|
٥\٢\٢٠٢٦
ئازادیی!
دارا خونچە
ئازادیی
هاوواتای ''رزگاریی و سەربەستیی''ە، ئەو دووانەی دوایی بەرجەستەن لە
دەم و جێ (شوێنکات)، هەردووکیان یان هەن یان نین، بەڵام ئازادیی ئەوەی
پترە لەوان کە بە بێ ''دەڕبڕین'' هیچ واتایەک نابەخشی و گوزارشت لە هیچ
بوونەکی گیانیی یان جەستەیی ناکا، دەربڕینیش بە نۆرەی خۆی لەسەر دوو
پانتایی دەخەمڵێ و خۆی وەدەردەخا؛ یەکەمیان ناخ: (هەست و نەست، ئەندێشە
و خولیا، چێژوچەشە، حەز و ئارەزوو، سۆز و خۆشەویستیی، هزر و بیر)
دووەمیشیان شێوە: (چیەتی و چۆنیەتی و چەندایەتیی پێکهاتە ئەندازەییەکان
و دۆخە جۆراوجۆرەکان) لەسەر جەستە.
ئەوەی لە سەرەوە ئاماژەم پێیدا فەلسەفە نییە تا فەیلەسووفان و
بیرمەندان چەقەچەقی لەسەر بکەن.. بەڵکە ئازادیی
دەربڕینە بە رۆشنیی و بە رەوانیی، کەواتە بەهێزترین و بەپێزترین
کۆشان لە پێناو ئازادیی تەنیا دەربڕینە.
تکایە ئەگەر ئازادییمان گەرەکە.. با هەر یەکەمان لە راستە خۆمان و
گشتمان پێکەوە بێ ترس لە ''کارکەنارکردن، ناگزووریی، مەرگ'' خۆمان
کتومت وەک خۆمان دەرببڕین!
ماڵپهڕی دارا
خونچە
|