ئازادی هه‌لسوڕانی
ئایینه‌کان و ئیسلامی سیاسی.

جه‌مال کۆشش
(ئایا مۆڵه‌ت بده‌ن به‌بینا
کردنی مناره‌له په‌رستگا و مزگه‌وتی ئیسلامیه‌کاندا )).
((چه‌ند زانیارییه‌کی پیویست: نزیکه‌ی 20 ملیۆن
موسڵمان له‌کیشوه‌ری ئه‌وروپا ده‌ژین. 350 هه‌زار که‌سیان له‌سویسرادان
که‌سییه‌م ئاین پێکده‌هینن. له‌م ژماره‌یه‌دا ته‌نها %10 بۆ15 یان ساڵی
جاڕیک یان دوو جار هاتوچۆی مزگه‌وته‌کان ده‌که‌ن. خه‌ڵکی تورکیا به‌پله‌ی
یه‌که‌م و کۆسۆڤۆ دووه‌م ڕێژه‌ی به‌رز پیکده‌هینن. 300 ڕێکخراو وده‌سته‌یان
هه‌یه، زۆرترین ژماره‌ی بی‌کاری وهه‌ژاری له‌نیوئه‌ماندا هه‌یه،به‌شێکی
به‌رچاویان له‌سه‌ر بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وله‌ت ده‌ژین، به‌زۆری ژنان
کارناکه‌ن. ژماره‌ی ئه‌ندامانی خیزانیان زۆره‌و چیگای حه‌وانه‌وه‌و
ژیان کردنیان بچووکه.
له‌سه‌راسه‌ری سویسرا ژماره‌یه‌کی زۆر مزگه‌وت هه‌یه، به‌لام 4 مناره‌یان
هه‌یه‌له‌شاره‌کانی جنیف وسۆلۆتۆرن و زوریخ و فینته‌رتوور، شوێنی
عیباده‌ته‌کان له سه‌رداب و گه‌راج و خانووه‌کۆنه‌کاندا هه‌روه‌ک له‌ئۆفیس
وهۆله‌کانیشدا هه‌ن.
له ئایاری 2007 ه‌وه‌پارتی گه‌لی سویسرا پیشنیاریکی دایه‌هاوڵاتیانی
سویسرا که‌تیدا داواکراوه‌که‌بینا کردنی مناره‌قه‌ده‌خه‌بکرێت له‌سویسرادا
. ئه‌مه‌ش پیویستی به‌گۆڕینی ده‌ستوور هه‌یه. به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا
توانیان ئیمزای دروستی 113 هه‌زار که‌س کۆبکه‌نه‌وه، به‌مه‌ش هه‌موو
ئه‌و مه‌رجانه‌یان ته‌واو کرد که‌په‌رله‌مان پیویستیه‌تی تا بیخاته‌به‌رده‌م
سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری تا له‌ده‌ستووردا جیگای بۆ
بکه‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده‌ڕاپرسیه‌سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌وه‌ده‌رده‌خه‌ن که‌خه‌ڵک
به‌گشتی ده‌ستپیشکه‌رییه‌که‌ره‌د ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا
گه‌رمترین جه‌ده‌لی سیاسی نیو میدیا و حزب وده‌وله‌ت بووه. سه‌رۆکی ده‌وله‌ت
ووه‌زیری داد‌و کۆمسیۆنی دژی راسیزم و په‌رله‌مانی سویس هه‌موویان هه‌لوێستی
فه‌رمیان له‌دژی ده‌ستپێشکه‌رییه‌که‌ڕاگه‌یاندووه)).
ئه‌م پرسه‌و ئه‌م گرفته به‌شاقووڵی شۆڕ بووه‌وه‌بۆ نێو مافه‌کانی
هاوڵاتیان و پاراستنیان و بۆ سه‌ر ڕه‌خنه‌وبه‌رگریکاران و په‌یره‌وانی
سه‌رجه‌م ئایینه‌کان وبه‌تایبه‌ت ئیسلام وئیسلامی سیاسی.
