١٢\١١\٢٠١٠
ئازادیی
خۆپیشاندان له‌که‌دار نابێ!

حه‌مه غه‌فور
یه‌ک هه‌فته پێش پارله‌مانی
کوردستان "یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندانی" په‌سه‌ند کرد‌و ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم کرا بۆ هه‌موارکردنی. تێپه‌ڕاندنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه به‌و
شێوازه‌ی بینیمان، به‌ر له هه‌ر سه‌رنج‌و ڕه‌خنه‌و تێرامانێک، ئاماژه‌یه‌کی
ڕوونه بۆ بوونی گوشاری سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، نه‌ک
هه‌ر به‌سه‌ر خودی پارله‌مان‌و سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مانیشه‌وه، به‌ڵکو
به‌سه‌ر لیستی کوردستانی خۆشیه‌وه، له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه،
نه‌وه‌ک به واتای ململانێی دیموکراسیانه‌و خه‌باتی پارله‌مانی پێمان
بفرۆشرێته‌وه، ئاستێکی زۆر پایینی مۆراڵی نوێنه‌رایه‌تی‌و نه‌ریت‌و
ڕێوشوێنی پارله‌مانی ده‌زگای پارله‌مانی کوردستانی بۆ ڕای گشتی گوێزایه‌وه.
چونکوم پارله‌مانی کوردستان له‌و دانیشتنه‌یدا که ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ی
تێپه‌ڕاند، له کۆی 103 سه‌دو سێ ئه‌ندامی پارله‌مانی کوردستان 75
پارله‌مانتار ئاماده‌ی دانیشتنی پارله‌مان بووه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها
45 چل‌و پێنج ئه‌ندام ده‌نگیان بۆ یاساکه داوه! به‌مپێیه یاساکه له
سفیرێکی نۆرماڵ‌و ئاسایی‌و ئازادی نێو هۆڵی پارله‌مان خۆشی‌دا تاووتوێ
نه‌کراوه‌و له‌ژێر گوشاردا تێپه‌ڕێنراوه. لێره‌وه شه‌رعیه‌تی ده‌ستوری‌و
یاسایی پڕۆژه یاساکه لاواز‌و بێپێزه‌و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم‌و بارزانی
شانسی ئه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خساوه ئابڕووی ئیعتیبار‌و متمانه‌ی پارله‌مان
هاوکاری بکه‌ن‌و پڕۆژه‌یاساکه هه‌موار نه‌کات‌و بیگێڕێته‌وه بۆ پارله‌مان
بۆ ئه‌وه‌ی دووباره گفتوگۆی تیروته‌سه‌لی له‌باره‌وه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌گه‌ر له‌م ده‌لاقه‌یه‌ی پارله‌مانی کوردستانه‌وه بڕوانینه کۆمه‌ڵی
کوردستان‌و ماف‌و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی، ئه‌وا هاوڵاتیانی کوردستان‌و
ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و ڕووناکبیران‌و ئازادیخوازان‌و هه‌قوێژان‌و
ڕه‌خنه‌گران‌و چاودێرانی سیاسی‌و به‌ئه‌مه‌کی جه‌ماوه‌ری ناڕازی، ده‌بێ
ئازادیه فه‌ردی‌و مه‌ده‌نی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆیان، یانی ئه‌و
مۆراڵ‌و نه‌ریته‌ی نه‌وه دوای نه‌وه بۆ به‌رگری له خۆیان، له چاوه‌ڕوانیه‌کانیان،
له مافه‌کانیان، له ئێستا‌و له ئایینده‌یان به نرخ‌و به‌هایه‌کی زۆر
گران بنیاتیانناوه‌و له‌ڕێگایه‌وه که‌لتوورو فه‌رهه‌نگی شارستانی‌و
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به‌ئێره گه‌یاندووه، بکه‌نه بارته‌قای سه‌ری
ئه‌م داموده‌زگا پارله‌مانیه‌ی کوردستان‌و له‌ولاوه داینێن، وه چاوه‌روان
بن له هۆڵی پارله‌مانه‌وه‌و له‌م شێوه‌و شێوازه دانیشتنه پارله‌مانیانه‌دا،
له شکڵ‌و چوارچێوه‌ی یاسا‌و پڕۆژه‌یاسای له‌م چه‌شنه‌دا هه‌موارو
دابڕێژرێته‌وه بۆیان، سابه‌ڵکو ئه‌مه خودایه ئه‌م ئه‌زموونه
دیموکراسیه‌مان موۆفه‌ق‌و سه‌رفرازو به‌رده‌وام بێت، وه خه‌ڵکی ئێمه‌و
کۆمه‌ڵگاکه‌شمان بۆ موماره‌سه‌ی ساده‌ترین مافه‌کانمان بۆ پێشکه‌شکردنی
داوای مۆڵه‌ت له حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته ناوخۆیی‌و لۆکاڵیه‌کانی سه‌ره
بگرن‌و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاته نێوخۆییه‌کان بن، هه‌تا
ڕێگاپێدراو بن خۆپیشاندانێک یان ناڕه‌زایه‌تیه‌ک سازبکه‌ن!
