٢۴\٦\٢٠١٠
ئازادی له
منداڵییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا.
عه‌بدوڵا ئۆج ئالان

وه‌رگێڕانی له تورکییه‌وه: ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
- به‌شی دووه‌م -
من
ده‌زانم که له‌سه‌ر نانێکی تیر‌ی که چۆن شه‌ڕم له‌گه‌ڵ دایکمدا
ده‌کرد ، تازه نانی گه‌نمی حازر هاتبووه هه‌رێمه‌که‌مانه‌وه ،
به‌ده‌ست خستنی نانێکی زیاتر وه‌ک ئه‌شکه‌نجه وابوو ، بۆ ئه‌مه‌ش
شه‌ڕێکی گه‌وره‌م ده‌ست پێ‌کردبوو ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ده‌فی منیش دایکم بوو ،
چونکه دایکم نانه‌کانی ده‌شارده‌وه ، ده‌بوایه شوێنی نانه‌کانم
بدۆزایه‌ته‌وه یاخود له‌ژێر ده‌ستی بیڕفێنم ، هه‌ڵبه‌ت ئایا من
له‌سه‌ر حه‌ق بووم یان نا ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره ، ئه‌گه‌ر به
ویستی خۆم پارچه نانێکم به‌ده‌ست نه‌خستایه ده‌مدایه شاخ ، له شاخ
خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی ڕوه‌ک بووم ، کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش هه‌ده‌فی
سه‌ره‌کی من بوو ، سه‌رده‌مێک به‌وشێوه‌یه تێپه‌ڕی ، ده‌توانم له‌م
باره‌یه‌وه بڵێم یه‌که‌م ڕۆڵی سه‌رۆکایه‌تیم له‌م شه‌ڕه‌دا گێڕا و
یه‌که‌م گروپی مناڵانم له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و به‌دستخستنه کرد بۆ به
ڕێکخستنی مناڵان ، به منداڵه‌کانم ده‌گووت { وه‌رن با بتانبه‌م بۆ
کۆکردنه‌وه‌ی گوڵ و شوتی پێگه‌یوه بابچین هه‌ندێ کۆبکه‌ینه‌وه } وه
ده‌یانم برد .
باوکان بۆ منداڵه‌کانیان ڕێبه‌رن ، له‌لای منیش باوکم ڕێبه‌رم بوو ، به‌ڵام
نه‌یده‌توانی ئه‌م کاره به‌ڕێوه به‌رێت ، هۆی ڕێبه‌رایه‌تی کردنم له
ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و که‌موکوڕییه‌ی باوکم ، ئه‌وکاته
ده‌مگووت { چی ده‌بێت باوکی منیش وه‌کو باوکی خه‌ڵکی ڕابه‌رایه‌تی بکات
و ئه‌و بۆشاییانه پڕبکاته‌وه } ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه پێویستی نه‌ده‌کرد
له‌منداڵییمه‌وه هه‌وڵ بده‌م که ببم به ڕێبه‌ر ، ده‌مگووت { ئه‌م
باوکه ئیداره‌ی ئێمه‌ی پێناکرێت ، له‌ڕه‌وشێکی ناخۆش دایه ، زۆر به‌سزمانه
، که‌موکوڕیه‌کانی گه‌لێک زۆرن } به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له‌یادم بێت له‌ڕاستیدا
له ناو گونده‌که‌ماندا ته‌نها که‌س بووم که رۆڵی ڕێبه‌رایه‌تیم ده‌بینی
، هه‌ربۆیه ده‌توانم بڵێم له‌وکاته‌وه ده‌رسی ڕێبه‌رایه‌تیم بینیوه
.
جارێکیان باوکم شه‌ڕی بوو ، له‌ژێره‌وه بوو ، کابرایه‌ک خستبویه ژێر
خۆی ، هاواری له خوشکه‌که‌م ده‌کرد ده‌یگووت { کوا چه‌قۆکه‌م بۆبێنه
} ئه‌گه‌ر چه‌قۆشت بۆی ببردایه نه‌ت ده‌توانی بیده‌یتێ چونکه کابرا
له‌و زاڵ تر بوو ، کابرا ده‌ستی گرتبوو ، سه‌ره‌رای ئه‌و ژێر که‌وتوییه‌ی
و بێده‌سه‌ڵایه‌تیه‌ی که‌چی داوای چه‌قۆشی ده‌کرد ، داوای چه‌کی ده‌کرد
ده‌یگووت { ئاپۆ چه‌ک بێنه } من شه‌رمم کرد له‌م دیمه‌نه دوایش گوتم
{ من شه‌ڕیکی له‌و شێوه‌یه ناکه‌م } ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنی باشم نه‌بێت
ئه‌گه‌ر هێزێکی باشم نه‌بێت هه‌موو شتێکم نه‌ده‌کرد ، گه‌ر توانام نه‌بێت
بۆچی شه‌ڕێک بکه‌م که به‌ره‌و مردنم به‌رێت .