له‌ڕاستیدا پێویست ده‌کات ئینسان ئه‌م تێهه‌ڵچوونه سیاسی -
کۆمه‌ڵایه‌تی یه له‌نیوان به‌ره‌کاندا شرۆفه‌بکات، پۆلی راست و
کریستیانه‌توندڕه‌وه‌کان که‌خاوه‌نانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ن له‌هۆکاری
داواکانیان بکۆڵیته‌وه، پۆلی نێوه‌ند که‌به‌جۆرێک خۆی به‌میراتگری
ترادسیۆنی تولیره‌نس و دیموکراسی وده‌وڵه‌تی یاسا‌و پارێزگاری له‌هاوسه‌نگی
نێوان لایه‌نه‌کان ده‌زانیت وبه‌هه‌مان شیوه‌ش ئه‌و کرده‌وانه‌ی
ئیسلامی سیاسی بۆ پاریزگاری کردن له‌نۆرم وره‌مزه‌کانی هه‌بوونی په‌رستگاکان
به‌مناره‌وه‌تاوتوێ بکات و ئه‌وسا بۆچوونه‌کان ده‌رببردرین. مه‌به‌ستمه‌بڵیم
که‌ئه‌م کێشمه‌کێشه‌له‌نیو دسکۆرسێکی تایبه‌ت و مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی
وسیاسی دا هه‌لسه‌نگینریت و له‌خۆیدا به‌رئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌که‌و
دابڕاو نیه‌له‌مێژووه‌که‌ی و له‌بزووتنه‌وه‌کان. به‌لام من لێره‌دا ئه‌و
ده‌روازه‌یه‌ناکه‌مه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌م له‌ده‌رفه‌تی تردا گشت پرۆسه‌که‌له‌نووسینیکی
ته‌سه‌لتردا و له‌گه‌ل چه‌ند نووسه‌ری تردا به‌یه‌که‌وه‌له‌شیوه‌ی
کتێب‌دا بلاوبکه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت له‌م نووسینه‌دا ده‌رییانبڕم
، چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی بونیادین له‌په‌یوه‌ند به‌ئازادییه‌وه و به‌ئازادی
هه‌لسورانی ئایینه‌کانه‌وه.
له‌جه‌رگه‌ی خودی ئه‌م جه‌ده‌له فکری و سیاسیه‌دا بوو ئه‌م بابه‌ته‌ش
یانی ئاسۆ‌و جیهانبینی ئازادییه‌کان، مافی هاوڵاتیان ودانیشتوانانی سه‌ر
زه‌مینی سویسرا وه‌ک بابه‌تیکی واقعی، فه‌لسه‌فی،یاسایی، ئه‌خلاقی، له
نێو سه‌رجه‌م سیسته‌می دیموکراسی سویسرادا سه‌ریده‌رکرد و له‌هه‌ندێک
بواردا پێشڕه‌وی کرد. هه‌ر ئه‌و جه‌ده‌له‌تیۆریی و فه‌لسه‌فی و
حقووقییانه‌شن شێوازی ده‌رکه‌وتنی هۆشیارانه‌ی چینه‌کانن وه‌هه‌ر ئه‌مه‌شه
که‌ده‌توانیت هۆشییارییه‌کی ته‌ندروست بلاوبکاته‌وه‌که‌له‌ئاژاوه‌ی
ڕاسیستی و له‌نه‌خۆشی ئایینی کۆمه‌ڵگا بپارێزێت. ده‌مێک که‌سنووری ڕه‌خنه‌ی
ڕیشه‌یی له‌سه‌رخانی سیاسی کۆمه‌ڵگا له‌جیهانبینی دیموکراسی و
سکۆلاریزمی باو‌و خاوه‌ن ده‌سه‌لات و ئۆرگانه‌کان تیده‌په‌ڕیت.
ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌به‌گشتی له‌نێو فکرو سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا
لاواز‌و ئاڵۆزه. مافی خۆده‌ربڕین و خۆنواندن وچالاکی چ به‌تاک وچ به‌کۆ.
