[ عومه‌ر ] ه ، پێیان ده‌گووت [ یاندی عومه‌ر ] ، کابرایه‌کی ژیر
کوڕێکی ژیری هه‌بوو ، ئه‌وانیش وه‌ک من به‌سزمان بوون ، له‌ڕاستی
عومه‌ری باوکم زۆر سه‌یر بوو ، باوکم بێده‌نگ ترین پیاوی گونده‌که بوو
، باوکم که‌سێکی دیندار بوو ، ده‌توانم بڵێم سه‌ره‌رای بێده‌نگی و
هه‌ژارێتی و بێ هێزیه‌که‌ی ده‌توانم بڵێم له‌پێناو هه‌ندێ نرخایه‌تی
ژیا ، ئه‌گه‌ر بڵێم کاریگه‌ری نه‌بووه به‌سه‌رمه‌وه ئه‌مه بێ
نمه‌کییه ، ئه‌و هه‌ستی به بێ هێزی خۆی ده‌کرد .
ڕۆژێکیان چوومه ناو باخچه‌ی فستقی کابرایه‌ک که خزمێکی دوورمان بوو ،
به‌دزیه‌وه فستقم کۆکره‌وه ، کابرا هات ، خۆی پێگه‌یاندم ،
زلله‌یه‌کی لێدام ، منیش پێم گووت { خۆم ئه‌زانم ڕۆژێک له ڕۆژان چیت
لێده‌که‌م } له‌وکاته‌وه هزری ئه‌وه‌ی له داهاتودا شتیکت به‌سه‌ر
ده‌هێنم له‌لا گه‌ڵاڵه بوو .
به‌ڵێ نزیکه‌ی 10 ساڵان بووم ، ده‌زانن دایکم چی پێده‌گووتم ؟ دایکم
ئاغای ماڵه‌وه بوو ، به منداڵێکی وه‌ک منی ده‌گووت واشه‌ڕمه‌که وا
شه‌ڕ بکه ، من ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یویست نهم کرد ، بۆچی نهم کرد ؟ پاڵی
پێوه‌ده‌نام و پێی ده‌گووتم { بڕۆ لێی ده } لێم توڕه ده‌بوو دوایش ده‌یگووت
{ تۆ بێشه‌ره‌فی شه‌ڕت پێ ناکرێت } هه‌ڵبه‌ت من منداڵێکی ژیر بووم ، ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر ویستی ئه‌و بچومایه بۆ شه‌ڕ کردن ده‌مزانی لێم ده‌ده‌ن ، منیش
وه‌ک شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئێستا ده‌بوایه بمگوتایه { ئێره‌میان شکاند ئه‌وێمیان
شکاند } دوایش بیرم کرده‌وه که ئه‌مه وانابێت هه‌ربۆیه خۆم ئاماده
کرد .
نه‌نکم ده‌یگووت { هه‌ستی ناموسی ئه‌م منداڵه زۆر ترسناکه } هه‌ڤاڵ
حه‌سه‌ن بینداڵ خیزانه‌که‌یان دوژمنی خێزانه‌که‌ی ئێمه بوون ، منیش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی منداڵێکی جیاواز بووم زیاتر ده‌مویست له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ندا براده‌رێتی
بکه‌م ، جارێکیان دایکم منی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن بینی ، گووتی { ئه‌م
بێناموسه براده‌ری له‌گه‌ڵ منداڵی دوژمنه‌که‌ماندا ده‌کات } ئه‌مه په‌یوه‌ندیه‌کی
زۆر نهێنی بوو ، زاته‌ن دوایی ئه‌و دوژمنیایه‌تیه‌مان نه‌هێشت ، بۆچی
من ئه‌و په‌یوه‌ندیه نهێنیه‌م ئه‌نجامدا ؟ خه‌باتم بۆ په‌یوه‌ندی یه‌ک
ڕیزی ده‌کرد ، له منداڵیمه‌وه ده‌مویست شێوازی فیوداڵی تێک بشکێنم ،
ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کۆنم نه‌بوایه ئێستا نهم ده‌توانی له‌ناو
ئه‌و هه‌موو عه‌شیره‌ت و قه‌بیلانه‌دا ئه‌و هه‌موو که‌سایه‌تیه
جیاوازانه‌م له‌یه‌ک شوێن کۆبکه‌مه‌وه .
ده‌رگایه‌کمان هه‌بوو ، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ دایکم ده‌هاته
ئاراوه ده‌رگاکه هه‌مووی قوپا بوو ، ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ده‌رگاکه‌ی
ئێمه‌ی بکردایه پێده‌که‌نی ، ده‌یانگووت { ئه‌م ده‌رگایه چییه ؟ }
دوای شه‌ڕکردن که ده‌گه‌ڕامه ماڵه‌وه دایکم ده‌میبرده گه‌وڕه‌که‌وه
، ده‌ستی ده‌کرده بیناقاقام و به‌رزمی ده‌کرده‌وه پێی ده‌گووتم {
تۆبه بکه } ، هه‌ڵبه‌ت به‌ته‌واوی ملمی ده‌گوشی که هه‌ر که‌مێکی ده‌ما
له‌ژێر ده‌ستیدا بخنکێم ، له‌بێچاریدا تۆبه‌م ده‌کرد ، هه‌ر که فرسه‌تێکی
بچوکم بۆ په‌یداببوایه له‌ژیر ده‌ستی رام ده‌کرد ، هه‌ندیک جاریش ده‌رگای
لێداده‌خستم منیش هه‌تا توانام هه‌بوایه له‌ده‌رگاکه‌م ده‌دا به‌ڵام
زۆر خراپ له‌ده‌رگاکه‌م ده‌دا ، دایکم ده‌یگووت { که‌س له‌هه‌قی ئه‌مه
نایه‌ت ، که‌س ناتوانێت خۆی پێوه خه‌ریک بکات } ده‌توانم به‌ڕاشکاوی
بڵێم ئه‌و خووه‌شم هه‌بوو ، ئه‌مه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن هه‌ڵی سه‌نگێنن
، به‌ڵام سه‌رنج بده‌ن به‌وشێوه‌یه‌ی من ده‌بینن ناتوانن هه‌رئاواش هه‌ڵسم
سه‌نگێنن ، دوایش ناوه‌ندیمان هه‌ر به‌و شێوه‌یه منیان هه‌ڵسه‌نگاند ،
پێیان وابوو ده‌توانن به‌کارم بهێنن به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌دا چوون .
ئه‌وه‌ی دایکم ده‌یویست به‌ده‌ستی نه‌خست ، منیش ئه‌وه‌ی له دایکمم ده‌مویست
به‌ده‌ستم نه‌که‌وت ، زۆر به‌یه‌که‌وه نه‌ژیاین ، به‌ڵام هه‌ر
ساتێکمان زۆر دژوار به‌سه‌ر چوو ، ئه‌و به‌گوێره‌ی خۆی منی به‌باشی نه‌ناسی
منیش به‌گوێره‌ی خۆم هه‌وڵمده‌دا که له‌و حاڵی ببم .
hamawandi101@live.com
|