٥\٢\٢٠١٠
ئازادکردنی ده‌ستبه‌جێی
سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر و نووسه‌ر
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
ده‌که‌ین.

ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌که شاعیر و نووسه‌ر هۆشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌د
و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس عه‌بدولرحمان بامه‌ڕنی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی
چاڤدێر له‌لایه‌ن حاکم جاسم له‌دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی دهۆک ده‌ستبه‌سه‌ر
کراون، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای کار ڕۆژنامه‌وانییه که خودی سه‌ندیکای
ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان پێشنیارکرابوو و په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ندیان کردبوو. ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان به‌و
کاره یاساکانی سه‌رده‌می به‌عس به‌کار دێنن و ڕێز له یاساکانی
خۆیانیش ناگرن نه‌ک یاساکانی وه‌ڵاتانی دیموکراسی. پێشل‌کردنی یاسای
کاری ڕۆژنامه‌وانی که پارتی و یه‌کێتی به ڕێگای سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانه‌وه
له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستانیان سه‌پاندوه، زه‌نگێکی تری ترسناکه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (بێ یاسایی) له هه‌رێمی کوردستان باوه و حکومه‌ته
یه‌ک له دوای یه‌که‌که‌کانی هه‌رێم ڕه‌چاوی سه‌روه‌ری یاسا ناکه‌ن.
کۆمتیه‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان، داوای ده‌ست به‌جێ
ئازادکردنی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر و نووسه‌ر هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
ده‌کات هه‌روه‌ها داوا له ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌رتانسه‌ری کوردستان ده‌که‌ین
پێشتگیری له هاوپیشه‌کانی خۆیان بکه‌ن و دژی هه‌ر پێشێلکاریه‌کی
ڕۆژنامه‌وانی بوه‌ستن.
سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی چاڤدێر و نووسه‌ر هۆشه‌نک شێخ محه‌مه‌د له‌سه‌ر
بڵاوکردنه‌وه‌ی پارچه هۆنراوه‌یه‌ک زیندانی کراون که تیایدا نووسه‌ر
له دوو دێڕدا به‌راوردێک له نێوان گومبه‌ت و مناره و مه‌مک و نێرینه‌ی
پیاو ده‌کات.
کۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان
Ko_b_r_ku@yahoo.se
rojnamewan@gmail.com
2010-02-03
|