چ ئاینی و چ نائاینی . چ ئازادییه‌کیان بۆ هه‌لسوڕانیان هه‌یه؟ چ
مافیکیان به‌تاک و به‌کۆ هه‌یه؟ له‌ده‌ستووردا و له ژیانی واقعیدا
چۆنن؟
من له‌گۆشه‌ی هه‌مان بابه‌ته‌وه، به‌به‌رته‌سکیه‌کی دیاریکراوه‌وه هه‌ولده‌ده‌م،
یانی هه‌ر له‌باری خۆنواندن و گوزارشت له‌خۆکردنه‌وه‌و گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت
به‌وانی دی ڕاڤه‌یه‌کی کورت ده‌که‌م.
به‌باوه‌ڕی من مه‌سه‌له‌ی ده‌ستکۆتا کردنی دین یان هه‌ر دیارده‌یه‌کی
تر له‌چه‌شنی ڕاسیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی و جیاخوازی و ...پێویستی به‌به‌شداری
خه‌ڵک وروونکردنه‌وه‌و جه‌ده‌ل هه‌یه. هیچ کات زه‌بروهیز به‌کارنه‌هینرێت
بۆ زه‌وتکردنی عه‌قیده‌وچۆکدادانی یه‌ک دانه‌که‌سیش بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌خه‌کردنی
ممارسه‌ی چالاکی ئاینی ، یان هه‌ر عه‌قیده‌وباوه‌ڕیکی گروپی تر....مه‌سه‌له‌که‌ش
به‌رگریکردن نیه‌له‌که‌مایه‌تییه‌کان، له‌مافه‌کان، به‌لکه‌ته‌نها
ڕێگایه‌ک که‌بتوانیت ئاشتی و ڕاستی به‌یه‌که‌وه‌ئاشت بکاته‌وه. که‌بتوانیت
ئازادی و عه‌قڵی زانستیانه به‌یه‌که‌وه‌گری بدات، که‌بتوانیت هه‌لویستیکی
ئاگایانه‌ی جه‌ماوه‌ری وقیه‌می دسپلینه‌کان دوو دیوی ته‌واوکه‌ری بوون
بن.
پرۆسه‌ی ڕۆشنگه‌رییه‌که که ئینسان تیا له‌هه‌موو شت پیرۆزتره و
هه‌وڵدانه‌کان هه‌نگاو هه‌نگاو حه‌قیقه‌ته‌کان و حه‌قیقی ئازادی
وئازادی واقعی ڕوونتروبه‌رجه‌سته‌تر بکه‌نه‌وه. به‌بۆچوونی من قه‌ده‌خه‌کردنی
نه‌ته‌نیا مناره‌به‌ڵکه‌مزگه‌وتیش له‌ڕیگای سه‌رکوت و یاساوه‌شێوازی
دروست نین بۆ ده‌ستکۆتاکردن یان که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری به‌ڵکه‌ڕێگا
ده‌گرێت له‌ڕه‌خنه‌ی ڕیشه‌یی له‌ده‌زگای بونیادی فکرو سیاسه‌تی ئیسلام
و ئیسلامی سیاسی و ئایینه‌کان به‌گشتی. چه‌پاندن و حه‌رامکردن وبێده‌نگککردن،
له‌ڕاستیدا تاکه‌ئامرازو سوونه‌ت وپه‌یڕه‌وی سه‌رکه‌وتووی تا ئیستا به‌کارهاتووی
خودی ئایینه‌کان و نوێنه‌رانی بوونه. من له‌گه‌ل ئه‌وه‌م که‌ڕێگا
بدریت به‌دروستکردنی مناره‌کان له‌چوارچیوه‌ی یاسا میعمارییه‌کانی
سویسرا و ((به‌رزی وجیگای...)) به‌ڵام هه‌روه‌ک له‌ڕۆژنامه‌کانه‌وه
بڵاوکرایه‌وه‌چه‌ندین که‌س له‌ده‌نگی زه‌نگی کلیسا بیزاربوونه، ئاوه‌هاش
بڵند گۆی مناره‌کان نه‌بنه‌هۆی بیزارکردنی گه‌ڕه‌ک، وه‌ک له‌هه‌ندێک گه‌ره‌کی
له‌ئه‌لمانیا ڕوویدا بوو.