هێشتا له‌یادمه ، له شارۆچکه‌ی [ بیره‌جیک ] که‌واکه‌ی باکمم گرتبوو
رێمان ده‌کرد ، سه‌ره‌تای بینینی هه‌موو شتێکم بوو ، ئه‌وکاته پرسیاری
هه‌موو ستێکم ده‌کرد که ئه‌وه چییه و ئه‌مه چییه ، له‌گه‌ڵ گرتنی
که‌واکه‌ی باوکم یه‌که‌م شه‌ڕی پرسیارکردنم له شاردا ده‌ستی پێ‌کرد ،
شار وه‌ک شاخێک وابوو له‌لام وام هه‌ست ده‌کرد که ده‌ڕوخێت به‌سه‌رمدا
، له‌کاتی ڕیکردنمدا له‌ناو شار وامده‌زانی له‌ناو ڕه‌وشی دوژمندام ،
باوکم بۆ من هێز بوو که ده‌متوانی له‌سایه‌یدا بتوانم له‌ناو ئه‌و
جاده و ڕێگاوبانه‌دا ڕێبکه‌م .
باوکم کابرایه‌کی زۆر خراپ نه‌بوو ، ئه‌ویش ئومێدی به من هه‌بوو باوه‌ڕی
به من بوو ، ته‌نها له من به ئومێد بوو ، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش زوو زوو
به‌رامبه‌ری ناڕه‌زاییم نیشان ده‌دا ، وه‌ک ئه‌ولادێکی خراپی خیزانێک
بووم ، نه‌ک وه‌ک منداڵێکی بێ گوێڕایه‌ڵ و ئیسیان کار به‌پێچه‌وانه‌وه
باوکم ئومێدی به من زۆر بوو ، هێشتا له‌یادمه له‌ژێر سێبه‌ری دارێکدا
باوکم له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکدا دانیشتبوو ئیشاره‌تی منی کرد و پێی گووتن
{ که‌س ده‌ستی بۆنه‌بات ، له‌ناوچه‌وانی فه‌تح نوسراوه } ، واهه‌ست ده‌که‌م
ئه‌م قسانه‌ی له ئاکامی ژیانم و به‌ده‌ست خستنه‌کانی چالاکیه‌کانم
گووت ، زۆر کارم نه‌ده‌کرد ، به‌ڵام که کارێکم بکردایه زۆر به پاکژی
ئه‌و کاره‌م ئه‌نجام ده‌دا ، له‌وانیه هه‌ر ئه‌م شێوازی کارکردنه‌م
کاریگه‌ری کردبێته سه‌ر باوکم ، باوکم ده‌یگووت { ده‌چی بۆکوێ بڕۆ فه‌تحی
ده‌که‌یت ، له‌ناوچه‌واندا نیشانه‌ی فه‌تح هه‌یه } ، هێشتا ئه‌م قسانه‌یم
له‌یاده ، به‌ڵام نازانم بۆچی ئه‌م قسه‌یه‌ی دووباره ده‌کرده‌وه ،
نه‌ده‌گونجام ، له‌ناو ڕه‌وشێکی ئاوادا بووم ، هه‌ڵبه‌ت کاری زۆر پاکژم
ده‌کرد ، به سانایی منیان شیکار نه‌ده‌کرد ، کارێکی زۆرم نه‌ده‌کرد ،
که‌م و زۆر به تایبه‌ت مه‌نتقیانه کاره‌کانم ده‌کرد ، مه‌سه‌له‌ی فه‌تح
، مه‌سه‌له‌ی تارزی فه‌تحکردنم بوو .
