١١\١٠\٢٠١٠ ئازار .
سروە دڵخۆش چەندین ساڵە گڵێکی ساردی سەرمەدیی بۆتە پێخەفی شەوان و هەمیشەییت کفنێکی سادەی بەفرینیش بۆتە چەتری منی بارانی قەتیسماو ئۆف، چەند بە سۆیە ئازاری جەستەی مت و خامۆشی تۆ.. گیانی گەش و پڕ تاوی من، ئەمن( سروە)م پێم ناڵێی چۆن بێ باوه‌شی پڕ جۆش و گه‌رم و نه‌رمی تۆ له ئامێز و لانه‌کیتر ئارام بگرم و بسره‌وم!؟ ئه‌ز دڵنیام بێ ئاگا نی له ناڵه‌ناڵ و ئازاری پڕ سفتوسۆم؛ مینا برێشکه‌ی سه‌ر ئاور هه‌ڵده‌قرچیێم.. گیرۆده‌ی تۆم پابه‌ندی تۆم ئاڵووده‌ی تۆم تا دڵ حه‌ز کا سه‌رمه‌ست، سه‌رخۆش، سه‌رگه‌رمی تۆم.. ده بۆ نایەی؛ من زولفی خۆم من باڵی خۆم من تێکڕای جه‌سته و گیانی خۆم بکه‌مه ته‌لبه‌ند بۆ لاشەی پیرۆزی تۆ، ده وه‌ره ده‌ی ده وه‌ره ده‌ی، بمخه‌ره دووتوێی کفنه‌که‌ت.. با منیش بمرم واتا: تا تایێ هه‌ر زیندوو بمێنمەوە!!!
|