عه‌یب و ئیرادوناته‌واوییه‌کانی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ره‌مزه‌کانی ئیسلام
وئیسلامی سیاسی، ته‌نانه‌ت له‌دیارده‌ی سه‌رپۆشی ئیسلامیانه‌به‌هه‌موو
جۆره‌کانیه‌وه، له‌مناره. ڕه‌خنه‌گرتن‌نیه‌له‌خودی ئیسلام و شه‌ریعه‌وده‌وله‌ته‌ئیسلامی
و گروپه‌ئیسلامیه‌کان به‌ڵکه‌زیاتر مۆرکێکی کلتووری وناسنامه‌یی هه‌یه‌ڕووی
له‌ئه‌ندامانی گروپێکی پێشتر پێناسه‌کراوه. ئه‌م دیدگایه، هه‌ر چه‌ند
پشت به فاکت و ستاتستیک به‌ستبیێت، ترسی گه‌وره‌تر ده‌بیت، ترس له‌کۆمه‌ڵیکی
بیانی سه‌ره‌تایی ئیسلامی بێکلتووروهیرشبه‌ر بۆ سه‌ر هه‌موو بایه‌خه‌کان
و ده‌ستکه‌وته‌کان، که‌له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا به‌ئیسلامیزه‌کردنی ئه‌وروپا
نێوده‌برێت. ئالته‌رناتیف ته‌نانه‌ت تا دامه‌زراندنی دوو کۆمه‌ڵگا ته‌ریب
به‌یه‌کتر له‌نیو هه‌مان کۆمه‌ڵدا، ده‌ڕوات. ئه‌مه‌ته‌واو ئیفلاسی
سیاسی و فکری وفه‌لسه‌فی بۆرژوازی ئه‌وروپیه. وه‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
بۆشایی یه‌دایه‌که‌ڕاسیزم وجوداخوازی مه‌یدان وه‌رده‌گرنه‌وه. ئه‌مه‌ش
دیموکراسی ئه‌مڕۆیه.
له‌نیو سیسته‌می دیموکراسیدا، پرسیار له‌کرۆک، جه‌وهه‌ر، مه‌به‌ست ،
ئامانج ناکریت، پرسیار له‌چۆنایه‌تی ناکرێت،پرسیار له‌ئازادی واقعی
ناکرێت. ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی دین و ده‌وله‌ت، له‌پێشکه‌وتووترین ده‌وله‌تی
سکۆلاریشدا، به‌شێوه‌ی جیاواز‌و به‌ده‌یان ڕایه‌ڵ وپۆ به‌یه‌که‌وه‌به‌ستراونه‌ته‌وه‌و
سه‌نگیان له‌سه‌ر ده‌وله‌ت هه‌یه‌و ئاوێزانی یه‌کترن. له‌م موباده‌ره‌یه‌دا،
هه‌رچه‌ند هه‌ندێک ڕه‌خنه‌ی جددی به‌رته‌سک و یه‌کلایه‌نه‌له‌ئیسلام
وئیسلامی سیاسی گیران((به‌زۆر به‌شودان، سه‌رپۆش وبورکه، کوشتنی
نامووسی، میرات، جێگاوڕیگای مناڵان، ستراتیژی خوێندن...))، به‌ڵام تیکه‌ڵ
بوو به‌دیدگایه‌کی ڕاسیستی و له‌نۆرمه‌کریستیانیه‌کان و له‌بازنه‌ی که‌مپینی
دژی بێگانه‌و له‌دژی په‌نابه‌رانه‌وه‌ئاراسته‌ده‌کرا. ئه‌و ڕه‌خنانه‌ش
ده‌بوونه‌به‌ش و پێکهاته‌ی نیشاندانی ئینسانیکی سه‌ره‌تایی وتوندوتیژ
وترسناک وبێکلتوور. دیموکراسی ده‌توانێت و ده‌شبیت لامان ئاسایی بێت که‌ئه‌م
جۆره‌دیدگایه‌ش بۆ ((په‌نابه‌ر، ئیسلام)) له‌نێو خۆیدا جێبکاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر
نه‌ڵێم کۆرپه‌ی ئه‌و بێت. له‌لایه‌کی دییه‌وه ئیسلامێکی خاوه‌ن
کتابمان نیه‌له‌م دیدگایه‌دا، به‌ته‌نیشت ئه‌م وێنانه‌وه، وێنه‌ی
ئیسلامێکی مۆدیرن و ئیمامیک به‌پله‌ی زۆرباشی ده‌رچووی کۆرسه‌کانی
ئیسلامی خوازراومان ده‌بینی. پۆلی نێوه‌ند نموونه‌کانی خۆی له‌سه‌نته‌ره‌کلتوورییه‌کان
و مامۆستای زانکۆ‌و ناوه‌ندی دیالۆگ و ماڵی ئایینه‌کانه‌وه‌ده‌هینیته‌سه‌ر
شانۆی کێبڕکی یه‌وه.