پێم وابێت ته‌مه‌نم 10 ساڵ ده‌بوو یان نا ، هه‌ستیار بووم ، له
ڕاستیدا ده‌توانم بڵێم منداڵێکی ژیر بووم ، سه‌ره‌تام بوو بۆ فێربوونی
دیقه‌تکردنی که‌سایه‌تیه‌کان ، باوکم وه‌ک زاناکان هه‌ندێک جار هه‌ڵسه‌نگاندنی
ده‌کرد جارێکیان پێی گووتم { په‌ڕه سیغارێک بکه ژێر سه‌رینه‌که‌ته‌وه
، سه‌رت دانێ ئایا هه‌ستی پێده‌که‌یت که سه‌رینه‌که‌ت هه‌ندێک به‌رز
بۆته‌وه ، ئه‌وکاته هه‌ست ده‌که‌یت که وه‌ک زانا وایت } . ئێوه ده‌زانن
که په‌ره سیغار چه‌ندێک ته‌نکه ، کاتێک په‌ڕه سیغارێک ده‌کرێته
ژێر سه‌رینه‌کانتان ده‌بێت هه‌ستی پێبکه‌ن و بڵێن که سه‌رینه‌که‌مان
به‌رز بۆتۆته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نه‌ک په‌ڕه سیغارێک ئه‌گه‌ر
بلۆکێکیش له‌ژێر سه‌رینه‌کان دابنرێت هه‌ست به به‌رز بونه‌وه‌ی ناکه‌ن
.
منیش له کۆندا هێزێکی ئه‌وتۆم نه‌بوو ، ئه‌و سه‌رده‌مه باوکم پێی ده‌گووتم
{ که‌سێک په‌یدا نابێت که تۆ به جدی وه‌ربگرێت } به هه‌مان واتا ئه‌مه
تاکو ئێستاش به‌رده‌وامه ، به‌ڵێ له ڕۆژانماندا ئه‌م قسه‌یه ڕاسته
، ته‌نهام ، به‌ڵام له باوکم زیاتر به هێزم ، ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌مه‌ی
ده‌گووت خودی خۆی هیچ نه‌بوو ، سه‌ره‌رای ته‌نهایم ، زه‌ره‌یه‌ک له
زانسته‌کانی خودی خۆم یه‌ک سامتین پاشه‌کشێم نه‌کردووه ، واتا له
ئاستی ئه‌وان من له هه‌موویان به‌هێزتر ده‌رچووم ، چی له ئاستی باوکم
بێت یان باپیره .
قسه‌یه‌ک هه‌یه له ناو خه‌ڵکدا که هه‌ندێک جار ده‌ڵێن { یاخوا کوڕی
هیچ که‌سێک وه‌ک کوڕی فڵانکه‌سی لێنه‌یه‌ت } ، باوک له ڕه‌وشیک نه‌بوو
که بتوانێت وه‌ک باوکی خه‌ڵکی زۆر نه‌سیحه‌تی ئه‌ولادی بکات ، زاته‌ن
باوکم حاڵی شه‌ڕ بوو به ده‌ستمه‌وه ، له یادمه کوڕێک هه‌بوو ناوی {
سمه ته‌مه‌ڵ } بوو ، ئه‌م کوڕه یه‌که‌م نه‌وه‌ی باوکی بوو ، باوکی
زۆر به سه‌ر سمه‌وه ده‌یخوێند .. وامه‌که .. وا دانیشه .. وا بکه
.. له‌م جۆره شتانه ، ئه‌مه به‌ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌ی گوندییه ، ئه‌م
کابرایه تا ماوه‌یه‌کی زۆر سمه‌ی کوڕی نه‌نارده قوتابخانه ، که
بینی منداڵانی ئێمه ده‌چنه قوتابخانه و ده‌بنه خاوه‌ن پاشه‌ڕۆژێکی
ڕووناک ئه‌ویش کوڕه‌که‌ی نارده قوتابخانه ، دوای ماوه‌یه‌ک به گه‌نجی
ژنیان بۆهێنا و وازی له قوتابخانه هێنا .
ژیانی هه‌موو گوند نشینه‌کان به شه‌ڕه‌وه به‌سه‌ر ده‌چوو ، به‌ڵام
گوندێکان له‌م شێوازی شه‌ڕه‌یان سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه ،
ئه‌م ڕه‌وشه دژبه‌ری شێوازی شه‌ڕی گه‌له ، هه‌ربۆیه له په‌یوه‌ندیه‌کانی
ناوخۆیاندا به‌رده‌وام ناحاڵه‌تیان له ئارادایه ، روویه‌کی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش
شوکر کردنی خوایه ، له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕۆشۆڵه‌یان گوندنیشینه‌کان
له‌هه‌موو بوارێکه‌وه لاواز ده‌بن ، هه‌ربۆیه په‌نایان بۆ قه‌ده‌ر ده‌برد
ده‌یانگووت ئه‌مه قه‌ده‌رمانه و له ناوچه‌وانمان نوسراوه‌ته‌وه .
