ئازارشکێنه‌کان.
گوڵاڵه پشده‌ری
که‌م یان زۆر 85% له خه‌ڵکانی ته‌مه‌ن سه‌رووی 16 ساڵ ده‌رمانی ئازارشکێن به‌کار دێنن. هه‌رچه‌نده کێشه نییه به‌ڵام باشتر وایه که مرۆڤ ، هه‌ندێک زانیاری گشتی له‌م باره‌وه بزانێت.
چه‌ند جۆر ئازار شکێن هه‌ن؟
سێ جۆره ئازارشکێن هه‌ن. زیاترین جۆریان که به‌کار دێت ده‌رمانی پاراستامۆله(Paracetamol )که ئازارشکێنه و کاریگه‌ریشی هه‌یه له سه‌ر دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته(تاشکێن). جۆری تریان ده‌رمانی,s NSAID،(Non-Steriodal Anti-Inflamatory Drugd) )، که زیاتر ناسراون به Aspirine,ibuprofen,naproxen . ئه‌م ده‌رمانانه نه ته‌نیا ئازارشکێنن و تا داده‌به‌زێنن، به‌ڵکو دژه التهابیشن. Opiates که له مۆرفین وه‌رگیراون و به ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م و سووک له ماده‌ی کۆده‌یینی تێدایه به شێوه‌ی خواردنه‌وه‌ی شل(شروبی کۆکه) له ده‌رمانگه‌دا هه‌یه، به‌ڵام مرۆڤ له ئه‌وروپا ته‌نیا به داواکاری پزیشک ده‌توانی به ده‌ستی بێنی.
به ئازارشکێنه‌کان مرۆڤ واها خووگر ده‌بێ که ئیدی نه‌توانێ، بێ ئه‌وان ئارام بگری؟
نه‌خێر،ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که له جۆری یه‌که‌م باسمان لێیان کرد پێیان خووگر نابێ.به‌ڵام هه‌ندێک جار به کارهێنانی ئازارشکێنه‌کان بۆ سه‌رئێشه به پێچه‌وانه مرۆڤ تووشی سه‌رئێشه‌ی زیاتر ده‌که‌ن به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌کارهێنانی ماوه‌ی زۆر دوور و درێژی ئازارشکێنه‌کان کاریگه‌ری هه‌یه له ده‌ر په‌ستانکردنه سه‌ر سیستێمی ده‌ماره‌کان و ده‌یانخاته بوارێکی ئاڵۆز. کێشه‌که دوایی ڕاوه‌ستان له به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌رمانانه ده‌وه‌ستێت به‌ڵام باشتر وایه له ژێر چاودێری پزیشکێک دابێت.
ئایا باشتروایه که چه‌ند جۆر ئازارشکێن له ماڵێ‌دا هه‌بێت؟
به‌ڵێ، هه‌ندێک ئازارشکێن باشترن بۆ هه‌ندێک ئازاری تایبه‌ت له ئه‌وانه‌ی تر. بۆ نموونه حه‌بی پاراستامۆل باشه بۆ سه‌رئێسه،به‌ڵام حه‌بی ناپرۆکسین باشتره بۆ ئازاری تایبه‌ت به سوڕی مانگانه(زگ ئێشه‌ی ژنان) و حه‌بی یبۆپرۆفێن باشه و کاریگه‌ره بۆ ئازاری جمگه‌کان. ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانی کێشه‌ی ئازار ڕابگری باشتر وایه چه‌ند جۆره ده‌رمانی ئازارشکێن له ماڵێ‌دا هه‌بێت و بزانی که‌ی و بۆ چ جۆره ئازارێک کام ده‌رمانه ئازارشکێنه بخۆییت.
باشتر وانییه که ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕوان که‌ی تا بزانی ئازاره‌که‌ی چی لێ ده‌ێت؟
په‌یوه‌سته به جۆری ئازاره‌که: ئایا سووکه، دێت و ده‌ڕوات(ئازاری ماسوولکه‌کان، ئازاری خۆپێداکێشان به شوێنێک)، ئه‌وانه زۆر جار پێویستیان به به‌کارهێنانی ده‌رمانی ئازارشکێن ناکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئازار ماوه‌ی زۆری خایاند و نه‌ڕۆیشت و ئازاری ئاستووربوون ( سه‌رئێشه،ئازاری ده‌ماری،ئازاری سوڕی مانگانه)، مرۆڤ پێویست ناکات زۆر چاوه‌ڕوان بێت چۆنکه ئه‌گه‌ر مرۆڤ زۆر چاوه‌ڕوان بکات ئه‌وه ماده‌کانی ئازار له جه‌سته‌دا(Prostaglandines ) زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه و مرۆڤ ناچاره زیاتر و زۆرتر به‌کاریان بهێنێت.ئینجا باشتر وایه پێش ئه‌وه‌ی ئازاره‌که زیاد بکات بخورێن.
کام ئازارشکێنانه زووتر کار ده‌که‌ن؟
کاریگه‌ری ده‌رمانه ئازارشکێنه‌کانی ئاسایی دوایی 25 تا 30 خوله‌ک هه‌ستی پێ ده‌کرێت. Liquid caps. ده‌رمانه‌کانی ڕووکێشکراو (که‌پسوول) ماوه‌ی 15 تا 20 خوله‌ک ده‌خایه‌نێت تا له ناو خوێندا بڵاو ده‌بنه‌وه و کاریگه‌ری ده‌بێت.
چی نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک بکرێت؟
- زیاتر له‌و ڕێژه‌یه‌ی که له لایه‌ن پزیشکه‌وه دانراوه به کار بێت - چه‌ند جۆر ئازارشکێن به تێکه‌ڵاوی و یه‌کجاری بخورێت - دوایی خواردنه‌وه‌یی مه‌شڕوباتی ئه‌لکوحولی ئاسپرین یان هه‌ر ده‌رمانێکی ئازارشکێنی جۆری NSID,s به کار بێت،چۆنکه کاریگه‌ری نه‌رینی هه‌یه بۆ ناو هه‌ناو و گه‌ده.
سه‌رچاوه ک/ Medicijnen نووسینی Ivan Wolffers 2002-2003 گۆڤاری Libelle nr: 42 2007
هۆڵه‌ندا Goli-67@hotmail.com
|