به‌ڵام نه‌ریتی خه‌بات‌و تێکۆشان، ڕۆحیه‌ی گه‌رمی ڕاوه‌ستان‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه،
مرۆڤی ئه‌م کوردستانه‌ی له‌سه‌ر ڕیتم‌و ستایلێکی تر گۆشکردووه‌و پێیگه‌یاندووه.
ئازادی تاک‌و ئازادی به‌کۆمه‌ڵی هاوڵاتیان هیچ چوارچێوه‌یه‌ک جێگای
ناکاته‌وه، سنوور ناناسێ‌و هه‌موو له‌مپه‌رێک له‌به‌ر ده‌می خۆیدا
لائه‌بات کاتێک به‌شێوه‌ی دیفاکتۆ بێته هه‌موارکردن!
ڕۆژگارێک زۆر دووریش نا، کاتێک نه‌وه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکه له‌پێناو ساده‌ترین
مافه‌کانی خۆیاندا چه‌کی خۆپیشاندانیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه، سه‌رکردایه‌تی
حزبه‌کان‌و زۆرێک له پارله‌مانتارانیش له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئه‌م
سه‌رزه‌مینه بوون وا ئێستا ئه‌م ئه‌زموونه‌یان لێ به‌رهه‌م هێناوه!
خۆپیشاندان‌و ڕاپه‌ڕینی شارۆچکه‌ی پێنجوێن به‌هاری ساڵی 1979،
خۆپیشاندانه‌کانی قه‌ڵادزێ‌و ڕانیه‌و ده‌ربه‌ندیخان، خۆپیشاندانی
خوێنداکارانی زانکۆکانی هه‌ولێرو موسڵ‌و شاره‌کانی کوردستان بۆ
پشتیوانی له‌وان ساڵی 1983، خۆپیشاندان‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی
شاری هه‌له‌بجه هاوینی ساڵی 1987، خه‌بات‌و هه‌ڵسوڕانی نهێنی ڕێکخراوه
کۆمۆنیستیه‌کان له نێو جه‌رگه‌ی شاره‌کانی کوردستاندا له‌دژی توندتر
بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی‌و دیکتاتۆریانه‌ی ڕژێم‌و ده‌زگا
جاسوسیه‌کانی، وه له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ووره‌و ڕاوه‌ستاویی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵکی کوردستان، ڕژێمی تووشی شۆک کردبوو! سه‌ره‌نجام ڕاپه‌ڕینی به‌هاری
ساڵی 991ی لێکه‌وته‌وه. ئه‌مانه‌و چه‌ندانی تریش داستانی موماره‌سه
کردنی ماف‌و ئازادی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ڕاوه‌ستاوی کوردستان بوون
له به‌رامبه‌ر به هارترین ڕژێمه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی مێژووی عێراق‌و
ئه‌توانرێ بووترێ جیهانیش. خه‌ڵکی کوردستان هه‌قمانه شانازی بکه‌ین به
مێژووی خۆپیشاندانی ئازادانه‌مانه‌وه. نابێ ڕێگابدرێت ئه‌م هه‌قه جێ
شانازیه‌ی ئێمه له‌ژێر هیچ بیانوویه‌کدا له‌که‌دار بکرێت.
ئازادی خۆپیشاندان لانی که‌م بۆ ئێمه خه‌ڵکی کوردستان وه‌کو ئۆکسژین
بۆ خوێنمان پێویسته. هیچ زۆروێژی‌و چوارچێوه‌و سنوورێک ناتوانێ به‌ر
بگرێ به موماره‌سه‌ی ئه‌م مافه هه‌ره ساده‌و سه‌ره‌تاییه‌ی
هاوڵاتیان. ژیانی ئاسایی کۆمه‌ڵگاکان گرێدراون له‌گه‌ڵ ئه‌م مۆراڵه
پڕبه‌هاو پڕشانازی‌و پڕسه‌روه‌ریانه‌ی مرۆڤایه‌تیدا. هه‌وڵدان بۆ زه‌وتکردنی،
یان سنووردار کردنی ئه‌م ماف‌و ئازادیه‌ی خۆپیشاندان، یاخود به‌لاڕێدابردنی
ڕای گشتی له‌ڕێگای یاسا‌و ڕێوڕه‌سمی پارله‌مانی‌و ئه‌م شتانه‌وه بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی
له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات، سووڕانه‌وه‌یه له‌نێو بازنه‌یه‌کی
داخراودا. کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روا ژینگه‌ی سه‌روه‌ری‌و سه‌رفرازی‌و
ئازادیه‌کانی نه‌وه‌کانی خۆی بێت، ڕێگانادات ئه‌م هه‌وڵانه بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی
ئه‌م ماف‌و ئازادیه تا ئاستی ئۆکژین پێویسته، یانی ئازادی خۆپیشاندان،
هه‌موار یان سه‌ربگرن. ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ ئازادیه سیاسیه‌کان، له‌وانه‌ش
ئازادی خۆپیشاندان، لاسه‌نگ ئه‌بێ‌و باڵانسی ڕاگرتنی له‌نگه‌ره ئارامه‌کانی
پرۆسێسی چوونه‌پێشی مێژوو له‌که‌دار ئه‌کات.