باوکم له له‌دوای هه‌ر شه‌ڕێکدا ده‌یگووت { راکه .. وا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ
بکه .. وا جوێنیان پێ بده } ، من وه‌ک باوکم نه‌کرد ، ئه‌گه‌ر وه‌ک
ئه‌وم بکردایه هه‌ر له مێژه‌وه مرد بووم ، نه‌ده‌گه‌یشمه ته‌مه‌نی
15 ساڵیش ، هه‌موو باوکێک ئاغایه ده‌یه‌وێت شه‌ڕ له‌سه‌ر شێوازی کۆن
بکات .
وا ده‌رده‌که‌وێت که دایکم باشترین قوتابخانه‌ی من بووه ، دایکم زۆر
حه‌زی له شه‌ڕ بوو به‌رده‌وام هاواری ده‌کرد و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
گوند ده‌کرد و که‌سێک بوو که زۆر زوو له‌سه‌ر بچوکترین شت ده‌سته‌و یه‌خه
شه‌ڕی ده‌کرد ، که‌سێک بوو که زۆر ناره‌زایی نیشان ده‌دا ، من زۆر شه‌رمم
له خۆم ده‌کرد ، به خۆمم ده‌گووت خۆزگه خاوه‌ن دایکێک نه‌بومایه که
ئه‌وه‌نده ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به هه‌موو شتێک نیشان نه‌دایه ، ده‌مبینی
که به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له هیچ شتێک بکاته‌وه هاواری به‌سه‌ر هه‌موو
که‌سێکدا ده‌کرد گوێی به هیچ نه‌ده‌دا ، حیسابی بۆکه‌س نه‌ده‌کرد ، ئه‌وه‌ی
بیویستایه ده‌یوت و ده‌یکرد ، به‌و ته‌مه‌نی منداڵیمه‌وه شه‌رمم له
خۆم ده‌کرد ، ئێستا ده‌توانرێت هۆکاری بۆچی ئه‌وه‌نده په‌نجه‌م له‌سه‌ر
زامنه به‌مه‌وه گرێ بدرێت ، له‌ناو خودی ئیسیان جێکه‌یدا له ڕاستیدا
ده‌متوانی لاوازییه‌ک ببینم ، چونکه هاوار و قیژه‌یه‌کی زۆری ده‌کرد
به‌ڵام هیچ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا ، ده‌مویست باوه‌ڕ به
دایکم بکه‌م ، به‌ڵام شتێکی زۆری له‌ده‌ست نه‌ده‌هات ، باوکیشم هه‌ر
وابوو ، ته‌نها کارێکی له‌ده‌ست ده‌هات له‌کاتی هه‌ر شه‌ڕێکیدا ئه‌چووه
سه‌ربان و ئه‌که‌وته جوێندان به شێوه‌یه‌ک جوێنی ده‌دا که که‌س لێی
حاڵی نه‌ده‌بوو ، ناشرینترین جوێنی ده‌دا ، دوایش ده‌هاته ژووره‌وه و
لێی داده‌نیشت ، ئه‌مه گه‌وره‌ترین چالاکی باوکم بوو به رامبه‌ر به
ناحه‌زانی ، دیاره هه‌ردووکیان کاریگه‌ریان هه‌بووه به‌سه‌رمه‌وه ،
کاری پێگه‌ی ته‌کتیکی ڕێبه‌ریم به پێجه‌وانه‌ی دایک و باوکمه‌وه‌یه
بۆیه من سه‌رکه‌وتوتر بووم ، به واتایه‌ک هه‌ر له لاوێتیمه‌وه ئه‌مانم
وه‌ک ڕێبه‌رێکی ناوک بۆش بینی ، من ده‌مبینی که شه‌ڕێکی بێ مانا ده‌که‌ن
منیش ئێستا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌که‌م ، وا ده‌رده‌که‌وێت فێربوونی
زۆرشت له ته‌مه‌نێکی بچوکه‌وه یه‌کێک له هۆکاره بنگه‌یه‌کانی ئه‌مه‌ش
په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌که‌م و دایک و باوکمه‌وه هه‌یه ، دوای ئه‌م
فێربوونه هیچ کاتێک نه‌که‌وتمه گێژاوه‌وه ، لاوازی و که‌م ته‌رخه‌می
باوکم هۆکارێکه که من بووم به ڕێبه‌ر ، ئه‌و ناڕه‌حه‌تییه‌ی به
منداڵی که چێژتمان ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه ڕێبه‌رێکی باشمان هه‌بوایه
روویان نه‌ده‌دا .