ئیمه‌ده‌بیت ڕه‌خنه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌و سه‌رتاپا وهه‌مه‌رۆژه‌له‌ئایین
بگرین. له‌کرۆکی ئاین، له‌سیسته‌می فکری و سیاسی وفه‌لسه‌فی و شه‌رع و
ده‌ستووره‌کانی. ڕه‌خنه‌یه‌کی به‌ربڵاو وزانسییانه. پووکانه‌وه‌ی رۆڵی
ئایین، ته‌نها به‌توانای دابینکردنی ئازادی واقعییه‌وه‌هه‌یه.
به‌شێک له‌خه‌ڵکی ئه‌وروپا بۆ خۆ قوتارکردن له‌زه‌ریبه‌ی که‌نیسه،
خۆیان به‌ئاته‌ئیست ده‌نووسن. ئه‌مه‌ئامرازێکه‌بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی
ئایین، ئه‌م شێوازه‌ئه‌گه‌ر موتوربه‌نه‌کرێت به‌ده‌ستکه‌وته‌کانی تری
ئینسانیه‌ت له‌دژی ئایینی مه‌سیحی، هیچ له‌وه‌ئاسانتر نابیت له‌حاله‌تی
باشبوونی داراییی ئه‌و که‌سه‌بگه‌ڕیته‌وه، یان ئه‌و که‌سه‌بگوڕێت بۆ
ئیسلام یان بۆ بودایی.... جگه‌له‌وه‌ی که‌که‌نیسه‌کان شێوازی یه‌کجار
کارا بۆ دوورنه‌که‌وتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌خه‌ڵکه‌وه‌ده‌دۆزنه‌وه،
له‌سیاسه‌ته‌وه‌تا پرۆژه‌ی خیری جۆراجۆر... مه‌به‌سته‌که‌ی من ئه‌وه‌یه‌که‌بڵیم
کاریگه‌رترین سیاسه‌ت بۆ پوکانه‌وه‌ی ڕۆڵی ئایین له‌ڕوانگه‌ی
بونیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئارام وئینسانی ، شۆڕشی فکری وسیاسی یه‌نه‌ک
سه‌رکوت ومه‌منوعیه‌ت.
ڕوویه‌کی گرنگی تر ئه‌و شته‌ی که به پیشه‌سازی ئایینی ناسراوه،
دیروکه‌نیسه‌و ڕێکخراوه‌ی خیرخوازو بودجه‌و مزگه‌وت وته‌ریقه‌ت
وکۆمپانیای گه‌وره‌گه‌وره، ده‌وله‌ت‌پیویسته‌که‌چاودیری هه‌موو
چالاکیه‌کانیان بکات. سه‌رجه‌م هه‌لسوڕانیان به‌ستاندارد وپێودانگه‌ی
که‌زیانیان بۆ هاوڵاتیانی دی نه‌بیت، مۆڵه‌ت بدرێن. هه‌موو ئه‌و
توندوتیژییانه‌ی یان هاندان بۆ نواندنی زه‌برو‌هێز و ئازاردان ، هه‌موو
ئه‌و یاسا‌و سیاسه‌تانه‌ی له‌گه‌ل ده‌ستکه‌وت و مافه‌کانی ئینساند ا
نایه‌ته‌وه،بڵاوکردنه‌وه‌یان و به‌کارهینانیان قه‌ده‌خه‌بکرێن. پرۆسه‌ی
جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وله‌ت تا هه‌موو بڕگه‌و جومگه‌کانی په‌ره‌پیبدرێت
و به‌رده‌وام زانیاریی و کۆڕ‌و میزگرد له‌و باره‌وه‌ساز بدرێت.
Jamal-hasan@ hotmail.com
|