بۆیه پارله‌مانی کوردستان، پێویسته هێند باڵابکات تا بگاته ئاستی
چاوه‌ڕوانیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان‌و له پله‌و پایه‌ی ماف‌و ئازادیه‌کی
هه‌ره چاره‌نووسسازی ئه‌م خه‌ڵکه‌و ئه‌م وولاته، یانی ئازادی
خۆپیشاندان، تێبگاو ئه‌وسا بیر له داڕشتنی یاسایه‌کی مۆدێرن‌و
وێکهاتوو له‌گه‌ڵ به‌های ئه‌م چه‌مکه گرنگه‌دا بکاته‌وه. له‌ڕاستیدا
پارله‌مان پێویسته خۆی بێت‌و نه‌ریت‌و سیاسه‌ته‌کانی خۆی وا هه‌موار
بکات که له‌گه‌ڵ ئازادی خۆپیشاندان‌و ماف‌و ئازادیه‌کانی دیکه‌ی
هاوڵاتیانیش بساچێ. واته ده‌بێ یاسای پارله‌مانی چوارچێوه‌یه‌کی ده‌ستووری
داڕێژێ بۆ کارئاسانی موماره‌سه‌ی مافه‌کانی هاوڵاتیان‌و ڕایی کردنی
خواست‌و چاوه‌ڕوانیه‌کانیان، نه‌ک سنووردارکردن یان له‌باربردنیان.
پارله‌مانی کوردستان بۆچی له مافی ئازادی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان ئه‌ترسێت!؟
بۆچی پارله‌مانێک که گوایا خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵیان بژاردوون، ئێستا
ماف‌و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی خۆیان زه‌وت‌و سنووردار ئه‌که‌ن!؟ وه‌لامی
ئه‌م پرسیاره پێویسته بدرێته‌وه.
پڕۆژه یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندان، له ناوه‌رۆکدا ده‌بوایه ئازادی
خۆپیشاندانی بۆ هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی وولات تا ئاستێک هه‌موارو ڕه‌خساو
کردایه، که خه‌ڵکی زۆر ساده‌و ئاسان هه‌ر کاتێک بیانخواستایه، بۆ
مافێک، یان له‌به‌ر داوایه‌کیان، چ به تاک یان به کۆ خۆپیشاندان ساز‌و
ڕێکخه‌ن بۆ به‌رده‌م هه‌ر ده‌زگاو مه‌قامێک، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی
یان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان به ڕای گشتی‌و به ده‌سه‌لات‌و ده‌زگاکانی
په‌یوه‌ندیدار. خۆپیشاندانی به مۆڵه‌ت هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه مه‌حکوم
به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه. چونکوم کاتێک هاوڵاتیان له شوێنێک له پێناو
مافێک یان خواستێکیان بگه‌نه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که خۆپیشاندانی بۆ
سازبکه‌ن، ده‌سبه‌جێ ئه‌و کاره ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. جا باشتره پارله‌مان
ئه‌م ئازادیه‌ی هاوڵاتیان له‌خۆیدا جێ بکاته‌وه نه‌ک هه‌وڵی له‌که‌دار
کردنی بدات.
ماف، یان خواستی ئازادی خۆپیشاندان، چی له‌ناکاوی ناوبنێی یان به مۆڵه‌ت،
هیچیان ناتوانێ به‌شێوه‌ی دروست‌و واقعی له خۆیدا هه‌مواری بکات.
ئازادی خۆپیشاندان‌و کۆبوونه‌وه‌و سازکردنی میتینگ‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی،
ئامڕازێکی کاریگه‌رو پڕبه‌های ده‌ستی هاولاتیانه بۆ به‌رگری له خۆیان،
له مافه‌کانیان وه بۆ گه‌یشتن به ماف‌و چاوه‌ڕوانیه‌کانیشیان. هه‌موو
که‌سێک به تاک‌و به کۆ ده‌بێ ئازاد بن هه‌ر کات ویستیان خۆپیشاندان
سازکه‌ن، بۆیان لوا‌و بێت. خۆ مناڵان خۆپیشاندان سازناکه‌ن- ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر مناڵان‌یش بخوازن- خه‌ڵکی ئاسایین دێن‌و بڕیاری سازکردنی ناڕه‌زایه‌تی
ئه‌ده‌ن، پارله‌مان‌و حکومه‌ت‌و ده‌زگا نێوخۆیی‌و ئاسایشیه‌کانیش ده‌بێ
ڕێزی ئه‌م بڕیاره به‌رهه‌قه‌ی خه‌ڵکی بگرن! ئه‌م کاره‌ش ده‌بێ له
یاساکانیاندا ڕه‌نگبداته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه جێگای په‌سه‌ند نیه.
9\11\2010
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|