به‌رامبه‌ر به سه‌رقولانجی گه‌وره .. به‌رامبه‌ر به گریانی گه‌وره
و خۆ به‌شایان بینین به‌رامبه‌ر به کاری بچووک هه‌ڵویستم هه‌یه ،
زاته‌ن باوکم ده‌یگووت { چیکاتێک من مردم تۆ له‌دوای من یه‌ک دڵۆپ
فرمێسک ناڕێژیت } ، ئه‌و ده‌یزانی من دژی چیم ، من له‌دوای بچووک بوون
و به‌سیت بوون فرمیسک ناڕێژم ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌موو دونیا ده‌زانێت
که چه‌ندێک هه‌ستیارم ، لایه‌نی عه‌شق و هه‌ستیارێتیم له ئاستی
زانستم زیاترن ، هه‌ڵبه‌ت ئاستی زانستیشم به‌رزه و ئه‌مه‌ش ئیهمال
ناکه‌م .
من شه‌ڕکه‌ری هه‌ستی سه‌رسوڕێنه‌رم ، زاته‌ن شۆڕش به هه‌سته‌وه ده‌ست
پێده‌کات ، له منیش‌دا هه‌ستی ده‌روونم زۆر به پڕی ده‌ستی پێ‌کرد ، له‌پێشدا
زانست و سیاسه‌ت نه‌بوو به‌ڵکو هه‌ستیارێتی هه‌بوو .
له ناو گوندا ده‌مویست حاڵی ببم له دواکه‌وتویی و شێوازی چه‌په‌ڵ ،
ئه‌وان چاره‌سه‌ریان پێک نه‌ده‌هێنا ، ئه‌مه ئایدۆلۆژیایه ، له‌ڕاستیدا
گوندنشینه‌کان که خۆیان به ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌زانی خاوه‌ن پارچه زه‌ویه‌ک
یان دوو بزنێک یان که‌رێک یان خاوه‌ن سه‌گێک یان چه‌ند منداڵێک بوون ،
که ده‌بوون به خاوه‌ن ئه‌مانه پیرۆزی ئه‌مانه‌یان وه‌ک خوا‌و
نیشتیمان ده‌بینی ، زاته‌ن چاویان شتێکی تر نابینێت ، ئه‌مه په‌یوه‌ندی
بنه‌ماڵه‌یی و ڕاستی ئه‌م میلله‌ته‌یه .
کارکردنی ناو ده‌غڵدا کارێکی گرنگه ، ئه‌و کاره‌شم کرد ، دروێنه
کارێکی پێویستی و گرنگی ئێمه بوو ، من ده‌ڵێم دروینه کارێکی پێویسته
، دروێنه‌م ده‌کرد به‌ڵام ده‌شم گووت نابێت ته‌مه‌نێک به دروێنه‌وه
به‌سه‌ر ببرێت ، بۆ ئه‌م کاره چووم بۆ [ چوکورئۆڤه ] یه‌ک دوو جارێک
چووم ، په‌مووم کۆکرده‌وه ، له‌وکاره‌دا ژیانم بینی که خوێن تێکه‌ڵی
ئاره‌ق ده‌بێت ، له‌وێدا حاڵی بووم که ڕه‌نج چییه و به ڕه‌نجه‌وه
ژیان چۆن هه‌ڵده‌سورێت ، کارێکی زۆرم کرد .
له‌گه‌ڵ براو و خوشکه‌که‌مدا شه‌ڕم ده‌بوو ، بێگومان هه‌ر خوشک و بران
، ئه‌گه‌ر هه‌موو کارێکیشیان ناشرین بێت هه‌ر خوشک و بران ، هه‌ڵبه‌ت
زه‌ختێکی زۆرم ده‌کرده سه‌ریان به‌ڵام له‌سه‌ر حه‌ق بووم .
که ده‌چوین بۆ دروێنه یه‌کسانیم له‌نێوانیاندا ده‌کرد ، پێیانم ده‌گووت
{ ده‌بێت کار بکه‌ن } جارێکیان کارێکی زه‌حمه‌تم دا به‌سه‌ر خوشکه‌که‌م
وابزانم پێی زه‌حمه‌ت بوو ، ئه‌ویش پێی گووتم { تۆ ته‌نها به من ده‌وێریت
} ، له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆمان ده‌سه‌ڵات بوونم تاقی ده‌کرده‌وه ، به‌ڵام
له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی ڕاست .
hamawandi101@live.com
|