٧\٦\٢٠١١
ئازادیی
میدیا له هه‌رێمی زه‌رد.

شوان سدیق
به‌شێک له چاوسو‌ورکردنه‌وه و سه‌رکوتی
ئینسانه‌کان له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه بێت پشکی زۆری به‌ر میدیا
و راگه‌یاندکاره‌کان ده‌که‌وێت، میدیا و کاری راگه‌یاندن له کوردستان
به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کورستان‌دا
هێنده جێگه‌ی تێڕوانین و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌رکردنه له‌و رووه که ده‌کرێت
هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتاره‌کانی به‌شێک له هێزه‌کانی پارتی به‌تایبه‌تی
ده‌زگای پاراستن به"کابووس" پێناسه بکه‌ین بۆ سه‌ر راگه‌یاند و
میدیاکاران.
واته ئه‌گه‌ر به‌ڕاشکاو بێ‌ترس قسه بکه‌ین، بێگومان ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ
راگه‌یاندکارانی هه‌ولێری تێکه‌وتووه به خراپترین ره‌وش داده‌نرێت به‌تایبه‌تی
له ناوچه‌ی پارێزگای هه‌ولێر. چونکه جیا له‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان
رووبه‌ڕووی ترس و تۆقاندن و رێگری ده‌بنه‌وه له‌کاری رۆژانه‌یاندا. ئه‌وا
به‌ئاشکرا و بێ سڵه‌مینه‌وه له یاسا و قانو‌ون و سنوری ئازادییه‌کانی
رۆژنامه‌گه‌ری که به‌پێی یاسا رێکخراوه و کاری پێ ناکرێت. هێزه چه‌کداره‌کان
و هه‌ندێجار لایه‌نگرانی پارتی دیموکرات که زۆرجار له بۆنه‌و رێوره‌سمه
نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیی و حیزبییه‌کاندا رۆڵی هه‌موو شتێک ده‌گێڕن، ئه‌وان
به بێ حوکمێکی یاسایی و دادگه‌ری و به به‌رچاوی پۆلیسه‌وه قه‌ره‌قوشانه
ده‌که‌ونه وێزگه‌ی رۆژنامه‌نووسان.
به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و رێگری و به‌ربه‌ستانه‌ی که دێنه به‌رده‌م
کاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌ناوچه‌ی هه‌ولێر ئه‌وه‌نده دووباره‌بوونه‌ته‌وه
خه‌ریکه ده‌بێته که‌لتوورێک له هه‌ولێر که کۆمه‌ڵێک که‌سی ناو ده‌سه‌ڵات
پێیهه‌ڵده‌ستن، چونکه ئه‌وکاته‌ی رۆژنامه‌نو‌وسێک که هه‌ڵده‌ستێت به‌کاری
خۆی ئه‌گه‌ر به‌خواستی ئه‌وان نه‌بوو یان به‌پێچه‌وانه‌ی ئاوازی ئه‌وان
نه‌ی خوێند له هه‌رکوێیه‌ک بێت بۆ ساتێکیش بێت رێگری لێده‌که‌ن و
ئازاری ده‌ده‌ن!
دواتریش ئه‌و رێگری و فشارانه که روو ده‌ده‌ن، ته‌نیا وه‌ک هه‌واڵێکی
رۆژانه ئیسرا ده‌کرێت و ده‌خرێته به‌رده‌ست بۆ خوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانیش
نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ی پراکتیکی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێت
بۆئه‌وه‌ی دووباره‌نه‌بنه‌وه.
ده‌بێت به‌ئاشکرا بیڵێین، ئه‌و هه‌وڵه ناشیرین و به‌ربه‌ستانه‌ی که
دێنه به‌رده‌م کاری میدیا له ناوچه‌ی پارتیدا، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌م ناوچه‌یه رێگایه‌کی بۆ نه‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئێستا
دووباره و چه‌ند باره نه‌بێته‌وه، ئه‌وا هێنده‌ی تر خه‌ڵک و رۆژنامه‌نووسان
و میدیای ئازاد و ئۆپۆزسیۆن و حیزبیش له خۆیان توڕه ده‌که‌ن. چونکه
جێگای قبوڵکردن نییه به‌ئاشکرا ده‌ستدرێژی بکرێته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان
و ده‌سه‌ڵاتیش لێی بێده‌نگ بێت. بۆیه ناکرێت پۆلیس رێز له رۆژنامه‌نووسان
بگرێت، که‌چی له لاته‌نیشتیشه‌وه هه‌ر به به‌رچاوی پۆلیسی شار
ئاسایش و پاراستنی حیزب یان که‌سانێک به‌بێئه‌وه‌ی ئاسایش بن به‌ناوی
ئاسایشه‌وه په‌لاماری رۆژنامه‌نووسان بده‌ن!
من پێموایه دوروو نزیک ئه‌و به‌ربه‌ست و فشار و رێگریانه که رۆژ به‌دوای
رۆژ زیاد ده‌بن و دێنه به‌رده‌م کاری میدیا له هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به‌و
گۆڕانگارییه ساته‌وه‌خته‌وه هه‌یه که ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستان په‌رۆشینی،
چونکه ساته‌وه‌ختی ئه‌مڕۆمان به هه‌وڵ و ماندوبوونی گه‌نجان و
دڵسۆزانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان به ساته‌وه‌ختی داڕشتنه‌وه‌ی رێچکه‌یه‌ک داده‌نرێت
که سه‌دان ساڵه نه‌وه له دوای نه‌وه‌کانی کورد خه‌ونیان پێوه
بینیوه که ئازادییه.
چونکه چیتر خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا نایه‌وێت وه‌ک چه‌ند ساڵی رابردوو له خه‌یاڵدا
بژی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت خه‌ونیان که ئازادیی بووه لێیان ببێته راستی
که‌خۆیان ده‌یانه‌وێت، نه‌ک هه‌تا هه‌تایه له ئاوێنه‌ی خه‌یاڵ و
خورافیاتی دروشمی حیزبه ده‌سه‌ڵاتدار و ئیسلامییه‌کاندا خۆیان ببیننه‌وه!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|